بابه ته كان
کۆسپی به‌رده‌م کورد له ئیران شوناسی مه‌زهه‌بی هه‌یه تا قه‌ومیه‌ت‌و ئه‌تنیک؟
کۆسپی به‌رده‌م کورد له ئیران شوناسی مه‌زهه‌بی هه‌یه تا قه‌ومیه‌ت‌و ئه‌تنیک؟
جه‌لیل بههرامینیا / خالید محه‌مه‌دزاده xalidmaktoob@yahoo.com
ماموستاو وتارخوینی ئایینی جه‌لیل بههرامینیا له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا تیشک ده‌خاته پێگه‌ی ئیسلامیه‌کانی کوردستانی ئێران‌و ته‌ئکیدیش ده‌کاته‌وه ئه‌حزابی دینی له کوردستانی ئێران قۆناغی «پێویست»یان تێپه‌ر کردووه‌و ئێستا پێشیان هه‌ڵگرتووه‌و له پڕیش نه‌بوون به‌کور! به‌ڵکوو ههلقۆلاوی پێداویستی‌و بۆشایی‌و ته‌نانه‌ت بیزوی، کۆمه‌ڵگای کوردن!
خالید محه‌مه‌دزاده xalidmaktoob@yahoo.com
بارودۆخی کوردستانی ئێران چون دهبینیو له روی کۆمهلایهتیو که‌لتوریه‌وه چ به‌ره وپێشچونێک هه‌ست پێده‌که‌ی؟
ئه‌وه‌ی که من ئه‌یبینم کوردستانی ئێران، به‌تایبه‌ت به‌شی غه‌یری شیعه‌ی، یانی سوننی‌و ئه‌هلی حه‌ق(کاکه‌یی، هاواری،…)، له باری ئابووری‌و رامیاری‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه هێشتا هه‌ر چاوه‌روانی به‌دیهاتنی هێندێ مافی دواکه‌وتووی خۆیانن‌و به پێی چاوه‌ڕوانیه‌کانی خویانو پێوانه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندن، هێشتا تا گه‌یشتن به هه‌وار، رێگای زۆریان له پێشه! به‌ڵام به‌خۆشیه‌وه پێش که‌وتنیش به‌دی ئه‌کریت.
ده‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی ئاماژه‌ت پێدا له چیدا خۆی ده‌بینی؟
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا ئاستی خوێندن‌و به‌تایبه‌ت خوێندنی باڵا به‌رز بووه‌ته‌وه‌و ئه‌مه کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له باری که‌لتووریه‌وه دهولهمهندترو پێشکه‌وتووتر ده‌کات. په‌ره‌سه‌ندنی راگهیاندنو بڵاوبوونه‌وه‌ی ئینترنت‌و سهتهلایتیش، هه‌رچه‌ن لایه‌نی نیگاتیڤیشی بووه به‌ڵام به ره‌نگاوره‌نگ کردنی سه‌رچاوه‌ی زانیاری‌و هه‌واڵ‌و شیکارییه‌کان، هه‌م راده‌ی هوشیاری خه‌لکی بردوه‌ته سه‌ره‌وه‌و هه‌م توانایی شیکاری‌و ئاستی ئومیده‌واری خه‌ڵکی به‌هیز کردووه.
له باری کومه‌ڵایه‌تیه‌وه، هاودڵی کوردان تا راده‌یه‌کی زۆر باشه‌و یه‌ک هه‌ستی سه‌باره‌ت به زۆرینه‌ی پرسه سه‌ره‌کییه‌کان تیایاندا به‌دی ئه‌کریت. زۆر بوونی تێکهڵاویو هاتووچوی دوولایه‌نه له نێوان کورد‌و غه‌یری کورددا، به‌تایبه‌ت به بۆنه‌ی بازاره سنوورییه‌کانی شارانی وه‌ک جوانرۆو بانه‌و هه‌روه‌ها بواری گهشتیاریو تووریسم، ره‌شبینی پێشووی که‌م کردووته‌وه‌و تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه‌ی زیاتر کردووه.
به‌ڵام نابێ چاوداپوشین له‌و راستییه که: هه‌موو گه‌لێکی ژێردهستو که‌مینه،به‌تایبه‌ت له وڵاتانی دواکه‌وتوودا که بنه‌ماو پێوانه‌ی دابه‌شکردنی مافهکانو ده‌رفه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دادپه‌روه‌رانه نین، پێش هه‌موو شتێک له باری دهروونیو ئینسانیه‌وه زیان ئهبیننو تهنگو چه‌ڵه‌مه‌ی ژیان ناهێڵی بیانپهرژێته سه‌ر بیرکردنه‌وه له ژیانی ئینسانی‌و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و بوارانه‌ی که مهعنهویهتو ئینسانیه‌تی ئینسانه‌کان ده‌وله‌مه‌ند ئه‌کات.
رۆلی جه‌ریاناتی ئیسلامی‌و ئه‌و رێکخراوانه‌ی به ناوی دین له کوردستاندا چالاکییان کردوه چون هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
دیاره ئه‌بی بزانین کورده ئه‌هلی حهققهکان ئه‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌که. کورده شیعه‌کانیش که به‌پێی زانیاری من ریکخراوهیهکی ئیسلامیان نه‌بووه. جا ئیسلامیه‌کانی کوردستانی ئێران، هه‌ر به‌شی سوننی کۆمه‌ڵگای کورد ئه‌گرێته‌وه؛ ئه‌مانه‌یش خۆیان دابه‌ش ئه‌کرێن به چه‌ند له‌قی جیاواز‌و ناکرێ سه‌رجه‌م له سه‌ریان داوه‌ری بکرێ؛ به‌گشتی چالاکی رێکخراوه‌یی ئیسلامی له کوردستانی ئێران تا چه‌ن ساڵیک له‌مه‌و پێش که سه‌له‌فیه‌کان سه‌ریان هه‌ڵدا، هی دوو رێکخراوه بووه: یه‌که‌م، مه‌کته‌بی قورئان(به دوو باڵی شوورای مودیریه‌ت و لایه‌نی کاک حه‌سه‌نی ئه‌مینی) دووهه‌م، جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح(که له ناو خه‌ڵکدا زۆرتر به ئیخوانی ناسراون). سه‌له‌فیه‌کانیش له‌م دواییانه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه به‌ڵام تا ئێستاش، ئه‌وه نه‌بێ جارجار نووسراوهگهلیک به‌ناوی «ئه‌هلی سوننهتو جه‌ماعه‌ت» ده‌ر ئه‌چێ، روونکردنه‌وه‌یه‌کیان بۆ رای گشتی کوردستان ده‌رنه‌کردووه که رێکخراوه‌و پرۆگرامێکی تایبه‌تیان هه‌یه یان نا.
به‌و جۆره‌ی له دیمانه‌ی ماموستا ئه‌حمه‌دی ئیسماعیلی، سه‌رۆکی زانایانی موسولمانی نه‌رویج، له گه‌ڵ یه‌کێ له که‌ناله کوردیه‌کاندا بیستم، گروپێکی دیکه‌ش به ناوی«شمس»، یا هه‌مان «شورای مرکزی سنت» که له سه‌ره‌تای شۆرشی ئیسلامی ئێران‌دا له لایه‌ن هه‌ردوو خوالێخۆشبوو کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزادهو مه‌وله‌وی عه‌بدولعه‌زیزی به‌لووچه‌وه به مه‌به‌ستی داکۆکی کردن له سه‌ر مافه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران دامه‌زرا، دووباره له ئاستی پارێزگا سووننیهکانی ئێران‌دا ده‌ستی به چالاکی کردۆته‌وه، که هه‌رچه‌ن حیزبێکی سوننیه به‌ڵام به‌شی کوردیشی هه‌یه، که ئه‌ویش شتێکی تازه‌و نه‌ناسراوه بۆ من.
کام یه‌ک له‌مانه ناسراویان زیاتره له ناو خه‌لک له بواری رێکخراوه‌ییه‌وه؟
به لای منه‌وه ئه‌م دوو جه‌ریانه سه‌ره‌کییه (مه‌کته‌بی قورئان‌و جه‌ماعه‌تی دهعوهتو ئیسلاح) که کاری رێکخراوه‌یی ناسراویان هه‌یه، وه‌ک هه‌موو رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی کومه‌ڵگا، کارنامه‌یه‌کی یهکرهنگیان نیه؛ به‌ڵکوو ده‌سکردی باشیان هه‌یه‌و که‌م و کۆریشیان هه‌یه؛ له هه‌ڵسه‌نگاندنێکی گشتیدا، زیندوو و چالاک راگرتنی کومه‌ڵگای کورد له بواری کهلتووریو رامیاری، پاراستنی هه‌ستی ژیان‌و متمانه به خۆ له ناو کوردان، چاکسازی‌و به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌خلاقیاتی کومه‌ڵگا، به‌هێزکردنی ره‌هه‌ندی دینی/ که‌لتووری کورد‌و خۆ پاراستن له توندوتێژیو خوێنرێژی، خاڵه باشه‌کانی چالاکی ئیسلامییه‌کانن.
په‌یوه‌ندیی ئه‌مانه له گه‌ڵ یه‌کتر چون ده‌بینی؟
له هه‌مان کاتدا ئیسلامییه‌کان، له ژێر کاریگه‌ری بارودۆخی سیاسی وڵات، به‌رته‌سکی کومه‌ڵگای کورده‌واری‌و نزمی ئاستی پهروهردهییو هتد . . .، نه‌یانتوانیوه پێوه‌ندییان هه‌بێ له گه‌ڵ هێزه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌کانی دیکه‌ی ناوخۆ تا ئاگاداریان بکه‌ن له داخوازی‌و بیروڕای خۆیان‌و سرنجیان بۆ ئه‌م پرسانه راکێشن؛ خاڵێکی نیگاتیفی دیکه، که لاوازی هازی (روحیه‌ی) پێکه‌وه ژیان به ته‌واوی روون ئه‌کاته‌وه، ئه‌وه‌یه که له نێوان خۆیاندا هاوکاریو دڵسوزی شیاویان نیه‌و بگره بڕێ جاریش هه‌ندێ مشتومڕی ناوخۆشیان، تاقی کردووه‌ته‌وه!
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح چ جێگایه‌کی له کوردستان هه‌یه‌و به چ مه‌به‌ستێک کار ده‌کات؟
جه‌ماعه‌تی دهعوهتو ئیسلاح، رێکخراوێکی ناسراوو سه‌ره‌کییه له ناو کوردستانی ئێرانداو به‌شیکی زۆری ئیسلامخوازانی نوخبه‌ی له گه‌ڵدایه که له چینه جوراوجوره‌کانی کومه‌ڵگا پێک هاتوون وه‌ک: مامۆستایانی ئایینی، مامۆستایانی خۆیندنگا و زانکۆکان، خۆیندکاران، ژنان، کرێکاران‌و …؛ زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانیشی زانا‌و خۆیندهوارانی خۆشناوی کومهڵگانو جێی متمانه‌ی خه‌ڵکن. هه‌ڵبه‌ت جه‌ماعه‌ت له گه‌ل ئه‌وه‌دا که هه‌ڵگری زۆرێک له داخوازیه‌کانی گه‌لانی ئێران‌و له‌وانه داخوزیه‌کانی گه‌لی کوردیشه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی رێکخراوێکی فره‌گه‌لی ئێرانیه‌و له نێو ته‌واوی گه‌لانی سوننی‌دا وه‌ک: فارس، عه‌ره‌ب، به‌لووچ، تورک‌و تورکمان ئه‌ندامی هه‌یه، ناتوانێ له چوارچێوه‌ی کوردایه‌تیدا خۆی ببه‌ستێته‌وه‌و جه‌ماعه‌تێکی ته‌واو کوردی بێ. جا ئاساییه که موخالیفیشی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌و کوردانه‌ی که دژایه‌تی فه‌لسه‌فی یان کومه‌ڵایه‌تی/سیاسی له گه‌ڵ دیندا ئهکهنو لایه‌نی سیاسی‌و مه‌ده‌نیشیان لاوازه.
ئامانجی چیه؟
ئامانجی جه‌ماعه‌ت پێش هه‌موو شتێک ئه‌وه‌یه که په‌یامی دین، له پێناسه‌ی به‌رفراوانی دیندا، یانی: «ته‌وحید له مامه‌ڵه له گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا، پابه‌ندی به ره‌وشتی چاک‌و پاک له مامه‌ڵه له گه‌ڵ خۆدا، دادپهروهریو نهرمو نیانی له مامه‌ڵه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاداو ئاوه‌دان کردنه‌وه له مامه‌ڵه له گه‌ڵ سروشت‌و دنیادا»، له ناو خه‌ڵکدا بڵاو بکاته‌وه‌و فیکر و توانایی ئه‌ندامانی بخاته خزمه‌تی گه‌شه‌پێدانی ژیانی ماددی‌و مه‌عنه‌وی خهڵکو تێدهکوشێ بۆ پێکهاتنی کومه‌ڵگایه‌ک که ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌و ئینسانی بۆ هه‌مووان تێیدا مۆمکین بێ؛ دیاره به پێی «الأخذ بشیء أخذ بلوازمه» ئاوا کومهڵگایهکیش به بێ ئازادی‌و دادگه‌ری رێک نا‌خرێت.
ئایا پرۆژه‌ی ئیسلامی ده‌توانێ ببێ به هۆکارێک بۆ چاره‌سه‌ر پرسی کورد له ئێران؟
وڵامی ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌سته به‌وه‌ی بۆچوونت سه‌باره‌ت به ئیسلام چی بێ‌و کێشه‌ی کورد به چی پێناسه بکه‌ی؛ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئیسلام ته‌نیا به کۆمه‌ڵێک کرده‌وه‌ی فێقهی بزانی، نه‌وه‌ڵڵا با کورد دهسخهره نه‌که‌ین! به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیسلام وه‌ک رێبازی ژیان چاو لێ بکه‌ین، نه ته‌نیا دین خۆی به‌ڵکوو شیکارانی بواری کۆمه‌ڵناسی دینیش ئه‌ڵین که دین ئه‌توانێ نه‌جاتده‌ر بێ‌و رێخۆشکه‌ر بێ بۆ به‌دیهاتنی دادپهروهریو ئازادی له کومه‌ڵگادا؛ کومهڵناسان ئه‌م رۆڵه‌ی دین به رۆڵی پێغه‌مبه‌رانه‌ی دین(prophetic function) ناو ئه‌به‌ن.
به بۆچوونی من چاکسازی له دیندا، له واتا کومهڵناسییهکهیدا، پێشهکیو مه‌رجی هه‌موو جوره چاکسازییه‌کی دیکه‌یه‌و کێشه‌ی کوردیش له ئێران‌دا پێش هه‌موو شتێک کێشه‌یه‌کی ئینسانی‌و ئه‌خلاقیه‌و پاشان بواری سیاسی‌و مافناسیو بوارانی تریش ئه‌گرێته‌وه.
چون؟ ده‌توانی ئه‌مه زیاتر روون بکه‌یته‌وه؟
به پێچه‌وانه‌ی بوچوونی هێندێ که‌س، له ئێران‌دا ئه‌وه‌ی رێگری مافی کورده زۆرتر شوناسی مه‌زهه‌بییه(سوننی بوون‌و ئه‌هلی حه‌ق بوون له به‌رانبه‌ر شیعه بووندا) تا قه‌ومیه‌ت‌و ئه‌تنیک؛ بۆ نموونه که‌سانی وه‌ک ئاغای زه‌نگه‌نه ناودار بهشهیخولوزهرای ئێران‌و ئاغای عه‌بدوللا ره‌مه‌زانزاده که وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی خاته‌می بوو و ئاغای حه‌مه‌ره‌زای ره‌حیمی که ئێستا یاریده‌ری یه‌که‌می سه‌رۆک کوماری ئێرانه، هه‌موویان کوردی شیعه‌ن، به‌ڵام به پله هه‌ره به‌رزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش گه‌یشتوون. هه‌روه‌ها له کومهلگای ئیمه‌دا ئه‌خلاقیات، که بنچینه‌ی متمانه‌ی کومهڵایهتین، له سه‌ر بنه‌ماو ژێرخانی دین دانراون‌و به‌هێز کردنی لهخواترسیو دینداری له کومه‌ڵگادا رێخۆشکه‌رێکی زۆر گرینگه بۆ به‌هیزبوونی ئه‌خلاق.
بێجگه له ئه‌مانه، دینی ئیسلام بۆ ئازادکردنی مروڤ له به‌ندایه‌تی یهکترینو دامه‌زراندنی داد‌و داماڵینی ره‌شایی زوڵم له روخساری کومه‌ڵگا هاتووه‌و له رێگای داچڵه‌کاندنی هه‌ستی رێزداربوونی ئینسان‌و چاندنی هه‌ست به ئه‌رکی رێزگرتن له بنیاده‌م له ناخی دڵه‌کاندا، بۆ به‌دیهێنانی کومه‌ڵگایه‌کی دوور له دهمارگرژیو زوڵم‌و رازاوه به برایهتیو دادپه‌روه‌ری، رێبازێکی بێ وینه‌یه؛ جا به بڕوای من له ئایینی ئیسلامدا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو کهسو ته‌نانه‌ت هه‌موو گیاندارێک له به‌ر چاو گیراوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ئیددیعایه په‌یوه‌سته به‌و خاڵه که هه‌ر بیرۆکه‌و مه‌شرووعێکی فیکری، له‌وانه مه‌شروعی ئیسلامیش، به مه‌رجێک چاکسازی کومه‌ڵگای لێ دێت که پێداویستیه کومه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئاماده کرا بێت، ئه‌گینا ته‌نیا به ئاواتهخوازیو شیعر‌و ئاموژگاری هیچ کومه‌ڵگایه‌ک ئیسلاح نابێ!
جه‌نابت وه‌ک نوسه‌رێکی ئیسلامی ئیستا پێتوایه کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی چون چاره‌سه‌ر دهکرێتو ئیوه چون سه‌یری مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێران ده‌که‌ن؟
ئه‌وه‌ی راستی بێ کێشه‌ی کورد، ئه‌وه‌نده رهههندو ریشکی زۆری هه‌یه، نازانم باسی کام لایه‌نی بکه‌م! نازانم بۆ لای میژوو بروم، گله‌یی له جوگرافی بکه‌م، ئاور له کومه‌ڵناسی بده‌مه‌وه، گوێ له ده‌روونناسی بگرم یان باسی لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تییه‌که‌ی بکه‌م…! به‌ڵام خۆ ناشکرێ پرسیاره‌که بێ وڵام بهێلمهوهو ده‌رفه‌تیش بۆ شیکاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پرسه‌که نیه؛ من وا ئه‌زانم یه‌که‌م هه‌نگاو، ئه‌وه‌یه که کورد ئه‌بی پێش له کوردایه‌تی بیر له مرۆڤایه‌تی بکاته‌وه‌و مه‌عنای ژیانی ئینسانی‌و ئهرکو پله و بایه‌خی ئینسان بناسی؛ پاشان هه‌وڵ بدا خۆی به ئینسان‌و رێزدار بزانێ‌و له ئه‌و خۆ به‌که‌م زانینه‌ی که داسه‌پاوه به سه‌ریداو هه‌روه‌ها له شوێنه‌واره چه‌په‌ڵه‌کانی ئه‌و خۆ به‌که‌م زانینه، خۆی رزگار بکات‌و دووباره له دایک ببێته‌وه‌و زکی کومه‌ڵگا به‌جێ بهێلێو ناوکه‌ی خۆی ببڕێ‌و پێ بخاته دونیایه‌کی تازه که ده‌ستکردی خۆیه‌تی؛ له‌م ژیانی تازه‌دا زۆرتر له‌وه‌ی په‌رۆشی خۆی بێ، په‌رۆشی داد‌و برایهتیو چاکی‌و پاکی بێ! به مافی خۆی بزانی که جیاواز بێ‌و رێز‌و حورمه‌تی پاریزراو بێ‌و شوناسه نهتهوهییهکهیو ره‌هه‌نده جوراوجوره‌کانی ئه‌و شوناسه دانی پێدا بنرێت، دڵنیا بێ بهشخورو سووکایه‌تیکه‌ر، که له زیندانی رهشبینیو دهمارگرژیو تهحقیردا یه‌خسیرن، هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی بهشخوراوو داماوکراوو سووکایه‌تی پێکراوه‌کان، جێی به‌زه‌یین! دڵنیا بێ عومری ئێمه تاقیکردنهوهییکهو دونیا‌و کۆمه‌ڵگاش بۆ مرۆڤ، تاقیگای دڵسوزیو مهردایهتین، جا هه‌رکه‌سێ ئینسانیه‌ت‌و دڵسوزیو دادپه‌روه‌ری بدۆڕێنی، لێقه‌وماوو دۆراوه، ئیتر فه‌رق ناکا هۆکاره‌که‌ی چی بێ؛ ئه‌گه‌ر دارا تووشی زوڵم‌و ته‌حقیر بێت‌و نه‌دارو داماویش تووشی رق‌و کینه‌و خۆفروشی، هه‌ردووکیان له دۆراندنی شهرهفو ئینسانیه‌تدا و هک یه‌کن، جیاوازیان ته‌نیا له هۆکارو سهبهبهکهیدایه: ئه‌و به هۆی ده‌سه‌ڵاتداری‌و ئه‌م به هۆی بێده‌سه‌ڵاتی! ئه‌مه باری ده‌روونی کێشه‌که‌یه، به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا، خێرخوازی‌و ئاماده‌یی ده‌روونی بۆ خه‌بات له پێناو ئازادی‌و دادپه‌روه‌ریدا، مه‌رجی سه‌رکه‌وتنه نه‌ک زامنی؛ هه‌ر بۆیه هاوپشتیو هاوکاری هێزه‌کان بۆ ئاماده کردنی کومه‌ڵگاش، گرنگییه‌کی بنه‌ره‌تی هه‌یه؛ بۆ ئاماده‌سازی کومه‌ڵگاش، دووری له توندوتێژیو له‌پێشگرتنی خه‌باتی دیموکراتیک باشترین رێگایه؛ چونکه ئامرازیک که‌م زیانتر له دیموکراسی شک نابرێت؛ عومه‌ری کوری عه‌بدولعه‌زیز واته‌نی:«لا خیر فی خیر لایحیی الا بالسیف»! تێکوشان بۆ یهکسانیو بۆ عادلانه کردنی میکانیزمی دابه‌شکردنی داهاتو ده‌رفه‌ته کومه‌ڵایه‌تیه‌کان له کومه‌ڵگایه‌ک که به لالووتو ناوچاوگرژیهوه سه‌یری مافی مروڤ‌و دیموکراسی ئه‌کات، جورێک له ساده ئهقلیو گێلیه! ئه‌لبه‌ت ره‌خنه‌ی مارکسیه‌کانیش له دیموکراسی نابێ پشت گوێ بخرێت که ئه‌ڵێن ده‌سکه‌وته دیموکراتیکه‌کان به هۆی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌وه‌نده نابن که دڵیان پێ خۆش بکرێ؛ مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه وه‌ک کهرویشکهکانی چیرۆکی «شیر و که‌رویشک»ی «آنتیس تینیس»مان لێ بێت که پاش پێکهاتنی په‌رلمانی حه‌یوانات، کاتی داوای مافی یه‌کسانیان کرد، شێره‌کان وتیان: «باشه کوا چنگ‌و ناخونتان؟!»؛ به‌ڵام له بیرمان نه‌چێ درێژی ڕێگای ئاشتیانه نابێ سه‌برو تاقه‌تمان لێ بسێنیو حاجی ئه‌وه‌یه چزی د‌رکی بیابان له درێژه‌دان به ڕێگای که‌عبه په‌شیمانی نه‌کاته‌وه! که‌مێک که به ئاره‌ق رشتن ده‌س که‌وی، باشتره له زۆرێک که به خوێن رشتن ده‌س که‌وێ!
ئه‌حزابی ئیسلامی چ چارهسهریکیان بۆ پرسی کورد پێیه؟
ئیسلام له ناخی خۆیدا هه‌موو ئینسانه‌کان به یه‌کسان سه‌یر ئهکاتو به منداڵی یه‌ک دایک‌و باوکیان دهزانیو ئه‌ڵێ: هه‌موو ئینسانه‌کان وه‌ک ددانی شانه‌یه‌ک وان؛ جه‌ختیشی له سه‌ر دادپه‌روه‌ریه‌و ئه‌ڵی ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ دوژمنیشدا ئه‌بێ له سه‌ر بنه‌مای عه‌داڵه‌ت مامه‌ڵه بکرێت. ره‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مکی ته‌وحیدیش ئه‌وه‌یه که ئینسانه‌کان نابێ ببنه خودا و خاوه‌نی یه‌کتر. هه‌روه‌ها بۆ پێکه‌وه ژیان‌و دۆستایه‌تیش به‌های شه‌رعی دائهنێتو ناکۆکی‌و دوژمنایه‌تی ناو کومه‌ڵگا به ئاوات و پێڵانی شه‌یتان دهزانێو داوا له موسلمانان ئه‌کات که ئه‌گه‌ر دوژمنان خوازیاری ئاشتی بوون، ئه‌وانیش لایه‌نی ئاشتی‌و ته‌بایی بگرن. له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه، ئیسلامییه‌کانی کوردستانی ئێران بۆ برایهتیو ئاشتی‌و ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری تێئه‌کۆشن.
مه‌به‌ستم رێکخراوه ئیسلامیه‌کانه؟
ئیسلامییه‌کانی کوردستانی ئێران بۆ دابینکردنی ئه‌م ئامانجانه ستراتژی جۆراوجۆریان هه‌یه: باڵی زۆرینه‌ی مه‌کته‌بی قۆرئان که به «لایه‌نی شوورای مودیریه‌ت» ناسراوه، باوه‌ڕی به تێکوشانی سیاسی نیه‌و په‌روه‌رده کردنی ئهخلاقیو پێگه‌یاندنی که‌سانی خاوه‌ن ره‌وشتی به‌رزی کردووه به ئامانجی خۆی؛ سه‌له‌فیه‌کانیش که گیری تیئوریکیان هه‌یه‌و خه‌باتی دیموکراتیک به لادان له ئیسلام ئه‌زانن؛ به‌ڵام جه‌ماعه‌تی دهعوهتو ئیسلاحو له ئاستێکی نزمتریشدا، باڵی کاک حه‌سه‌نی مه کته‌بی قورئان، باوه‌ریان وایه به پێی ئه‌وه‌ی ئیسلام دینێکی گشتگیره‌و پێگه‌یشتنی ئینسانیش ره‌وتێکی کومهڵایهتیهو له بۆشایی و تهنیاییداو به بێمومارهسه، پێگه‌یشتن به‌دی نایه‌ت، رازی نین له مافی خۆیان چاوپۆشی بکهنو له پاڵی کاری په‌روه‌رده‌یی، بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی داخوازیه‌کانیان، ئیشی مهدهنیو سیاسیش، له بواری جیاوازدا، ئهکهنو به ئه‌ندازه‌ی توانای خۆیان هه‌ول ئه‌ده‌ن بۆ پێکهێنانو به‌هێزکردنی کۆمه‌ڵگای مهدهنیو ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی به‌شداری‌و مونافه‌سه‌ی سیاسی بۆ هه‌موو هاووڵاتیان.
ئایا پێویست به دامه‌زرانی حزبی ئیسلامی له کورستانی ئێران دهکرێتو چ پێویسته ئه‌حزابێک به ناوی ئایین دابمه‌زرێن له کاتێکدا کۆمه‌لگا هه‌مووی موسلمانهو به رای جه‌نابت حیزبی کردنی ئیسلام‌و به سیاسی کردنی له چوارچیوه‌ی ئه‌حزاب چ سودێکی بۆ ئیسلام‌و خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌یه؟
حه‌ز ئه‌که‌م له بیرمان نه‌چی ئه‌حزابی دینی تازه قۆناغی «پێویست»یان تێپه‌ر کردووه‌و ئێستا پێشیان هه‌ڵگرتووه‌و له پڕیش نه‌بوون به‌کور! به‌ڵکوو ههلقۆلاوی پێداویستی‌و بۆشایی‌و ته‌نانه‌ت بیزوی، کۆمه‌ڵگای کوردن! ئه‌گه‌ر وا نه‌بایه ئێستا خه‌ڵکێکی هوشیار و خۆینده‌وار حازر نه‌ئه‌بوون کهمبهشیو بێبهشیو لهپهراویز که‌وتن قبوول کهنو بێنه رێزی ئه‌حزابی ئیسلامیه‌وه! بۆ به‌شی دووههمو ئه‌وه‌ی که حیزبی ئیسلامی چ پێویسته کاتی خه‌ڵک هه‌موو موسولمانه، حه‌ز ئه‌که‌م عه‌رزتان بکه‌م دین، له واتا کۆمه‌ڵناسییه‌که‌یدا، هه‌ر وه‌ک پانیو درێژی هه‌یه، قووڵاییشی هه‌یه؛ راسته نزیک به ته‌واوی کورد – سوپاس بۆ خوای گه‌وره – موسوڵمانن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئاستی تیگهیشتووییو زانیاری دینی خه‌ڵکی ئێمه زۆر نزمه تا راده‌یه‌ک که به بروای من وه‌ک کارناسێکی دینی، سه‌ره‌کیترین په‌یامی دین له کومه‌ڵگای ئێمه‌دا هێشتا نامۆیه‌و جاری وایه دژایه‌تیشی له گه‌ڵدا ئه‌کرێ! دینداری کردنیش تایبه‌تمه‌ندییه‌کی کهموینهی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که وه‌ک مه‌کینه‌یه‌ک نیه که ئه‌گه‌ر عه‌یبی تێدا بوو، ئیش نه‌کاو له کار بکه‌وێ؛ ئیش ئه‌کا به‌ڵام ئیشی نیگاتیوو کاولکارانه!«لا یزید الظالمین الا خساراً»! فهرهههنگو که‌لتوور ئهئاخنێ له خورافات‌و زیان ئه‌دا له ئینسان‌و کومه‌ڵگاو زانیاری‌و ژن‌و پیاوو …؛ جا ئه‌من هه‌میشه وتوومه هه‌ر که‌س با عه‌لمانیش بێ، به مه‌رجێ واقیعبینو دڵسوز بێ، وه‌ک ڤولتیریش وتوویه، یه‌کێ له خزمه‌ته هه‌ره گه‌وره‌کانی، پاڵاوتنی که‌لتووری دینی کۆمه‌ڵگاو پشتیوانی کردنه له چاکسازی دینی؛ کورتی که‌ینه‌وه: وه‌ک چۆن هه‌بوونی بنکه‌گه‌لی فێرکاری‌و گه‌شه پێدانی دیموکراسی له وڵاتانی دیموکراتیکدا پێویسته، هه‌روه‌ها هه‌بوونی بنکه‌و رێکخراوه بۆ پاڵاوتن‌و به‌هێزکردنی فیکری ئیسلامی له کومه‌ڵگای ئیسلامیشدا پیویسته؛ بۆ به حیزبی‌و سیاسی‌کردنی ئیسلامیش، ئاماژه به چه‌ند خاڵیک پێویسته: یه‌که‌م، ئیسلام له ناخی خۆیدا سیاسیه؛ به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی که‌سانێکی وه‌کوو مه‌ریوان وریا قانێع، به سیاسیبوونی ئیسلام هی ئه‌م دواییانه نیه؛ قبوولی ئیسلام یانی ههڵتهکاندنهوهو گۆرینی ژێرخانی رهوشتو پێوه‌ندیه کومه‌ڵایه‌تیه‌کان له هه‌موو بوارێکداو نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌و رهوشتو پیوه‌ندیانه له سه‌ر بنه‌ماو پێوانه‌کانی ئایینی ئیسلام؛ کاتێ روبعی کوری عامیر(خوای لێ رازی بێ) له وڵامی روسته‌می فهرروخزادی ساسانی‌دا پێناسه‌ی ئیسلام ئه‌کا، ئه‌ڵی:«نحن قوم ابتعثنا الله لنخرج العباد من عباده العباد الی عباده الله و من جور الأدیان الی عدل الإسلام … »؛ باشه ئه‌گه‌ر رزگارکردنی خه‌ڵک له خوا گوشتینهکانو رێنوماییان بو به‌ندایه‌تی خالیق(جلّجلالُه) سیاسه‌ت نیه، چیه؟! به حیزبی کردنی ئیسلامیش ئه‌گه‌ر مه‌عنای ئه‌وه بێ که هه‌ر که‌سێ ئه‌ندامی فڵانه حیزب نه‌بێ له دین ده‌رچووه‌و ناموسلمانه، ئه‌وه دیارده‌یه‌کی زیانباره؛ به‌ڵام باشه ئه‌گه‌ر ئهمنو هه‌زارانی وه‌ک ئه‌من بمانه‌وێ له ناو کومه‌ڵگایه‌کی موسولماندا، رێکخراوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیمان هه‌بێ که مهرجهعییهتهکهی ئیسلامی بێ، بۆ ئه‌بێ جێگه‌ی پرسیار یان رووگرژی بێ؟! به بڕوای من‌و به‌پێی ده‌روونناسی کومه‌ڵایه‌تی، گه‌وره‌ترین رێخوشکهرانی توندی‌و تێژی هێندی له ئیسلامییه‌کان، ئه‌و که‌سانه‌ن که له لایه‌که‌وه ئه‌ڵین بۆ چالاکی له کومه‌ڵگا ئه‌بێ دیموکرات بێ‌و له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌س له دین کێشان، ئه‌که‌ن به مه‌رجی دیموکرات بوون و ئازادیخوازی‌و، به‌م جۆره هانی خه‌ڵکێکی زۆر ئه‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی رێبازی تۆقاندن‌و رووخاندن! هه‌لبه‌ت به خوشییه‌وه ئه‌م جوره قسانه، هه‌م به هۆی به‌هێزبوونی بزاڤه ئیسلامییهکانو هه‌م به هۆی تێپه‌ر بوونی قۆناغی کورپهیی ئه‌زموونی دیموکراسی، لایه‌نگری جیددی و کریاری زۆریان نه‌ماوه.
بۆ باسی سوودی حیزبی ئیسلامی بۆ ئیسلام، له لایه‌که‌وه ئیسلام چ ئێمه ببین و چ نه‌بین هه‌ر ئهمێنێو زیانی لێ ناکه‌وێ، شاعیری فارس واته‌نی:
«نماند حسن شیرین بی خریدار / اگر خسرو نباشد،کوهکن هست!»؛
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیسلام نه‌بێ ئێمه بێگومان فه‌وتاوین! له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، سوود یا زیانی حیزبایه‌تی بۆ ئیسلام به‌ستراوه‌ته‌وه به چۆنیه‌تی ههڵسو که‌وتی حیزبه‌کان، ئه‌گه‌ر کارنامه‌یان باش بێ، بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلام باشه‌و ئه‌گینا، خه‌ڵکیش له ئیسلام بێزار ئه‌که‌ن؛ که‌مترین سوودی هه‌بوونی حیزبی ئیسلامی بۆ خهڵکو کومه‌ڵگاش ئه‌وه‌یه که: یه‌که‌م، رێزنانه له ماف‌و ئازادی به‌شێکی به‌رچاو له کۆمه‌ڵگا؛ دووهه‌م وشکاندنی زه‌مینه‌ی سه‌ر هه‌ڵدانی توندوتێژی ئایینیه له ڕێگای به‌شدارکردنی هێزه ئیسلامیه‌کان له چه‌رخاندنی کاروباری وڵات‌دا.
حه‌لیل به‌هرامی باشتر بناسین:
ـ له ساڵی ۱۳۵۴ هه‌تاوی/۱۹۷۵زایینی له لادێی«بله‌یی» سه‌ر به شاری پاوه له دایک بووه.
ـ بۆ درێژه‌ی خوێندن له قۆناغی رێنومایی(واته ئیعدادی) چووته شاری «روانسه‌ر».
ـ ساڵی ۱۳۶۹، به‌شداریکردووه له تاقیکردنه‌وه‌ی «دانیشسه‌رای په‌روه‌رده‌کردنی مامۆستایان»و وه‌ک یه‌که‌م که‌س وه‌رگیرا.
ـ ۱۳۶۹ چووته «ئیسلام‌ئابادی غه‌رب» بۆ خوێندنی مامۆستایی گه‌ڕامه‌وه
ـ ساڵی 1373 بووه به ماموستای خوێندنگای سه‌ره‌تایی له لادێکانی روانسه‌ر.
ـ ساڵی 1377 له تاقیکردنه‌وه‌ی زانکۆکان بۆ به‌کالۆریوسی «مێژوو و شارستانیه‌تی گه‌لانی موسولمان» له زانکۆی تاران وه‌رگیراوه
ـ ریساله‌یه‌کی نووسیوه له ژێر ناوی:«کورده‌کان له رووخانی به‌غداوه تا کۆتایی ده‌سه‌ڵاتی ئیلخانانی مه‌غوول».
ـ پاییزی ۱۳۸۴ گه‌راوه‌ته‌وه بۆ روانسه‌ر و تا ئێستا له قۆناغی «دبیرستان» وانه‌ی قورئان‌و دینی ئهڵیتهوه. ـ ـ شه‌ش کتێبی که ناوه‌رۆکی دینی هه‌یه
خۆی ده‌لێت: به‌تایبه‌ت له وه‌رزی هه‌لبژاردنه‌کاندا چالاکی سیاسیش ئه‌که‌م؛ به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی ناسراویی من له ئاستی گشتیدا به‌هۆی وتاردان بووه، خه‌ڵکی لای خۆمان زورتر وه‌ک وتارخوێنی دینی ئه‌مناسن.
هاوکات ئه‌ندانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئیرانیشه
سه رچاوه : رۆژنامه