موسڵمانبونی یووسف كۆهین خاخامێكی جووله‌كه‌و ئه‌ندامی حیزبی شاسی
خاخامه موسڵمانبووهكهی بزووتنه‌وه‌ی شاسی تووندڕه‌و ئێستا بۆته یه‌كێك له بانگخوازه ئیسلامییه‌كان
(یووسف كۆهین) كه خخامێكی جووله‌كه‌و ئه‌ندامی حیزبی شاسی تووندڕه‌وبوو، دوای ئه‌وه مسوڵمانبوونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، له نێو جووله‌كه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی وه‌ك بانگخوازێكی ئیسلامیی بانگی جووله‌كه‌كان ئه‌كات بۆ موسڵمان بوون!
یووسف كۆهین به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكییه له‌م دوا دوایییانه دێته فه‌له‌ستین، وه خۆشی ئه‌ندامێكی كارای بزووتنه‌وه‌ی شاسی تووندڕه‌وی جووله‌كه بوو، كۆهین له ڕێی په‌یوه‌ندی كردنیی به‌یه‌كێك له بانگخوازه ئیسلامییه‌كانی كوێتی له ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه موسڵمان ده‌بێت، دوای موسڵمانبوونی مامۆستا كوێتییهكهی داوای لێ ده‌كات كه په‌یوه‌ندی بكات به یه‌كێك له‌و زانا بانگخوازانه‌ی فه‌له‌ستین بۆ ئه‌وه فێری قورئانی بكات، دوای ئه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له قورئان خوێندن و ته‌فسیره‌كه‌ی به زمانی ئینگلیزی.
شایه‌نی باسه ئه‌و نه‌ك به ته‌نها خۆی به‌ڵكوو ته‌واوی خێزانه‌كه‌شی موسڵمان ده‌بن.. ئه‌و ناوی خۆی (یووسف كۆهین) بوو، به‌ڵام دوای مسوڵمان بوونه‌كه‌ی ناوی خۆی ده‌گۆڕێت به موحه‌ممه‌د خه‌تتاب.
BY: parviz