بابه ته كان
پیرۆزبایی کریسمس له نامۆسڵمانێک گوناه؟!
پیرۆزبایی کریسمس له نامۆسڵمانێک گوناه؟!
نوسه ر: حه‌سه‌ن پێنجوێنی
یا جه‌ژنی لهدایکبوونو سه‌ری ساڵ
ئه‌گه‌ر مرۆڤی موسڵمان به‌بۆنه‌ی جه‌ژن، یا سه‌ری ساڵه‌وه پیرۆزبایی له نامۆسڵمانێک بکات پێی گوناهبار ده‌بێ؟!
جه‌ژنی له‌دایکبوون و سه‌ری ساڵ:
له‌م رۆژانه‌دا به‌ره‌و رووی جه‌ژنی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی عیسا سڵاوی خوای لێبێ و سه‌ری ساڵی زاینی ده‌بینه‌وه، و موسڵمانانێکی زۆریش له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ژین و په‌یوه‌ندی جۆراو جۆریان له‌ته‌ک خه‌ڵکی ئه‌و شوێنانهندا هه‌یه، به‌هۆی تێکه‌ڵی و دراوسێیه‌تی له خانه‌و لانه‌دا، و هاوکاری له کارگه و دایهرهکاندا، یا له‌قوتابخانه‌و زانکۆکان‌دا، یا له‌نێوان نه‌خۆش و پزیشکه دڵسۆزه‌که‌یدا.. به حوکمی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و چه‌نده‌ها شتی تریش پرسیارێکیان بۆ دێته پێش که: ئه‌گه‌ر مرۆڤی موسڵمان به‌بۆنه‌ی جه‌ژن، یا سه‌ری ساڵه‌وه پیرۆزبایی له نامۆسڵمانێک بکات پێی گوناهبار ده‌بێ؟!
له‌راستیدا ئه‌م پرسیاره پرسیارێکی نوێ نییه، زانایانیش له‌و باره‌وه راو بۆ چوونی جیاوازیان هه‌یه، هه‌ندێک پێیان وایه دروست نییه‌و حه‌رامه، و هه‌ندێکی تریشیان مه‌رج داده‌نێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه هاتنه دی دروسته، و ده‌نا نه.
ئه‌وانه‌ی پێیان حه‌رامه:
بێگومان ئیمام ئیبنو ته‌یمییه‌و قوتابییه‌که‌ی ئیمام ئیبنوقه‌ییم له‌وباره‌وه زۆر سه‌ختگیر بوون و پێان وایه ئه‌وه‌ی پیرۆزباییان پێ بڵێ، وه‌ک ئه‌وه وایه به کافربوونهکهیان رازی بێ، خۆئه‌گه‌ر که‌سێکیش به‌کافر بوونه‌که‌یان رازیی بێ پێی کافر ده‌بێ. ئه‌مه‌ش فتوای یه‌کێکه له‌و زانایانه‌ی سعوودی له‌وه‌ڵامی که‌سێکا که له‌وباره‌وه پرسیاری لێکردووه و ئه‌ویش به‌قسه‌ی ئیمام ئیبنو قه‌ییم فتوای داوه‌و وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، سه‌یری بکه بزانه رای چۆنه؟
ده‌ڵێت: زانایان یهکران له‌وه‌دا که پیرۆزیایی کردنی کریسمس و جه‌ژنی تریش له‌کافران حه‌رامه، هه‌روه‌ک ئیبنو قه‌یم له کتێبی ئه‌حکامی زیممه -احکام الذمه_ دا باسی ده‌کات. ئه‌وه‌ته ده‌فه‌رموێ: (زانایان یهکران له‌وه‌دا کهپیرۆزبایی وتن به دروشمی تایبه‌ت به کوفر حه‌رامه، وه‌ک پیرۆزبایی لێکردنیان به جه‌ژن یا به رۆژوویان، و بڵێ: جه‌ژنتان پیرۆزبێ، یاخۆشحاڵی به‌و جه‌ژنه‌یان ده‌ربرێ، ئه‌وه‌ی که واده‌ڵێ ئه‌گه‌ر پێی کافر نه‌بێ کارێکی حه‌رامی کردووه، وه‌ک ئه‌وه وایه کاتێ سوژده بۆ خاچ ده‌بات پیرۆزبایی پێ بڵێت، به‌ڵکو ئه‌وه تاوانی لای خوا گه‌وره‌تره، و له‌وه گوناه تره که شه‌راب بخواته‌وه یا بێ‌تاوانێک بکوژێ، یا زینا و شتێکی وا بکات و پیرۆزبایی پێ بڵێت، زۆرێ له‌وانه‌ی رێزێ بۆ ئاین لایان نییه، ده‌که‌وێته ئه‌و تاوانه‌وه، و نازانێ چ خراپه‌یه‌کی کردووه، ئه‌وه‌ی به‌هۆی گوناهێکه‌وه، یا بیدعهیهکهوه، یا کوفرێکهوه پیرۆزبایی له‌که‌سێک بکات، ئه‌وه خۆی خستۆته به‌ر غه‌زه‌ب وخه‌شمی خوا) قسه‌که‌ی ئیبنو قه‌ییم به‌ره‌حمه‌ت بێ ته‌واو بوو. ئینجا ده‌ڵێ: پیرۆزباییکردن له‌کافران به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه ئاینییه‌کانیانه‌وه بۆیه حه‌رامه چونکه وه‌ک جێگییر کردنیانه له‌سه‌ر ئه‌و دروشمه کوفرییانه و رازیبوون پێی بۆیان. هه‌رچه‌ند ئه‌و به‌و کوفره رازی نه‌بێ بۆخۆی، به‌ڵام له‌سه‌ر موسوڵمان حه‌رامه به دروشمی کوفر رازی ببێ، یا پیرۆزبایی له‌غه‌یره موسڵمان بکات .
پاشان ده‌ڵێ: هه‌روه‌ها بۆموسڵمان حه‌رامه: خۆی وه‌ک کافران لێ بکات، به‌ئاهه‌نگ گێران به‌و بۆنه‌وه، یا دیاری گۆرینه‌وه له‌ته‌کیانا یا شیرینی گێران، یا خوان ئاماده‌کردنی خواردن، یا واز له‌کار هێنان، و جگه له‌وانه‌ش
ئه‌مه فتوای یه‌کێکه له‌و موفتیانه‌ی له‌باره‌ی جه‌ژنه‌پیرۆزه بهناموسڵمانانهوه یا دیاری وه‌رگرتن لێیان و دیاری بۆ بردنیان خستمانه روو.. له مه‌زه‌بی حهنهفیشدا شێخ ئه‌بو حه‌فسی نه‌سه‌فی حه‌نه‌فیی رای وه‌ک ئه‌مان وایه..
له موغنیدا ئیبنوقودامه‌ی حه‌نبه‌لی باسی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ ولهدایکبونی مه‌سیح ناکات، به‌ڵکو باسی حوکمی ئه‌وه ده‌کات ئه‌گه‌ر موسڵمانان له‌ناوخۆیانا پیرۆزباییان له یه‌کتر کرد حوکمه شه‌رعیه‌که‌ی چییه؟ ئه‌ویش رای ئیمام ئه‌حمه‌د له‌وباره‌وه دێنێ و ده‌فه‌رموێ:
له‌باره‌ی پیرۆزبایی خه‌ڵکییه‌وه له‌رۆژی جه‌ژنا که به‌یه‌کتر ده‌ڵێن: خوا قبوڵی بکات و له‌ئێوه‌ش ؟ پرسیاریان له‌ئیمام ئه‌حمه‌د کرد، ئه‌ویش فه‌رمووی: خراپه‌یه‌کی تیا نییه. پاشان ده‌فه‌رموێ: موحه‌ممه‌دی کوری زیاد وتویه‌تی: له‌ته‌ک هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌ممه‌ردا دروودی خوای لێبێ بووم وه‌ک ئهبوئومامهی باهیلی و جگه له‌ویش، کاتێ له‌جه‌ژن ده‌گه‌رانه‌وه هه‌ندێکیان به‌هه‌ندێکی تریانی ده‌گوت:خوا له ئێمه‌و ئێوه‌شی قبووڵ بکات. ئه‌حمه‌د فه‌رمووی سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌که سه‌ندێکی چاکه، وعه‌لی کوری سابیت ده‌ڵێ سیی و پێنچ ساڵ ده‌بێ له‌مالیکی کوری ئه‌نه‌سم پرسیوه که فه‌رمووی: تا ئێستاش ئه‌وه له‌ناو خه‌ڵکی مه‌دینه‌دا هه‌یه. له ئیمام ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌گێرنه‌وه که فه‌رموویه‌تی: من خۆم به‌که‌س ناڵێم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێیان وتم، وه‌ڵامیان ده‌ده‌مه‌وه. ( 1).
زانایانی شافیعی به‌لایانه‌وه که‌راهه‌تی هه‌یه:
زانایانی شافیعی به‌لایانه‌وه که‌راهه‌تی هه‌یه ئه‌وه‌ته: شیخی ئیبنوحه‌جه‌ر له (فه‌تحولباری)دا له شه‌رحی ئه‌و فه‌رموده‌یه‌دا لکل قوم عید ده‌فه‌رموێ:
ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌و حوکمه‌ی لێ وه‌ر ده‌گیرێ که شادی ده‌ر برین له جه‌ژنی موشریکاندا و وه‌ک ئه‌وان کردن که‌راهه‌تی هه‌یه . ده‌بینین شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر رای وایه: ئه‌گه‌ر له‌جه‌ژنی موشریکاندا شادی بکات و وه‌ک ئه‌وان بکات که‌راهه‌تی هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا کهراههتیشی نییه..
پاشان شێخی ئیبنو حه‌جه‌ر ده‌فه‌رموێ: شێخ ئه‌بو حه‌فسی نه‌سه‌فی له مه‌زه‌بی حهنهفییدا زیاده‌ره‌وی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا کردووه‌و گوتوویه‌تی: ئه‌وه‌ی هێلکه‌یه‌کی به‌دیاری تیاببات بۆموشریکێ بۆرێز وگه‌وره‌یی ئه‌ورۆژه ئه‌وه کافر بووه به‌خوای ته‌عالا(۲). به‌ڵام ده‌بینین ئه‌م قسه‌ی ئه‌بو حهفسهش به‌ستراوه به مه‌رجی: رێزگرتن و به‌گه‌وره‌یی سه‌یرکردنی جه‌ژنه‌که‌یان، نه‌ک بۆ موجامه‌له‌و خاتری چاکه‌و پیاوه‌تی ناسراوه ناموسوڵمانهکهی.. واته: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه بوو ئه‌وکاته کافر ده‌بێ به خوای ته‌عالا. هێشتا ئه‌م له بۆچوونه‌که‌یدا له‌ئیبنو قه‌ییم ئه‌هوه‌ن تره..
زانایانی شه‌رعزان و موفتی له‌غه‌یری قوتابخانه‌که‌ی ئیمام ئیبنو ته‌یمییه‌دا: رایان هه‌روه‌ک رای شێخی ئیبنو حه‌جه‌ره و پێیان وایه مادام له‌به‌ر ته‌قدیسی جه‌ژنه‌که، و دروشمه ئاینییه‌که‌یان نه‌بێت هیچ گوناهێکی تیا نییه، ئه‌مه‌ش پاڵفته‌ی فتواکانیانه:
ئه‌وانه‌ی پێیان گوناح نییه:
ژماره‌یه‌کی زۆر له‌زانایان ده‌فه‌رموون: حه‌زره‌تی مه‌سیح سڵاوی خودای لێ بێت له‌بیرو باوه‌ری ئیسلامی ئێمه‌دا پێغهممهرێکی گه‌وره‌یه و یه‌کێکه له خاوه‌ن عهزمهکان، لای ئێمه‌ش به‌رێز و هێژایه، و ئه‌وان سه‌رپه‌ری ده‌که‌ن و به‌خوای ده‌زانن، مانای وانییه ئێمه رێزی لێنه‌گرین و بههێژای نه‌زانین.. ئه‌وه‌ی پێی وابێ که پیرۆزبایی پێ گوتنیان به‌بۆنه‌ی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه سڵاوی خوای له‌سه‌ربێ حه‌رامه، چونکه په‌یوه‌ندی به‌وه وه هه‌یه کهباوهریان وایه عیسا خوایه، بێگومان به‌هه‌ڵه‌دا چووه. چونکه ئه‌م پیرۆزباییه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به بیروباوه‌ر، یا توندره‌وی و سهرپهریانهوه نییه.
له‌بوخاریدا بۆمان باس ده‌کات که پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێبێ له‌به‌ر جه‌نازه‌ی ئافره‌تێکی جوو هه‌ستاوه‌ته سه‌رپێ، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێبێ له‌به‌ر عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ری ئه‌و یه‌هوودییه هه‌ستاوه‌ته سه‌رپێ، به‌ڵکو ئه‌مه ده‌ربرینێک بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ری بخات که مردن چ هه‌یبه‌ت و گه‌وره‌ییه‌کی هه‌یه.
جا پیرۆزبایی پێ گوتنیان به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زایینییه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به عهقیدهیانهوه نییه، به‌ڵکو ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌که بۆ مێژوو، له‌کاتێکا حه‌زره‌تی عومه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ی کۆکرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رووداوێک هه‌ڵبژێرن تا بیکه‌نه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ حسابی ساڵانه و مێژوو، چه‌ندان رایان پێشنیازکرد، وه‌ک: مێژووی زاینیی، و مێژووی جووله‌که، و …تاد، ئه‌گه‌ر به‌حه‌رامیان بزانیبا باسیان نه‌ده‌کرد..
دیاری وه‌رگرتن:
زانایان ده‌فه‌رموون: دیاری وه‌رگرتن له ناموسوڵمانان و پاداشت دانه‌وه‌یان هیچ حهرامییهکی تیا نییه، چونکه پێغه‌ممه‌ری خوا دروودی خوای لێبێ دیاری له ناموسوڵمانان وه‌رگرتووه، وه‌ک ئه‌و دیارییه‌ی له پادشای میسری وه‌رگرت(۳)، وه‌ک ئه‌و دیارییه‌ی له پاشای (دهومهتول جه‌نده‌ل)ی وه‌رگرت (۴)، وه‌ک ئه‌و دیارییه‌ی له‌پاشای (ئیله)ی وه‌رگرت، (۵) به مه‌رجێ ئهودیارییه شتێکی حه‌رام نه‌بێ له‌دینی ئێمه‌دا وه‌ک: شه‌راب، یا گۆشتی به‌راز، یاوێنهی ئافره‌تێکی رووت..
راسته هه‌ندێ له‌زانایان وه‌ک شێخولئیسلام ئیبنوتهیمییهو قوتابییه‌که‌ی به ره‌حمه‌ت بن، سهختگیرییان له‌مه‌سه‌له‌ی جه‌ژنی ناموسڵماناندا کردووه، ئێمه هاو رایانین له‌وه‌دا که موسڵمان نابێ جه‌ژنی ئه‌وان به‌جه‌ژنی خۆی بزانێ، و شایی وشادی تیا بکات، چونکه ئێمه جه‌ژنی خۆمان هه‌یه، و ئه‌وانیش جه‌ژنی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام هیچ خراپه‌یه‌ک له‌وه‌دا نابینین که ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی دراوسێیه‌تی، یا خزمایه‌تی، یا هاورێیه‌تی، یاپهیوهندی کۆمه‌ڵایه‌تی تریان به‌وانه‌وه هه‌یه له‌کاتی جهژنهکانیانا پیرۆزباییان پێ بڵێن، که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پته‌وکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی.
به‌شی زۆری زانایانی شه‌رعزان پیرۆزباییکردن لهنامۆسڵمان به‌هۆی جه‌ژنیانه‌وه به دروست ده‌زانن به‌پێی ئه‌م به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه:
یه‌که‌م: قورئانی پیرۆز ده‌ستوری په‌یوه‌ندی نێوان موسڵمان وناموسڵمانی له‌م دوو ئایه‌ته‌ی سووره‌تی مومتهحینهدا دیاری کردووه که ده‌فه‌رموێ:
لا یَنْهَاکم اللَّه عَن الَّذینَ لَمْ یقَاتلوکمْ فی الدّین وَلَمْ یخْرجوکم مّن دیَارکمْ أَن تَبَرّوهمْ وَتقْسطوا إلَیْهمْ،إنَّ اللَّهَ یحبّ الْمقْسطینَ. إنَّمَا یَنْهَاکم اللَّه عَن الَّذینَ قَاتَلوکمْ فی الدّین، وَأَخْرَجوکم مّن دیَارکمْ، وَظَاهَروا عَلَى إخْرَاجکمْ أَن تَوَلَّوْهمْ، وَمَن یَتَوَلَّهمْ فَأوْلَئکَ هم الظَّالمونَ (۶).
واته: خوا جڵه‌وگیری ئه‌وه‌تان لێ ناکات که چاکرهفتار و دادپه‌روه‌ربن له‌ته‌ک ئه‌و که‌سانه‌دا که جه‌نگیان له‌دژ نه‌کردوون، ودژایه‌تی ئاینیان نه‌کردوون،و له‌جێ و شوێنی خۆتان ده‌ریان نه‌کردوون، بیگومان خوا دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت. به‌ڵکو خوا ته‌نیا ئه‌وه‌تان لێ قه‌ده‌غه ده‌کات پشتیوانی لهوانهبکهن که شه‌ریان له‌دژی ئاینتان کردووه، و له‌جێ و شوێنی خۆتان ده‌ریان کردوون، و به‌زه‌قی ده‌وریان له ئاوارهکردنتانا هه‌بووه، ئه‌وه‌ی له ئێوه پشتیوانی له‌وانه بکات بێگومان زاڵم و سته‌مکاره.
ده‌بینین ئایه‌ته‌کان جیاوازییان له‌نێوان شه‌رخواز و چاکه خوازیاندا داناوه..
ئایه‌ته‌که رێی چاکه و دادگه‌ری به‌رامبه‌ر جۆری یه‌که‌م داناوه، دادپه‌روه‌ری ئه‌وه‌یه نه مافی خۆت به‌و بده‌یت، و نه‌مافی ئه‌ویش بخۆیت وه‌ک ترازوو به‌رامبه‌ربێ.. به‌ڵام چاکرهفتاری (البر) ئه‌وه‌یه که واز له‌هه‌ندێ مافی خۆیشت بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ت بێنی، و به‌زیاده‌وه مافی خۆی بده‌یتێ و چاکه‌ی له‌ته‌کا بکه‌یت.خوا رێی به عه‌دل و چاکه{بیرر} داوه له‌ته‌کیانا.
جا ئه‌وانه‌ی ئایه‌ته‌که نه‌هی له لایه‌نگرییان کردووه، که‌سانێکی دیندوژمن و شه‌رخوازن، رقیان له‌هه‌موو موسڵمانێکه وههوڵیش بۆ له‌ناوبردن و ئاواره‌کردنیان ده‌ده‌ن. وه‌ک کاره‌کانی قوره‌یش به‌رامبه‌ر موسڵمانانی مه‌ککه..
دووه‌م :به‌ڵگه‌شیان لهسوننهتا ئه‌وه‌یه: عن أسماءَ بنت أبی بکر قالتْ: قدمَتْ عَلیَّ أمّی وَهیَ مشْرکه فی عَهْد قرَیْش، إذْعَاهَدوا رَسولَ الله ومدَّتهمْ مَعَ أبیهَا، اسْتفتَتْ رَسولَ الله صلى الله علیه وسلم فَقلت: یَا رَسولَ الله! إنَّ أمّی قدمَتْ عَلیَّ وَهیَ راغبَه، أفَأصلهَا؟ قالَ: نَعَمْ، صلیها.(۷) ئه‌سمای کچی ئهبوبهکرهات بۆلای پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێبێ گووتی: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! دایکم بت په‌رسته، و هاتووه بۆ سه‌ردانم، و ئاره‌زووی لێیه سه‌ردانی بکه‌م، و دیاری بۆببهم، ئایا سه‌ردانی بکه‌م و په‌یوه‌ندیم له‌ته‌کیا هه‌بیت؟ فه‌رمووی:(صلیهَا)سه‌ری لێ بده. له‌ریوایه‌تێکی ترا فه‌رمووی: (صلی أمَّک) سه‌ر له‌دایکت بده‌و په‌یوه‌ندیت له‌ته‌کیا هه‌بێ ..
سێ هه‌م: دایکی ئه‌سما بتپه‌رست بوو، خۆ هه‌ڵویستی ئیسلام به‌رامبه‌ر ئه‌هلی کتێب زۆر ئاسانتره تا به‌رامبه‌ر موشریک و بت په‌رسته‌کان. ته‌نانه‌ت قورئان رێی ئه‌وه‌ی داوه مرۆڤی موسڵمان نانیان بخوات و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری سهربراویشیان به‌حه‌ڵال بزانێ، وَطَعَام الَّذینَ أوتواْ الْکتَابَ حلٌّ لَّکمْ، وَطَعَامکمْ حلّ لَّهمْ، ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن کتێبن خواردنیان حه‌ڵاڵه بۆتان، و خواردنی ئێوه‌ش حه‌ڵاڵه بۆیان. کۆرای زانایانی ته‌فسیر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه مه‌به‌ست له {طَعام} سه‌ربراوی ده‌ستیانه.
چواره‌م: زیاد له‌وه دروسته ژنیان لێ بخوازرێ و هه‌ر له‌سه‌ر دینی خۆیشیان بن.. ئه‌وه‌ته له سووره‌تی مائیده‌دا پاش دروستبوونی خواردنیان ده‌فه‌رموێ: وَطَعَام الَّذینَ أوتواْ الْکتَابَ حلٌّ لَّکمْ، وَ…. وَالْمحْصَنَاتُ منَ الْمؤْمنَات وَالْمحْصَنَاتُ منَ الَّذینَ أوتواْ الْکتَابَ من قَبْلکمْ (۸).
ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن کتێبن خواردنیان حه‌ڵاڵه بۆتان، و خواردنی ئێوه‌ش حه‌ڵاڵه بۆیان، و ماره‌کردنی ئافره‌تانی پاکداوێن له‌ئیمانداران، و نیکاحی ئافره‌تانی پاکداوین له‌وانه‌ی پیش خۆتان که‌خاوه‌ن کتێب بوون حه‌ڵاڵه بۆتان.
پێنجه‌م: بێگومان خۆشه‌ویستی و سۆزی نێوان ژن ومێرد شتێکی سروشتیه، و به‌ڵکو یه‌کێکه له‌به‌رهه‌مه‌کانی وه‌ک خوای باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێ: وَمنْ آیَاته أَنْ خَلَقَ لَکم مّنْ أَنفسکمْ أَزْوَاجًا لّتَسْکنوا إلَیْهَا وَجَعَلَ بَیْنَکم مَّوَدَّهً وَرَحْمَهً (۹) یه‌کێک له‌نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی خوا ئه‌وه‌یه که له‌خودی خۆتان هاوسه‌ری بۆ دروست کردون، تا له په‌نایاندا ئارام بگرن، و له‌نێوانتانا خۆشه‌ویستی و سۆزی به‌دیهێناوه.. چۆن پیاو خێزانی خۆی خۆش ناوێ که هاوبه‌شی ژیان و دایکی منداڵ و ماڵداریهتی؟ له‌باره‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان ژن ومێرده‌وه خوا فه‌رموویه‌تی: هنَّ لبَاسٌ لَّکمْ وَأَنتمْ لبَاسٌ لَّهنَّ (۱۰) واته: ئه‌وان به‌رگ و پۆشاکن بۆئێوه، و ئێوه‌ش به‌رگ و پۆشاکن بۆ ئه‌وان.
شه‌شه‌م: داخوازییه‌کانی ئه‌م جووتبوون و هاوسه‌رییه، دروستبونی په‌یوه‌ندیه‌کی بنه‌ره‌تی و سروشتییه له‌نێوان خه‌ڵکیدا، که ئه‌ویش خزمایه‌تییه به‌هۆی ژنخوازییه‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌مه‌وه دایک و خاڵ و پوور و نه‌نک و باپیره، و خاڵۆزا و پورزا دروست ده‌بێت، ئه‌مانه‌ش له‌ئیسلاما مافی ره‌حم و خزمایه‌تیان هه‌یه، خوایش ده‌فه‌رموێ: وَأوْلواْ اڵارْحَام بَعْضهمْ أَوْلَى ببَعْض فی کتَاب اللّه (۱۱). له به‌رنامه‌ی خوادا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی ره‌حمیان هه‌یه هه‌ندێکیان له‌پێشترن بۆهه‌ندێکیان له‌خه‌ڵکی تر.. هه‌روه‌ها خوا فه‌رموویه‌تی: إنَّ اللّهَ یَأْمر بالْعَدْل وَالإحْسَان وَإیتَاء ذی الْقرْبَى (۱۲). بیگومان خوا فه‌رمان ده‌کات به‌دادگه‌ری و چاکرهفتاری و به‌خشنده‌یی له‌ته‌ک خزماندا.. ئهگهردهڵێیت ئایه‌ته‌که‌ی پێشوو بۆ مه‌سه‌له‌ی میراته و میراتیش له‌نێوان موسوڵمان وکافردا نییه، ده‌ڵێم: باقسه‌ی تۆبێ، و منیش ده‌زانم له‌باره‌ی میراته‌وه هاتووه، به‌ڵام بۆ چاکه ککردن حه‌دیسه‌که‌ی ئه‌سما خوا لێی رازی بێ باشترین تهفسیریهتی..
حه‌وته‌م: جگه له‌وه‌ی ئیسلام موسڵمانان هان ده‌دات له‌ته‌ک دایک و خزمانی خویانا – باکاریش بن – چاکه کار و خۆش رهتاربن، و هانیشیان ده‌دات تا خۆشرهفتار و جوانکار بن به‌رامبه‌ر ئاده‌مزاد به‌شێوه‌یه‌کی گشتی، ئه‌وه‌ته پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێبێ ئامۆژگاری ئه‌بوزه‌ر ده‌کات و ده‌فه‌رموێ: اتَّق اللهَ حَیْثمَا کنْتَ، وَأتبع السَّیئَهَ الحَسَنَهَ تَمْحهَا، وَخَالق الناسَ بخلق حَسَن (۱۳) واته: له‌هه‌رکوێ بوویت له‌خوا بترسه، و به‌شوێن خراپه‌دا کرده‌وه‌ی چاکه بکه پاکی ده‌کاته‌وه، به‌ره‌وشتی جوان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا مامه‌ڵه بکه.. نافه‌رموێ له‌ته‌ک موسوڵماناندا..به‌ڵکو ده‌فه‌رموێ: له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا کافربێ یا موسوڵمان..
هه‌شته‌م: له‌م باره‌وه فه‌رموده‌یه‌کی دروست هه‌یه، که له‌ژیانی کرده‌وه‌یی رۆژانه‌دا هاتووه، ئه‌وه‌بوو هه‌ندێک له جووه‌کان رۆیشتن بۆ ماڵ پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێبێ و له‌باتی ئه‌سسه‌لامو عه‌له‌یکوم، وتیان: ئهسسامو عه‌له‌یکوم، واته: مردن و تیاچون بۆ ئێوه‌بێ.. که حه‌زره‌تی عائیشه گوێی لێ‌بوو، فه‌رمووی: ئه‌ی دوژمنانی خوا! سام و له‌عنه‌ت لهئێوهبێ. پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێبێ له‌سه‌ر ئه‌وه سه‌رکۆنه‌ی کرد بۆچ وایان پێ ده‌ڵێ؟!
ئه‌ویش عه‌رزی پێغه‌ممه‌ری کرد دروودی خوای لێبێ: ئه‌ی پێغه‌ممه‌ری خوا! گوێت لێ نه‌بوو چیان گوت؟ فه‌رمووی: با، گوێم لێ بوو، و منیش گوتم: وهعهلهیکوم. واته: بۆ خۆیشتان. ئه‌ی عائیشه! خوا له‌هه‌موو کارێکا نه‌رم و نیانی پێ خۆشه(14) ..
خوێنه‌ری به‌رێز!
ئه‌مانه هه‌موو ئایه‌ت بوون له‌ته‌ک فه‌رمووده‌و نموونه‌ی سیره‌تی پێغه‌مه‌ری خۆشه‌ویست دروودی خوای لێبێ. زیاد له‌هه‌موو ئه‌مانه خوا ده‌فه‌رموێ: وَإذَا حیّیْتم بتَحیَّه فَحَیّواْ بأَحْسَنَ منْهَا أَوْ ردّوهَا (۱۵) ئه‌گه‌ر سڵاوتان لێ‌کرا، به‌جوانتر له‌وه یاوه‌ک خۆی سڵاویان لێ بکه‌نه‌وه.
ده‌شێ موسڵمان لهرێزگرتندا له خه‌ڵک خوارتر نه‌بێ، و له‌ره‌وشت به‌رزیدا که‌متر نه‌بێ، بگره ده‌بێ موسوڵمان له‌و باره‌وه باڵاده‌ست تربێ، و ره‌وشت کامڵتربێ، هه‌روه‌ک پێغه‌ممه‌ر دروودی خوای لێبێ ده‌فه‌رموێ: أکمَل المؤمنینَ إیمَانًا أحْسَنهمْ خلقاً (۱۶) کامڵترینی که‌س لهئیماندا ره‌وشت جوانترینیانه.
ئه‌مانه هه‌موو ره‌وشتی به‌رزی ئیسلامین به‌شێوه‌یه‌کی گشتی. هاوسێش له‌ئیسلامدا موسوڵمان بێ یان نه، مافی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر موسوڵمان و خزم بوو، ئه‌وه سێ مافی هه‌یه. مافی خزمایه‌تی، و مافی ئیسلام، و مافی هاوسێیی. ئه‌گه‌ر موسڵمان بوو خزم نه‌بوو، ئه‌وا مافی دراوسێیه‌تی و مافی ئیسلامی هه‌یه. ئه‌گه‌ر نه خزم بوو نه موسڵمان، ئه‌وا مافێکی هه‌یه که‌ئه‌ویش مافی دراوسێیه‌تییه. ئهومافهش مافێکی پیرۆزه وپێغهممهر دروودی خوای لێبێ لهفهرموودهیهکا موسڵمانانی لێ ئاگادار کردۆته‌وه تا ئاگایان له‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌بێ، و فه‌رموویه‌تی: مَا زالَ جبْریل یوصینی بالجَار حَتىَ ظننْت أنَّه سَیوَرّثه (۱۷) جبریل له‌باره‌ی هاوسێوه ئه‌وه‌نده‌ی بۆ باس کردم تا گومانی ئه‌وه‌م برد ده‌یکاته میراتگر.واته: یه‌کێک له ئه‌ندامانی خێزانه‌که. ئیسلام ئاوا موسوڵمانان هان ده‌دات تا چاکرهفتار وخۆش مامهڵهبن له‌ته‌ک هاوسێی ناموسڵمانیاندا..
خوایش ده‌فه‌رموێ: لا یَنْهَاکم اللَّه عَن الَّذینَ لَمْ یقَاتلوکمْ فی الدّین وَلَمْ یخْرجوکم مّن دیَارکمْ أَن تَبَرّوهمْ وَتقْسطوا إلَیْهمْ،إنَّ اللَّهَ یحبّ الْمقْسطینَ. (۶) یه‌کێ له نیشانه‌ی چاکه‌کردن به‌رامبه‌ریان: سه‌ردانیان، و هه‌واڵپرسین، و پیرۆزبایی پێ گوتنیانه به‌بۆنه‌ی خۆشی و شادیانهوه، به‌ڵکو هاوبه‌شی کردنیشیانه ئه‌گه‌ر کاری حه‌رامی تیا نه‌کرێ، وه‌ک ئاوێته‌بوونی ژن و پیاوی نامه‌حره‌م به‌شێوه‌یه‌کی نادروست، یاشهرابخواردنهوه..تاد..
ئه‌م ره‌وشته ئیسلامییه‌یه که ده‌بێته هۆی هیدایه‌ت و رێنوێنی خه‌ڵکی.. چه‌ندان وڵات هه‌ن سوپای ئیسلامی رووی تێنه‌کردوون، و به‌جوانترین شێوه‌ش ئیسلامیان تیا بڵاوبوه‌ته‌وه، ئه‌نده‌نووسیا که له‌باره‌ی سه‌رژمێرییه‌وه ئه‌مرۆ به‌گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دا ده‌نرێت یه‌کێکه له‌و ده‌وڵه‌تانه، به‌هۆی ره‌وشت به‌رزی بازرگانانی موسڵمانه‌وه موسوڵمان بوون..