به شی کوردیشيعر و ئه ده بمطالب جدیدناودارانی کورد

مەولەوی و مەحوی، چۆن یەکتریان ناسی

مەولەوی و مەحوی، چۆن یەکتریان ناسی

مەولەوی ومەحوی، ناوو ناوبانگی یەکتریان بیستبوو. بەڵام یەکتریان نەدیبوو. هەردووکیشیان تامەزرۆی بینینی یەکتری بوون.

جارێک مەولەوی ڕێی ئەکەوێتە سلێمانی. دەمەو ئێوارەیەک ڕووئەکاتە خانەقای مەحوی. لەو کاتەدا مەحوییش لەسەر سەکۆی مزگەوت دانیشتووە وچاوەڕوانی بانگی ئێوارەیە. ئەبینێ‌ پیاوێکی میانە باڵای ڕیش تەنکی چاوگەشو درێژکۆلە، بەخەرقەیەکی سەوزی ئاودامانەوەو مێزەرەیەکی گوڵداری لەقوماشی “چیت” دروستکراو بەسەرەوە … خۆی کرد بە مزگەوتا وڕووی کردە گوێ‌ حەوزەکە وخەرقەکەی داکەندو دەستی کرد بەدەست نوێژگرتن.

مەحوی زۆر سەرنجی ئەم پیاوە ئەدات و لەوەو پێشیش وەسفی مەولەوی یان بۆکردووە. دێت بەدڵیدا وئەڵێ‌ ئەمە مەولەوی نەبێت؟

مەحوی یەکێک ڕادەسپێرێ‌، ئەڵێ‌ بچۆ بەو پیاوە بڵێ‌ ئەوە چی یە بەسەرتەوە؟!

کاتێک ئەو کەسە دێت بەمەولەوی دەڵێت: ” ئەوە چی یە بەسەرتەوە؟!”

مەولەوی لەوەڵامدا ئەڵێت:

(( کوڕم ئەوە چیتــە بەسەرمەوە؟ ))

مەحوی کە گوێی لەم وەڵامە نەستەقە ئەبێت ((چیتــە بەسەرمەوە)) ، لەلایەک مانای هەقت چییە بەسەرمەوەو؟ لە لایەکی تریشەوە مانای(قوماشی چیتە بەسەرمەوە).

لەسەر سەکۆکەوە بانگ ئەکات خاڵە مەولەوی! مەولەویش لەوەڵامدا دەڵێ‌ مەحوی گیان!

دواتر مەحوی ڕادەکاتە خوارێ‌ باوەش بەیەکدا دەکەن ومیوانی ئازیزو خانەخوێی خۆشەویست چەند ڕۆژێکی پڕ لەڕازی ئەدەبی پێکەوە ئەبەنە سەر …
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ لە فەیسبووک وەرگیراوە

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا