شێخ محـه‌مـه‌دی خـاڵ
شێخ محـه‌مـه‌دی خـاڵ ……. زانایه‌کی
نوێخوازی سه‌رده‌مه‌که‌ی خۆی !
دکتۆر ئاراس محمد صالح
مرۆڤ کاتێک ده‌توانێت گۆڕان ڕیفۆرم بکات که‌له‌واقیعه‌ی
تێدا ده‌ژی یاخی‌بێت وبتوانێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وواقیعه‌ی تێدا له‌دایک بووه
شتێکی نوێ دروست بکات یان بیرکردنه‌وه‌یه‌کی نوێ دابهێنێت وئه‌ودۆخه چه‌قبه‌ستووه
بشه‌ڵه‌قێنێت وله‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانی ده‌وروبه‌ری
بیربکاته‌وه هه‌مووخاڵه جیاوازولاوه‌زه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌ی خۆی دیاربکات،
ئه‌مه‌ڕه‌نگه‌بۆ ولاَتێکی پێشکه‌توو شتێکی‌زۆر زه‌حمه‌ت ناوازه نه‌بێت، یان بۆکه‌سانی
ناوه‌نده مه‌عریفی وفه‌رهه‌نگیه‌کان ڕه‌نگه ئاسانتر بێت، به‌لاَم بۆشێخ محه‌مه‌دی
خاڵ، وه‌ک کوڕی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دواکه‌توو دوور له‌هه‌موو ناوه‌ندێکی مه‌عریفی
و زانستی وته‌واو پاشکه‌توو وه‌ک خۆی ده‌ڵێت له‌واقعێکدا له‌دایک بووم که‌س شادی
وپێکه‌نین له‌سه‌ر لێوانی نه‌بووه، وه‌شێخی خاڵ له‌ناوه‌ندێکی ئاینی زۆر
داخراودا له‌دایک بووه که‌ده‌ستبردن بۆی وڕیفۆرم وگۆڕان تێدا هێڵی سوربووه‌و
واپه‌روه‌رده‌کراوه که‌له‌سه‌ر ڕێبازی پێشوه‌کانی خۆی بڕوات لادان لێی بێوه‌فای‌وکاری‌نابه‌جێیه،
به‌لاَم له‌گه‌ڵ هه‌مووئه‌مانه‌شداو له‌ناو تاریکستانی ئه‌وڕۆژگاروسه‌رده‌مه‌دا
شێخی خاڵ چرای ڕۆشنگه‌ری هه‌ڵکردوه‌و پێچه‌وانه‌ی خوێنه‌واره هاوشێوه‌کانی
خۆی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌و له‌ناو ئه‌وهه‌موو گرانی ونه‌زانی‌ونه‌هامه‌تیه‌کانی
جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی‌وشوێنه‌واره‌خراپه‌کانی له‌سه‌ر کوردستان که خه‌ڵکی
نانی ده‌ست نه‌که‌وتووه ژیانی‌خۆی پێ ڕزگاربکات له‌مردن، به‌لاَم له‌گه‌ڵ هه‌مووئه‌مانه‌شدا
شێخی‌خاڵ خولیایی نوسین وخوێندن وپێکه‌وه‌نانی کتێبخانه بووه‌ته خولیایی وسه‌دان
ده‌ستنووسی‌به‌نرخی له‌فه‌وتان پاراستووه هه‌زاران گۆڤاری ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ده‌ست
خستوه‌و بیری خۆی پێ ڕوناک کردوه‌ته‌وه‌وه، هه‌رله‌ڕێگه‌ی گۆڤاره‌کانی ئه‌وکاتی
زانکۆی ئه‌زهه‌ره‌وه ئاشنای قوتابخانه‌ی ڕیفۆرمی جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی‌و
شێخ محه‌مه‌د عه‌بده ده‌بێت وده‌بێته یه‌کێک له‌هۆگرانی ئه‌وقه‌تابخانه
ئیصلاحیه‌و له‌وێوه‌و به‌هره‌و بیرکردنه‌وه‌ی ئاینی‌و ڕۆشبیری خۆی داده‌ڕێژێته‌وه،
مامۆستای خاڵ هه‌رله‌سه‌ره‌تای لاویه‌وه خولیایی نوسین و ئه‌ده‌ب ده‌بێته
خولیایی و ده‌ست ده‌کات به‌خوێندنه‌وه‌و نوسین وله‌زۆرێک له‌ڕۆژنامه‌وگۆڤاره‌کانی
سه‌رده‌می‌خۆیدا قه‌ڵه‌می تاوداوه‌و ڕۆژنامه‌نوسێکی به‌تواناو خامه ڕه‌نگین
بووه‌و هه‌ریه‌کێک له‌ونوسیانانه به‌ڵگه‌ی ڕۆشنفکری وبیرڕوناکی ئه‌وزانا به‌هره‌داره
ده‌سه‌لمێنن، وه‌هه‌مووکات له‌خه‌می به‌ره‌وپێشبردنی باری ڕۆشنبیری‌و کۆمه‌لاَیه‌تی
وسیاسی میلله‌ته‌که‌یدا بووه‌و هه‌مووکات له بیرکردنه‌وه‌له‌دواکه‌وتووی‌وچه‌وساوه‌ی
میلله‌ته‌که‌یدا نالاَندویه‌تی‌و له‌خه‌می ئه‌وه‌دابووه که چۆن باری گوزه‌ران
وخوێنده‌واری‌و سیاسی گه‌له‌که‌ی چاک بکات، وه‌هه‌رئه‌مه‌شه وای‌لێکردوه کاتێک
سه‌رجه‌م نوسینه‌کانی له‌کتێبێکدا کۆده‌کاته‌وه‌وناوی لێه‌نێت (ناڵه‌ی ده‌روون)
ناڵه‌ی ده‌روونێکی ته‌واو ڕوناک پڕله‌خۆشه‌ویستی ئاین وگه‌ل و ولاَت، ده‌روونێک
که‌ئاسوده‌یی خۆی له‌به‌رزی گه‌له‌که‌یدا بینیوه، ده‌روونێکی پڕله‌هیواو
لێوان‌لێو له‌عه‌شق وخۆشه‌ویستی، هه‌رئه‌م عه‌شقه‌وا له‌وزانا بیرڕوناکه ده‌کات
له‌یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی فه‌رهه‌نگه‌ناوازه‌که‌یداوله‌ژێر وێنه‌که‌ی‌خۆیدا بنوسێت:
ئه‌من ده‌مرم به‌لاَم وێنه‌م ده‌مێنێ….هیوام
وایه‌که‌خۆشی‌گه‌ل ببینێ.
ئه‌م زانا ڕۆشنگه‌ره‌ی کورد هێنده عه‌شقی‌بووه
بۆولاَت و میلله‌تی‌خۆی‌وته‌نانه‌ت دڵشادوکامه‌ران بووه که وێنه‌که‌شی خۆشی گه‌له‌که‌ی
ببینێ، ئه‌وه عه‌شق وخۆشه‌ویستی مامۆستا خاڵه‌بۆمیلله‌ته‌که‌ی داخۆله‌دوای مه‌رگی
وبالاَده‌ست بوونی گه‌له‌که‌ی تائه‌ندازه‌یه‌کی‌باش چ عه‌شق وه‌فاو خۆشه‌ویستیه‌کیان
بووه بۆئه‌وزانا عارف وعاشق وخواناسه که‌گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به‌زمان و مێژوو
ئه‌ده‌بی گه‌له‌که‌ی‌کردوه له‌شه‌وه‌تاریکه‌کانی سته‌م وده‌ستبه‌سه‌ریدا؟؟! وه‌ده‌بێت
چۆن پاداشتی گه‌وره‌وزانایانی خۆیان بده‌نه‌وه‌و له‌کام کوچه‌و کۆلاَن وشه‌قام و
زانکۆ‌دا چرایان بۆهه‌ڵبکه‌ن؟ شێخی خاڵ له‌و زانا کوردانه‌یه به‌درێژایی مێژووی
پڕناسۆرو هه‌ڵدێرونشێوه‌کانی ولاَته‌که‌یان هه‌موو کات به‌گژ نه‌هامه‌تیه‌کاندا
چوونه‌ته‌وه‌وله‌هه‌مووتاریکیه‌که‌دا چرایه‌کیان هه‌ڵکردوه‌وله‌نه‌بوون بوونیان
دروست کردوه‌وله‌گه‌ڵ نه‌بوونی هیچ دامه‌زاوه‌یه‌کی زانستی‌وئه‌کادیمی له‌ولاَته‌که‌یاندا
چه‌ندین شاکاروداهێنانی‌گه‌وره‌یان پێشکه‌ش به گه‌ل ونیشتمانه‌که‌یان کردوه‌و
چرای زانست وپێشڤه‌چوونیان بۆهه‌ڵکردون نه‌یانهێشتوه له‌کاروانی شارستانی
دوابکه‌ون زۆرکاری سه‌ختیان بۆنه‌وه‌کانی‌دوای‌خۆیان ئاسانکردوه‌و هه‌موو لایه‌نه‌کانی
2 ئه‌ده‌ب ومێژوو وئاینیان بۆ ڕوناک کردوه‌نه‌ته‌وه وه‌ک ئاسۆی به‌ربه‌یان.
شێخی خاڵ له‌و زانابه‌هره‌مه‌نده هه‌ڵکه‌وتوانه‌یه
که‌به‌درێژایی ته‌مه‌نی خامه به پێزه‌که‌ی له خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و ئایین
ومێژوو و زمانی شیرنی کوردی‌دا بووه‌و چه‌ندین شاکاری ناوازه‌ی پێشکه‌ش به‌کتێبخانه‌ی
کوردی کردوه شێخی خاڵ له‌سه‌رده‌مێکدا ژیاوه که‌کوردستان له‌به‌رده‌م شه‌ڕی
یه‌که‌می جیهانیدا بووه،له‌ساڵی ۱۹۱۴که شێخی خاڵ ته‌مه‌نی ۱۰ساڵ بووه شه‌ڕی
یه‌که‌می جیهانی هه‌ڵده‌گیرسێت وئه‌و جه‌نگه‌کاریگه‌ری کارای به‌سه‌رته‌واوی
کوردستاندا هه‌بووه و زۆرێک له‌کێشه‌کان له‌سه‌رخاکی کوردان یه‌کلاکراونه‌ته‌وه،هه‌رئه‌وجه‌نگه‌کاولکه‌ره
چه‌ندین نه‌هامه‌تی تووشی‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات وهه‌رله‌گرانی ونه‌بوونی
وقاتوقڕی سه‌فه‌ربه‌رله‌ک وتالاَنکردنی داهاتی ولاَت و وێرانکردنی ژێرخانی
ژیان وهاتنی گرانی گه‌وره‌و چه‌ندین نه‌خۆشی و ناخۆشی به‌هۆی جه‌نگه‌وه له‌کاتێکدا
شێخ له‌ته‌مه‌نی لاوی‌گه‌شه‌کردندا ده‌بێت ئه‌وه حاڵی ولاَته‌که‌ی ده‌بێت که
هیچ له‌و فاکته‌رانه هاوکارو یارمه‌تیده‌رنه‌بوون که‌خوێندن وزانست به‌ره‌و پێش
بچێت مرۆڤ بتوانێت ڕاژه‌ی فکری خۆی بکات به‌ڵکو هه‌موویان ڕێگروکۆسپی‌به‌رده‌م
خوێندن گه‌شه‌ی زانستی بوون له ولاَتدا.
به‌لاَم هه‌موو ئه‌مانه‌ش نه‌یانتوانیوه
بیری ڕۆشنگه‌رێکی نوێخوازی وه‌ک شێخی خاڵ تاریک بکه‌ن و نه‌توانێت درێژه‌به‌خوێندن
وزانست بدات و بکه‌وێته هه‌وڵی په‌یداکردنی بژێوی ژیانی له‌کاتێکدا که‌نان له‌قوڕگی
شێردا بووه‌و ژیان زۆرسه‌خت ودژواربووه له‌و ڕۆژگاره‌دا.
هه‌ریه‌ک له جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی‌و ئه‌وگۆڕانکاریه
سیاسیانه‌ی له‌ناوچه‌که‌دا هاتنه گۆڕێ و سه‌رهه‌ڵهه‌ڵدانی بزاڤی ڕزگایخوازی
کوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له‌ناوچه‌ی سلێمانیدا وڕاگه‌یاندنی
ده‌وڵه‌تی کوردستان وبزاڤی ڕۆشنبیری ده‌سه‌لاَته کوردیه‌که‌و هه‌لاَیسانی شه‌ڕی
ده‌ربه‌ندی بازیان وئاوباریک له‌ساڵی‌۱۹۱۹ دژی به‌ریتانیا وداواکردنی مافی‌چاره‌ی‌خۆنووسی‌کورد
له‌لایه‌ن شێخ مه‌حمودوشۆڕشه‌که‌یه‌وه له‌وسه‌رده‌مه‌دا که‌شێخی‌خاڵ له‌سه‌ره‌تای
ژیانی لاوی‌دا بووه ده‌وری بالاَی هه‌بووه‌له‌جۆش وخۆرشدانی بیری ڕۆشنگه‌ری
لای بیر ڕوناکێکی وه‌ک شێخی خــاڵ.
هاتنی ئینگلیز بۆ سلێمانی وهێنانی
چاپخانه‌وده‌رکردنی (تێگه‌یشتنی ڕاستی)وسه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی ڕۆژنامه‌نووسی
فاکته‌رێکی باش بوون که‌شێخی‌خاڵ خولیایی‌نووسین وهه‌وڵی‌ڕۆژنامه‌نووسی لای گه‌شه‌بکات
و بکه‌وێته دنیایی نوسین وڕۆشنبیریه‌وه، هه‌رله‌وێوه بیری ڕۆشنگه‌ری‌لای‌شێخ
سه‌رهه‌ڵده‌دات وڕۆژبه‌ڕِۆژ بیری ڕوناکترو فراوانتر ده‌بێت وده‌بێته موریدێکی
دڵسۆزی بواری ڕۆشنبیری وئه‌ده‌ب وخوێندنه‌وه‌وده‌که‌وێته‌هه‌وڵی په‌یداکردنی
هه‌موو نوسین وکتێب گۆڤارێکی‌ئه‌وسه‌رده‌مه‌وئاگادارێکی بزاڤی ڕۆشنبیری سه‌رده‌مه‌که‌ی
خۆی بووه هه‌ر له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌و هه‌وڵی‌په‌یداکردنی بلاَوکراوه‌کانی
ڕۆژگاری خۆیه‌وه ئاگاداری قوتابخانه‌ی ڕیفۆرمی ئاینی جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی‌وشێخ
محه‌مه‌دعه‌بده‌ومحه‌مه‌د ڕه‌شید ڕه‌زا ده‌بێت وگۆڕانێکی ڕیشه‌یی له‌هزرو فکری‌و
تێگه‌یشتنی بۆ مه‌سه‌له ئاینییه‌کاندا ڕووده‌دات وبه‌ته‌وای هۆگری ئاراسته
فکریه‌کانی‌ئه‌و قوتابخانه یه ده‌بێت وزۆر به‌ڕوونی له‌نوسینه‌کانیدا ڕه‌نگده‌داته‌وه
به‌تایبه‌تی له ته‌فسیره‌که‌یدا. کاریگه‌ری‌قوتابخانه‌ی ڕیفۆرمی ئیسلامی‌له‌سه‌رشێخی‌خاڵ:
هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێستا کاتێک باس له
قوتابخانه‌ی ڕیفۆرمی ئیسلامی جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی وشێخ محه‌مه‌د عه‌بده‌و
قوتابیه‌کانیان ده‌کرێت باس له‌زانایه‌کی وه‌ک شێخی خاڵ ناکرێت که‌هه‌مان ڕێچکه‌ی
ئه‌وانی گرتووه‌و هیچی له‌وان که‌متر نیه که‌ئه‌مه‌ش فاکته‌رو هۆکاری‌خۆی‌هه‌یه‌وبه‌وهیوایه‌ی‌له‌مه‌ودوا
توێژه‌ران گرنگی پێبده‌ن وزانایه‌کی‌گه‌وره‌ی وه‌ک شێخی خاڵ هه‌قی‌خۆی بدرێتێ.
پێش ئه‌وه‌ی بێنه سه‌ربیری نوێخوازی
شێخی خاڵ پێویسته ئاماژه‌بکه‌ین به‌سیماو تایبه‌تمه‌ندیه دیاره‌کانی قوتابخانه‌ی
ڕیفۆرمی فکری ئیسلامی:-
یه‌که‌م: یه‌کێک له‌سیما هه‌ره دیاره‌کانی
قوتابخانه‌ی شبَخ محه‌مه‌د عه‌بده به‌گژاچوونه‌وه‌ی ته‌قلیدو بیری چه‌قبه‌ستووی
ئاینی بووه که‌چه‌ندسه‌ده‌یه‌ک بوو هه‌موو ده‌رگاکانی ئیجتیهاد ونوێ‌بوونه‌وه
داخرابوون وزانایان هه‌رقسه‌ی زاناکانی پێش خۆیان دوورباره‌ده‌کرده‌وه‌وئه‌مه‌ش
گه‌وره‌ترین ته‌نگه‌ژه‌ی فکری وخوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆئایین وهه‌ڵکردن له‌گه‌ڵگۆڕانکاریه‌کانی‌سه‌رده‌مدا
بۆجیهانی‌ئیسلامی‌دروست کردبوو به‌جۆرێکی‌وه‌هاهه‌ندێک وه‌هابیریان ده‌کرده‌وه که
ئایینی ئیسلام ناتوانێت ڕووبه‌ڕووی گۆڕانکایه‌کانی‌سه‌رده‌م بێته‌وه‌و چه‌رخی
زێڕینی به‌سه‌رچووه هه‌رئه‌مه‌ش وایکرد که‌زانایانی ڕیفۆرمخواز ده‌ربکه‌ون هه‌ریه‌ک
له که‌واکبی وجه‌ماله‌دین وشیخ محه‌مه‌د عه‌بده ومحه‌مه‌د ڕه‌شید ڕه‌زاو شێخ محه‌مه‌د
مسته‌فا مه‌راغی وشێخ محه‌مه‌دی خاڵ که‌وتنه هه‌وڵی شکاندنی دیواری ته‌قلیدو
توانیان تازه‌بوونه‌وه‌و گۆڕانکاری له بیری چه‌قبه‌ستووی سه‌رده‌مه‌که‌ی
خۆیاندا بکه‌ن وبه‌شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه ته‌فسیری ده‌قه ئاینیه‌کان بکه‌ن.
دووه‌م: یه‌کێکی ترله‌سیما وتایبه‌تمه‌ندی
ئه‌م قوتابخانه گرنگی‌دانیان بووبه‌لایه‌نی ئه‌ده‌بی کۆمه‌لاَیه‌تی که‌به(مدرسه
اللون اڵ‌دبی والاجتماعی) ناسراون گرنگیه‌کی زۆر ده‌ده‌ن به‌بواره‌کانی ئه‌ده‌ب
وڕیفۆرمی کۆمه‌لاَیه‌تی وڕزگارکردنی کۆمه‌ڵگا له‌که‌لتووری کۆن وبه‌سه‌رچوو.
سێ‌یه‌م: زانایانی ئه‌م قوتابخانه فکریه
پابه‌ند نین به‌هیچ ڕیبازێکی فقیهی(المذهب الفقهی) دیاری کراوه زۆرگرنگی‌به‌ولایه‌نه
ناده‌ن زیاتر گرنگی به‌کرانه‌وه‌و بیری ئازادی ئایینی‌ده‌ده‌ن نه‌ک خۆقه‌تیس
کردن به‌ڕێبازێکی دیاری کراوه‌وه‌هه‌رئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌له‌خاڵه‌کانی سه‌رکه‌وتنیان
وله‌سه‌رتاسه‌ری جیهانی ئیسلامی‌دا خوێندنه‌وه بۆئه‌ده‌بیاتیان ده‌کرێت وکه‌س سڵ
ناکاته‌وه لێیان به‌هۆی جیاوازی مه‌زهه‌بیه‌وه وه‌هه‌رئه‌مه‌ش زیاتربه‌ره‌و
کرانه‌وه‌و ڕزگاربوون له‌ته‌قلید ده‌یانبات.
پێنجه‌م: عه‌قلاَنیه‌ت وئازادی عه‌قڵ له‌هه‌ره‌سیما
دیاره‌کانی ئه‌م قوتابخانه‌یه،له‌کاتێکدا بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌کرا که‌ده‌بێت
عه‌قڵی موسڵمان دابخرێت ومرۆڤ ده‌بێت کوێرانه شوێنی ده‌قه‌کان وفیقهی زانایانی
پێشوو بکه‌وێت ئه‌مان بانگه‌وازی ئه‌وه‌یان کرد که‌خوای گه‌وره ڕێزی زۆری‌عه‌قڵی‌مرۆڤی
گرتووه‌ونابێت مرۆڤ کوێرانه ته‌قلید بکات وهیچ گرنگی به ژیری فکری خۆی نه‌دات
وبه‌ڵکو پێویسته جارێکی ترعه‌قڵی مرۆڤ شوێنی شایسته‌ی خۆی وه‌ربگرێت وله‌سه‌ر
به‌رچاووڕوونی(البصیره) شوێن شته‌کان بکه‌وێت.
شه‌شه‌م: هه‌وڵدان بۆ پێکه‌وه گرێدانی
زانست وبیردۆزه زانستیه‌کانی سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ گیانی ئیسلامداو هه‌وڵی سه‌لماندنی
ئه‌وه‌ی که ئاینی ئیسلام دژی زانست نیه‌و به‌ڵکو ئیسلام زانست ته‌واکه‌ری یه‌کترن
وهه‌ردوکیان ژیانێکی پڕ خۆشی بۆمرۆڤ ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن وبێ زانسشت مرۆڤ
ناتوانێت سه‌رزه‌وی ئاوه‌دان بکاته‌وه که‌ئه‌رک وکاری مرۆڤه‌و وه هه‌ربۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش مرۆڤ دروستکراوه وه‌له‌م بواره‌دا هێنده زیاده‌ڕه‌ویانکردوه هه‌ندێک
له‌بیردۆزه‌کان که ئه‌مڕۆ نازانستیان ده‌رکه‌وتووه ئه‌وان هه‌واڵیان داوه‌و به‌ڵگه‌ی
قورئانیان بۆهێناوه‌ته‌وه که‌ئه‌مه زانسته وقورئان پشتگیری ده‌کات.
حه‌وته‌م: گرنگیدان به گۆڕانکایه‌کانی سه‌رده‌م
هه‌ریه‌ک له سیاسی وکۆمه‌لاَیه‌تی زانستی‌وکێشه‌ی ژنان ولاوان له ئه‌ده‌بیاتی
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌وای هه‌یه‌وجێگه‌ی گرنگی‌پێدانیان بووه.
تێکه‌لاَوبوونی‌شێخی‌خاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیات
ونوسراوه‌کانی‌ئه‌وقوتابخانه‌یه‌وه ده‌وری‌دیاروکاریگه‌ری‌له‌شێخی‌خاڵ به‌جێهشتوه،
به‌شێوه‌یه‌کی‌وه‌ها ته‌واو عه‌شقی‌ده‌بێت وله‌هه‌موو نوسین ونوسراوه‌کانێدا به‌زه‌قی
ڕه‌نگی‌داوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یرێکی ته‌فسیره ناوازه‌که‌ی‌بکه‌ین له‌هه‌موولاپه‌په‌ڕه‌یه‌کدائاماژه‌به‌بۆچوونه‌کانی
شێخ محه‌مه‌د عه‌بده ومحه‌مه‌د ڕه‌شید ڕه‌زاوهاوڕێبازه‌کانیان ده‌کات ه‌هه‌ڵگری
هه‌مان بیرکردنه‌وه‌وڕێبازی نوێگه‌ری‌وڕیفۆرمی ئاینی‌وکۆمه‌لاَیه‌تی‌وسیاسیه‌ووه‌ده‌یه‌وێت
ئیصلاَحێکی ڕیشه‌یی بکات له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی‌ژیانیدا، زۆرسوره‌له‌سه‌ر
ئیصلاَحی ناوه‌نده‌کانی خوێندن وپێشخستنیان وگرنگی‌پێدانی زۆربه‌وبواره‌گرنگه‌ی
ژیان، وه‌بانگه‌وازی ئیصلاحی زانایان ئاینی‌ده‌کات وداوای وازهێنان له هه‌ندێ
زانستی سه‌تحی ودوورله‌هیچ قوڵبوونه‌وه‌یه‌ک و هه‌ندێ بیرکردنه‌وه‌ی خوارفی و
کردنی به‌دین له‌خه‌ڵکی وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ بنه‌مایه‌کی شه‌رعی‌نیه‌و وه‌پێویسته
زانایان زۆر جه‌ریئو ئازا بن سڵ له‌هیچ ڕێگروبه‌ربه‌ستێک نه‌که‌نه‌وه زۆرئازایانه‌و
به‌به‌رچاو ڕوونیه‌وه بابه‌ته هه‌نوکه‌یه‌کان ڕونبکه‌نه‌وه، وه‌زۆرگرنگی‌داوه‌به‌خۆڕۆشنبیرکردن
وخوێندنه‌وه‌ی به‌سودوقوڵبوونه‌وه‌له بواره مه‌عریفیه مرۆیه‌کاندا، وه‌توانیویه‌تی
سه‌وه‌تێکی مه‌عریفی گه‌وره له‌سه‌ریه‌ک بنێت وبۆنه‌وه‌کانی دوای خۆی به‌جێ بهێڵێت.
سه رچاوه : ئیسلام په یک