بابه ته كان

کوشتنی ‌ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف تاچ

کوشتنی ‌ژنان له‌سه‌ر شه‌ره‌ف تاچه‌ند له ‌رووی
‌شه‌رعه‌وه ‌دروسته‌ ؟

مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵخالق

وه‌ڵامدانه‌وه‌ی مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵخالق
وتارخوێنی‌ مزگه‌وتی ‌ڕوناکی‌ له‌ شاری هه‌ولێر .

له‌فه‌رمووده‌ی‌پێغه‌مبه‌ر ( د.خ ) دا
هاتووه ‌ده‌فه‌رموێت دروست نیه ‌ڕشتنی‌خوێنی‌موسڵمان ته‌نها به‌م هۆیانه‌وه ‌نه‌بێت
ئافره‌تێک ئه‌گه‌ر زینای‌کرد مێردی‌ هه‌بێ‌ یان پیاوێک هاوسه‌ری‌ هه‌بێ‌ و زینا ‌بکات
، دیاره‌ئه‌وانه‌به‌رد باران ده‌کرێن له‌شه‌ریعه‌تی‌ئیسلام دا ، یان ( قیصاص )که‌سێک
یه‌کێکی‌ کوشتوه‌، یان که‌سێک له‌ دین هه‌ڵگه‌رێته‌وه ‌، که‌واته ‌ئافره‌ت به‌هیچ
بڕ و بیانوێک ناکوژرێ ته‌نها له‌حاله‌تێک که‌چوار شاهیدی‌ له‌سه‌ر بێت یان ئافره‌ته
‌که ‌خۆی‌ دانبنێ ‌به‌تاوا‌نه‌که‌ی‌ خۆی‌ و شاهیدی ‌بدات له‌سه‌ر خۆی ‌که‌زینای‌کردووه‌،
یان مێرده‌که‌ی‌ ژنه‌که‌ی ‌خۆی ‌بینی ‌که‌زینا ده‌کات ، دواتر له‌ئیسلام ئه‌گه‌ر
کچ بێت ناکوژرێت به‌ڵکو حه‌دی ‌لێده‌رده‌کرێت و بۆماوه‌ی ‌ساڵێک دوورده‌خرێته‌وه‌،
ده‌رباره‌ی ‌پیاو له ‌ئیسلام هیچ جیاوازیان نیه‌ له ‌حوکم .

 

ئیسلام په‌یک: ئایا که‌ئافره‌ت به‌و تاوانه ‌تاوانبار
ده‌کرێت و سزاده‌درێت بۆچی‌پیاو هه‌مان سزانادرێت و به‌و شێوه‌یه‌لۆمه‌ناکرێت ئایا
ئه‌مه‌دیارده‌یه‌ ، عورفه‌ یان سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه ‌له‌دین و به‌رنامه‌ی‌ ئیسلامه‌وه
‌که‌ته‌نها ئافره‌ته‌که‌ ده‌بێته‌ قوربانی ‌ئه‌و دیارده‌یه‌؟

 

مامۆستا عه‌بدولخالق : خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت
ئافره‌تی‌ زیناکه‌ر و پیاوی ‌زیناکه‌ر یان پیاوی‌دزیکه‌ر و ژنی ‌دزی ‌که‌ر ، که‌واته
‌ئه‌و سزایانه‌ی‌ خوای‌گه‌وره‌ جیاوازی ‌نه‌کردووه له‌ما به‌ینی ‌پیاو ئافره‌ت ،
هه‌روه‌کو چۆن هه‌ردووکیان خواپه‌رستی‌بکه‌ن پاداشتیان بۆهه‌یه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ردووکیشیان
سه‌رپێچی‌بکه‌ن سزایان بۆهه‌یه‌، له‌ئاینی‌ئیسلام پیاو ئافره‌ت هیچ جیاوازیان پێنه‌کراوه‌ته‌نها
له‌و ڕووه‌وه‌ئه‌وه‌ئافره‌ته‌ئه‌وه‌پیاوه‌، وه‌کو خوای‌گه‌وره‌ده‌فه‌رموێ به‌ڕێزترین
که‌ستان ئه‌وکه‌سه‌یه‌ که‌به‌ته‌قه‌وا بێت ، ئافره‌تێکی ‌له ‌خواترس له‌هه‌زار پیاوی‌له‌خوانه‌ترس
باشتره‌وه‌پیاوێکی‌خواترس له‌هه‌زار ئافره‌تی‌له‌خوانه‌ترس باشتره‌، واتا له‌ڕوی‌ئاینه‌وه‌هیچ
جیاوازی‌ناکرێ‌به‌لاَم ئه‌وه‌ی‌ئه‌مرۆ ده‌کرێ‌له‌ناوخه‌ڵک دووره‌له‌ئاینی‌ئیسلام ،
چونکه‌هه‌ردووکیان تاوانینان کردووه‌و نابێ‌جیاوازی‌بکرێ‌و ئافره‌ته‌که‌بکوژرێ‌وپیاوه‌که‌ده‌ست
به‌سمێری‌دابینی‌و بڕوات ، به‌ڵکو سزاکه‌بۆ هه‌ردووکیانه‌، ئه‌وسزایانه‌ی‌له‌ئاینی‌ئیسلام
هاتوه‌بۆ پاراستنی ‌نه‌سه‌بی ‌مرۆڤه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ‌پاک و دووربێ ‌له‌و
نه‌خۆشیانه‌ی ‌که‌خه‌ڵکی‌ پێوه‌ی‌ده‌ناڵێنن .

 

ئیسلام په‌یک: ئایا هۆکاری ‌وروژاندنی ‌ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌ کوشتنی‌ ژنان چیه ‌له‌م کاته‌دا ؟ ئایا پێشتر هه‌مان رێژه‌ی‌ ئافره‌تان
نه‌کوژراوه‌؟

 

مامۆستا عه‌بدولخالق : نه‌خێر ، پێشتر هه‌بووه‌ناڵێم
نه‌بووه‌، به‌لاَم به‌م شێوه‌ی‌ئێستا نه‌بووه‌، ئێستاکه‌سه‌یری‌رۆژنامه‌کان ده‌که‌ی‌فلانه‌ئافره‌ت
کوژرا فلانه‌ئافره‌ت خۆی‌سوتاند ئه‌وه‌دیارده‌یه‌کی‌هه‌نوکه‌یه‌ئێستا سه‌ری ‌هه‌ڵداوه‌،
ئه‌م دیارده‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ده‌گرێنمه‌وه‌که‌دیارده‌یه‌کی‌رۆژئاوایه‌نه‌ک هه‌رئه‌م دیارده‌یه‌به‌ڵکو
شتی‌تریشمان بۆ هاتووه‌کو ئه‌وماده‌سڕکه‌رانه‌و بێ‌هۆشکه‌رانه‌هاتوونه‌، به‌داخه‌وه‌که‌ئه‌و
دیارده‌یه‌زۆر بووه‌، بۆیه‌له‌کۆمه‌ڵگای‌ئێمه‌دا ئافره‌تی‌به‌سته‌زمان وه‌کو نێچیری‌لێهاتووه‌بۆ
به‌رده‌می‌ئه‌و گورگانه‌، ئه‌و ئافره‌تاته‌په‌یوه‌ندیه‌کی‌له‌گه‌ڵ پیاوێک ده‌به‌ستی‌ئه‌وپیاوه‌به‌ناوی‌هێنان
ئابڕوی‌ده‌بات و دوایش نای‌هێنێت ، له‌ئه‌نجامدا یان ئه‌وپیاوه‌ده‌یکوژێت یان خۆی‌ده‌سوتێنێت
، ژماره‌یه‌کی‌که‌م له‌لایه‌ن که‌س وکاریان ده‌کوژرێن ، که‌واته‌ده‌توانین ڕێ‌له‌ودیارده‌یه‌بگرین
به‌جێ‌به‌جێکردنی‌ئه‌و بنه‌ما شه‌رعیانه‌ی ‌که‌خوای ‌گه‌وره ‌بۆ ئێمه‌ی ‌داناوه‌که
‌هاوسه‌ر گیری ‌بریتیه‌ له‌چاره‌سه‌ر ، به‌هۆی‌ ئه‌و ئازادیه ‌ره‌هایه‌ی ‌ناوی‌ده‌بێ‌
و به‌تێکه‌ڵاویه‌ی ‌ئێستا هه‌یه‌ ماڵ وێرانی ‌له‌دواوه‌یه‌، بۆیه ‌ده‌توانم بڵێم
ئه‌م دیارده‌یه‌ی ‌ئێستا دیارده‌یه‌کی‌ هه‌نوکه‌یه‌، پێشتر ئه‌و شتانه‌بوونی‌نه‌بووه‌.

 

ئیسلام په‌یک: چۆنیه‌تی‌چاره‌سه‌ر و ڕێگه‌چاره‌یه‌ک
بۆئه‌م دیارده‌یه‌؟ نه‌ک ته‌نها بۆئه‌وه‌ی ‌ژن نه‌کوژرێت به‌ڵکو بۆئه‌وه‌ش ئافره‌ت
نه‌گاته‌ئه‌وحاله‌ته‌و توشی‌ئه‌وتاوان و خراپه‌یه‌نه‌بێت ؟

 

مامۆستا عه‌بدولخالق : مرۆڤ دوولایه‌نی‌هه‌یه‌بریتیه
‌له‌ جه‌سته‌و رووح ، ئێمه‌ له‌لایه‌نی ‌جه‌سته‌وه‌گرنگی‌به‌مناڵه‌کانمان ده‌ده‌ین
، په‌روه‌رده ‌ڕۆلێکی‌کاریگه‌ری ‌هه‌یه‌ به ‌هه‌موو به‌شه‌کانی‌یه‌که‌م دایک وباوک
که‌دوو پێشه‌نگی‌باشن دوای‌مزگه‌وت دوایی قوتابخانه‌دوایی ڕاگه‌یاندن به‌هه‌مووبه‌شه‌کانی
، ژینگه‌ش زۆر کاریگه‌ری‌هه‌یه‌له‌پاراستنی‌کچ وکوره‌کانمان تاوه‌کو نه‌بنه‌قوربانی‌ئه‌م
دیارده‌یه‌، چاره‌سه‌ری‌ئه‌م دیارده‌یه‌به‌په‌روه‌رده‌یه‌کی‌جوان چاره‌سه‌رده‌بێ‌،چۆن
ئێمه‌گرنگی‌به‌جه‌سته‌ی‌مناله‌کانمان دده‌ین که‌خواردن و جل وبه‌رگیان بۆ دابین ده‌که‌ین
به‌هه‌مان شێوه‌ده‌بێ‌له‌لایه‌نی‌رووحانبیش گرنگی‌پێبده‌ین و فێری‌که‌ین حه‌لال چیه‌حه‌رام
چیه‌چاکه‌چیه‌خراپه‌چیه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌به‌ر چاومان ڕوونکردنه‌وه‌ئه‌وه‌به‌ئاسانی‌نابنه‌نێچیر
و سوته‌مه‌نی‌که‌سانی‌نه‌فس نزم .

ئاماده‌کردنی : شێڕزاد عبدالله‌ – / هه‌ولێر
.ئیسلام پیک

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا