چه‌ند په‌یڤێك بۆئاوه‌دانی دڵان …
چه‌ند په‌یڤێك بۆئاوه‌دانی دڵان ..
نوسه ر: حاجی كاروان
حه‌سه‌نی به‌سری ره‌حمه‌تی خوای لێبێت كهبهگهورهی تابعین ناسراوه، توانی له‌ته‌مه‌نه پڕفهڕو پیرۆزه‌كه‌یدا شۆڕشی ئیمان و ته‌قوا به‌رپابكات به‌رامبه‌ر به‌مادده گه‌ری و سه‌رلێشێوان ودنیاپهرستی .. به‌پێویستم زانی له‌م چه‌ند دێڕه‌دا به‌زمانی شیرینی كوردی په‌یڤه جوانه‌كانی ئه‌و كه‌ڵه‌پیاوه بنووسم و بیكه‌مه مه‌رهه‌می زامی دڵه‌كان:
– گهرتوانای شه‌ونوێژو رۆژووگرتنی رۆژانه‌ت نییه ئه‌وا باش بزانه گوناهه‌كانت كۆتی كردووی .
– نه‌فس و هه‌وا پاڵنه‌ری به‌رده‌وامن بۆههوهسبازی و رووكردن له‌تاوان و گوناه، گهرنهفست به‌گوێت نه‌كا بۆگوێڕایهڵی خوای گه‌وره .. ئهواتۆش به‌گوێی مه‌كه بۆمهعسییهتی خوای میهره‌بان .
– به‌ده‌مه‌وه‌چوون و خزمه‌تكردنی كه‌سێك به‌لاته‌وه خۆشه‌ویستتربێ له‌خه‌ڵوه‌تی مانگێك لهعیبادهتهكانت .
– ژیانی تۆ بریتی یه له‌چه‌ند رۆژێك .. هه‌ر رۆژێكت له‌ده‌ست بڕوات ئه‌وا به‌شێك له‌ژیانت رۆیشتووه .
– ئه‌گه‌ر كه‌سێك كێبڕكێی له‌گه‌ڵ كردی لهسهردنیا، ئه‌وا گۆڕه‌پانی بۆ جێبهێڵه .. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دین كێبڕكێی له‌گه‌ڵ كردی ئهواتۆش كێبڕكێی له‌گه‌ڵ بكه .
– هه‌ركه‌سێك ره‌وشتی جوان نه‌بێ، خۆی ئازار ده‌دات .
– هیچ كاتێك سهیركردنێكم، وتنی قسه‌یه‌كی سه‌رزمانم، یاخود ههنگاونانم بۆكارێك نه‌بووه، له‌خۆم پرسیوه ئاخۆ بۆگوێڕایهڵی خودایه یاخود لهمهعسیهتكـــردنیهتی .
– دنیا سه‌ره‌تاكه‌ی ماندووبوونه‌و كۆتاییه‌كه‌شی له‌ده‌ستچوونه ..! له‌سه‌ر حه‌ڵاڵی لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ وله‌سه‌ر حهرامهكهیشی سزا ده‌درێیت.
– گه‌ر بۆههق نه‌ژیت ……. ئه‌وا ناهه‌قی سه‌رقاڵت ده‌كات .