بابه ته كان
دۆزی کورد؛ بزاڤه ئیسلامییه‌کانی کوردستانی ئێران و کاری سیاسی
دۆزی کورد؛ بزاڤه ئیسلامییه‌کانی کوردستانی ئێران و کاری سیاسی
هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ وریا بۆکانی – نووسه‌ر و توێژه‌ری بوواری بزاڤه ئیسلامییه‌کان له ناوخۆی کوردستان
ئاماژه: بۆ ئه‌وه‌ی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌باشی یه‌کتر پێناسه بکه‌ن و لێک تێبگه‌ن و خوێندنه‌وه‌یه‌کی واقیعیانه‌یان سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و گرووپه کۆمه‌ڵایه‌تییه چالاکه‌کان- یه‌ک له‌وان کورده ئیسلامخوازه‌کان و لایه‌نه ئیسلامییه‌کان- هه‌بێ،پێویستیان به دیالۆگ و هه‌ڤپه‌یڤینی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه هه‌یه. بۆ وه‌دیهاتنی ئه‌م مه‌به‌سته و بۆ ئاگادارێکی ڕێژه‌یی خوێنه‌رانی به‌ڕێز، هه‌وڵمان داوه ڕێزدار «وریا بۆکانی»؛ نووسه‌ر و توێژه‌ری بوواری بزاڤه ئیسلامییه‌کان له ناوخۆی کوردستان بدوێنین. بۆ ئاگاداریتان ئه‌مه دووهه‌مین هه‌وڵه که له‌پێناوی خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵی ئیسلامییه‌کانی کوردستانی ئێران ده‌درێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه هه‌ڵقوڵاوی دیمانه‌ی یه‌که‌من، باشتر وایه دیمانه‌ی یه‌که‌م «ئیسلامییه‌کانی کوردستان نه‌یانتوانیوه جووڵانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێک بێنن» وه‌کوو پێشنیازێک بخوێنینه‌وه. هیوادارین ئه‌م هه‌وڵه ده‌سپێکی دیالۆگ و لێکتر تێگه‌یشتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی عه‌قڵانی و په‌ره‌پێده‌ری بیری ڕه‌خنه‌یی، ڕێز له به‌رانبه‌رگرتن، عه‌قڵانیه‌ت و گوتاری ڕه‌خنه‌یی له نێو کهشو هه‌وای ڕۆشنبیری، سیاسی و فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا بێ!
ڕۆڵی بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌کان له کوردستانی ئێران چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ ئایا ئه‌و ڕه‌وت و جه‌ریانانه نوێنه‌رایه‌تی فیکری ئیسلامی‌یان کردووه و توانیویانه چی پێشکه‌ش به جه‌ماوه‌ری کوردستان بکه‌ن؟
بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌کان له‌سه‌رو به‌ندی شؤڕشی ئێران ته‌نانه‌ت شتێک به‌ر له ئه‌ویش سه‌ریان هه‌ڵدا و به په‌له هاتنه ئاراوه. ئامانجیان، پێکهێنانی ئایدۆلۆژیایه‌کی ئیسلامی بوو که له پهڕاوێزو پڕته‌وی ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌دا، کێشه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ یه‌ک له‌وان کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
له‌و سه‌روبه‌ندی دا ته‌نیا بزوتنه‌وه‌یه‌کی شیاوی له‌سه‌ر دوان و نێوبردن بێ بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌یه. که: بزوتنه‌وه‌یه‌کی بچووک به‌ڵام تۆکمه و پته‌ویشی له‌ژێر باڵدا بوو، که دواتر به «ئیخوانی» ناسران.
بزوتنه‌وه‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌د له‌پێشه‌وه به مه‌دره‌سه‌ی قورئان نێودێر کرا. پاشان ناوی مه‌کته‌ب قورئانی لێ‌نرا. کاک ئه‌حمه‌د خۆی له‌و کاته‌دا ئاوا پێناسه‌ی بزوتنه‌وه‌که ده‌کا: ڕاهێنان و گه‌ڵاڵه‌کردنی تاقمێکی توێکمهی ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌ما مه‌کته‌به ئیسلامییه‌که که ڕاگه‌یاندن و ناساندنی ئیسلامی راسته‌قینه وه‌ئه‌ستۆ بگرن؛ واته: «پرورش مسلمانان مکتبی و تبلیغ اسلام راستین»
کاک ئه‌حمه‌د له کۆمه‌ڵگه‌ی کڕوکپی زه‌مانی شا دا، زۆر توند به گوڕ هاته مه‌یدانه‌وه، ته‌نانه‌ت به‌رسینگه‌ی له گرووپه نهێنییه مارکسییه‌کانی ئه‌وکاتیش بڕیبوه‌وه. خه‌ڵکی ئێران ڕا بوو. شۆڕش هه‌ستا. کاک ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ: کاره‌کانمان له گرێژنه چوو، ڕایه‌ڵ و پۆمان لێ تێکدرا. کاتی دامه‌زراندنی مه‌دره‌سه‌ی قورئان له شاری سنه، دوو ساڵێک به‌ر له سه‌رکه‌وتنی شۆڕش وێڕای ده‌رسی ئیسلامی ده‌رسی کوردیش ده‌کوترا، ئه‌وه له کاتێک دایه کاک ئه‌حمه‌د پاشخوان و پێشینه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ده‌ب و مێژوو و که‌له‌پووری کوردی له چه‌نگ دابوو. دواتر بانگخوازانی ئیسلامی له کوردستانی ئێران هیچکامیان ئه‌و پاشخوان و ڕابردوهیان نه‌بووه. کاتێک کاک ئه‌حمه‌د به گوڕ و تینی ئیسلامخوازانه‌ی به‌ر له شۆڕشی ئێران، خۆی هاویشته نێو جه‌رگه‌ی شۆڕش، ئیسلامییه‌کانی کوردستانی ئێران و بڕێ له ئه‌هلی سوننه‌ی ئێرانیشی له‌گه‌ڵ خۆی و له‌گه‌ڵ شۆڕش هاوته‌ریب کرد. کاک ئه‌حمه‌د هه‌ر که هاته نێو ڕابوونی گه‌لی ئێرانه‌وه هێمای داخوازییه‌کانی له سێ ڕسته‌دا گه‌ڵاڵه کرد:
۱- لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی (رفع ستم ملی)
۲- لابردنی سته‌می چینایه‌تی (رفع ستم طبقاتی)
۳- لابردنی سته‌می ڕێچکایهتی ئایینی (رفع ستم مذهبی)
به ئامانجه‌کانی که نه‌گه‌یی له‌وێ ڕاوه‌ستێ. کاردانه‌وه‌ی توند‌و به‌رهه‌ڵستکارانه‌ی تاقمه کوردییه‌کانیشی ئاوقا بوو. هه‌ر به‌و توندیه‌ی خۆی هاویشته جه‌رگه و ناوه‌ندی شۆڕشه‌وه به توندیش گه‌ڕاوه و پشتی هه‌ڵکرد له ده‌سه‌ڵاتی دهستداگرتوو به‌سه‌ر شۆڕش دا. کاک ئه‌حمه‌د بۆ هه‌ر کام له‌و قۆناغانه‌ی که پێیدا تێپه‌ڕیون لێکدانه‌وه‌ی تایبه‌تی هه‌یه:
ü پێشبڕکێ و به‌رهه‌ڵستی و دابڕان له گرووهه مارکسییه‌کان.
ü بهپیرهوهچوونی شۆڕشی ئێران.
ü کشانه‌وه و دابڕان له ده‌سه‌ڵاتی دوای شۆڕش.
قۆناغی دوای زیندانی کاک ئه‌حمه‌د که ئاخر مه‌نزڵی ژیانیشی بووه، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری مه‌کته‌بی قورئانیش پان و پۆڕتر بۆته‌وه. به هه‌ڵوێسته‌کانی کاک ئه‌حمه‌د له به‌رانبه‌ری حوکومه‌ت و گیرانی سه‌دان که‌س له لایه‌نگرانی مه‌کته‌بی قورئان و شۆڕای شهمس (شورای مرکزی سنت) [ئه‌و شۆڕایهی دوای کشانه‌وه له تێکه‌ڵی له‌گه‌ڵ شۆڕش له‌گه‌ڵ هێنده‌ک له دڵسۆزان و زانایانی سووننه‌مه‌زهه‌ب له ناوچه‌کانی دیکه له تاران پێکی هێنا، که یه‌که‌م به‌رهه‌ڵستکاریی جیددی له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نوێ و بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێشێلکردنی مافه‌کانی سووننییه‌کان له یاسای بنه‌ڕه‌تی تازهپهسندکراودا بوو، شهمس دوو کۆنگره‌ی گرت؛ یه‌که‌میان له تاران و ئه‌وی دیشیان له کرماشان. دوای ماوه‌یه‌کی که‌م له گه‌ڵاوێژی ۶۱ به گیرانی کاک ئه‌حمه‌د له تاران و نیزیکه‌ی 200 که‌س له زانایانی سوننهمهزهبی ئه‌ندام و لایه‌نگری شهمس، به تووندیی سه‌رکووت کرا که له‌ژێر کاریگه‌ری و پڕوپاگه‌نده‌ی گرووهه کوردییه‌کاندا دیزه به ده‌رخۆنه کرا و باسییان لێ نه‌کرد] پردی به‌ینی خۆیان و حوکومه‌تی به‌جارێک تێکدا، به‌ڵام چه‌ن ساڵێک ڕا برد تا کۆمه‌ڵی کورده‌واری لێی ئاگا بوه‌وه و پاشماوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی گوروههکهکان سه‌باره‌ت به کاک ئه‌حمه‌د و تاقمه‌که‌ی هێشتا هه‌ر ده‌کوتراوه. به ڕاشکاوی ده‌ڵێم: له بۆشایی هه‌موو هه‌وڵێکی سیاسی بۆ دۆزی کورد و هه‌ڵچنین و ڕاونانی گوروهه کوردییه‌کان، ده‌کرا کاک ئه‌حمه‌د وه‌ک ڕابه‌رێکی ناوداری «مه‌عنه‌ویی» کورد ده‌سنیشان بکرێ که نه‌کرا. بۆ؟
یه‌که‌م: زه‌بر و زه‌نگ و تۆقاندنی حوکومه‌ت باڵی به‌سه‌ر وڵات داکێشابوو.
دووهه‌م: لایه‌نگرانی کاک ئه‌حمه‌د له‌و حاڵ و هه‌وایه‌دا نه‌بوون بیر له‌و شتانه بکه‌نه‌وه. بڕێکیش شپرزی کاروباریان، په‌ڕژان به‌و ئه‌رکه‌ی لێ ئه‌ستاندبوون.
سێهه‌م: ئه‌و ناوزڕاندن و لهقاودانهی گوروههکان سه‌باره‌ت به کاک ئه‌حمه‌د به‌ر له‌و کاته وای کردبوو، خه‌ڵکی کورد ئه‌و زیندانه پڕ ئازار و به‌رخۆدانه شکۆمه‌نده‌ی کاک ئه‌حمه‌د نه‌بینن.
به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و خاڵانه‌ی ڕابرد و دواقۆناغی ته‌مه‌نی کاک ئه‌حمه‌د له زیندان پشکێکی ئه‌وتۆی بۆ دۆزی سیاسی کورد تێنهکهوت. به‌ڵام ڕێ و شوێنی کاک ئه‌حمه‌د ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ناراسته‌وخۆ، شوێن له‌سه‌ر چاره‌نووسی کورد به‌باری ئه‌رێنی و پۆزێتیڤ هه‌ر داده‌نێ. بۆ وێنه:
۱- بنیاتنانه‌وه‌ی فیکری و ئه‌خلاقی ئینسانی کورد به‌جۆرێک نه‌دۆڕان و کۆڵنه‌دان و خزمه‌ت ببێته ئامانجی.
۲- په‌ره‌پێدان به سۆزی نیشتمانی و داکۆکی کردن له که‌له‌پووری کوردی.
۳- دیاربوونی «لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی» وه‌ک نه‌خشێکی به‌رچاو له پڕۆژه ئیسلامییه‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌ددا له‌سه‌ره‌تای شۆڕش.
۴- گۆشه‌نیگایه‌کی هه‌میشه‌یی به چه‌وساوه‌یی و هه‌ژاری کورد له پڕۆژه ئیسلامییه‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌د.
۵- ئیسلامخوازییهکی ئینسانمهدارانه و دژی زۆر و زێڕ و گزه و ویشکهموسوڵمانی که ڕێز له هه‌موو به‌رانبه‌رێکی خزمه‌تکار و تێکۆشه‌ر ده‌گرێ.
ئه‌وجار بێینه سه‌ر کاروباری ئیخوان:
وه‌ک ده‌زانین له زۆر له هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانی ساڵه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕشی ۱۳۵۷ تا ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی شیست که له‌لایه‌ن کاک ئه‌حمه‌د و مه‌کته‌ب کرابێ، ئه‌وانیش به‌شدار بوون. دواتریش تا دوای ڕووداوی دووی خوردادهکهی خاته‌می له‌گه‌ڵ مه‌کته‌ب هاوته‌ریب بوون. هه‌رچه‌ن به جیا کاریان کردووه. ئه‌و سهردهمایهش به جودا کاریان کردووه، خۆیان هه‌ر ده‌ر نه‌خستووه. له‌سێداره‌دانه‌که‌ی کاک ناسری سوبحانی هه‌روه‌ک زیندانیبوونه‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌د، هه‌ر دوو قؤڵه ئیسلامییه‌که‌ی له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات، ڕاگرت. تێداچوونه گوماناوییه‌که‌ی کاک فاڕوقی فه‌رساد و مامۆستا ڕه‌بیعی، ئیسلامییه‌کانی زیاتر له جاران له ده‌سه‌ڵات بێهیوا کرد و زیاتر چوونه نێو قاپێلکی خۆیانه‌وه. له‌دوای دووی خوردادی ۱۳۷۶، ئیخوان، مه‌کته‌بی له نێو شه‌ڕ و قڕه‌ی ناوخۆیی خۆیاندا به‌جێ هێشت و [چوارساڵ دواتر له کۆنگره‌ی یه‌که‌میان له ساڵی ۸۰] به ناوی «جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران» ئاراسته‌ی حیزبی خۆی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ دووی خوردادیهکان واته ئیسلاحخوازانی ناو حوکومه‌تی خسته ئاراوه. وێده‌چێ گوتاره بونیادگهراکهی کاک ناسری سوبحانی تا ئه‌وکات زاڵ بووبێ، به‌ره به‌ره ئه‌و گوتاره کاڵ بۆته‌وه به چاولێکه‌ری یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان -که هه‌ر خۆشیان له بنیادنانی لقه ئیخوانییه‌که‌ی ئێران ده‌ستیان بووه- په‌لیان کێشا بۆ زۆر کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌گه‌ر ڕێگایان بێ ورده ورده هه‌ڵکشێن بۆ قه‌راغ و قوڵاغی ده‌سه‌ڵات.
له‌و کاته‌وه جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئه‌وه‌نده‌ی هه‌لیان بۆ ڕه‌خسا بێ له قالبی ڕۆژنامه‌گه‌ری و گۆڤار و چاپه‌مه‌نی و سایت و هه‌ڵوێستنواندن له دیمانه و نووسیندا، هه‌ر وه‌ها به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه ناوبه‌ناوه‌کانی کۆماری ئیسلامی، هه‌وڵ بۆ ڕێکخستن و پێکهێنانی گرووپه مه‌ده‌نی و ناحوکومییهکان(NGO)، سازدانی پۆلێکی خوێنده‌واری هه‌ڵکه‌وتوو و سه‌رده‌میانه، دۆزی کوردیان له‌باری سیاسیشه‌وه له‌دوای دووی خورداد له کوردستانی ئێران بردۆته سه‌رێ. چه‌ن ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕیان وه‌ڕێخستووه که له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له ئێران‌دا بێوێنه بوون. ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگیرێ «جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح» خۆی وه‌ک ڕێکخراوه‌یه‌کی ئێرانی ناساندووه. ناوه‌نده‌که‌ی له تارانه و هه‌وڵی زۆری داوه که ڕای سوننییه‌کانی ئێران له باشوور و ڕۆژهه‌ڵات و باکوری ئه‌و وڵاته به‌ره‌و خۆی ڕابکێشێ. دوای ده‌رکردنی ئیسلاحخوازانی ناو حوکومه‌ت پاش بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزیش،جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح هه‌ر خۆی ڕاگرتووه. ململانێی ئێستای جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح دوای داخستنی کاری حیزبی و تا ڕاده‌یه‌کیش فه‌رهه‌نگی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینیژادهوه که به ته‌نگژه‌یه‌کی ئاسته‌م بۆ مانه‌وه و گه‌شه‌کردنی جه‌ماعه‌ت دێته ئه‌ژمار. ململانێی سه‌له‌فیه‌ت، ململانێی سکۆلاریزاسیۆن، ململانێی مه‌کته‌ب و … له‌سه‌ر ڕێگای جه‌ماعه‌ت سه‌وزن.
بێجگه له دوو تاقمه ئیسلامییه کۆنینه‌یه چه‌ن تاقمی ناودار و بێنێ‌و هه‌ن که سه‌رکردایه‌تی و پڕۆگرامیان نه‌ناسراوه. بڕێکیان له سه‌له‌فیه‌تی وێنه‌ی عه‌ڕه‌بستان ئاراسته‌یان وه‌رگرتووه و بڕێکیشیان له تاقمه جیهادییه‌کان، کاریگه‌رییان پێوه دیاره. به ده‌نگۆ و قه‌له‌باڵغ زۆرن به‌ڵام نه ئامانجیان مه‌علوومه نه ده‌چنه ژێر باری وتووێژه‌وه و نه دیارییه‌کیان بۆ گه‌لی کورد پێیه.
بۆچی ئیسلامییه‌کانی کوردستان دوای کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده تا ئێستا نه‌یانتوانیوه پرس و کێشه‌ی کورد بکه‌ن به ئامانجی خۆیان بۆ کار کردن؟
هیچ ئیسلامییه‌ک به‌ڵکو هیچ ئایدۆلۆژیگهرایهک ناتوانێ به‌ته‌نێ کێشه کورد بکا به ئامانجی خۆی، کاک ئه‌حمه‌دیش وای نه‌کردووه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه ئیسلامییه‌کی ڕۆشنبین و واقیعسهلمێن ده‌بێ کێشه‌ی کورد به به‌شێک له مه‌کته‌به‌که‌ی بزانێ، چوونکه بابای ئیسلامی ده‌ڵێ: ئیسلام واقیعبینه، زوڵملابهره، گشتگیر و ههمهلابینه، که‌وا بێ ده‌بێ بێ سێ و دوو ئاوڕ داته‌وه سه‌ر بارودۆخی کورد. به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی کاک ئه‌حمه‌دیش بڕێک جیاوازه له تاقمه ئیسلامییه‌کانی ئه‌وڕۆ؛ وتمان کاک ئه‌حمه‌د له بناغه ڕا ده‌ستی پێکردو هه‌ڵقوڵاوی کێشه‌ی کورده. سه‌ره‌تای خه‌باتی فه‌رهه‌نگی و سیاسی به ئامانجی بردنه‌سه‌ری داوای ڕه‌وای کورد ده‌ست پێکردوه. ئه‌و هه‌ست و سۆز‌و بڕک و ژانانه له هۆنیننهوهو چنینی به‌رنامه مهکتهبییه ئیسلامییه‌که‌ی ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌ش کاک ئه‌حمه‌د خاوه‌نی بیر و هزرێکی قووڵی سه‌رده‌میانه‌یه، کێشه‌کان به پێوه‌رێکی فه‌لسه‌فی کێشانه ده‌کا، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌قه دینییه‌کان مامه‌ڵه‌یه‌کی به‌سه‌ر و به‌ر و قایه و پایه‌یه. ئه‌و کێشه‌یه‌ی بڕێک له ئیسلامییه‌کان له شه‌ڕه‌دندووکه له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیسته‌کان تێی چه‌قیون کاک ئه‌حمه‌د تێی په‌ڕاندووه. ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه کاک ئه‌حمه‌د له ئیسلامگهڕاییهوه خزیوه‌ته نێو سیکۆلاریسم. به‌هه‌ر حاڵ زۆری پێ ده‌وێ تا مه‌کته‌بی ئیسلامی کاک ئه‌حمه‌د پێناسه بکرێ، ده‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا وا ده‌بینم ئه‌گه‌ر جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ڕێگادهستی ببێ و ده‌ست له کوێخایه‌تی هه‌موو سوننیه‌کانی ئێران هه‌ڵگرێ و بوێری سیاسی‌یان زۆرتر ببێ، له وزه و توانایان دا هه‌یه کێشه‌ی کورد بۆ چاره‌سه‌ری، به‌رێته ئاستێکی به‌رزتر.
هه‌ست ده‌کرێ جۆرێک سازان و پێکه‌وه گونجان له‌نێوان ئیسلامخوازانی کوردستان و حوکومه‌تی ناوه‌ندیدا هه‌یه، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئیسلامخوازانی کوردستان له‌گه‌ڵ حوکومه‌تی مه‌رکه‌زی ته‌نیا جارێک تێکههڵچوونو پێکدادانیان بووه. ئه‌ویش ئه‌و کاته بوو کاک ئه‌حمه‌د دوای دابڕانی له حوکومه‌تی نوێ، چه‌ن جارێک ده‌ستی دایه ڕه‌خنه‌ی توند و ئاشکرا له‌سه‌ر حوکومه‌ت. ئاکامی ئه‌وه‌ش ده ساڵ زیندانی خۆی و سێ ساڵ زیندانی زۆرێک له هاوڕێیانی بوو. زیاد له‌و که‌شه‌یه ئیسلامییه‌کان ڕه‌وتی ئارامیی هه‌بوون و بانگه‌وازی خۆیان تێکنه‌داوه، به‌ڵام ئه‌وه حوکومه‌تی مه‌رکه‌زی بووه به سهرهشکێنهیهکی جار جاره، هه‌س دانه‌وه و به‌رپه‌رچ دانه‌وه له‌سه‌ر ڕێگایان شین بووه، هه‌ر باڵێک له حوکومه‌ت هاتبێته سه‌ر کار، سه‌رله‌نوێ خه‌ت و نێشانی بۆ کێشاون و دڕدۆنگیی کردوه، سه‌رێکی لێ وه‌شاندوون و په‌لامارێکی داون و دوایی پێیان ڕاهاتووه. که‌وایه گرتن و له‌کار لابردن و گوشار خستنه سه‌ر ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی ئیسلامییه‌کانی تێدا بوون و تێکدانی کۆبوونه‌وه‌کان و ته‌نانه‌ت کوشتن و تیرۆرکردنی نێوه‌نێوه، به‌رده‌وام هه‌ر له کار دابووه. ئاخرینی ئه‌م ئازارانه هه‌وڵی خستنه ژێر حوکمی مه‌دره‌سه دینییه‌کانه که هه‌ر ئێستا له ئارا دایه. به‌ڵام بۆ مه‌گه‌ر ئیسلامییه‌کان چی‌یان کردووه حوکومه‌ت ڕێگای ئه‌و ههڵسوکهوتهشیان پێنه‌دا؟ باڵی زۆرینه له مه‌کته‌بی قورئان ڕایگه‌یاندووه هه‌ر کارێک بۆنێکی سیاسی لێ بێ و تێکهه‌ڵچوونی له‌گه‌ڵ حوکومه‌ت تێدا بێ تخوونی ناکه‌ون. جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح تا ئه‌و ڕاده‌یه چوونه پێشێ ددانیان به قانوونی ئه‌ساسی ئێرانیش داهێناوه. خه‌ریکی کاری ئاشکرای حیزبین. به‌ڵام هێشتا وه‌زاره‌تی ناوخۆ په‌روانه‌ی پێنه‌داون. باڵه‌که‌ی دیکه‌ی مه‌کته‌بی قورئان و بڕێک له مامۆستایانی دینی سه‌ربه‌خۆ جاروبار له‌حاست گوشاره‌کانی حوکومه‌ت ده‌وێستن و گرفتیشیان بۆ دێته پێش. سه‌له‌فی سه‌ر به ڕه‌وتی سه‌ره‌کییان له عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ هێچ حوکومهتێکدا تێکهه‌ڵچوونیان نییه، بێجگه له بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه ئاقیدهییهکان و گه‌یاندنی ئه‌وان به ده‌ست خه‌ڵک کارێک ناکه‌ن. له‌گه‌ڵ شیعه و سۆفی تێکگیراوییان هه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌لایانی کورد و نوێگهرایانی ئیسلامی و تاقمه ئیسلامییه کۆنه‌کانی کورد به‌تایبه‌ت تاقمی مه‌کته‌بی قورئانیش به‌هه‌مان ده‌ستوور. جیهادییه‌کانیش خۆ مه‌کۆی جیهادیان ئێڕان نییه به‌ڵکو ئه‌فغانستان و عێڕاقه که‌چی جارجاره‌ش ده‌گیرێن و هه‌ر ئێستا ههندهیکیان له زیندانن. باڵه زۆره‌که‌ی مه‌کته‌بیش جار جاره له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌کانیان که له‌چاو ده‌ده‌ن ده‌گیرێن و کۆسپیان دێته سه‌ر ڕێ. وا دیاره جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحیش جیا له‌وه‌ی زۆر هێدی ده‌چنه پێشێ و هه‌وڵیانه یاساییانه کار بکه‌ن که‌چی هه‌ر گرفتیان دێننه سه‌ر ڕێ، به‌ڵام چوونکه «لابی» بهقهوهتیان له ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌یه به سه‌رفه‌ی ده‌وڵه‌ت و حوکومه‌تی مه‌رکه‌زی نییه زۆر گوشارییان بخاته سه‌ری و ته‌گه‌ره‌یان بێنێته سه‌ر ڕێ.
بۆچی زۆرێک له ئیسلامخوازانی کوردستان به‌شداری کاری سیاسی ناکه‌ن و خۆیان له کێشه سیاسییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان دوور ده‌گرن؟
هۆی هه‌ره به‌رچاوی له خۆ دوورگرتن له کێشه سیاسییه‌کان بارودۆخی ڕێژیمی سیاسی ئێرانه که جاری وایه بواری به کاری سیاسی داوه، جاری وایه بواری نه‌داوه. سزای گه‌وره‌شی له‌سه‌ر داناوه. هۆی دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بنه‌مای کاری هه‌ر کام له تاقمه ئیسلامییه‌کان. باڵی زۆرینه‌ی مه‌کته‌بی قورئان ڕایگه‌یاندووه به جاڕی سیاسه‌ت دا ناڕۆین. باڵی که‌مینه‌ش هه‌روه‌ک عاده‌تی له‌مێژینه‌ی مه‌کته‌ب هه‌ستیاریان ته‌نیا سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌یه له ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ر دا ڕوو ده‌دا یا گرفتێک که بۆخۆیان دێته پێش. زۆرتریش ده‌چێته خانه‌ی به‌رگری له مافه مه‌زهه‌بییه‌کان. جارجارێکی ڕووداوه سیاسییه ههرگرینگهکان وه‌ک خه‌به‌رێک بڵاو ده‌که‌نه‌وه ئه‌ویش که له نێو جه‌ماوه‌ری کورد و سوننیه‌کان ده‌نگی دابێته‌وه. بێجگه له مافه مه‌زه‌بییه‌کان، ڕه‌خنه‌یان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات زۆر که‌مه وه‌به‌ر چاو نایه. وێده‌چێ هه‌ر دوو باڵی مه‌کته‌بی قورئان به شوێن ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کاک ئه‌حمه‌د که ماوه‌یه‌کی که‌م پێش له مه‌رگی ڕایگه‌یاند: »کاری ئێمه: پاڵاوته‌ی خۆمان و ڕێنمایی خه‌ڵک به بێ کاری سیاسییه و تێکههڵچوونمان نه له‌گه‌ڵ حوکومه‌ت و نه له‌گه‌ڵ دژه حوکومه‌ت نییه.»
-هه‌ر دووره‌په‌رێزبوون له سیاسه‌ت- به‌ڵام باڵی زۆرینه به پتوونی ده‌قی ئه‌و وتاره‌ی کاک ئه‌حمه‌دی وه‌رگرتووه، باڵی که‌مینه بڕێ سه‌لیقه‌ی خۆشیان تێدا به‌کار بردووه.
ده‌سته‌ی سه‌له‌فیش وه‌ک له هه‌موو جێیه‌کی دنیا دابیانه له کاری مه‌زه‌بی و ئاقیدهیی و تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ نه‌یاران به‌ولاوه کارێکی دیکه ناکه‌ن له‌وه‌ش گه‌ڕێین ئه‌و زۆرزانی و تێگه‌یشتنه‌شیان نییه.
ده‌سته‌ی جیهادییش سیاسهتگێڕانیان به‌شێوه‌ی خۆیانه له فه‌زای مه‌جازی له ڕێگای ئینترنێته‌وه به نهێنی پێوه‌ندی ده‌گرن له‌گه‌ڵ جیهادییه‌کانی ده‌وروبه‌ر چه‌رمه‌سه‌ری و کاره‌ساتی دزێو که به سه‌ر موسوڵمانان له‌وڵاتانی دیکه هاتووه جار جار بڵاوی ده‌که‌نه‌وه؛ فیلمی شه‌ڕ و جیهادی تاقمه جیهادییه‌کان.
ته‌نیا ده‌سته‌یه‌کی ده‌مێنێ چاوه‌ڕوانی کاری سیاسی لێ بکرێ؛ جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحه، به‌ڵام ئه‌وانیش له بارودۆخی سیاسی ئێران و ترس له تێکچوونی بڕێک دام و ده‌زگای وه‌ک مه‌دره‌سه دینییه‌کان و ڕێگرتن له کاری ئاشکرایان نا‌وێرن زۆر بچنه نێو کاری سیاسییه‌وه. هه‌رچه‌نده بڕێ که‌سی سه‌ر به ئه‌وان وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رانی حه‌وتوونامه‌ی «په‌یامی کوردستان»ی ئه‌وسا، هه‌ر خه‌ریکی لێکدانه‌وه‌ی سیاسین، ڕووداوه سیاسییه‌کان ده‌خه‌نه به‌ر دید و لێکۆڵینه‌وه. چه‌ن سایتی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه.
چ جیاوازییه‌ک له‌نێوان مه‌کته‌بی قورئان و ئیخوانولموسلمینی کوردستان ده‌بینرێ؟
جیاوازی به‌ینی مه‌کته‌بی قورئان و ئیخوانولموسلمینی کوردستان- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح بێ- زۆره. ئێستا زۆرینه‌ی مه‌کته‌ب وه‌ک له نامیلکه‌ی (په‌یامه‌که‌ی موفتیزاده له‌نێوان چه‌قبه‌ستن و گۆڕان)ی عه‌بدولکه‌ریم فه‌تتاح دا هاتووه، تووشی چه‌قین بوون و دیالۆگیان له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر نه‌ماوه. به مانه‌وه و چاو تێبڕین و ده‌ور کردنه‌وه له‌سه‌ر ئاسه‌واره‌کانی کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده موعجیب بوون و خۆیان ڕاگرتووه. هێچ تێکۆشانێکی سیاسی و فه‌رهه‌نگییان نییه. له‌کاتێکدا جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ڕێخراوه‌یه‌کی کراوه‌یه‌و داکۆکی له دیالۆگ ده‌کا، مه‌کته‌ب خه‌ریکی کاری خۆیه‌تی به‌بێ ڕوانین به‌ده‌وروبه‌ر، به بێ پێوه‌ندیه‌کی ئاشکرا له‌گه‌ڵ هێچ سازمان و ده‌وڵه‌ت و ڕێکخراوه‌یه‌ک، به‌ڵام جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاح پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌ن هه‌یه.
له‌راستیدا له‌به‌ینی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح و باڵی زۆرینه‌ی مه‌کته‌ب خاڵی لێکچوو یه‌کجار که‌مه، خاڵی جیاواز یه‌کجار زۆره، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه له قه‌دیمدا پێکه‌وه بوون، یه‌کدی ده‌ناسن.
به‌ڵام له به‌ینی باڵی که‌مینه و جه‌ماعه‌تدا خاڵی هاوبه‌ش پتره. خاڵی جیاوازیان ئه‌و گرژی و ڕه‌خنانه‌یه مه‌کته‌ب له حوکومه‌تی هه‌یه، باڵی که‌مینه‌ی مه‌کته‌ب خۆیان دوورتر ڕاده‌گرن له هه‌ر تێکه‌ڵی و دیالۆگ له‌گه‌ڵ حوکومه‌ت که‌چی جه‌ماعه‌ت به تێبینی تایبه‌تی خۆیه‌وه، پردی نێوانی نه‌پساندووه. توانایی عیلمی و عه‌مه‌لی و ئینسانی و ماڵی جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاح زۆر له مه‌کته‌ب زیاتره.
په‌یڕه‌وانی کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده دوای کۆچی کاک ئه‌حمه‌د چی‌یان پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگا کردووه؟
په‌یڕه‌وانی کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده له‌به‌ر قڕه‌ی به‌ینی خۆیان له هیچکام له‌و ئامانجانه‌ی مه‌کته‌ب له‌به‌ر ئه‌وه دامه‌زرا بوو نیزیک نه‌بوونه‌وه. له‌و ئامانجانه:
· سڕینه‌وه‌ی ژه‌نگ و ژار له ئیسلامی راسته‌قینه و دۆزینه‌وه‌ی ئیسلامێکی پاک و بێگه‌رد.
· په‌روه‌رده‌کردنی کۆمه‌ڵێکی پێشه‌نگ و پێشه‌وا که خه‌ڵک چاویان تێ ببڕن.
· پته‌وکردنی ڕیزی هه‌موو موسوڵمانان له ڕاده‌ی توانا و لابردنی قین و قار و گرژی و تۆران له‌به‌ینیاندا.
· ئاگاکردنه‌وه‌ی موسوڵمانان و تێگه‌یاندنیان، ئه‌وجار دڵ وه‌کوڵ هێنانو سۆز و میهر خوڵقاندن، جا ئه‌وجار بڵاوکردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی.
· لاواندنه‌وه‌ی هه‌ژاران و نهرمو نیانی سه‌باره‌ت به هه‌موو لایه‌نێکی خزمه‌تکاری خه‌ڵک چ ئیسلامی و چ نائیسلامی، ته‌رکی کێشه و موخاسهمه له‌گه‌ڵیان، هه‌یبه‌ت و سام و غیره‌ت نواندن سه‌باره‌ت به زاڵمه‌کان.
ئه‌وانه‌ی ڕه‌وتی ساغکردنه‌وه و ئیسلاحیان گرته به‌ر له‌به‌ر تاک و ته‌رابوون و زیز بوون و چوونه نێو ژیانی ئاسایی و گومان‌و دوودڵی که ئه‌سڵی ڕێگاکه و یا لاساییکردنه‌وه‌ی تاقمه ئیسلامییه‌کانی دیکه و هه‌ڵگرتنی فیشار و ته‌بلیغ و ناحهزنواندنی به‌ره‌ی «موخالیف» هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێکراوه خۆ ڕابگرن به‌ر به‌وه بگرن باڵی زاڵی مه‌کته‌ب خۆی وه‌ک تاقه نوێنه‌ری ڕێگای موفتیزاده نیشان بدا. بڕێ له‌و به‌ها به‌رزانه‌ی پێشوو وه‌ک تێکه‌ڵاویی بێگه‌رد له‌گه‌ڵ موسوڵمانان و بێده‌نگنه‌بوون له به‌رانبه‌ری شته ناڕه‌واکان …. بپارێزن، ئاسه‌واره‌کانی کاک ئه‌حمه‌د له قهتیسبوونو فه‌رامۆشی ڕزگار که‌ن. ئێستاش هه‌وڵ و ته‌قالای تێکڕایی و هه‌مه‌لایه‌نه‌یان نییه‌و خۆیان له مه‌کته‌بی قورئانی کوردستان و چه‌ند تاقمی چکۆڵه چکۆڵه‌دا ده‌بیننه‌وه. گۆڤاری «راه ما» و چه‌ند نامیلکه و کتێب به لایه‌نگری کاک ئه‌حمه‌د یا ڕه‌خنه له باڵی زاڵی مه‌کته‌ب بڵاو ده‌که‌نه‌وه. نێوانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که خۆشه، لانیکه‌م گرژ نییه. مه‌کته‌بی قورئانی کوردستان جارجار به دیمانه و وتووێژ و به‌یاننامه هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌ر ده‌خا. هه‌وڵیان بۆ پێکهێنانی مه‌دره‌سه‌ی دینی هه‌یه.
ڕه‌وتی زاڵ سه‌ر به مه‌کته‌بیش به ناوی «مه‌کته‌بی قورئان» هیچ ئه‌رکێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به ئه‌ستۆ نه‌گرتووه؛ جار جار کۆمه‌ڵی پتر له هه‌زارکه‌سی بۆ مه‌ولوودی پێک دهێنێ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌ن ماڵ له‌په‌نای یه‌ک یان به شێوه‌ی ئاپارتمانی بژین به‌پێچه‌وانه‌ی باڵه‌که‌ی دیکه‌ی مه‌کته‌ب که کۆبوونه‌وه‌کانیان له مزگه‌وته‌کانه ئه‌مان کۆبوونه‌وه‌کانیان له ماڵه‌کان یا ماڵی کاک ئه‌حمه‌د له شاری سنه یا ئه‌گه‌ر زۆر بێ ده‌کێشێته کۆڵانه‌کانیش. ئه‌و باڵه‌ی مه‌کته‌ب جگه له سایتێک یا جارجار بڵاوکردنه‌وه‌ی CDیه‌ک یا نووسراوه‌یه‌ک کارێکی دیکه ناکه‌ن.
جارجاره‌ش له شاره‌کان بڕێک تێکه‌ڵیان له‌گه‌ڵ که‌سانی خێرومه‌ند بۆ خۆراک و شتومه‌ک و گۆشتی قوربانی دابه‌شکردن هه‌یه. وا وێده‌چێ هاوکاری و هاوقۆڵیان پێکه‌وه زۆر بێ و داکۆکی و دوژبوونیان پتر له‌سه‌ر ئاسه‌واره‌کانی کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده‌یه که هه‌ندێکی به خه‌ڵکیش ده‌گه‌ینن. کلاس و ده‌رسی خۆشیان زۆربه‌ی زۆری ئاسه‌واره‌کانی کاک ئه‌حمه‌ده. که‌متر موتاڵای ئاسه‌واری [زانایانی] دیکه ده‌که‌ن. ڕۆژنامه و گۆڤارخوێندنهوه و ماهواره (سه‌ته‌لایه‌ت) دیتن و گوێ لهخهبهر ڕاگرتنیان نییه، ڕێخراوه‌یه‌کی داخراون. له‌چه‌ن ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌نی ئیسلامی و نائیسلامی ده‌مه‌قاڵه‌یان بووه. ئێجگار زۆر به کارکردنی باڵه‌که‌ی دیکه‌ی مه‌کته‌ب قه‌ڵس و عهبووسن. له زۆر کاروباری سه‌ر به حوکومه‌ت یا پێویست به جه‌وازی حوکومه‌ت خۆ ده‌پارێزن، مه‌گه‌ر له بواری کارمه‌ندی یان وام وه‌رگرتن له بانکه‌کان نه‌بێ.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ر دوو باڵه‌که‌ی مه‌کته‌بدا، ئینسانی به گفت و لفت و به‌ڵێن و زه‌حمه‌تکێش و کهمئهرک و زینداندیده و جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک زۆرن. زۆریان به ژینێکی ساده قنیات ده‌که‌ن. ئه‌هلی عه‌قیده و له فه‌ساد دوورن. جگه له‌و بڕه «ئه‌خلاقییات»ـه فه‌ردییه نه‌بێ، باڵی زۆرینه‌ی مه‌کته‌ب شتێکی بۆ پێشکه‌شکردن به کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی نییه. باڵی که‌مینه‌ش جگه له «ئه‌خلاقییات»ـه‌که جارجار ناڕه‌زایی له کاره‌کانی حوکومه‌ت سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی -پتر له‌لایه‌ن مهزهبییهوه- ده‌رده‌بڕێ. هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ تێکۆشه‌رانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامهچییهکانو ڕوناکبیرانی کورد ده‌کا.
وه‌ک دواهه‌مین پرسیار: جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاح ئێران چ پێگه‌یه‌کی له کوردستاندا هه‌یه؟
جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاح ناو و نێوبانگی له‌نێو بیرمه‌ندانی مه‌زه‌بی و تێکۆشه‌رانی بواری هزری و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆره؛ به‌ڵام پێگه‌یه‌کی پان و پۆڕی جه‌ماوه‌رییان نییه. خوێنده‌وارانی هه‌ڵکه‌وته‌ی حوجره و زانکۆ پتر پشتیوانی‌یان لێده‌که‌ن. ئێستا ڕێک وپێکترین و خوێنده‌وارترین تاقمی ئیسلامی له کوردستانی ئێرانن، زۆرترین مه‌دره‌سه‌ی دینی له کوردستانیان دا هه‌یه، گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی دینییان به‌ده‌سته‌وه‌یه، یه‌کێکیش له گه‌وره‌ترین بیرمه‌ندانی ئیسلامیی هاوچه‌رخ له‌نێویان دا ڕه‌خساوه که کاک «ناسری سوبحانی»یه، ئه‌وه‌ش به نۆره‌ی خۆی پێگه‌ی ڕه‌وابوونی دینییان پێده‌به‌خشێ.
که سانیک که ده یانه وی به دوور له " حب و بغض " له چونیه تی بیر و را و فکر و باوه ری کاکه ئه حمه دی موفتی زاده تی بگه ن و پاشانیش بزانن که به وته ی به عزیک : " که مینه " شاگردانی به راستی کاکه ئه حمه دن یان " زورینه " وا باشتر و مه نتقی تره که له گه ل سه رانی هه ردو لا، قسه و باسی کافی و ده قیقیان ببیت، جا ئه و کاته به زانین و به صه داقه ته وه، شوینی باشترین ریگا بو ژیانی خویان بکه ون.
کاک وریاجهنابت له‌و دیمانه‌یه‌دا وتووته” توانایی عیلمی و عه‌مه‌لی و ئینسانی و ماڵی جه‌ماعه‌تی ده‌عوت و ئیسلاح زۆر له مه‌کته‌ب زیاتره.” وشه‌ی “مه‌کته‌ب”ت به عام هێناوه نه‌ک وه‌ک مه‌کته‌ب قورئانی کوردستان یان به قه‌ولی خۆتان باڵی که‌مینه. ده‌نا خۆ ڕاسته باڵی که‌مینه له به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحدا، بوونێکی وای نییه -جگه له تاکه سیمای دیاری ئه‌م ڕه‌وته؛ ئاغای حه‌سه‌ن ئه‌مینی که پتر له پانۆڕامای شه‌به‌که ماهوارهییهکاندا جار و بار وه‌ده‌ر ده‌که‌وێ- تا بتوانی موقایه‌سه‌ی که‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا. زۆر سپاس بۆ وڵامدانهوهتان
سڵاو له سامان و مامه‌ند
خۆ عه‌یب و عار نییه جه‌ماعه‌ت به‌شداری له دووی خورداد کردبێ هه‌ر وه‌ک خۆت کوتوته و هه‌موو که‌سیش ده‌زانێ داهێنه‌ری دووی خورداد و ئیسلاحخوازی خاته‌می بووه هه‌ر که‌س داکۆکی له ئیسلاحات کردبێ یا وه دووی خاته‌می که‌وتووه یان هومێدی پێ به‌ستووه یا رهگهڵی که‌وتووه ئه‌وه‌ش که جه‌ماعه‌ت ڕێکخراوه‌یه‌کی کراوه و ئه‌مڕۆییانه‌ی ئیسلامییه جێی گومان نییه.
مامه‌ند گیان نه‌چوومه نێو وزه‌ی ماڵی جه‌ماعه‌ت و مه‌کته‌ب ئه‌وه‌ی باس کراوه توانای عیلمی و مالی و سیاسی و ئینسانی جه‌ماعه‌ت له حاست باڵی که‌مینه‌ی مه‌کته‌ب دایه نه‌ک باڵی زۆرینه که تۆ هه‌ستت پێکردوه.
ئه‌وه‌ش که تۆ له باره‌ی چاوگه‌ی ماڵی جه‌ماعه‌ت باست کردوه بو من ڕوون نییه هه‌ر وا هه‌وڵی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی لایه‌نگرانی مه‌کته‌بیش خۆی له خۆیدا که‌سن نییه به‌تایبه‌ت مه‌کته‌ب لهکارلانراویان زۆر تێدایه
با توجه به بحثهایى که در مورد جریان مفتیزاده زمینهی پیش کشیدن آنها فراهم آمده (هرچند بهتر بود جریان مفتیزاده خود به معرفی مبانی اعتقادی خویش میپرداختند)
به نظر می‌رسد پیروان ایشان دچار نوعی کیش شخصیتپرستی شدهاند و مخصوصاً اینکه پیروانش در برخورد با کسانی به نوعی آنانرا به بحث و مجادله می‌کشند چندان از استدلال و منطق قوی برخوردار نیستند و این گفته پوپر را باور ندارند که کسی نمی‌تواند داور خود باشد و بیش‌تر به دلایل نقلی که اهم آن توصیههای مفتیزاده است استناد می‌کنند و سرنوشت رهبرشان آنان را در نوعی کُما فرو برده، رفتاری که به نوعی باید آنرا زهد جهانسوز نامید فردیت معنایی ندارد، تسلیم شدن به مشیت، خردگریزی و پای استدلالیون را چوبین دانستن، آینده آنها، در صورت فضای باز سیاسی و نبود فشار بیرونی همواره دچار انشعاب می‌شوند و نمونه‌اش دوران اصلاحات که دچار انشعاب شدند و فضای بسته سیاسی به نفع آنهاست.
زۆر مه‌منوونم له کاک وریا، هیودارام وڵامم بداته‌وه
من وه‌کوو مامۆستایه‌کی ئایینی زۆر شت ده‌خوێنمه‌وه یا ده‌یبیستم یان ده‌یبینم. چه‌ند پرسیارم هه‌یه پێمخۆشه به‌ڕێزیان ئه‌گه‌ر بۆی لوا و‌ڵامیان بداته‌وه!
-پێم سه‌یره چۆنه ئه‌و مه‌کته‌ب قورئانه‌ی ئێوه باسی لێده‌که‌ن ئاوا شه‌ق و له‌ت بووه، هۆکاری له‌ت بوونی حیزبه‌که‌تان له چیدا ده‌بینن؟ ئه‌نگۆ چ ده‌ڵێن و لایه‌نی به‌رامبه‌رتان چ ویست و داخوازییه‌کیان هه‌یه؟ ئایا ئێوه له ڕێگای سه‌رۆکه‌که‌تان لاتان داوه یان ئه‌وان؟ ئایا ئێوه لێی حاڵی نه‌بوون یان به پێچه‌وانه‌وه؟
-من بیستوومه ئێوه ده‌ڵێن موفتی زاده میهدی یه و له دوای حه‌زره‌تی خۆشه‌ویست-د.خ- ئه‌ویش قسه‌کان و عه‌مه‌ل و کرده‌وه‌ی وه‌کوو سوننه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د وایه؟ ئایا ئه‌و ره‌ساله‌ته که به رساله‌تی سوغرا نێوی ده‌ر کردووه ده‌گه‌ڵ خاته‌می پێگه‌مبه‌ران بوونی پێغه‌مبه‌ر-د.خ- دژایه‌تی نییه؟
-نه‌زه‌رت ده‌رباره‌ی ئه‌و سێ مهرحلهی ره‌هبه‌ری که موفتیزاده دایناوه چییه؟ ئایا پێتوانییه خۆ له جێگای پێغهمبهردانان له‌و فکره‌دا شتێکی هه‌ڵه‌یه؟! چۆن ئه‌و کابرایه ویراوێتی خۆی وه‌کوو ره‌هبه‌ر له جێگای خۆشه‌ویستی پایه‌به‌رز دابنێ؟
پێت وا نییه ئه‌م بۆچوونه ئاوا خه‌ڵکی پێڕه‌وی موفتیزادهی به‌ره‌و هه‌ڵدێری شهخسیهتپهرهستی و بوتپه‌ره‌ستی بردووه؟
– ئایا شێوازی ته‌ربیه‌ت کردنی شاگرده‌کانی شێوازێکی ده‌روێشانه نه‌بووه، ئایا تهناقز له قسه‌کانی ناوبراودا نابینرێ؛ له‌لایه‌ک ده‌ڵێ ئه‌من پێمخۆشه ئه‌هلی موتاڵا بن وهه‌ڵه‌کانم ڕاست که‌نه‌وه له‌لایه‌ک گوناحی ئه‌وانیش وه ئه‌ستۆ ده‌گرێ و ده‌ڵێ هه‌رچی ئیشتباتان هه‌یه ته‌ماشا ده‌که‌م هیی خۆمه و چه‌ند ده‌فته‌ری شێعریان بۆ ڕه‌وانه ده‌کا که ڕوشنبیری و وه‌دوای عه‌قل که‌وتن به گزیری بۆ نه‌فس پێناسه ده‌کا و که‌سانێک که خوێنده‌وارو قسه‌زانن به سهحبان و وه‌لید و عاس ده‌شوبهێنێ و مه‌لای قورئانزان به هه‌مبانه ده‌ناسێنێ، خولاسه‌ی مه‌تڵه‌ب پێره‌وان به‌و قه‌ناعه‌ته ده‌گه‌ینێ که ئه‌گه‌ر نه‌یانبوو کاتی موتاڵا گله‌یی نه‌که‌ن، فه‌قیریان خۆش بوێ و تد …
– ئایا قسه‌کانی دوای زیندان ناوبراو دهحسێب دێن؟ ئایا ده‌کرێ ناوبراو له‌دوای زیندان به که‌سێکی ئاسایی سه‌یری بکرێ و قسه‌ی لێ وه‌ربگیرێ؛ خۆ جووان دیاره له ئه‌سه‌ر ژیان ناله‌باری نێو زیندان و تاک و ته‌نهایی و … وه‌زعی عاددی نییه و دایمه هه‌ر ده‌گرێ!
– ئایا ته‌ئکید کردنی زیاتری ناوبراو له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی په‌یامبه‌ر له‌باتی خواویستی و خوائهوینی ده‌گه‌ڵ ئایاتی قورئان دژایه‌تی نییه؟ له قوریاندا داوای ته‌به‌عییه‌ت له پێغه‌مبه‌ر کراوه و به نیشانه و پێش شه‌رتی خۆشویستنی خودا دانراوه، خۆ نه‌وتراوه له‌باتی خوا، پێغه‌مبه‌رت له‌و خۆشتر بوێ! ئه‌وه چۆن لێک ده‌ده‌یه‌وه؟
– داهاتووی موریدانی کاک ئه‌حمه‌د چۆن پێشبینی ده‌که‌ن؟
با عرض سلام
آقای بوکانی از چند چالش در مسیر راه مجموعه‌ی دعوت و اصلاح از جمله: سکولاریسم، مکتب قرآن، سلفیت و … سخن گفته و نیز از “عدم من‌ع فعالیت حزبی” ایشان بعد از حوادث ۸۸ ابراز شگفتی نموده است که چرا آنان مانند احزاب اصلاح طلب داخل حکومت برچیده نشدهاند؟!
از استاد بوکانی خواهشمند است صادقانه چالشها و موانع بالا را شفاف‌تر توضیح دهند و نیز این نکته را متفطن شوند که جماعت اصلاح صرفا یک حزب سیاسی جهت رسیدن به قدرت نیست؛ چرا که ترکیب جمعیتی اهل سنت در ایران اقتضا می‌کند آنان چنین فکری در سر نپرورانند و به هزار و یک دلیل شبیه این، رسیدن به قدرت در د‌ستور کار آنان نیست، بلکه فعالیتی علنی مدنی و مشارکت اجتماعی مسالمت‌آمیز را بهتر از کار محفلی و زیرزمینی دانسته و آسیبپذیری خود را در کار مخفیانه و نامدنی غیر علنی می‌دانند، به گمان بنده جماعت هرچه بیش‌تر در محافل داخلی و خارجی حضور یابد، ضریب اطمینان فعالیت خود و اعضایش بالاتر خواهد رفت!
از آقای وریا بوکانی خواهشمندیم تفاوت مکتب اسلامی کاک احمد و ایدئولوژی اسلامی را با خود دین اسلام توضیح دهند. همچنین در فرازی از مصاحبه فرموده‌اند خیلی مانده تا به معرفت دینی کاک احمد پی ببریم، خواهشمند است این مسأله را نیز بیش‌تر توضیح دهند. سپاسگزارم.
سلام ضمن تشکر از جناب وریا بوکانی لازم دیدم چند نکته را ذکر کنم:
۱- از دیدگاهی سیاسی و در ارتباط با مسایل جاری به معرفی جریان مفتیزاده پرداختهاند، نگاهی معرفتی به مسأله ندارند، منظور از “ستم ملی و طبقاتی” چیست آیا این متهم کردن جریان مفتیزاده به این نیست از آبشخور دیگری غیر از اسلام تغذیه میکرده است؟
۲-دیگران را متهم کردن به اینکه اجازه ندادند مفتیزاده شناخته شود برای یک جنبش اسلامی محلی از اعراب ندارد.
۳- در بعضی موارد نگاهی نوستالژیک به شخصیت مفتیزاده دارد، بیش‌تر بحث حول مشارکت کردن سیاسی جریانهای اسلامی در نظام سیاسی است.
آقای وریا بوکانی! سلام
نوشتهاید که جماعت اخوان، به دنبال ۲ خرداد خاتمی افتاده‌اند، دوست عزیز این تعبیر، عبارت صحیحی نیست و جعل تاریخ است. دوست عزیز جنبش اصلاحات ضرورت تاریخی، انقلاب استقراریافتهی جامعهی ایرانی بود. هرچند رفرم اجتماعی ایران در این برهه، اشکالات فراوانی دارد که بایستی مورد نقد و ارزیابی ارباب نظر قرار گیرد و یک آسیب‌شناسی جدی در باره‌ی آن صورت پذیرد. اما انصاف بدهیم این هشت سال، درخشانترین دوره‌ی تاریخ چند هزارسالهی ایران بشمار است. این برهه مربی صدها جوان امثال من بود و چیزی است که بیش‌تر به یک خواب شبیه است!
– از فحوای کلامتان چنان بر می‌آید که جماعت را به دنبالهروی متهم نمودهاید اما به‌یاد داشته باشید که هر مقطع تاریخی و عرض جغرافیایی مقتضی عمل خاص خود است. سالهای اولیهی انقلاب، ساختار اسلام انقلابی حاکم بود و در دوره‌ی استقرار نظام یعنی ۱۹ سال بعد، این ساختار جای خود را به “اصلاحات” داد. بزرگان جماعت مرید گوش به حلقه‌ی آموزههای هیچکسی -حتی استاد سبحانی هم- نبودند و به مقتضای زمان-مکان خود کار کرده و می‌کنند. هیچ روش و متدی- فکری و سیاسی- ابدی نیست و هیچ دشمنی تا سر دشمن نیست و هیچ دوستی ابدالدهر دوست نیست، وجود سیاسی و فعالیت اجتماعی به مثابه‌ی هنر ممکنی است که- با حفظ اصالت، لحاظ اخلاق و تقوای سیاسی و کاربرد وسایل مشروع جهت وصول به اهداف -بروزها و واکنشهای متنوع و گونه‌گون می‌طلبد. اشتباهی که مکتب در آن افتاده و سخنان زمان-مکانی بنیانگزارش را که زاده‌ی شرایط خاص تاریخی، روانی و … است، به سان یکی از مسلمات و ثوابت نامتغیر فرازمانی – مکانی در حساب آورده است.
موفق باشید
کاک وریا سه‌لام
لام وایه جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ده‌وڵه‌مه‌ند نییه و له به‌راوه‌رد له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی ئهکسهریهت که هه‌ستاون به وه‌ڕێخستنی کارخانه و کارگا و شیرکه‌تی ساختمانی و بازرگانی و له چه‌شنی بۆرژوایهکدا، خۆ ده‌نوێنن،شتێکیان پێ نییه. ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی ئیسلاح به زۆری یان موعهللیمن یان مامۆستا، ئه‌و دوو توێژه‌ش چی‌یان له مالی دنیا له هه‌گبه‌دا نییه. هیوادارم ئه‌مه به‌س بێ و هه‌رچه‌ند کڕووزانهوهو ڵاڵانه‌وه بۆ ماڵی دنیا کارێکی زۆر جووان نییه.
هه‌ر بژی.
دوای سڵاو
به قسه‌کانی کاک وریا وا وێده‌چێ خۆی له باڵی که‌مینه‌ی مه‌کته‌بی قورئان نیزیک بێ، به ڕای من چه‌شنێک موتڵه‌قگه‌رایی و عه‌مه‌لگه‌رایی له وڵامهکانیدا ده‌بینرێ! به‌هه‌رحاڵ ئه‌زموونێکی نوێیه و ده‌ستخۆشی له ئاوه‌ز ده‌که‌ین بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته قسهلێنهکراوانه!