بابه ته كان

حوکمی شودانی کچ به‌زۆر له‌لایه‌ن باو

حوکمی شودانی کچ به‌زۆر له‌لایه‌ن باوکیه‌وه‌

فه‌توا: شێخ ئیبنو عوسه‌یمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ

وه‌رگێڕانی : سه‌رباز حه‌مید که‌رکوکی

پێداچونه‌وه‌ی : پشتیوان سابیر عزیز

  پرسیار: خۆشکێکم هه‌یه ‌له‌باوکه‌وه‌، وه‌باوکم هه‌ستا به‌شوودانی به‌پیاوێک به‌زۆر به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕازی بێت و، پرسی پێ بکات، وه‌ته‌مه‌نی بیست و یه‌ک ساڵانه‌، وه‌هه‌ندێ که‌س شایه‌تی درۆ ( شهاده الزور ) یاندا له‌سه‌ر ماره‌برینه‌که ‌که‌وا کچه‌که ‌ڕازیه‌ به‌و پێاوه‌، وه‌دایکی کچه‌که ‌واژووی ( توقیع ) له‌سه‌ر ماره‌بڕینه‌که‌ کرد له‌جیاتی کچه‌که‌و، به‌و شێوه ‌ژن هێنانه‌که‌ ته‌واو بوو و، کچه‌که‌ش تا ئێستا ڕازی نیه‌ به‌و شووکردنه‌، ئایه‌حوکمی ئه‌م ژن هێنانه‌و ئه‌و که‌سانه‌ی شایه‌تیانداوه‌ چیه‌؟

 

وه‌ڵام: ئه‌و خوشکه ‌ئه‌گه‌ر کچ بووه‌و، باوکی به‌زۆر داویه‌تی به‌شوو به‌و پێاوه‌، ئه‌وه‌ هه‌ندێ له‌زانایان ده‌ڵێن ئه‌و ژن هێنانه ‌ڕاست و دروسته‌، وه‌بۆچونیان ئه‌وه‌یه‌که باوک بۆی هه‌یه‌کچه‌که‌ی به‌زۆر بدات به‌شوو به‌و که‌سه‌ی که‌نایه‌وه‌ێت، ئه‌گه‌ر بێت و پێاوه‌که‌کامڵ ( کفأ ) بوو.

به‌ڵام ڕای راجح له‌م مه‌سه‌له‌یه ‌نه ‌بۆ باوک یان غه‌یری ئه‌و بۆی نیه ‌کچ به‌زۆر بدات به‌شوو  به‌و که‌سه‌ی که‌نایه‌وێت، ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌ش کامڵ و ( کفأ ) بێت؛ چونکه‌پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت:( ( لا تنکح البکر حتى تستأذن  )) رواه البخاری. وه‌ده‌فه‌رموێت:(( البکر یستأذنها أبوها )) رواه مسلم.

له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م دوو فه‌رموده‌یه‌وه ‌ئه‌و باوکه‌ی که‌کچه‌که‌ی خۆی داوه‌ته ‌شوو به‌زۆر به‌و پێاوه‌ی که‌نایه‌وێت، ئه‌وه‌ ئه‌و کاره‌حه‌رامه‌و، هه‌ر حه‌رامێکیش ڕاست نیه‌و ئیشی پێ ناکرێت. چونکه‌جێ به‌جێکردنی و به‌ڕاست زانینی ئه‌و جۆره ‌ڕه‌فتارانه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نه‌هیه‌یه ‌که ‌له‌فه‌رموده‌کاندا هاتوه‌و، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی شه‌رع نه‌هی لێ کردوه‌.

بۆیه ‌ئه‌و شوودانه ‌ڕاست و دروست نیه‌و فاسده‌، هه‌روه‌ها عه‌قده‌که‌ش فاسده‌، ده‌بێت له‌لایه‌ن دادگای شه‌رعیه‌وه‌ ته‌ماشا بکرێت.

وه‌به‌نسبه‌ت شایه‌تیدان به‌درۆوه ‌ئه‌وه ‌تاوانێکی گه‌وره‌یان کردوه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت:(( ألا أخبرکم بأکبر الکبائر ))؟ باسی کردو ، وه‌ڕاکشابوو و پاشان دانشت و، فه‌رمووی:(( ألا وقول الزور ، ألاوقول الزور ، ألا وشهاده الزور )) وه‌هه‌ر دوباره‌ی ده‌کرده‌وه‌و، ووتمان خۆزگه‌بێ ده‌نگ بێت.

ئه‌و جۆره‌که‌سانه ‌ده‌بێت ته‌وبه‌بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌و، قسه‌ی ‌ڕاست بکه‌ن و، رونی بکه‌نه‌وه‌ بۆ دادوه‌ری شه‌رعی که‌شایه‌تیان به‌درۆ داوه‌و، ئه‌وان په‌شیمانن و ده‌گه‌ر‌ێنه‌وه ‌له‌شایه‌تیه‌که‌یان.

هه‌روه‌ها دایکی کچه‌که‌ش که‌ئیمزای له ‌جیاتی کچه‌که‌ی کردوه‌ به‌درۆوه‌، ئه‌وه‌ گوناه باره‌و، ده‌بێت ته‌وبه‌بکات و بگه‌ڕێته‌وه ‌لای خوای گه‌وره‌و، جارێکی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌و جۆره‌تاوانانه‌.‌

 

بڕوانه‌: ( فتاوى علماء البلد الحرام ) ئاماده‌کرنی خالد الجریسی ، له‌لاپه‌ڕه‌:۶۱۶.‌ئیسلام هاوس

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا