به شی کوردیکۆ مەڵایەتی کلتووری سیاسیمطالب جدید

دیسان بۆحەسرەتی ھەست بەبێبەشی ومەرگێکی خامۆشی تر! کۆڵبەران

دیسان بۆحەسرەتی ھەست بەبێبەشی ومەرگێکی خامۆشی تر! کۆڵبەران

دوای ئەوەی ڕێکخراوی ھەنگاوی چالاک لەبواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤدا، لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەمەرگی دەیان کۆڵکێش لەساڵی رابردووداکرد، ھەواڵی مەرگی پێنج کۆڵکێشی تری لەنێو بەفری چیاکانی ورمێدا بڵاوکردەوە. ئەم ھەواڵە سەرلەنوێ مەرگەساتی مەرگ وڕەنجی بەردەوامی ھەزاران کۆڵبەرمان لەسەر سنورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژ ھەڵات وباشوری کوردستانی بەش بەشکراو وەبیر دێنێتەوە. مەرگەساتێک ھێندە بە بێ دەنگی وکش وماتی بەرێوە دەچێت وتێدەپەرێت و درێژەی ھەیە، وەک ئەوەی ھیچ روی نەدابێت، ئەوەی رودەدات دۆخێکی ئاسایی بێت وئەوانەی قوربانیی ئەودۆخە دڵرەقەشن، کوردو مرۆڤ و موسوڵمان نەبن؟!!!
بەش بەحای خۆم ئەم بابەتە بۆتە سەرچاوەیەکی ئازاردانی روحیم.

بۆیە ئەمجارەش دەمەوێت بەم چەند پەیڤە ھەست وھاودەردی خۆم بۆ مەرگی ئەو ڕنجدەروبێ نەوایانەی نیشتمانی چەند جار کەرت کراو شەھیدکراومان دەر دەرببڕم. بەوەش بەشێ لەئازارەکانی خۆم کەمبکەمەوە.

وتیان لەبۆسەی بەفردا
چەند کۆڵکێش بونە قوربانی
وتم لەدادگای تاوانا
بەفری سپی پەلکێش مەکەن
بۆشایەتی وپاسەوانی
بەفرم بینی
جلی رەشی لەبەردابوو
لەچکی خەمی لەسەردابوو
سکاڵای حاڵی خۆی دەکرد
ھاواریەکرد
بەناومەوە تاواندەکرێ
بەشەرمەوە لە سیمای خۆی و
سەرپەنجەکانی دەڕوانی.
دەیوت.. دەیوت
خوێنی دەمی
شمشێری سنوری دەستکرد
بەنارەوا بەمن مەسڕن
ناوی جەللاد لەباتی وەی
دڵی کردن بەچوار پارچە
بەسەرسەری مندا مەبرن
منیش وەکو ئێوە دەگریم
چاوەڕوانم
فرمێسکی حەسرەتم بسڕن
ھەرلەدوای ئەو
قازیم بینی
پرسەی گشتی
لەنێوکۆماری ویژدان و
دڵی نەتەوە ڕاگەیان
لەگەڵ بەفرا
فرمێسکی بۆ
کۆڵی مێژوی
خوێناویمان
ھەڵدەوەران..

✍️ ئەبوبەکر عەلی

? @eslahe

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا