بابه ته كان

ئه‌مرِۆى ۲۷۱۰ ى نه‌ورۆزى کوردى ، بابه‌تێکى خۆش و جوان بیخوێنه‌وه‌

ئه‌مرِۆى ۲۷۱۰ ى نه‌ورۆزى کوردى ، بابه‌تێکى خۆش و جوان بیخوێنه‌وه‌
به‌شنه‌باى شه‌ماڵى ره‌شه‌مه‌، تاراى سپى بووکى زه‌وى کون کون ده‌بێ، لووتکه‌ى داپۆشراوى چیا سه‌رده‌ردێنێ.
کوێستان گه‌وال گه‌وال ده‌بن، رنووى به‌فران ده‌پسێن و ده‌رِوخێن و چۆرِ چۆرِه‌یان ده‌که‌وێته‌بن و به‌ره‌به‌ره‌ده‌توێنه‌وه‌. فرمێسکى چاوى رنوو له‌داوێنى خرِ و دۆڵان کوێره‌کانیان دژێننه‌وه‌. سوێسن و هه‌ڵاڵه‌، به‌یبوون و گیاخاو بانگى یه‌کترى ده‌که‌ن ومژگێنى ژیانه‌وه‌ى سه‌ر له‌نوآ به‌یه‌کترى ده‌ده‌ن. کارگ و کورِاده‌، رێواس و شلێر، مه‌ندۆک و بیزا به‌خۆدا دێن له‌ژێر زه‌وى سه‌ر ده‌ردێنن، گیا و گۆل و دارو ده‌وه‌ن هه‌ر هه‌موویان ته‌داره‌کى سه‌ر له‌نوێى ژیانه‌وه‌و رزگار بوونیان له‌ژێر تاراى به‌فرى سپى و کراسى ره‌شى زه‌وى ده‌گرن. نه‌ورۆز ئه‌گه‌ر بۆ زۆر گه‌ل و وڵاتان رۆژى شادى و خۆشییه‌، بۆ کورد جگه‌له‌وانه‌مانا و ناوه‌رۆکى تایبه‌تى هه‌یه‌، هه‌روه‌ک سروشت ده‌ژێته‌وه‌، گیا و گۆل له‌ژێر زه‌وى سه‌ر ده‌ردێنن و ده‌ژینه‌وه‌، له‌نه‌ورۆزدا کورد پآ ده‌نێته‌قۆناغێکى نوێ، نه‌ک هه‌ر بۆ ژیان به‌ڵکو بۆ ئازادى و سه‌ربه‌ستى بۆ خه‌بات، بۆ پچرِاندنى زنجیرى کۆیله‌تى، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافى داگیر کراو و زێدى دابه‌شکراو.
نه‌ورۆز بۆ کورد بیره‌وه‌رى کاوه‌ى ئه‌سنگه‌ره‌که‌به‌زه‌برى کوتک مێشکى زوحاکى پرژاند، کۆشکى زوڵم و
زۆردارى رماند. خوالێخۆشبوو مامۆستا هه‌ژار ده‌ڵێ:
ئه‌و کوتکه‌ى کاوه‌ى نه‌مر دایوه‌شاند
نه‌به‌ردى کوردى به‌دنیا گه‌یاند
گرِى شۆرِشمان با هه‌ر به‌سۆز بێ
هه‌رده‌م نه‌ورۆز بێ و جه‌ژن و پیرۆز بێ.
نه‌ورۆز سیمبولى رۆژانى ژیانه‌وه‌یه‌، مزگێنى ده‌رى هاتنى به‌هاره‌، سه‌ره‌تاى وه‌رزى کارو تێکۆشانه‌، په‌یامى برِانه‌وه‌ى سه‌رما و سۆل و سه‌هۆڵبه‌ندانى هێناوه‌. به‌هاره‌وه‌رزى پاڵه‌و جووتیار و کشتوکاڵ و فه‌لایانه‌.
به‌هار بۆ ئه‌و زیندووبونه‌وه‌یه‌، هیوایه‌، به‌هار وه‌رزى سه‌رهه‌ڵدانه‌، کاتى ژیانه‌وه‌ى ژیانه‌، وه‌رزى به‌ئازادى هه‌ناسه‌هه‌ڵکێشانه‌، راستى ئه‌و به‌تاریفى به‌هار و نه‌ورۆز هه‌ر له‌زمانى شاعیران جوانه‌، مامۆستا هێمنى نه‌مر ده‌ڵێ:
حه‌ساوه‌پیاوى رووت و قوت و بێ ئه‌نواو بێ ئێروو
ژیاوه‌گیان له‌به‌ردیسان له‌کون هاته‌ده‌رێ مێروو
له‌سه‌ر گوێسوانه‌ده‌خوێنن به‌پۆل پاسارى و سێروو
ره‌فیقان رۆژى کوردانه‌به‌هاره‌جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌
به‌دڵ لێتان ده‌که‌م له‌م رۆژه‌دا من جه‌ژنه‌پیرۆزه‌
له‌دنیادا که‌مه‌هاوتاى به‌هارى جوانى کوردستان
ئه‌ویش ئه‌و ساڵ که‌لایه‌کى نه‌جاتى بوو له‌ژێر ده‌ستان
له‌خۆشى ئه‌م وڵاته‌شاعیریش بۆته‌هه‌زار ده‌ستان
ره‌فیقان رۆژى کوردانه‌به‌هاره‌جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌
به‌دل لێتان ده‌که‌م له‌و رۆژه‌دا من جه‌ژنه‌پیرۆزه‌
به‌هارى کوردستان نموونه‌یه‌کى هه‌ره‌جوانى سروشته‌و خوارِسکه‌و بێ ده‌سکاریه‌. ئه‌وانه‌ى له‌وه‌رزى به‌هاردا کوردستانیان دى بآ و سه‌ریان له‌کوێستانه‌کانى دابێ، ده‌بینن، جوان رازاوه‌یه‌، چۆن گول و درِک و دارو به‌رد، به‌رز و نزم، زه‌رد و سوور، ره‌ش و سپى، قه‌وایى و په‌مه‌یى، خۆڵه‌مێشى و شینى ئاو بوو و توند، سه‌وز و ئال و چێره‌یى، به‌کورتى هه‌مه‌رِه‌نگ و جۆرى گیا و گولڕ و دار پێکه‌وه‌دیمه‌نێکى دڵگر و که‌م وێنه‌یان چێکردووه‌که‌نیشانده‌رى ئه‌وه‌یه‌ره‌نگه‌کان و جۆره‌کان ئه‌گه‌ر وه‌ستایانه‌له‌پاڵ یه‌ک دابنرێن چۆن دنیایه‌که‌ده‌رِازێننه‌وه‌.
له‌ناو ئه‌م گیا و زه‌مه‌ند و دارو ده‌وه‌ن، چیاى سه‌خت و لووتکه‌و خرِ و دولڕ و قه‌د و لاپاڵانه‌دا هه‌موو چه‌شنه‌باڵنده‌و په‌له‌ور و گیان له‌به‌رێک ده‌بیندرێن که‌به‌قاسپه‌و زیرِه‌و سیر و جووکه‌و جریوه‌یان که‌له‌گه‌لڕ ئاوى کانى و دۆڵه‌کان تێکه‌ڵاو ده‌بێ، ئاهه‌نگ و مۆسیقاى ئارامبه‌خشى روحیان لێ دێته‌به‌ر گوێ. ئه‌م سروشته‌رازاوه‌یه‌ئه‌و ئاهه‌نگه‌دڵگره‌و ئه‌م که‌ش و هه‌وا سازگاره‌به‌هه‌شتێکیان سازکردووه‌ناوى کوردستانیان لێ ناوه‌. ده‌با لێره‌دا گوێ بۆ هه‌ستى ناسکى خولیاى کوردستان مامۆستا هه‌ژار راگرین و بزانین چۆن باسى به‌هارى کوردستانمان بۆ ده‌کا:
 
زستان رۆیى سه‌رما نه‌ما ده‌رچووین له‌ناو مژ و ته‌ما
سه‌رى کوێستا خال به‌ڵه‌که‌ جێژنێ مام رێوى و ده‌ڵه‌که‌
به‌بێ وژان و بێ وه‌ستان گشتیان دێنه‌وه‌کوردستان
پرسیمان له‌قوڵینگ و قازان هۆى لالۆلى گه‌رِیده‌ى چازان
ئێوه‌زه‌وى زۆر گه‌رِاون له‌زۆر جێگادا زۆر ماون
له‌هه‌وار و شار و دێیان کوێ خۆشتره‌له‌گشت جێیان؟
پێیان کوتین که‌سى خاڵان شه‌که‌ت بووین له‌لاق و باڵان
جیهانمان گشت پشکنیوه‌ وه‌ک ( کوردستان ) مان نه‌دیوه‌
جێ نین خۆشتر له‌نیشتمان کوردستانه‌به‌هه‌شتمان.
نه‌ورۆزى به‌هارى کوردستان ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌قل برِ ده‌کان جوان ورازاوه‌و دڵرفێنه‌!
سه رچاوه : یکگرتووی ئیسلامی کوردستان
نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا