له‌سێداره‌دانى موعاره‌زه و ناره
له‌سێداره‌دانى موعاره‌زه و ناره‌زایى
هۆگر غه‌ریب . هه‌ولێر
وه‌ڵامێک بۆ وهڵامنامهکهى یه‌کێتى و
پارتى بۆ راى گشتى
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرتى چوارحیزبه
کوردستانیه‌که بۆ به‌رده‌م راى گشتى هه‌رێمى کوردستان و وروژاندنى کۆمه‌ڵێک باس و
خواس و په‌نجه دانان له‌سه‌ر ئه‌و برینانه‌ى که هه‌ناوى حکومه‌ت و حیزب و ده‌سه‌ڵاتى
سیاسى و سیاسى یه‌کانى ئێمه‌ى خواردووه هه‌نگاوێکى بوێرانه‌یه به‌رووى ئه‌و
تارماییانه‌ى که خه‌ریکه رۆڵه‌کانى ئه‌م گه‌له ترسنۆک و ناواقیع بین و خهمۆکاوى
بکات، چونکه ساڵانێکه به‌هۆى بڤه بوونى کۆمه‌ڵێک باس و خواس له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى
سیاسى یه‌وه خه‌ریکه ئازادیه‌کان له دارده‌درێت و دیموکراسیه‌ت مانایه‌کى نه‌ماوه‌وه
و حیزب هه‌ناوى حکومه‌تى خواردووه و گه‌نده‌ڵیه‌کان به شێوه‌یه‌ک وه‌ک ڤایرۆس
بڵاوبۆته‌وه حکومه‌تى هه‌راسان کردووه .
هه‌روه‌ک پێشبینى ده‌کرا وه‌ک هه‌ر جارێک ئه‌م
دوو حیزبه بهنهفهسێکى کورت و بهعهقلیهتێکى چه‌قبه‌ستوو و ترس له فره‌یى و
ره‌تکردنه‌وه‌ى دیموکراسى و خنکاندنى ئازادى و له‌سێداره‌دانى موعاره‌زه وه‌ڵامى
راپۆرتى ئه‌م چوار حیزبه بده‌نه‌وه، چونکه ئه‌وان نه‌وه‌ى گۆشراون به میراتى
دیکتاتۆریه‌ت و خوێن و چه‌ک و شۆرش. حکومه‌تێک به‌رێوه‌ده‌به‌ن که ده‌یانه‌وێت هه‌موو
هاوڵاتى بۆیان پێشمه‌رگه بێت و ئه‌وانیش فه‌رمانده‌و خه‌ڵکى تریش دوژمن.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى وه‌ڵامه پر له‌هه‌ڵچوون و
بێ ئومێدى له گۆران و بنهبرکردنى گه‌نده‌ڵى و ته‌زویرى ئه‌م دووحیزبه بگریت که
ئاراسته‌ى ئه‌م چوار حیزبهکراوه هه‌مان کۆنه قه‌وان دوبارهکراوهتهوه که هه‌ر
رۆژه‌ى حیزبێکى سیاسى و که‌سێکى کاریگه‌ر له ساحه‌ى سیاسى هه‌رێم به‌خۆیه‌وه
بینیوه، باس له‌زۆرینه‌و که‌مینه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و متمانه‌ى هاوڵاتیان ده‌کرێت
و پرسیار رووبه‌رویان ده‌کرێته‌وه و موزایه‌ده‌ى ده‌نگى هاوڵاتى و سندووقى هه‌ڵبژاردن
ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌م چوار حیزبه ، به‌ڵام جارێکى تر ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره
ئه‌وه‌یان له‌بیر خۆیان برده‌وه که راپۆرتى کۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌کان
له‌کوردستان سه‌باره‌ت بهههڵبژاردنهکانى کوردستان چۆن بووه‌و ته‌زویر و سندوقى
هه‌ڵبژاردن و کارى ساخته‌کارى و ته‌نانه‌ت کوشتن و باره‌گا سوتاندن و
…..هتد)بارودۆخیان چۆن بووه، دیسان خۆیان له‌و گه‌نده‌ڵى و که‌م و کورى و ناعه‌داڵه‌تى
و تێک چوونى بارودۆخى سیاسى و په‌یوه‌ندیه‌کانى هه‌رێم و ناوه‌ند دزیوه‌ته‌وه و
ئاراسته‌ى ئه‌م چوار حیزبه ده‌که‌ن که ئه‌مه‌شیان ئه‌و په‌رى خۆشاردنه‌وه‌یه له‌و
واقیعه تاڵه‌ى که رووبه‌روویان کراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر نا بۆ وه‌ڵامى ناوه‌رۆکى
راپۆرته‌که ناده‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ى له‌م وه‌ڵامدانه‌وه به‌دى ده‌کرێت
کوشتنى هه‌ناسه‌ى ئۆپۆزسیۆنه، چونکه ئۆپۆزسۆن وه‌ک چه‌مکێکی به‌رهه‌م هاتووی
خۆرئاوا‌و ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ده‌ستوور ، ناکرێت ئێمه له چوار پارتی کوردی له‌کوردستانی
عێراق و له کۆمه‌ڵگایه‌کی گۆشکراو به شیری رژێمێکی دیکتاتۆری به‌عسی ببینینه‌وه،
که به شێکه له‌کوردستانی لکێنراو به عێراقه‌وه که تا ئێستاش سنوری دیاری نه‌کراوه،
له شوێنێک که ده‌ستورێکی ده‌نگ بۆ دراوی نیه!
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى که ئه‌و دوو هێزه
ئاراسته‌ى ئه‌م چوار حیزبه ده‌که‌ن ماناى رابردووى خۆیان له‌بیر چۆته‌وه کاتێک
باس لهکۆنگرهکهى قاهیره ده‌که‌ن و خۆیان به پارێزه‌رى ماده‌ى ۱۴۰ داده‌نێن که
تاوه‌کو ئێستا نه‌گراوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێم ، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌و مونافه‌سه
حیزبیه‌ى که ده‌یکه‌ن له‌و شاره خه‌ڵکه تێکۆشهرهکهشیان له‌خۆیان بێزارکردووه
و خه‌ڵکیش به‌خائین و خۆفرۆش ناوزه‌د ده‌که‌ن.
باس له‌وه‌ده‌که‌ن که ئه‌م چوار حیزبه
ئیدانه‌ى تۆپبارانه‌کانى تورکیا‌و ئێران ناکه‌ن و داواى ئاشکرا کردنى سه‌رچاوه‌ى
دارایى ئه‌و چوار حیزبه ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى شه‌رى ناوخۆیان بیرچۆوه
که چۆن رژێمى به‌عسى فاشى و سوپاى ئێران و تورکیایان هێنایه کوردستان و ئه‌وه‌ى
له‌ده‌ستیان هات له‌تیرۆرى سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى به‌رامبه‌ر یه‌کتر و
کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک کردیان که تاوه‌کو ئێستا سه‌دان که‌س شوێن بزرن و چاره‌نووسیان
دیار نیه.
بۆیه پرسى ئۆپۆزسیۆن بوون که له واقیعێک
بین و له‌هه‌رێمێکدا که دوو حیزب به‌رِێوه‌ی ده‌به‌ن که‌تاکه ئێستاش شه‌رعیه‌تی
بوونیان له رابردووی پرِ له‌خوێن و شۆرِشه‌وه وه‌رده‌گرن، له هه‌رێمیکدا که
حیزب و حکومه‌ت و ئۆپۆزسۆن وخیانه‌ت له یه‌ک جیا نه‌کرێته‌وه داوا کردن له‌و
چوار حیزبه به‌تایبه‌ت له یه‌کگرتوو که ببێته ئۆپۆزسیۆنێکی رووت، ، به
داواکاریه‌کی هه‌رزه کارانه‌ی ده‌بنرێت، چونکه کوردستان ده‌وڵه‌تێکی قانوونی نیه
که حکومه‌ت شوێن سنوری خۆی بزانێت و له به‌رامبه‌ریشدا ئۆپۆزسۆنی شوێن وسنوری
دیاری بێت و سه‌رجه‌م ده‌زگاکانی تر له شێوه‌ی دامه‌زراو و ده‌زگای جێگری سه‌ربه‌خۆدا
دیار بن، کوردستانی له‌لایه‌ن دووحیزبی خاوه‌ن دوو میلیشای تایبه‌ت و دوو ئاسایش
به‌رێوه ده‌برێت که هه‌ر یه‌که‌یان هه‌یمه‌نه‌ی کردووه به‌سه‌ر به‌شێکی به‌شێک
له‌م هه‌رێمه‌ی کوردستاندا!
کوردستانێک که ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ کردنی
به شێوه‌یه‌کی زۆرترسناک له‌لایه‌ن ئه‌و دوو هێزه‌وه قۆرغکراوه و ده‌سه‌ڵاتی
یاسادانانی به شێوه‌یه‌کی زۆر گاڵته‌و ئامێز له لایه‌ن هه‌ردوو مه‌کته‌بی سیاسی
و ئه‌و دوو هێزه‌وه پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه له‌مانا، بێ ده‌سه‌ڵاتی و سه‌ربه‌خۆی نه‌بوونی
ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی به‌جۆرێک که هه‌مووکه‌س و ده‌سه‌ڵا ت و خواره‌وه‌ش له‌سه‌ر
هاورِان، به‌جۆرێک دادگا بوو به شوێنی دادگایی کردنی بێ ده‌سه‌ڵاته‌کانه .
له بیرمان نه‌چێت یه‌کگرتووی ئیسلامی
کوردستان شیعاری شهراکهوت و ئۆپۆزسۆنی به‌رز کردوته‌وه بۆ ئه‌م قۆناغه ، له‌به‌ر
ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌توانین ده‌ستخۆشی له یه‌کگرتوو بکه‌ین بۆ ئه‌و هه‌نگاوه
بوێرانه‌ی کهناویهتی رووه‌و ئۆپۆزسۆن بوون، به دروستی نابنیم نیشانه‌ی پرسیاری
له‌سه‌ر بکه‌ین.
خۆ هه‌مووشمان شایه‌تی عه‌یانی ئه‌وه‌شین ئه‌م
دوو هێزه نه‌یانتوانی به‌رگه‌ری مانگێک بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارن بگرێت و فه‌رسه‌خێک
باسه‌کانی دیموکراسی و رای جیاواز و.. بۆ داوه گه‌رِایه‌وه له‌به‌رامبه‌ر شیعاری
شه‌راکه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی ئیجابی یه‌کگرتوودا، ده‌کرێت ئێوه پێمان بڵێن چی ده‌قه‌ومێت
ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو ببێته ئۆپۆزسیۆنی رووت و قوت له‌به‌رامبه‌ر حکومه‌تێکی ئیفلیجى
بۆ چوار ساڵ؟!!
له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام
بدرێته‌وه؟!! چونکه ئه‌م دوو هێزه به ئاگاداری هه‌موو لایه‌ک رێککه‌وتوون که
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا هه‌ردووکیان دوو خولی هه‌ڵبژاردنی تریش
به یه‌ک لیستی هاوبه‌ش به‌ژداری ده‌که ن .
سه رچاوه : یکگرتووی ئیسلامی کوردستان