بابه ته كان

غه‌ززه‌و کوردستان

غه‌ززه‌و کوردستان 

باوکى به‌سۆز

    دوێنێ
کوردستان و ئه‌مرۆش غه‌ززه‌ ، ، مێژووى دوێنێى کوردستان ئه‌مرۆله‌ غه‌ززه‌ دوباره‌
ده‌بێته‌وه‌ ، ئه‌بێ هۆکاره‌کانى دوباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه‌و  رِوه‌ لێکچوه‌کانى نێوانیان چیبن ؟ به‌کورتى
ئاماژه‌ به‌دوو خاڵى سه‌ره‌کى هاوبه‌شى نێوانیان ئه‌که‌ین :

۱)        
بێ هه‌ڵوێستى سه‌رکرده‌کانى ووڵاتانى عه‌ره‌بى و رۆژئاواییه‌کان : دوێنێ
کاتێ که‌ درنده‌ترین درِنده‌ هێرشى کرده‌ سه‌ر کوردستان و به‌ نوێترین چه‌کى کۆمه‌ڵکوژى
داهێنراوى گه‌وره‌ترین داکۆکیکه‌ر له‌ مافه‌کانى مرۆڤ و هه‌ڵگرى به‌رنامه‌ى دیموکراسى
و ووڵاتانى ئاشتى پارێز ، هه‌روه‌ک چۆن نه‌مانبینى و نه‌مانبیست که‌ ته‌نها یه‌ک
سه‌رۆک و سه‌رکرده‌یه‌کى ویژدان زیندوو که‌مترین هه‌ڵوێستی گونجاوی له‌ ئاست ئه‌و
کاره‌ساته‌ جیهان هه‌ژێنه‌دا هه‌بێت ، ئه‌مرۆش به‌چاوى خۆمان ئه‌بینین که‌ خوێنرێژه‌
ئیسرائیلیه‌کان درندانه‌ترین هێرشى کاولکارى و کۆمه‌ڵ کوژى ئه‌که‌نه‌ سه‌ر خه‌ڵکى
بێ دیفاع و زوڵم لێکراوو داگیرکراوى که‌رتى غه‌ززه‌ به‌به‌ر چاوى هه‌موو کامێراکانى
جیهان و رِاى گشتى و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ، خوێنیان ئه‌رێژرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ جیاوازیه‌ک
بکرێت له‌ نێوان منداڵ و ژن و گه‌نج و لاوو پیرداو، به‌ نوێترین چه‌کى ووڵاتانى
زلهێزو به‌پشتیوانى داکۆکى که‌رى مافى مرۆڤى جیهان و بێده‌نگیه‌کى شه‌رم ئاوه‌رى وڵاتانى
عه‌ره‌بى وبه‌به‌ڵێى سه‌رۆکى سه‌پێنراوو به‌کرێگیراوى جوله‌که‌وه‌ ، و پێشێلکردنى
هه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و رێککه‌وتنامه‌ جیهانیه‌کان و به‌هاو باوه‌ مرۆڤایه‌تیه‌کان
.

 

۲)        
ناته‌بایى ناکۆکى له‌ نێوان ریزى هێزه‌چه‌کداره‌کانیاندا : نه‌بوونى یه‌ک
هه‌ڵوێستى له‌کۆن و نوێدا هه‌میشه‌ خاڵى لاوازى سه‌رکرده‌کانى گه‌لى کوردى سته‌م دیده‌
بووه‌و ، ئه‌وه‌ش تاکه‌ هۆکارى لاوازکردن و هێرشکردنه‌ سه‌رى بووه‌ له‌سه‌ر ده‌مى
رژێمى له‌گۆرنراوو هه‌رئه‌وه‌ش هۆکارى په‌نا بردنه‌ به‌ر هێزى دووژمنان و  په‌ل کێشکردنیان بووه‌ بۆسه‌رخاکى نیشتمان و سه‌رکوتکردن
و پاکتاوکردنى هاو خه‌بات و هاونیشتمانیان وه‌ک چۆن هه‌موومان به‌چاوى خۆمان بینیمان
هێزه‌ ئیقلیمیه‌کان چۆن ئه‌مسه‌رو ئه‌و سه‌رى کوردستانیان پێئه‌کرا، به‌پاساوى
راگرتنى باڵانسى ده‌سه‌ڵاته‌وه‌، ئه‌مرۆش هه‌مان مێژوو له‌غه‌ززه‌ دوباره‌ ئه‌بێته‌وه‌و
ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌له‌ستین به‌راشکاوى ئه‌یانووت دواى رزگارکردنى غه‌ززه‌ و له‌ناوبردنى
ده‌سه‌ڵاتى حه‌ماس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌گه‌رێینه‌وه‌ بۆ غه‌ززه‌ “.

سه رچاوه :یه کگرتوو ئیسلامی

 

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا