بابه ته كان
دەور و مێژووی رەوته ئیسلامیه‌کانی کوردستان

دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئیبراھیم مه‌ردۆخی
– پێشه‌کی ناساندنێکی خۆتان و باسکردنێکی کورت له مێژووی چالاکیهکانتانو: بنه‌ماڵه‌ی ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا، خه‌ڵکی گوندی «به‌رقه‌ڵا»ی مه‌ریوانن و باوکم له دورو به‌ری ساڵی ۱۲۸۵ی هه‌تاوی له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ک، که له‌م کورته راپورته‌دا ناگونجێ، که‌وتووه‌ته گوندی «زونج»ی سه‌ر به ناوچه‌ی «که‌ڵاته‌رزان». رچهڵهکیشمان ده‌چێته‌وه سه‌ر «مه‌ردۆخی»یه‌کانی ده‌گاشێخان.
له ساڵی ۱۳۲۷ هه‌تاویدا له گوندی زونج چاوم به‌م دنیا پان و به‌رینه‌دا هه‌ڵهێناوه. هه‌ر له سه‌رده‌می منداڵی‌دا خراوهمهته به‌ر خوێندن، له ساڵی ۳۹دا له گه‌ڵ کاکه عوسمانمدا بۆ درێژه‌دان به خوێندن چومه‌ته گوندی کانی‌سانان.
-مێژووی چالاکیه‌کان:
و: سه‌ره‌تای مێژووی چالاکیه‌کانم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ۱۳۳۹ی هه‌تاوی، که منداڵێکی کرچ و کاڵ و خاو و نه‌گرساو بوم، له‌وانه‌شه ئه‌م بابه‌ته هه‌ندێ جێگای سه‌رنج و تێرامان و گومان بێت و به قسه‌یه‌کی زل و قه‌ڵه‌و له قه‌ڵه‌م بدرێ و له قه‌واره‌ی منداڵێکی ده دوازده ساڵانه‌دا نه‌گونجێ.
به‌ڵام له راستیدا هه‌وێنی مێشک و بیرم هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا گیرسا و به هۆی کاکه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستمه‌وه خوالیخۆشبو (ماموستا شێخ عوسمانی مه‌ردۆخی) له گه‌ڵ شاعیر و که‌سایه‌تی هێژا و به ناوبانگ (مامۆستا شێخ ئه‌حمه‌دی مه‌ردۆخی کانی‌میران «شه‌پۆل») و مامۆستای تێکۆشه‌ر، مامۆستا مه‌لا عه‌لی لێوی (بیاره)دا، وه‌کوو سێ کوچکه‌یه‌کی بزوتنه‌وه‌ی بیر و هه‌رزی کوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری له ساڵه‌کانی ۳۹-۱۳۳۸دا، که چاکی چالاکیمان به لادا کرد و ماندوونه‌ناسانه شان به شانی دڵسۆزان و نیشتمان په‌روه‌ران، له چوارچێوه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا(که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به رێبه‌رایه‌تی کاک ئه‌حمه‌د تۆفێق چالاکی ده‌نواند) خرامه گه‌ڕ و وه‌کوو منداڵێکی متمانه پێکراو نهێنی پارێز و دهمقورس، په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و به‌ڵگه‌ی یارمه‌تی و بڵاوکراوه و چی وچی دیکه‌یان، له پێنجوێنه‌وه بۆ کانی‌میران و کانی‌سانان و ئه‌ملا و ئه‌ولا، پێدهگوێزامهوه.
هه‌ر له‌و کاته‌وه خۆشه‌ویستی گه‌ل و نیشتمان و زمانه زکماکیهکهم، نوسین و خوێندنه‌وه‌ی کوردی، ئاوێته‌ی خوێن و بیر و هۆشم بوو، رق و کینه و توڕه‌یی داگیرکه‌ر و چه‌وسێنه‌ر و خوینمژی گه‌ل و نیشتمان، له ناخ و ده‌رونمدا بنجێ داکوتا. هه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ش بوو دوای چه‌ند ساڵ مانه‌وه له حوجره‌کانی مه‌ریواندا، به‌ره‌و سلێمانی هه‌ڵینام و له ساڵی ۱۹۶۸ی زاینییدا له «مه‌عهه‌دی ئیسلامی مزگه‌وتی گه‌وره» گیرسامه‌وه و درێژه‌م به خوێندن دا و هه‌ر له‌وێش دیپلۆمی عه‌ربیم وه‌رگرت.
له کوتایی ساڵی ۱۹۷۱ی زاینی‌دا به هۆی کتیب و نامیلکه و هه‌ندێ له هاوڕێ و دۆستانه‌وه له‌گه‌ڵ بیر و فیکری «ئیخوانولموسلیمین»دا ئاشنا بووم و به گریکی دڵ و هه‌وێنی مێشکم و له ساڵی ۱۹۷۲ز ـ دا چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی ئیخوانم ناسی و، په‌یمانی چالاکی و هاورێبازیم له گه‌ڵ گرێدان و تا له‌وآ بووم به پێی بارودۆخی گونجاو، چالاکیه پێویسته‌کانم ده‌نواند.
له ساڵی ۱۳۵۵ی هه‌تاویدا به هۆی بارودۆخی ئاڵۆزه‌وه، به نابه‌دڵی، به‌ره‌و ئێران گه‌ڕامه‌وه، له هاوینی ۱۳۵۵دا کاک «ئه‌حمه‌دی موفتیزاده»م ناسی و له پاییزهکهیدا له گه‌ڵ هه‌ندێ له دۆستاندا خۆمان گه‌یانده لای کاک ئه‌حمه‌د و پاش پێناسه‌ی خۆمان بڕیارماندا شان به شانی ئه‌ویش چالاکی بنوێنین.
له ساڵی ۱۳۵۶دا یه‌کێ بووم له دامه‌زرێندران و به‌ڕێوه‌به‌رانی «مه‌دره‌سه‌ی قورئانی مه‌ریوان». له‌و کاته‌وه تا سه‌رکه‌وتنی شورَشی گه‌لانی ئێران، له چوارچێوه‌ی مه‌دره‌سه‌ی قورئاندا به سه‌رپه‌رشتی کاک ئه‌حمه‌د، شان به شانی تێکۆشه‌ران و دڵسۆزان و رۆشنبیران و چمک و لایه‌نه سیاسیه‌کانی مه‌ریوان، له هه‌موو بواره‌کاندا دژی ڕژیمی پاشایه‌تی چالاکیم ده‌نواند. بۆ نموونه به‌شداری چڕ‌وپڕ له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو توێژه‌کانی شاری مه‌ریوان له مزگه‌وته‌کاندا، به‌شداری له رێپێوان و خۆپیشاندان و مانگرتن و رێخستنی هه‌موو جموجووڵ و بزوتنه‌وه‌کانی دژ به ڕژیمی پاشایه‌تی. به‌شداربوون له ئه‌نجامدان و پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزارییه گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا له سه‌ره‌تای شۆڕشه‌وه.
هه‌ر له یه‌که‌م کاته‌کانی روخانی «رژێمی شا» و سه‌رکه‌وتنی شۆڕشدا، شۆرایه‌کی گشتی له هه‌موو چین و توێژه‌کانی خه‌ڵک و به‌ره و گرووپه سیاسیه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری شاری مه‌ریوان پێکهات. منیش به نوێنه‌رایه‌تی مه‌دره‌سه‌ی قورئان یه‌کێ بوم له ئه‌ندامانی ئه‌و شۆرایه. هه‌ر وه‌ها له ده‌رکردنی گۆڤای زرێباری مه‌دره‌سه‌ی قورئاندا رۆڵێکی سه‌ره‌کیم هه‌بوو و پێشه‌کیم بۆ یه‌که‌م ژماره‌ی نوسی.
پاش بیروڕا گۆڕانی هه‌ندێ له لێپرسراوانی شۆڕش له ساڵی ۱۳۵۸دا و ئاوه‌ژوو کردنی که‌ش و هه‌واکه و ئاراسته‌کردنی به‌ره‌و ئاقارێکی دژ به ویست و هیوا و وئاواته‌کانی زۆربه‌ی شۆڕشگیڕان و راپێچ کردنی چین و توێژ و به‌ره‌و گرووپه چالاک و ره‌سه‌ن و خه‌مخۆر و دڵسۆزه‌کانی شۆڕش بۆ په‌راوێز، به نه‌یار و دژ به شۆڕش له قه‌ڵه‌مدران. (وه‌کوو خواڵی خۆشبو «موهه‌ندیس بازرگان» ئه‌م دیارده‌یه له کتێبه‌که‌یدا «انقلاب ایران در دو حرکت» به کودتای خه‌زه‌نده ناوزه‌د ده‌کات)
منیش وه‌کوو هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه کۆست که‌وتووه، هه‌ناسه‌یه‌کی ساردم هه‌ڵکێشا و ده‌س به‌ئه‌ژنۆ دووره‌په‌رێز هه‌ڵترووشکام. که‌چی به مه‌ش ده‌ستیان له یه‌خه‌م نه‌کرده‌وه و له ۹‌ی خه‌رمانانی ۱۳۶۱دا له شاری سنه گیرام و توندی به‌ندیخانه کرام.
پاش سێ چوار مانگ کوناوکون پێکردن و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه لێکردن ۴ ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاندم و له گه‌ڵ هه‌ندێ له هاوبیرانمدا به‌ره‌وه به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز راپێچ کراین، پاش سێ ساڵ و سێ مانگ و چه‌ند رۆژ، له ۲۷/۸/۱۳۶۴ ی هه‌تاوی قاپیه گه‌وره‌کانی به‌ندیخانه کرایه‌وه و، جارێکی دی به زێدی خۆشه‌ویستی خۆمان شاد بووینه‌وه.
کورد وته‌نی: نه‌خۆشینه کۆنه‌که وه‌ک ره‌گی گولی، لێی هه‌ڵدامه‌وه و سه‌ر له نوێ لێره و له‌وێ… تا له «ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان» گیرسامه‌وه و وه‌کو ئه‌ندامێکی کارا، شان به شانی دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌ندامانی چالاکی که‌وتمه گه‌ڕ و له هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵ و بۆنه و فیستیڤاڵ و کۆنگره و یادی شاعیران و که‌سایه‌تیه‌کاندا به‌شداریم کرد و، جاروباریش له‌و بۆنانه‌دا ووتار و بابه‌تم پێشکه‌ش کردوه. له‌م دوایه‌شدا خولێک به‌رپرسی «ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی» مه‌ریوان بووم.
له زۆر بواریشدا ووتار و بابه‌ت و ره‌خنه و، روونکردنه‌وه و، وه‌ڵام و هه‌ڵوێست نواندنم ئاراسته‌ی رۆژنامه و هه‌فته‌نامه و گۆڤاره‌کان کردوه. خوا هه‌ڵناگرێ زۆربه‌یان به گوێره‌ی بارودۆخ و وزه و توانای خۆیان، ئه‌رکی بڵاوکردنه‌وه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، که جێگای سوپاس و پێزانینه. هه‌رچه‌ند جاروباریش هه‌ندێکیان بابه‌ته‌که‌یان بڵاو نه‌کردوه‌ته‌وه، یا ده‌ستی قرپیان تێناوه و سه‌ر و پورتکیان ناوه‌ته یه‌ک.
وه‌ک پێشینیان ووتویانه، قه‌رز کۆن ده‌بێ و نافهوتێ، لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی سووکه گله‌ییه‌ک له‌م گۆڤاری زرێباری خۆمانه‌ش بکه‌م و، ئه‌و راستیه‌ش روون بکه‌مه‌وه که یه‌که‌مجار ژماره‌ی یه‌که‌می گۆڤاره‌که ده‌رچوو دڵ و ده‌رونم گه‌شایه‌وه پیرۆزبایم له به‌ڕێوه‌به‌رانی کرد و وتم: براینه له ساڵی ۱۳۵۸دا ئێمه وه‌ک ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه‌ی قورئانی مه‌ریوان، گوڤارێکی خنجیلانه‌مان ده‌رکرد و ناومان نا گوڤاری زرێبار، جا وه‌ک ئه‌مه‌گناسی جێگای خۆیه‌تی یادێکیش له‌و گۆڤاره بکرێت و جیگه‌ی هه‌ڵتروشکانێکی له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا بدرێتێ.
خوام لێههڵناگرێ پێشوازییه‌کی باشیان له پێشنیاره‌که‌م کرد و ووتیان کورته و روون کردنه‌وه‌یه‌ک له گه‌ڵ نمونه‌ی گوڤارهکهدا بنێره به سه‌رچاو، منیش به دڵگه‌رمیه‌وه به گوێم کردن و له لاپه‌ڕه‌یه‌کدا به کورتی مێژووی له دایک بوون و ته‌مه‌نی ژین و هۆی جوانه‌مه‌رگ بونیم نوسی و پێشکه‌ش به‌و رێزدارانهم کرد (له‌وانه‌یه ئێسته‌ش ئه‌و شتانه له ئارشیوه‌که‌یاندا مابێت). به کوردی و کورتی له ئاکامدا که ژماره‌ی دووهه‌م ده‌رچوو له لاپه‌ڕه‌ی (پژواک مهر)دا نازانم سوچی چی بوو، به سه‌ر و پورتک شکاوی ترنجاندبویانه سوچێَک؟!
له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا به قه‌ڵه‌می کۆڵ و کاڵم، دهسمدایه وه‌رگێڕانی قورئانی پێرۆز بۆ سه‌ر زمانی کوردی. ئه‌م کاره‌م له ۲۳/۹/۱۳۷۷ ده‌ست پێ‌کرد و له ۱۳/۱۲/۱۳۸۱ دا ته‌واوم کرد.به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی گیروگرفت و نه‌خۆشینه‌وه نه‌متوانیوه تا ئیستا بۆ دواجار پیاوچوونه‌وه و بژارکردنهکهی ته‌واو بکه‌م. شیاوی باسه «جزمی عه‌مه»که‌ی له ساڵی ۱۳۸۲چاپ کرا و خرایه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
دواچۆڕی چالاکیه‌کانم له نوسیندا تائێسته: له ساڵی ۱۳۸۳وه ده‌سم کردوه به سه‌رچاوه کۆکردنه‌وه و وتووێژ کردن له گه‌ڵ به‌ساڵاچوان و دانیشتوانی شار و دێکانی مه‌ریوان و به‌ته‌مام مێژوویه‌کی شار و ناوچه‌ی مه‌ریوان له دوو به‌رگدا بنووسم.
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی داوا له هه‌موو دڵسۆزان و خه‌مخۆران بکه‌م به هه‌ر شێوه و شێوازێک بۆیان ده‌لوێ یارمه‌تیم بده‌ن.
-پ: مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی فیکری ئیسلامی سیاسی به شێوه‌یه‌کی رێکخراوه‌یی له کوردستانی هاوچه‌رخدا بۆ کوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟و: پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناوه‌ڕوکی پرسیاره‌که پاشگرێک له ده‌قی پرسیاره‌که‌دا هه‌یه ئه‌مه‌وێ به په‌له تیشکێک بخه‌مه سه‌ری و روون کردنه‌وه‌یه‌کم له‌م باره‌یه‌وه هه‌بێ. پاشگره‌که‌ش وشه‌ی «سیاسی»یه واته ئیسلامی سیاسی. به هێنانی ئه‌م وه‌شه‌یه له دوای ئێسلامه‌وه، پۆلبه‌ندی و دابه‌شکردنی ئیسلامی لێوه ده‌رده‌که‌وێ به ئیسلامی سیاسی و ئیسلامی ناسیاسی. ئه‌مه‌ش وه‌نه‌بێ بتوانرێ بخرێته ریزی رێکه‌وته‌وه. چونکه ده‌مێکه ئه‌م پۆلبه‌ندی کردن و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌بیسم و له رۆژنامه و گۆڤار و نامیلکه و چاپه‌مه‌نیه‌کاندا ده‌یخوێنمه‌وه. وادیاره ئه‌م مه‌به‌سته وه‌کوو پرۆژه و پرۆسه‌یه‌ک داڕێژراوه و کاری له سه‌رده‌کرێ (هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه له‌م پرسیاره‌دا ئاوا خۆی نه‌نوێنێ).
بۆ هه‌رکام له‌م پۆل و به‌شانه پێناسه‌ی تایبه‌ت به خۆی کراوه و سنووری دیاریکراوی بۆ دانراوه.
ئیسلامی ناسیاسی یانێ «ئه‌و ئایین و به‌رنامه‌یه‌که له لایه‌ن خوداوه نێردراوه بۆ پێغه‌مبه‌ر و پێغه‌مبه‌ریش به بێ ده‌سکاریکردن گهیاندویه. ئه‌م ئایین و به‌رنامه‌یه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌ندێ له چه‌مکه ئه‌خلاقی و ره‌وشه به‌رزه‌کاندایه و به‌شێکیشی هه‌ندێ شفا و لاڵه و راز و نیازه له نێوان خودا و به‌نده‌کاندا، ئیتر به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به ژیانی مرۆڤ و یاسا و رێسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وتی رۆژانه‌ی ژیانه‌وه نیه و له سنووری نوێژ و رۆژ و مزگه‌وت و ته‌کیه و خانقا ده‌رناچێ و خوایش هه‌ر ئه‌مه‌ی مه‌به‌ست بووه و هه‌ر که‌س ئه‌م سنووره ببه‌زێنێ لاده‌ره و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا و ئایینه‌که‌یدا ده‌کا و لای خودا به تاوانبار ده‌درێته قه‌ڵه‌م».
ئیسلامی سیاسیش «دیارده‌یه‌کی تازه هه‌ڵقوڵیوه و پاشگرێکی نه‌گونجاو و دزێوه هه‌ندێ له موسڵمانه لادرهکان، ئه‌م ناو و ناتۆره‌یان به ئیسلامه‌وه لکاندوه و ئه‌گینا ئیسلام و سیاسه‌ت کوجا مه‌رحه‌با». له درێژه‌ی پێناسه‌که‌دا ده‌ڵێن «له راسیتدا ئه‌م گوروپه سته‌میان له ئاینی ئیسلام کردوه. ئایین به‌رنامه‌یه‌کی ئاسمانی و خوداییه و پیرۆز و موقه‌ده‌سه و سیاسه‌ت دروسکراوی مرۆڤه و پڕه له فێڵ و ته‌ڵه‌که و هه‌ڵقوڵاوی زه‌ویه به هیچ شێوازێک و له هیچ کات و ساتێکدا دانویان پێکه‌وه ناکوڵێ. ئه‌م لاده‌رانه ئه‌یانه‌وێ له ژێر ئه‌م دروشم و ناونیشانه‌دا خۆیان حه‌شارده‌ن و له‌م رێگه‌وه ئه‌یانه‌وێ خه‌ڵک بخڵه‌تێنن و ئه‌م مه‌به‌سته بکه‌ن به په‌یژه بۆ کۆشکی ده‌سه‌ڵات و گه‌یشتن به پله و پایه و ماڵ و سامان».
به‌ڵێ له راستیدا به‌م شێوه پۆڵین و پێناسه‌کردنه، خۆیان ده‌که‌ن به دڵسۆز و خه‌مخۆری خودا و ئایین و خه‌ڵک. منیش ده‌ڵێم جێگای سوپاسه و ماڵیان ئاوا؟!
به‌ڵام خاوه‌نی ئه‌م پرۆژه‌یه، یان ئیسلام وه‌کوو خۆی له رێگای ده‌ق و میژووهکهیهوه چاک ده‌ناسێ و شاره‌زایه‌تی باشی له‌م بواره‌دا هه‌یه و هه‌ر خۆی لێ هه‌ڵه ده‌کا و مه‌به‌ستێکیتر له پشت ئه‌م کارهساتهوهیه، یان هه‌ر هیچی لێ نازانێ و رۆژێ له رۆژان خۆی ماندوو نه‌کردوه و نه‌یویستوه وه‌ک توێژه‌رێک، ئیسلام و ده‌قه‌کانی و مێژووه‌که‌ی بخاته ژێر نه‌شته‌رگه‌ری و هیچ نه‌بێ شتێکی لێ هه‌ڵکڕێنێ و ئینجا ده‌س بکاته پۆلێن و پێناسه‌کردن و سنووردانان.
به‌شێکیتر هه‌ن تا راده‌یه‌ک به لۆژێک و به‌ڵگه‌وه باسی ئیسلام ده‌که‌ن و ده‌ڵێن «هه‌رچه‌ن ئیسلام وا داڕێژراوه به‌رنامه‌ی ژیان بێ و یاسا و به‌رنامه‌ی بۆ ورد و درشتی ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ و ڕچاو کردوه و نه‌خشه و پلانی بۆ هه‌موو دیارده و گیروگرفته‌کانی ژیانی مرۆڤ داڕشتووه و له هه‌موو لایه‌که‌وه گشت گیر و به‌رفراوانه … به‌ڵام چونکه ماوه‌یه‌کی زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه و جیهان و ژیانی مرۆڤ گۆڕانکاریه‌کی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌و یاسا و ریِسا و به‌رنامه‌یه بۆ ئه‌م بارودۆخه ناگونجێ و شیاوی ئه‌وه نیه خۆی له بواری ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت و سیاسه‌ت و چی وچی دیکه بدات».
هه‌رچه‌نده ئه‌م بۆچونه‌ش قسه‌ی له سه‌ره و جێگای باسه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و پولێن و پیناسهکردنهی پێشه‌وه، زۆر ژیرانه و له‌بارتره و له چوارچێوی ره‌خنه و توێژینه‌وه و راده‌ربڕیندا جێگای ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێ به باشی ریشه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی ئیسلامی له کوردستانی باشوردا، بدۆزینه‌وه ئه‌بێ سه‌رنجی دوو هۆکاری گرنگ و کاریگه‌ر له سه‌ر ره‌وتی ئیسلامی له ته‌واو جیهانی ئیسلامی و کوردستان بده‌ێن.
یه‌که‌م: ئه‌و بزوتنه‌وه چاکسازیه ئایینیه‌ی که «جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی» (۱۸۶۵-۱۸۳۹ز) و «موحه‌ممه‌د عه‌بدو» (۱۸۰۵-۱۹۴۹ ز) رێبه‌رایه‌تیان کردوه، له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، کاریگه‌ری له سه‌ر (مه‌لای گه‌وره‌ی کۆیه) و (مامۆستا شێخ محه‌ممه‌دی خاڵ) هه‌بووه ….
دووهه‌م: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامیه له (۱۹۲۴ ز) دا، له پاڵ ئه‌مه‌شدا بیری ئه‌و نوێگه‌رانه بره‌وی به‌م بۆچوونه دا و بووه سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی «حه‌سه‌ن به‌ننا» (۱۹۴۹-۱۹۰۶ز) له دامه‌زراندنی «ئیخوانولموسلیمین» له (۱۹۲۸ ز)دا له میسر.
ره‌وتی ئیسلامی له باشووری کوردستان:
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا، ساڵی (۱۹۳۴) له هه‌ڵه‌بجه، عبدالله به‌گی ئه‌حمه‌د به‌گی تاپۆ، شاهۆی شاعیر و محه‌ممه‌د سه‌عید به‌گی یارئه‌حمه‌د به‌گی جاف، پارتێکی ئیسلامی‌یان به ناو (حیزبی ئیسلامی کورد) دامه‌زراند.
له ساڵی (۱۹۲۸ز)دا دوابه‌دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق، چه‌ند کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی دامه‌زران و له شاره‌کانی کوردستان لقیان هه‌بوو، له‌وانه (کۆمه‌ڵه‌ی لاوانی موسڵمان) بوو (جمعیه الشبان المسلمین).
له ساڵی (۱۹۲۹) کۆمه‌ڵه‌ی رێنمایی ئیسلامی (جمعیه الهدایه الاسلامیه) له به‌غدا دامه‌زرا مه‌لا محه‌ممه‌د قزڵجی و شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاویش ئه‌ندامی بوون و له هه‌موو شاره‌کانی کوردستاندا لقی هه‌بوو. له ساڵی (۱۹۳۴) لقی که‌رکوک کرایه‌وه و حه‌فته‌نامه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ش (الهدایه) بوو، له ساڵی (۱۹۳۴) له سلێمانی و دههۆکیش لق کرایه‌وه.
سه‌ره‌تای گه‌یشتنی ئێخوان بۆ عیراق له ساڵی ۱۹۴۰دا بوو، چه‌ند مامۆستایه‌کی میسری بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی فیکری ئیخوان هاتنه عێراق. هه‌روه‌ها له ساڵی (۱۹۴۱)دا له سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رکردایه‌تی ئیخوان، حسه‌ین که‌ماله‌دین و محه‌ممه‌د عه‌بدول حه‌مید ئه‌حمه‌د، هاتنه عێراق له به‌غدا بونه مامۆستای زانکوو، ئه‌حمه‌د کامیل نوفیش له موسڵ نیشته‌جێ بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تای چله‌کاندا گۆڤاری (الاخوان الموسلمون) ده‌هاته عێراق و له موسڵ به ئاشکرا بڵاو ده‌کرایه‌وه.
له ساڵی (۱۹۳۹)دا محه‌مه‌د و مه‌حمود سه‌واف، که خوێندکارێکی عێراقی بوو، بۆ خوێندن نێردرا بۆ ئه‌زهه‌ری میسر. به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی دووهه‌می جیهانیه‌وه گه‌ڕایه‌وه بۆ عێراق و له گه‌ڵ فیکری ئیخواندا ئاشنا بوو، ویستی له موسڵ به هاوکاری چه‌ند که‌س لقێکی ئیخوان بکاته‌وه، به‌ڵام حکومه‌ت نه‌یهێشت.
سه‌واف له ساڵی (۱۹۴۲)دا گه‌ڕایه‌وه بۆ میسر و له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن به‌ننادا ئاشنا بوو ، له ساڵی (۱۹۴۶)دا دوای ته‌واوکردنی خوێندن، گه‌ڕایه‌وه بۆ عێراق و ده‌ستی کرد به بانگه‌شه کردن بۆ فیکری ئیخوانولموسلیمین . سه‌واف هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک گه‌نج، بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک به ناوی «ئیخوانولموسلیمین»، داوایه‌کیان پێشکه‌ش وه‌زاره‌ت کرد، به‌ڵام داواکه‌یان ره‌ت کرایه‌وه . سه‌واف هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له کۆلیجی شه‌ریعه‌تی به‌غدا، بوو به مامۆستا و له گه‌ڵ ئه‌مجه‌د زه‌هاوی و که‌ماله‌دین تائی و …. ، بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی ئادابی ئیسلامی (جمعیه الاداب الاسلامیه) داویهکیان پێشکه‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆ کرد و وه‌زاره‌تیش له ۲۲ ئابی (۱۹۴۶) ره‌زامه‌ندی نواند.
پاشان سه‌واف له ۱۳ی ئه‌یلولی (۱۹۴۹)دا له‌گه‌ڵ ئه‌مجه‌د زه‌هاویدا کۆمه‌ڵه‌ی برایانی ئیسلامی (جمعیه الاخوه الاسلامیه)یان دامه‌زراند ، هه‌روه‌ها گۆڤارێکیشیان به ناو (الاخوه الاسلامیه) ده‌رکرد. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا کۆمه‌ڵه‌ی خوشکانی موسڵمان (جمعیه المسلمه)یان دامه‌زراند. له ساڵی ۱۹۵۴دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه کۆمه‌ڵه‌که هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
له ساڵی (۱۹۵۸)دا دوای شۆڕشی «عه‌بدولکه‌ریم قاسم»، ئیخوان به نهێنی ده‌ستی به ئیش کردن کرد . له ساڵی ۱۹۵۹دا هه‌ندێ له ئیخوانه دێرینه‌کان و چه‌ند که‌سی بێلایهنیتر، به ناوی دامه‌زراندنی (حیزبی ئیسلامی عیراق)ه‌وه، داوایه‌کیان پێشکه‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆ کرد و وه‌زاره‌ت، ره‌زامه‌ندی نه‌نواند. به‌ڵام دادگای ته‌میز، مۆڵه‌تیدا و ده‌ستیان به ئیش کرد. پاش چه‌ند مانگێک حیزب له لایه‌ن، ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و سه‌رکرده‌کانی گیران. له ۳۰ ته‌موزی (۱۹۶۸)ته‌وه حکومه‌تی به‌عس ته‌نگی به ئیخوان هه‌ڵچنی سه‌ره‌نجام له ۴۱/۴/۱۹۷۱ له سه‌ر زاری عه‌بدولکه‌ریم زه‌یدان، رێبه‌ری ئیخوان، به فرمی چالاکی ئیخوان راگیرا.
ره‌وتی ئیسلامی له کوردستان له سه‌رده‌می پاشایه‌تیدا
له ساڵی (۱۹۴۹)دا ژماره‌یه‌ک حاجی موسڵ له گه‌شتی حه‌ج به هۆی عه‌بدوره‌حمان سه‌ید مه‌حموده‌وه، چاویان به «حه‌سه‌ن به‌ننا» ده‌که‌وێت. «به‌ننا» ووتاریان بۆ ده‌دا و بۆ کردنه‌وه‌ی لقی ئیخوان له موسڵ بڕیار ده‌ده‌ن. له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م حاجییانه‌دا، ئه‌م چه‌ند مه‌لا کورده له گه‌ڵیان ده‌که‌ونه چالاکی: مه‌لا عه‌بدوڵا محه‌ممه‌د ئه‌ربیلی، محه‌ممه‌د و یاسین عه‌بدوڵا سنجاوی، هاشم عه‌بدوسه‌لام.
له (۶/۱/۱۹۷۴)دا شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاوی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ئادابی ئیسلامی، له نامه‌یه‌کدا زانای ناسراوی کورد (مه‌لا حسه‌ینی پیسکه‌ندی) له سلێمانی ئاگادار ده‌کاته‌وه که به مه‌به‌ستی کردنه‌وه‌ی لقی کۆمه‌ڵه، سه‌ردانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی کردوه، روخسه‌تیان دا لقی کۆمه‌ڵه له سلێمانی بکه‌نه‌وه. دوای تێپه‌ڕبوونی نۆ مانگ به‌سه‌ر نامه‌ی پێشوودا به نوسراوی ژماره (۴۷) له ۲۸/۹/۱۹۴۷دا شێخ ئه‌مجه‌د زه‌هاوی ئاگاداری مه‌لا حسه‌ین پسیکهندی کردوه‌ته‌وه، که وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ره‌زامه‌ندی نواندوه له سه‌ر کردنه‌وه‌ی لقی ئادابی ئیسلامی له سلێمانی، داوا ده‌کا ئه‌ندامانی لق هه‌ڵبژێرن و له ئاکامه‌که‌ی ئاگاداری بکه‌نه‌وه. مه‌لا حسه‌ین به‌و پێیه به ئه‌ندامانی لق هه‌ڵده‌بژێرێ و نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی موته‌سه‌ریف ده‌کات بۆ موڵت پێدان.
بۆچونی ئه‌وه‌ش هه‌یه کاری ئیخوان له ساڵی ۱۹۴۷ دا له که‌رکوک ده‌ستی پێکردبێ و حاجی سلێمان، یه‌که‌م که‌س بوو که په‌یوه‌ندی به ئیخوانه‌وه کردبێ. پاشانیش کتێبخانه‌ی (الخوه الاسلامیه)ی کردوه‌ته‌وه.
سه‌واف بۆ بڵاوه کردنه‌وه‌ی بیری ئیخوان سه‌ردانی زۆر جێگای کردوه‌و که یه‌کێک له‌و شوێنانه، کوردستان بووه. حاجی ته‌ها حه‌سه‌ن سنجاری یه‌کێک بووه له‌و کوردانه‌ی له گه‌ڕانه‌وه‌ی سهوافدا بۆ عێراق بووه‌ته ئیخوان و له بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆیدا باس له‌وه ده‌کات، ساڵی ۱۹۴۹ به هاورێیه‌تی (موسته‌فا پێنجوێنی) و (غانم حهمودات) گه‌شتێکیان بۆ ناوچه‌ی سنجار و ده‌وروبه‌ری کردوه و سه‌واف ووتاری خوێندوه‌ته‌وه. سه‌واف له ساڵی (۱۹۵۴)دا چه‌ندین سه‌ردانی بۆ که‌رکوک و هه‌ولێر و سلێمانی و دهوک و زاخۆ ئه‌نجام داوه هه‌ر له‌و ماوه‌دا چووه‌ته «ره‌واندز» و «بامه‌ڕنی» و له زۆربه‌ی گه‌شته‌کانیدا شێخ ئه‌مجه‌د زههاویشی له گه‌ڵ بووه.
به هه‌مان شێوه سه‌واف له ساڵی ۱۹۴۵دا به هاوڕێیه‌تی زه‌هاوی، ده‌چێته هه‌ڵه‌بجه و له مزگه‌وتی پاشا ووتار ده‌دات و له گه‌ڵ شێخ عوسمان عه‌بدولعه‌زیز و مه‌لا ساڵه‌ح عه‌بدولکه‌ریم (مه‌لا ساڵه‌حی گه‌وره) کۆ ده‌بێته‌وه.
ره‌وتی ئیسلامی له کوردستان له سه‌رده‌می کۆمار‌دا
له دوای شۆرشی عێراق له ۱۹۵۸دا له سلێمانی کۆمه‌ڵێکی ئایینی به ناوی (کۆمه‌ڵی پیاوانی ئایینی ئازاد) (جمعیه رجال ا‌لدین الاحرار فی السلیمانیه) داده‌مزرێت.
دامه‌زراندنی ئه‌و کۆمه‌ڵه تاکه چالاکی ئه‌و ده‌مه‌ی ره‌وتی ئیسلامی نیه، به‌ڵکو له پاڵ ئه‌مه‌دا، ئیخوان به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له هه‌ندێ ناوچه‌ی باشووری کوردستان چالاکی ده‌نواند. دوای شۆڕشی ته‌موزی ۱۹۵۸شیوعیهکان له هه‌ڵه‌بجه له ۱۹۵۹دا خۆپیشاندانێکیان ساز داوه، وه‌کوو په‌رچه‌کردارێک له هه‌مان رۆژدا ئیسلامیه‌کان خۆپیشاندانێکیان سازداوه، شه‌ڕ و پێکدادانێ له نێوان هه‌ر دوولا به‌رپا بوو. پاشانیش مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه‌ش فتوایه‌کیان سه‌باره‌ت به‌و سووکایه‌تیه‌ی که به بیر و بڕوای موسڵمانان کرابوو ده‌رکرد. ده‌رکردنی ئه‌و فتوایه کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌که هه‌بوو، ته‌نانه‌ت حکومه‌ت له تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا بڕیاری دوور خستنه‌وه‌ی شێخ عوسمان و مه‌لا عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیزی بو ناسریه ده‌رکرد.
به‌شداری کۆمه‌ڵێک له زانایانی ئایینی کورد له کۆنگره‌ی حیزبی عیراق له ته‌موزی ۱۹۶۰دا، یه‌کێکی دیکه بوو له چالاکیه‌کانی ئیخوان.
شایانی باسه له کاتی دامه‌زراندنی حیزبی ئیسلامی عێراقدا و له به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا، «نو‌عمان عه‌بدوره‌زاق سامه‌رایی» سه‌رۆکی حیزب «سوبحی داودی» راده‌سپێرێ که بچێته هه‌ڵه‌بجه و رێکخستنی ئیخوان دامه‌زرێنێ. له هاوینی ۱۹۶۰دا سوبحی داودی به هاوڕێیه‌تی عابیدنی ره‌شید له که‌رکوکه‌وه دێنه هه‌ڵه‌بجه و یه‌که‌م شانه‌ی رێکخستنی ئیخوان داده‌مه‌زرێنن. هه‌رچه‌ن له‌وه پێشیش ئاشنایی له نێوان چه‌ند زانای هه‌ڵه‌بجه‌یی بانگخوازی ئیخواندا دروست ببوو.
له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کاندا چالاکی ئیخوان له ده‌ڤه‌ری شاره‌زور و سلیمانی و که‌رکوک و هه‌ولێر له‌بره‌ودا بوو.
ره‌وتی ئیسلامی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
۱- سه‌رهه‌ڵدانی مه‌کته‌بی قورئان به‌شێ له سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی ئیسلامی له کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چالاکی کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده له ساڵه‌کانی ۱۳۳۸ و ۱۳۳۹ی کۆچی هه‌تاویدا ده‌ستی داوه‌ته چالاکی و له رۆژنامه‌ی کوردستانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا که له تاران ده‌رده‌چوو، ووتار و بابه‌تی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی نوسیوه و له رادیو کرماشانیشدا به‌شداری کردوه.
له ساڵه‌کانی ۵۱-۱۳۵۰ی هه‌تاویدا له سنه له ماڵی خۆیاندا ده‌رسی فیکر و په‌رورده‌یی به هه‌ندێ له قوتابیه‌کانی وتووه و له به‌ره‌به‌یانی ده‌ستپێکردنی شۆڕشی ئیرانه‌وه له لایه‌ن هه‌موو چین و توێژ و به‌ره‌کانه‌وه کاک ئه‌حمه‌دیش به چڕوپڕی له کوردستاندا رێبه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه و جموجوڵه‌کانی دژ به دام و ده‌ستگای پاشایه‌تی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و به دانانی مه‌دره‌سه‌ی قورئان له شاری مه‌ریوان و شاری سنه له ۱۳۵۶دا ئه‌م چالاکیه به‌رفراوانتر و به‌هێزتر بوو. تا سه‌رکه‌وتنی شۆڕش، ئه‌و له‌م بواره‌دا چالاکیه‌کی به‌رچاو و حاشاهه‌ڵنه‌گری نواند. پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕش بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه روا و زه‌وت کراوه‌کانی گه‌لی کورد به هه‌موو شێوه و شێوازێک (دانائی کونفرانسی خودموختاری له شاری سنه، نوسینی نامه و سه‌ردانی به‌رپرسانی شۆڕش و وتاردان له مه‌جلسی خوبره‌گانی یاسای بنه‌ڕه‌تی و حسه‌ینیه‌ی ئیرشادی تاران‌دا) چالاکی نواند.
بۆ پارێزگاری له مافه ره‌واکانی «جه‌ماوه‌ری سوننی» ئێرانیش، شورای شه‌مسی دامه‌زراند. به مانه‌وه و به‌و چالاکیانه‌ی که هه‌ندێکیان له کتێبی (درباره کوردستان)دا باسی کردوه، توانی ره‌وتی ئیسلامی بۆ یه‌که‌مجار له کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا گه‌شه پێ‌بدا ئه‌م ره‌وته‌ش به ناوی مه‌کته‌بی قورئان ده‌ناسرێت.
۲- سه‌رهه‌ڵدانی ئیخوانولموسلیمین مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ره‌وته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ۱۳۵۵ کۆچی هه‌تاوی. بیروبۆچوونی ئه‌م ره‌وته له بنه‌مادا، ده‌به‌سرێته‌وه به فیکری ئیخوانیه‌وه و ئه‌م فیکره به هۆی چه‌ند که‌سێکه‌وه، که ماوه‌ی چه‌ند ساڵ له کوردستانی باشوور ده‌ژیان و ئه‌م فیکره‌یان وه‌رگرتبوو، به هاتنه‌وه‌یان بۆ کوردستانی رۆژهه‌ڵات ئه‌م بیر و فیکره‌یان گوێزایه‌وه بۆ ئێره. ئه‌وان به ده‌ستپێکردنی شۆڕشی ئێران و ئاشنایی له گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده، په‌یمانی هاوکاریان به‌ست و به دامه‌زراندنی مه‌دره‌سه‌ی قورئان له مه‌ریوان و پاوه‌دا چالاکی ده‌ستی پێ‌کرد و شانبه‌شانی هه‌موو شۆڕشگێڕان و تێکۆشه‌ران دژی دام و ده‌زگای پاشایه‌تی خهبایتان کرد و چالاکیان نواند.
پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕش هه‌ر وه‌کوو چین و توێژه‌کانی دیکه راپێچی په‌راوێز کران و له به‌ر ئاڵۆزیی بارودۆخ، ئه‌م ره‌وته نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌کی دیاری و راشکاوی هه‌موو چالاکیه‌کانی بنوێنێ. هه‌ر چه‌ند لێره و له‌وێ جاروبار جموجووڵ و چالاکی پێشکه‌ش کردوه.
– پ: به‌ڕای ئێوه چ خوێندنه‌وه‌یه‌ک له ئیسلامی سیاسی له کوردستانی ئێران‌دا زاڵه و ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه تا چ راده‌یه‌ک ده‌توانێ له گه‌ڵ راستیه‌کانی جیهانی مودێڕندا وه‌کوو پێشکه‌وتن، مافی مرۆڤ، تاکخوازی و ئازادی هه‌ڵسوکه‌وت و راده‌ربڕین هاوته‌با بێت؟و: به بیروڕای من خوێندنه‌وه‌ی گشت گیر و هه‌موو لایه‌نه و میانه‌ڕه‌و و دژی توند و تیژی و تۆقاندن، ئه‌مڕو له کوردستانی ئێران‌دا زاڵ و سه‌رکه‌وتووه و له بره‌ودایه، هه‌ر ئه‌م خوێندنه‌وه‌ش له گه‌ڵ رۆح و ناوه‌ڕۆک و بنه‌ماکانی ئیسلامدا ده‌گونجێ و هه‌ر ئه‌م جۆره خوێندنه‌وه‌ش ده‌توانێ خۆی له واقیعدا جێگیر بکات و به نه‌رم و نیانی مامه‌ڵه له گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژ و دیارده‌کاندا بکا و ببێ به هه‌وێنی یه‌کێتی و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ره و رێکخراوه‌کان.
بۆ به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌که ده‌توانم بوێرانه بڵێم ئیسلام به‌و به‌رنامه گشتگیر و دڵفراوانیه‌وه که هه‌یه‌تی و به‌و روانینه پڕ له رێز و بایه‌خه‌وه که بۆ مرۆڤ ده‌ڕوانێ و له رسته‌ی «وکرمنا بنیادم»دا ره‌نگ ده‌داته‌وه و به‌و هه‌مووه بایه‌خه بۆ ژیان و به‌خته‌وه‌ری و سه‌ربه‌رزی مرۆڤ، رچاوی ده‌کات، ته‌بایه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و به‌رنامه و یاسا و رێسا و ئه‌زموونانه‌ی مرۆڤدا که شیاو و گونجاو بێ له گه‌ڵ پله‌وپایه‌ی به‌رزی مرۆڤایه‌تیدا و له قودسییه‌تی که‌م نه‌کاته‌وه، رێز له هه‌موو ئه‌زموونه پیرۆز و به‌که‌ڵکه‌کانی ده‌گرێ و پێشوازی گه‌رم و گوڕی لیَدهکات.
– پ: دوره‌په‌رێزی ره‌وته ئیسلامیه‌کان له کوردستاندا (به‌تایبه‌ت لقه‌کانی ئیخوانولموسلیمین و مه‌کته‌بی قورئان) له کێشه‌ی کورد و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ؟و: به‌شی یه‌که‌می پرسیاره‌که بڕیاردانه، نهپرسیار. به‌شی دووهه‌میشی بووه به باڵاگه‌ردانی ئه‌و بڕیاره. له راستیدا بڕیاردان له سه‌ر هه‌ر شتێک ئه‌بێ به گوێره‌ی رچاوکردنی بنه‌ما و پێکهاته‌ی ئه‌و شته بێ، ئێسته لێره‌دا بۆ بڕیارێکی ئاوه‌ها ئه‌بێ پێش هه‌موو شتێک بڕۆینه‌وه بۆ سه‌ر بنچاخی ئه‌و ره‌وتانه و په‌یڕه‌و و پروگرامهکهیان به وردی سه‌یر که‌ین و پاشان جموجووڵ و چالاکی و هه‌ڵویسته‌کانیان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته که بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ین بگونجێنین، جا بڕیاره که به چاک یان خراپ ده‌رکه‌ین.
لێره‌دا ئه‌و بڕیاره نه له گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی په‌یڕه‌و و پروگرامهکهیاندا ده‌گونجێ و نه ڵه گه‌ڵ واقیعی جموجوڵ و هه‌ڵویست و بڕیاره‌کانیان یه‌ک ده‌گرێته‌وه. که‌واته نه دووره‌په‌رێزی راسته و نه سه‌رچاوه‌یه‌کیشی هه‌یه.
– پ: ره‌وته ئیسلامیه‌کانی کوردستانی ئێران به چ واتایه‌ک سیاسین؟ واته هه‌ڵوێستیان له هه‌مبه‌ر به‌شداری کردنی ده‌سه‌ڵات چۆنه؟ ئایا به ڕاشکاوی ئه‌توانین به ئێسلامی سیاسیان دابنێین؟
و: به‌و واتا سیاسین که ئیسلامین، له پێشه‌وه به باشی، روونمان کرده‌وه که ئیسلامی سیاسی و ناسیاسیمان نیه، ئه‌و پۆلین و دابه‌شکردنه هه‌ڵه و چه‌واشه‌کاریه. ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه وه‌ڵامی دوو به‌شه‌که‌یتر ده‌داته‌وه.
– پ: به‌ڕای ئێوه ئه‌توانین مه‌رجێک بۆ به‌کافر ده‌رکردن، یان له دین ده‌رچوونی که‌س یان تاقمێکی تایبه‌ت دیاری بکرێ؟ هه‌ر وه‌ک ده‌زانی ئه‌وه تا راده‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به دو چه‌مکی قیتال و جیهادیشهوه هه‌یه و باس له خاڵه جیاوازیه بۆچوونه‌کانی که‌سانێکی وه‌کوو سه‌ید قوتب و قه‌رزاوی و موفتیزاده ده‌کات.و: من پێم وایه ئه‌م دیارده‌یه که ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هه‌ندێ گرووپی توندوتیژه‌وه کاری له سه‌ر ده‌کرێ و بره‌وی پێده‌درێ، ئامێرێکی دزێو و کوشه‌نده و رووخێنه‌ره و له چواچێوه‌ی ئیسلامدا جێگای نابێته‌وه و له‌گه‌ڵ رۆح و ناوه‌ڕۆکی ئیسلامدا ناگونجێ و ئیسلام حاشای لێده‌کا و به نامۆی ده‌زانێ.
ئه‌و بۆچوونه‌ی سه‌ید قوتب، له بارودۆخ و ته‌نگژیه‌کی تایبه‌ت به خۆیدا روی داوه و په‌رچه‌کردارێک بووه، سه‌باره‌ت به‌و هه‌موو سته‌م و حه‌ق و ماف پێشیل کردنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و کاته‌ی میسر، که هه‌موو ویژدانێکی بێ‌دار ده‌ورووژێنێ و هه‌موو دڵێکی به به‌زه‌یی دێنێته کوڵ.
– پ: جیاوازی ره‌وته ئیسلامیه‌کان له به‌شه‌کانی کوردستان به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵات و باشوور له چیدایه؟ و هۆی ئه‌و جیاوازیانه چیه؟و: جیاوازی نێوان ره‌وته‌کان با له بنه‌مای بیروبۆچونهکانیاندا یه‌کبگرنه‌وه، به‌سراوه به جیاوازی ئه‌و بارودۆخ و که‌ش و هه‌وایه‌وه که تێیدا ده‌ژین، هه‌رکامیان گوێز له هه‌مانه‌ی خۆیان ده‌بژێرن و به مه‌ن و ربه‌ی خۆیان ده‌یپێون. که‌واته جیاوازیه‌که‌یان له زۆربه‌ی جموجووڵ و هه‌ڵوێسته‌کانیاندا شتێکی ئاسایه و جێگای پرسیار نیه.
– پ: هۆی کاتی بوونی ده‌وری ئیسلامی سیاسی له کوردستان و نه‌بوونی سه‌رکردایه‌تی سه‌ربه‌خۆی رێکخراوه ئیسلامیه‌کان چیه؟و: هه‌موو رێکخراو و به‌ره‌و و گرووپ و حیزبێک له کات و ساتێکی دیاریکراو و تایبه‌تی خۆیاندا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و له دایک ده‌بن، که‌چی هیچ که‌س، پرسیاریان ئاراسته ناکا و ره‌خنه‌یان لێناگرێ و داوای هۆکاره‌کانیان لێناکا چونکه شتێکی ئاساییه و هه‌ر که‌س چاوی بڕیوه‌ته هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌تی گونجاو.
به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌که به بڕیار ده‌رکردنه‌وه نزیکتره تا پرسیارکردن. من لام وایه ئه‌م بڕیاره هه‌ڵه‌یه و هه‌ر ره‌وتێکی ئیسلامی له کوردستاندا خاوه‌نی سه‌رکردایه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی و چاوی نه‌بڕیوه‌ته ده‌می که‌س، خۆی باری لاری خۆی راست ده‌کاته‌وه و له هه‌موو بواره‌کاندا خاوه‌نی بڕیار و هه‌ڵویستی خۆیه‌تی و رکێفی به ده‌ست که‌سه‌وه نیه و سه‌ربه‌خۆ بۆ خۆی ده‌ژی.
– پ: وه‌ک ده‌زانن هیچ ره‌وتیکی ئیسلامی تا پێش راپه‌ڕین له کوردستانی عێراقدا چالاکیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی سیاسی و چه‌کداری نه‌بوه، به‌ڵام رۆڵ و به‌شیان له پێکهاته‌ی جه‌ماوه‌ری ئێستای کوردستانی ئازاد‌دا باس له پێچه‌وانه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌کات. ته‌نانه‌ت تا سنووری لاف و دیعایه‌ی ئاڵتێرناتیڤی یه‌کێتی نیشتمانی و پارتی دێموکراتیش چوون، ئه‌و پێگه‌یشتن و په‌ره‌سه‌ندنه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟و: پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێ ئێمه له ژیانی رۆژانه‌ماندا ئه‌مانه‌وێ ئه‌دای دێموکراسی ده‌ربێنین و شانازی به بنه‌ما پته‌و وخاڵه پیرۆز و ژیان بهخشهکانیهوه ده‌که‌ین، له ئه‌نجامدا ئه‌م پرسیاره خۆی ده‌سه‌پێنێ به سه‌رمانا، ئه‌رێ له کام بنه‌ما و خاڵه‌کانیدا، حیزب و گرووپ و به‌ره و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌کان به چه‌کدار بوون و دێرینه‌یی و ریشسپیهتی ده‌نرخێنی و ده‌یانکاته مه‌رجی شه‌رعییه‌ت و ره‌خنه له نه‌بوونی ئه‌م خاڵانه ده‌گرێ و جێگایان پێلێژ ده‌کا و به پاڵه‌په‌ستۆ له گۆڕپانهکهوه ده‌ریان ده‌نێ؟!
ئه‌مه له لایه‌ک و له لایه‌کیتریشه‌وه، هه‌ر به پێی روونکردنه‌وه‌که‌ی خۆی له پرسیاره‌که‌دا، ئه‌و ره‌وته ئیسلامیانه له گۆڕه‌پانه‌که‌دا هیچ کام له‌و شتانه‌یان (که گوایا به بایه‌خ و به هاومهرجی شه‌رعییه‌ت داده‌نرێن) تێدا نیه. که‌چی رۆڵ و به‌شیان له پێکهاته و جه‌ماوه‌ری ئێستای کوردستانی تازه‌دا باس له پێچه‌وانه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌کات.
ئه‌و پێگه‌یشتن و په‌ره‌سه‌ندنه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ وادیاره کلیلی ئه‌م مه‌ته‌ڵه، له دوو جیگایه: یه‌که‌م ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره راچڵهکێنرێت و به وردی بچنه‌وه به‌خۆیاندا و ته‌پوتۆزی خۆیان بته‌کێنن. دووهه‌م: تێگه‌یشتنی جه‌ماوه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی راسته‌قینه‌ی بارودۆخه‌که به پێوه‌ری دێموکراسی و …هتد .
– پ: دابران له واتا پیرۆزه‌کان و ئه‌قڵی کردنه‌وه‌ی بناغه‌کانی ژیانی سیاسی دوو دیارده‌ی دنیای مودێڕنن، له‌و نێوانه‌دا ده‌سه‌ڵاتی مۆدێرن ئاسانتر ئه‌توانێ له بواری مافی مرۆڤ و رای گشتیدا خۆی جێگیر بکات، له کاتێکدا به‌و پێوه‌ره له بنه‌مادا شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامخۆاز جێگای گومان و پرسیاره، چۆن ئه‌توانین که‌ناڵێک بدۆزینه‌وه بۆ گه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامخۆاز به دیارده مۆدیرنه‌کان که مه‌رجی شه‌رعییه‌تی سیاسین.و: تۆ له‌و پرسیاره‌دا وا بڕیاری خوتت داوه، منیش دوا پێشنیاری خۆم به‌م شێوه ئاراسته ده‌که‌م. ئه‌و دێموکراسیه‌ی که هه‌موومان (به سه‌ر زاره‌کی) گۆرانی به قه‌د و باڵایدا ده‌ڵێین و خه‌ونی شه‌و و رۆژی پێوه ده‌بینین، با ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش بێ له واقیعدا دابینی بکه‌ین و هه‌موو کۆسپ و ته‌گه‌ره و ئاسته‌نگه‌کان له رێگایدا لابه‌رین و لێی گه‌ڕێین، با جه‌ماوه‌ری دێموکراسی ناس و دێموکراسیخواز خۆی ئه‌و شه‌ربه‌ته شیرینه نۆشکا و به زه‌بر و زه‌نگ به ئاوه‌ژویی نه‌که‌ین به گه‌رویدا. له کۆتاییدا چاوه‌ڕوان بین کێ مه‌ردی ئه‌و مه‌یدانه‌یه و «کێ چه‌ند مه‌رده هه‌لاجه». ئیتر خوام ده‌کرد هه‌موو ره‌وته ئیسلامیه‌کان له‌و ده‌ریا به‌رفراوانه‌ی مۆدێرنیته‌دا ده‌خنکان و گۆڕه‌پانه‌که‌یان به جێدههیشت بۆ ئه‌و حیزب و به‌ره و گرووپانه‌ی که خاوه‌ن شه‌رعییه‌ت و سهڵاحییهتن.
به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت خۆت له پرسیاری پێشوودا دیانت به‌وه دانا که ره‌وته ئیسلامیه‌کان (به بێ پسۆڵه‌ی شه‌رعییه‌تیش) تا سنووری جێگا لێژکردنی ئه‌و دوو حیزبه دێرینه و ره‌سه‌نه پێشچوون؟!
– پ: به‌ستنه‌وه‌ی بنه‌ما هه‌سته‌کییه‌کانی دین به پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه زه‌برێکی کاریگه‌ری له رۆڵی ئاسایی دین، له کۆمه‌ڵگا داوه، خه‌ساره‌کان له چ ئاستێکدان و به‌رنامه‌ی ئیسلامی سیاسی به گشتی بۆ خۆ دوورخستنه‌وه‌ی وه‌کوو په‌رچه کردارێکی ئاسایی چیه؟و: من پێم وایه ئه‌و زه‌بره‌ی که له دین دراوه و ئه‌و خه‌ساره‌ی که ئیسلام له‌م بواره‌دا کردویه‌تی، هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپ مامه‌ڵه‌کردن له گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌دا و به باشی دابین نه‌کردنی یاسای ئیسلام له گۆڕه‌پانی ژیاندا.
باشتره بڵێم دوای خه‌لیفه راشیدهکان و سه‌رده‌می «عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعه‌زیز»، نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه‌ی ئیسلامی شک نابه‌م، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ش که به ناو ئیسلامه‌وه خۆیان نواندوه بوونه‌ته ئاسته‌نگ و گرفت له رێگای چاکناسینی ئیسلامدا. هه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه ناشیرین و دزێوانهشه، زه‌بری له رۆحی ئاسایی ئیسلام داوه و راده‌ی خه‌ساره‌ته‌کانی گه‌یاندوه‌ته له ژماره به‌ده‌ر، نه‌ک به‌ستنه‌وه‌ی ریشه ههستهکیهکانی دین به پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
– پ: یه‌کێ له سه‌رکرده ئیسلامیه‌کان بۆ ره‌دکردنه‌وه‌ی نزیکی نێوان فیکری ئیسلامی له کوردستان (رێکخراوه‌که‌ی ئه‌و وه‌کوو گه‌وره‌ترین لایه‌نی ئیسلامی له باشووری کوردستان) و توندوتیژی ئه‌ڵێ: ئێمه ئێستا په‌رتوکه‌کانی سه‌ید قوتب له په‌رتوکخانه هه‌ڵده‌گرین و نایان خوێنینه‌وه (!) (واته به‌کاریان ناهێنین). تا چه‌ند ئه‌و به‌ڵگه‌یه ئه‌توانێ دڵنیابه‌خش بێت بۆ هه‌ر دوولا واته فیکری ئیسلامی و فیکری سیکۆلار (ده‌سه‌ڵات) له‌وه‌ی که ئه‌و ره‌وته هه‌تا هه‌تایی بێت؟و: رام وایه ته‌نیا ته‌ڵاقی سێبه‌سێ ئه‌م باسه ده‌بڕێته‌وه و ده‌توانێ دڵنیا به‌خشبێت! له راستیدا زۆر جێگای داخ و که‌سه‌ره ئا له‌م بارودۆخ و چه‌رخ و خوله‌دا، شتی بچوک و لاوه‌کی هێنده گه‌وره و گرنگ ده‌کرێت و وه‌ک تاپۆیه‌کی زه‌به‌لاح پیشان ده‌درێ و ده‌کرێته گرفتی سه‌رده‌م و له‌رز له مرۆڤ دێنی و ژیانی لێ تاڵ ده‌کات.
بۆ نموونه بیر و بۆچونێکی سه‌ید قوتب، که له که‌ش و هه‌وایه‌کی تایبه‌ت به خۆیدا ده‌ری بڕیوه (وه‌ک له پێشه‌وه ئاماژه‌یه‌کمان پێدا) له دووتوێی کتێبێکیدا و له کتێبخانه‌یه‌کی به تۆز سواق دراودا، ئه‌ونده گرنگ و جێگای مه‌ترسیه، کابرا تا ئاستی ته‌ڵاق پێخستن ده‌برێ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن ئه‌م بۆمه ئه‌تۆمه ته‌وقیت کراوه تا هه‌تاهه‌تایه ناته‌قێته‌وه و جارێکی‌تر دنیا خاپور ناکا؟! که‌چی زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ملهوڕ و زلهێزه‌کانی دونیای عیلم و زانیاری و پیشکه‌وتن و مه‌ده‌نییه‌ت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه دونیای دیموکراسی بازاڕ و دوکانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیه ره‌شه‌کوژ و کۆمه‌ڵ کوژه‌کانیان رازاندوه‌ته‌وه که تا سه‌ر ئێسک هه‌ڕه‌شه له ژیانی جیهان و جیهانیان ده‌کا و رۆژانه هه‌زاران مرۆڤی بێ‌تاوان و هه‌ژار و بێلایه‌ن له خوێن و گڕ و تۆز و دووکه‌ڵدا ده‌گه‌وزێنێ و ویژدانێک بیدار نابێته‌وه و دڵێک داناچڵه‌کێ به‌رۆکی ئه‌م بازرگانانه بگرێ و هیچ نه‌بێ تهڵاقییان پێبخا و جیهان دڵنیا بکا و ته‌م و خه‌می مرۆڤ بڕه‌وێنێته‌وه و چرکه ساتێک پشویه‌ک بده‌ن. له راسیتدا گرفت و کێشه‌ی گه‌وره و گرنگی سه‌رده‌م ئه‌مه‌یه نه‌ک … .
– پ: پاش شه‌ڕه‌کانی ۱۹۷۹ی کوردستان (ی ئێران) نه به کرده‌وه نه به فیکر و هیچ لایه‌نی سیاسی ئیسلامیه‌کان له گۆڕپاندا نه‌ما، هۆی هاتنه به‌ر باسیان له ئه‌مڕۆ له چیدا ده‌بینن؟و: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به کرده‌وه چالاکی چه‌کدارانه‌یه، ره‌وته ئیسلامیه‌کان له مێژه بڕیاری خۆیان داوه و چهسپاندوشیانه، بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان و به‌ده‌سهێنانی مافه زه‌وت کراوه‌کان، باوڕێان به چه‌ک نیه و پێیان وایه چه‌ک بارودۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌کا و برینه‌کان ساڕ‌ێژ ناکات، ره‌وته ئیسلامیه‌کان گه‌وره‌ترین شانازیان ئه‌وه‌یه رۆژێک په‌نایان به چه‌ک نه‌بردوه و وه‌کوو حیزب و رێکخراوێکی مه‌ده‌نی و بێمیلیشیا، له گۆڕه‌پانی چالاکیه جۆراوجۆره‌کاندا خۆیان نواندووه.
زۆرجێگای دڵخۆشیه رۆژ به رۆژ زۆربه‌ی به‌ره‌و حیزبه چه‌کداره‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه، گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته واز له چه‌ک بێنن و رێبازی خه‌باتێکی مه‌ده‌نیانه بگرنه به‌ر.
– پ: هۆی دووبه‌ره‌کی نێوان مه‌کته‌بی قورئان و لاده‌ره‌کان چیه؟ و: واچاکتره ئه‌م پرسیاره ئارسته‌ی خۆیان بکرێ.
– پ: رای خۆتان له‌سه‌ر په‌رتووکی «ده‌رباره‌ی کوردستان»ی مفتیزاده چیه؟ له کاتێکدا که رووداوه مێژووییه‌کان زۆر لایه‌نگرانه باسکراوه و تۆمه‌تی زۆری تێدایه هه‌روه‌ها به تیراژی پانزدهههزار دانه‌یی له‌و سه‌رده‌مه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌مه گومان و تێنه‌گه‌یشتن دروست ده‌کات له ئاستی رێکخراوی مه‌کته‌ب، روونکردنه‌وه‌ی ئێوه له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته چیه؟و: ئه‌و کتێبه زۆر به‌رفراوانه و بابه‌تی مێژوویی زۆر وردی گرتوه‌ته خۆی، له بنه‌ماشدا زۆربه‌ی بابه‌ته‌کان ئاڵۆز و وروژینهرن، پێویسته هه‌موو خاڵه‌کانی به ووردی ته‌ته‌ڵه بکرێ و بۆ چه‌سپاندنی یا نه‌چه‌سپاندنی، به‌ڵگه و پاڵپشتی ئه‌وێ و هیچ نه‌بێ هێنده‌ی قه‌واره‌ی خۆی نوسینی پێویسته، که‌واته له‌م به‌رکوڵ و دیمانه‌دا ناکرێ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره گشتیه بدرێته‌وه.
له کۆتاییدا زۆر سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی گۆڤاری زرێبار ده‌که‌م بو ئه‌م پرۆسه بهپیتهیان و بۆ ئ

له کۆتاییدا زۆر سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی گۆڤاری زرێبار ده‌که‌م بو ئه‌م پرۆسه بهپیتهیان و بۆ ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌ش که بۆ منیان ره‌خساند.
ابراهیم مردوخی-مریوان
ئه‌م دیمانه له گۆڤاری «زرێبار» ژمارهی۶۲-۶۱ پاییزی ۱۳۸۵دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
هو هه‌ل و ده‌رفه‌ته‌ش که بۆ منیان ره‌خساند.