بابه ته كان

ھای..!خاڵۆ ڕێگوار ،بە ھاواڵانمەوە، قوربانی رێتم،بەڵاگەردانی بە رپێتم

‹‹ھای..!خاڵۆ ڕێگوار ،بە ھاواڵانمەوە، قوربانی رێتم،بەڵاگەردانی بە رپێتم››(2)
ھای خاڵۆ ڕێگوار! گەلێ ھەوڵت دا+خۆت گەیانە ئەو لوتکە بەرزانە[۱]+بە رە و وڵاتی سایە قەو بەھار[۲]،کە کەس نایگاتێ.+تا ماڵاوایی لانسار نە کا،+بەتین،ڕاوەستای ،لاێێ،بەرە ڕۆژ:لایێ،لانسار.+ ھەرچەن بڕێک ،ھەر وەک سەگی ەارو ..لانگیر،[۳] حەپە یان ئەکرد،قولیان ئەگرتی+لە ئەم لاو ئەو لای لانسارە وەۆبەردە بارانیان ئەکردی+تۆ:ھەر،ھەتا ئاخڕین ھەناسە مۆڵەت [۴]+لەو دێو بۆئەم دێو[۵]+بە دەم و پل و،بە قاچ و قولی بریندارەوە +بە سەر وڵاتی ئەم خەڵکە سپڵە و نەفاما،ھەڵت ئەرژان،باوش باوشی ھەناسەی بەھار[۶].+وەک ئەڵێن: کێوی قایم و گەورە[۷]،ئا،لەو سەر یاڵە[۸] وا تۆڕاوەستاوی،ئەگەر بێت و ، یەکڕاس لە سەر چاوکەی ئەو خوەرە تاوە،شەپۆڵی بڕژێ بە سەریا،ھە لار ھەلاری ئەکا+ئەو تیشکانە[۹]،تۆ لەو سەر بەرزانە،وەرت ئەگرتن+بە و دەمی،[۱۰]دەو و نوفۆسی پاکت،لە بەرگی خەڵاتی خواییت ئەگرد+تا وڵات و خەڵک ،کفتە کەی کیوە سەختە کەی[۱۱]سینا،گڕیان تێ نە چێ،ئە بن بە قەقنەس[۱۲]+ئە بن بە ‹‹کلتور››.++ەیچکەس ناتوانێ:ئەو سەر شاخانە ،،تۆ،بۆ بەھار بارانی وڵاتی سەر ما بردوی خەڵکی لێ قوماو،چوی، بڵێ:منیش یێم.[۱۳]
بە قوربانت بم، ڕچە شکێنی پێشڕەوی ھەموی ڕیۆگارێ ڕی ناس!+وڵاتێ کە تو نور بارانت کرد،،+ لە دوای بینێ،دیسان تەم و مژە[۱۴]کپی کردە وە ، بو بە :شەوخانە.[۱۵] خەڵکی لە بیریان نەماوە، تام و بۆب رۆژو..ھەتاو+تەنانەت ،ئەگەر لە لایێک ،پرشەی خورە تاو [۱۶]،دیار بێ، خوی لێ لا ئەدەن،سڵی لێ ئە کەن!+ئەڵێی ئەم خەڵکە، شەمشەمە کوێرەن[۱۷]،لە ڕۆژۆ ڕۆجیار[۱۸] ئە سڵە مێنە وە!،++ئەم دێ بۆ ئەو دێ ، ئەم کۆڵان بۆ ئەو کوجی[۱۹]، تە نا نەت :ئەم ماڵ بۆ ئەو ماڵ ، یەکتر نا ناسن[۲۰] + ھەر وەک بێگانەی حەفتا پشتەیێ+با وا گەورە یچیان،+لە مزگەوتێکا ،پێکەوە نێژداکیان نەخوێندبێ! +برا،لە ترپەی پای برای باوک و دایکی ەاو پشتە، ئەسڵە مێتە وە!+ھەروەک دوشمنی خوێنی باب کوشتە، لە ناو چاوی یەک، درژن[۲۱] ،بێزارن!+لە چەشنی دە عبای کێوی ، مڵە زیان[۲۲] ،لێک بردوەتەوە.+خۆراکی خۆشیان ، وەک جەحانمی، لە زوخاوەو کیم!..
دیوانی شێعری کاکە ئەحمەدی موفتی زادە(به شی ۲) لە بەیتی لانسار


 ئەو لوتکە بەرزانە:مەقامی وەحی وەر گرتن. [۱]
.وڵاتی سایە قەو بەھار:عالە می غەیب،میتافیزیک [۲]
.لانگیر:سەگێک کە بێ وەڕین پیاو بگرێ.یانگیر [۳]
.مۆڵەت : مۆڵەت ،ئەجەل.[۴]
.لەو دێو بۆئەم دێو:لە عالەمی غەیبە وە بۆ ئەم دنیا [۵]
.ھەناسەی بەھار:ئایە ت و وەحی خودا. [۶]
.کێوی قایم و گەورە…:ئاماژە یە بە ئایەی :‹‹لو‌‌‌أنزلنا هذ القرآن علی جبل خاشعاًمتصدعاً من خشیه الله…››ئە گەر ئەم قورئانە مان بنارد با بۆ کێو؛لە خەشیەتی خودا ھەلار ھەلار دە بو… [۷]
 سەر یاڵ و سەر شاخ:مەقامی وەحی و وەرگرتن قورئانی ژیرۆز[۸]
.ئەو تیشکانە:ئەو ئایە تانە. [۹]
.و دەم:ممبارەکی،پیرۆزی،یومن.[۱۰]
.کفتە کەی :وەکو. کێوە سەختە کەی (:تور)ی سینا:ئاماژە بەو چەن کەسە لە بەنی ئیڕائیل کە لە حەزرەت موسا داوایان کردخودا ببینن و تەجەللی خوداوند سوتاندنی و بون بە کلە سوبحانی![۱۱]
.قەقنەس:باڵدارێکی خەیاڵی یە کە دەڵیێن دەخوێنێ ، باڵ ڵیک دەدا،گڕدەگرێ و دە سوتێ:[۱۲]
.یێم:دێم [۱۳]
.تەپ و مژ:بێ دینیو ئیمتیازات…ئەفکارو ئەخلاقی جاھیلی… [۱۴]
.شەوخانە:کوفرو باتڵ گەرابێ،چونکە بێ ڕانمایی ئاسمان بە شەر لە قانونی بێ کە مو کوڕی،چون تە نیا خودا کە خالقی ئینسانە؛ئینسان دە ناسێ و بەس…لە وە دوا ھەر قانونی ئەو دەبی ڕەوا بێ [۱۵]
.پرشەی خورە :ھاواریکی ھەق خوازانە بەرەو دین[۱۶]
.شەمشەمە کوێرە:خەڵکی ڕاھاتو بە تاریکی و مەزڵومی[۱۷]
[۱۸].ڕۆجیار:ھەتاوە
۱۹. کوجی:کۆچە
۲۰. یەکتر نا ناسن:ئامانجیدین بەدی ەێنانی محە ببەت و خۆ شە ویستی پایە دار لە بەین ئینسان دایە و ئەو کارە گرینگ و پڕ بەرە کە تەش ھەر لەوی دە کاڵێتە وە،محەببە تێک نیە مەگەر کەمو کوڕ؛یا پچڕ پچڕ؛یا تێکەڵ بە ھەوا و ھە وەس و مەسڵەحەت! یە ەیچ و وەحشیانە…
۲۱. درژ:گڕژ،مڕو مۆچ
۲۲. مڵاز:کەمین، مڵاز بردنەوە:کەمین دانانەوە.
 
 
نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا