باخچەی ڕەمەزان
باخچەی ڕەمەزان
ئا/ نیگار حمد علی
1_خوێندنی دوعای تایبەتی بەیانی و ئیواران ودوای نویژ وزۆربەی کاتەکان ( هاتنە ماڵ و چونە دەر ).
2_ کەم ووتن و زۆر یادی خوا کردن .
3_کەم خورادن و زۆر بەخشین و یارمەتی هەژاران ..
4_کەم خەوتن و زۆر قورئان خویندن .
5_کەم کردنی موعیدو سەردان و گەران و پەیوەندیەکان .
6_کەم کردنەوەی تێکەڵاوی و هاتوچۆ.
7_کەم هاتنە دەر لەماڵ تەنها بۆ مزگەوت و کاری پێویست .
8_ چاو گرتن و ڕەوشت جوانی و زوهد لە دونیا و یادی مردن .
9_زمان پاراستن لە ( غەیبەت , باس کردن , قسە هێنان و بردن , درۆ , ڕیایی و….هتد)
10_ئەنجام دانی نوێژی تەراویح و هەموو سونەتەکان پێش نویژ و دوای نویژ.
11_بەکار هێنانی سیواک.
12_بەردەوام دەربڕینی تەوبەو پەشیمانی .
13_ چاکەکردن,ِرێزگرتنی دایک وباوک , سەردانی پێویست .
14_خواردنی ڕۆژوەوان و هەژاران ئامادە بکە .
15_نیەتی باش و جێبەجێ کردنی .
16_ هیمەت بەرزی و پێشبرکێ لە خواپەرستی دا و هاندانی گشتی بۆ چاکە کردن .
17_خەتمی قورئان زیاتر لە جارێک وە هەوڵ دان بۆ لەبەر کردنی .
18_رۆژانە ئەم زیکرانە بکە کە ۵۰۰۰ ( ۱۰۰۰ جار استغفراللە.۱۰۰۰لا الە الا اللە ,۱۰۰۰ صەلەوات لەسەر پیغەمبەر ,۱۰۰۰سبحان اللە وبحمدە سبحان اللە العڤیم,۱۰۰۰ زیکری تر).
19_فەرمان بەچاکەو قەدەغەی خراپە .
20_کەم سەیر کردنی کەنالی ئاسمانی و تەلەفزیۆن .
21_واز هێنان لەسەر پێچی وتاوان ,نوێکردنەوەی تەوبە و دەربرینی پەشیمانی .
22_ئەنجام دانی نویژەکان بە کۆمەڵ ولە کاتی خۆیدا .
23_هێدی و هێمن و دەم بە خەندە بە, دیاری و شیرینی ببخشە بە ماڵ و مناڵت .
24_هەمیشە بەخۆداچونەوە لێپرسینەوە ی نەفس .
25_ ئەنجامدانی زۆرترین کاری چاکەو نزیک بونەوە لە خوا .
26_ شەوانی کۆتایی هەمیشە بێدار بە و تا بەرەبەیان خواپەرستی بکە.
27_ئامۆژگاری و ووتەی جوان ئاراستەی دەوروبەر بکە و وە ئەوانەی پێویستیانە .
28_زیاتر پەیوەندیت بە پەروەردگارەوە هەبێت و هی دەوروبەر کەمتر .
29_بە تەنهایی ڕوو لەخوا بکەو زۆر بپاڕێوە و لە جیهانی ڕۆحدا بژی .
30_ سوپاسی خوا بکە بۆ پێدانی نیعمەتی ئیمان و تەمەنی ئەم ڕەمەزانەت .
سه رچاوه : فیردوس