سه‌گی دووخاوه‌ن جێی متمانه نییه
سه‌گی دووخاوه‌ن جێی متمانه نییه
ماموستا حسن پێنجوێنی
ئێمێلێکم بۆ هاتبوو چیرۆکێکی تێدا بوو، بێ ئه‌وه‌ی ناوی نووسه‌ره‌که‌ی له‌سه‌ر بێت، و له‌سایته عه‌ره‌بییه‌کاندا زۆر به‌شوێنیا گه‌ڕام په‌یدام نه‌کرد، به هه‌ر حالَ ئاوێنه‌یه‌کی بالآنمای شه‌ڕی ناوخۆی به‌سره‌بوو، له‌پایزی سالَی ۲۰۰۶ دا، ده‌توانیین بلَێین: چیرۆکێکی مێژوویی سیاسی بوو له چوار چێوه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌ییدا، له‌ناو هه‌مانه‌ی چیرۆکه‌که‌دا مشته‌یه‌کی ره‌قی تیا‌بوو، ونووسه‌ره‌که‌ی ویستوویه‌تی به‌و نووسراوه‌ی شتێک باس بکات که له‌واقیعی ئه‌مڕۆی عیراقدا زه‌ق بووه‌ته‌وه، ئه‌لَبه‌ت مه‌به‌ستی من له وه‌رگێڕان و پێشکه‌شکردنی چیرۆکه‌که‌دا ئه‌و لایه‌نه ته‌نزه سیاسییه نییه، من ته‌نیا لایه‌نه مێژوویی و په‌روه‌رده‌ییه‌که‌م مه‌به‌سته.. و ئه‌وه‌ش به‌جێ دێلَم بۆ راو بۆچوونی خوێنه‌ران.. فه‌رموون له‌گه‌لَ پوخته‌ی چیرۆکه‌که‌دا..
نووسه‌ر ده‌لَێ:
جێی شانازیمه من که‌سێکم گوێ بۆ ئامۆژگاری ده‌گرم، وجێبه‌جێیشی ده‌که‌م، هه‌رچه‌ند ئێمه‌ی عیراقی ناوبانگمان وا ده‌رکردووه، که گوێ بۆ ئامۆژگاری ناگرین و ته‌نانه‌ت پێشمان ناخۆشه ئامۆژگاری بکرێین، و مه‌سه‌لێکیان به‌سه‌رماندا بڕیوه که ده‌ڵێ: عیراقی شۆقی لێ بده وئامۆژگاری مه‌که!!، به‌لاَم من پێم خۆشه ئامۆژگاری له‌گوێ بگرم.. چونکه ناچاربووم گوێی لێ بگرم.. به‌هۆی ئه‌و ترس و شپرزه‌یی وکه‌م خه‌وی و شه‌و نخوونییانه‌وه که‌تووشمان هات به‌هۆی ئه‌و چه‌تانه‌وه که ده‌ستیان له‌هیچ نه‌ده‌پاراست..ئه‌وه‌ی ماڵ و سامانێکی هه‌بوایه ده‌یان فڕاند و ده‌یانکوشت.. ئه‌وه‌ی بۆچوونێکی دژ به‌بۆچوونی ئه‌وان هه‌بوایه دیسان ده‌کوژرا و سه‌رنگون ده‌کرا.. ئه‌وه‌ش ژنێکی جوانی هه‌بوایه هه‌مان ده‌ستی ره‌ش له‌ناوی ده‌برد!!
منیش تای ترس دای گرتبووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که موڵک و ماڵێکی زۆرم نه‌بوو، له ماڵی دنیادا ترومبێلێکی کۆنم هه‌بوو، وه‌ک ته‌کسی کارم پێده‌کرد، ئه‌وه‌ی جارێک له‌ته‌کما سوراببوایه، سوێنێکی قورسی ده‌خوارد جارێکی تر سواری نه‌بێته‌وه، به‌کورتی ترومبێله‌که تووشی له‌رزۆکی ببوو، هه‌موو پارچه‌یه‌کی ئه‌و داماوه خڕه خڕی ده‌هات هه‌رکه‌س سواربوایه ده‌بوا دوعام بۆبکردایه په‌شیمان نه‌بێته‌وه‌و له‌نێوه‌ی رێدا دانه‌به‌زێ!!
خێزانیشم ناشکوری خوا نه‌بێ ئه‌وه‌ند جوان نه‌بوو له‌شارۆنی کار ئه‌کته‌ریش نه‌ده‌چوو!! رای دژه رایشم نه‌بوو، هه‌رچه‌ند بۆچوونه‌کان هه‌مووی دژ به یه‌ک بوون!! له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا شه‌وانه له‌ترسی غه‌در و خیانه‌تی ئه‌و چه‌ته ناپاکانه خه‌وم لێ نه‌ده‌که‌وت، که هه‌موو جۆره چه‌کێکیان پێ بوو،و به‌ترومبێله ده‌وڵه‌تییه‌کانیش ده‌سووڕانه‌وه، و ده‌وڵه‌تیش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریانا نه‌بوو، له‌لایه‌ن که‌سانێکی نا مه‌سئوولیشه‌وه فتوایان بۆ ده‌درا و پیرۆزباییان لێ ده‌کرا!!
وای لێهاتبوو شه‌ونخوونی ببوه عاده‌تێکی ناچاریم، ناچاری بوو چونکه نه‌م ده‌ویست وه‌ک به‌رخی جه‌ژن سه‌ر ببڕێم! و ببوه عاده‌تیشم چونکه ناشکوری نه‌بێ کارێکم نه‌بوو تا به‌یانی زوو بۆی راپه‌ڕم!!
هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌که‌م پێی گوتم: "سه‌گێک په‌یدا بکه تا یارمه‌تیده‌رت بێت بۆ ئێشکی شه‌وانه، وله‌کاتی خه‌فڵه‌تیشدا خه‌به‌رت ده‌کاته‌وه "
دیتم ئامۆژگارییه‌کی په‌سه‌نده، و ئه‌نجامی ته‌جروبه‌یه‌کی زۆر، و لێکدانه‌وه‌یه‌کی ته‌واوی وه‌زعه‌که‌یه . .
بۆیه منیش بڕیارم دا سه‌گێک په‌یدا بکه‌م.. به‌ڵێ، سه‌گێکی گه‌وره‌ی جوانم به‌ده‌ست هێنا، منیش به‌ڕێزه‌وه سه‌یرم ده‌کرد چونکه پێم وابوو له‌مه‌ولا له شه‌ونخوونی رزگارم ده‌کات..
به‌ڵێ، منیش خزمه‌تێکی باشی سه‌گه‌که‌م کرد و زنجیرێکم کرده ملی و ناوی خانه‌واده‌مان له‌سه‌ر نووسی، و سه‌گه‌که عاده‌تی پێوه‌گرتین، و کاتێ له‌ماڵ ده‌ربچوومایه ده‌که‌وته شوێنم و به‌ده‌ورمدا هه‌ڵ ده‌سووڕا و کلکی بۆ ده‌له‌قاندم و شاد و دڵخۆش بوو پێمان.. !!
به‌ڵام کێشه‌یه‌کی له‌ته‌ک خێزانما بۆ دروست کردبووم، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی پیسی سه‌گه‌که‌بوو، هه‌رکات سه‌گه‌که کلکی به‌ده‌ورما بله‌قاندایه زۆری لێده‌کردم که ده‌بێ گڵاوی له‌خۆم ده‌ر بکه‌م!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر به‌وه‌زعه‌که رازی بووم، چونکه چارێکی ترم نه‌بوو، وه‌ک پێشینان ده‌ڵێن: " ئه‌وه‌ی تامی مردنی چه‌شتبێ به له‌رزوتا رازییه"..گڵاوی ده‌رکردنی دووباره‌م پێ باشتربوو له شه‌ونخوونی به‌رده‌وام.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که من له‌سه‌ر پیسی سه‌گ قسه‌م هه‌یه، پێم وایه سه‌گ لگه‌ڵ پیسیه‌تییه‌که‌یدا له‌هه‌ندێ له‌وانه پاکتره که ده‌یان ناسم!!
له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م رووداوانه‌دا له‌بیرم چوو له‌باره‌ی ئه‌م سه‌گه‌وه پرسیار بکه‌م، ئه‌سڵ و نه‌سه‌بی، جۆر و ره‌چه‌ڵه‌کی ، بۆچ خاوه‌نه‌که‌ی ده‌ست به‌رداری ده‌بێت؟ گوێم به‌هیچ له‌مانه نه‌دا.. گرنگ ئه‌وه‌یه که ئێستا من سه‌گێکم هه‌یه و پاسم بۆ ده‌کات.. و ده‌توانم به ئاسانی بخه‌وم..
به‌هۆی ئه‌م سه‌گه به‌ڕێزه‌وه‌که‌مێ ترسم ره‌وییه‌وه، هه‌ستم به ئه‌من و ئاسایشێک کرد، بۆچ نا؟ سه‌گه‌که‌م له‌جیاتی من و خێزانه‌که‌م شه‌ونخوونی ده‌کات حه‌ره‌سێکی باش ده‌بێت بۆمان، هه‌ر له‌ته‌ک پشیله‌ی دراوسێکه‌مان خۆی بخستایه‌ته ئه‌م دیو بۆی ده‌چوو ده‌یکره هه‌لڵا!! به‌وه‌ڕه‌وه‌ڕ ئه‌و ناوه‌ی گه‌رم ده‌کرد!! هه‌ندێ جار بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌کان له خه‌و رانه‌په‌ڕن، خۆم ناچار دبووم بڕۆم سه‌گ و پشیله‌که له‌یه‌ک بکه‌مه‌وه، به‌ڵام له‌ترسی درونده‌یی سه‌گه‌که ده‌گه‌ڕامه‌وه.. پشیله‌که گورێزی ده‌دا و به‌زمه‌که به‌سه‌رکه‌وتنی سه‌گه‌که‌م کۆتایی ده‌هات، و منیش بزه ده‌که‌وته سه‌ر لێوه‌کانم.. و ده‌مگوت: به‌ڕاستی سه‌گه‌که‌م سه‌گی کوڕی سه‌گه!! ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌گه له‌گه‌ڵ پشیله‌یه‌کدا ئه‌و هه‌رایه دروست بکات، ده‌بێ له‌گه‌ل دزو پیاو خراپ‌دا چی بکات؟! به دڵنیاییه‌وه "ئوممول مه‌عاریک" دروست ده‌کات، به‌نهێنی به‌زه‌ییم به دزه‌کاندا ده‌هاته‌وه، وده‌مهێنا به‌خه‌یاڵی خۆمدا که‌چۆن قه‌پ له‌پشته‌رانیان ده‌گرێت، و شه‌رواڵه‌کانیان ده‌دڕێنێت، ئیتر ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ناو جێگه‌که‌م و به‌دڵنیاییه‌وه ده‌خه‌وتم!!
حه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر ئه‌م باسه‌دا تێپه‌ڕی، و هه‌ستم به‌ئاسووده‌یی ده‌کرد، خه‌وه‌که‌م باش بووببو، له‌شم گه‌ڕابووه‌وه سه‌ر حاڵی خۆی.. ئه‌وحاڵه ناخۆشه‌م له‌کۆڵ که‌وت. و گه‌ڕامه‌وه بۆ کاره‌که‌ی جاران و ته‌کسییه له‌رزۆکه‌که‌م، نه‌فه‌ره‌کانیش هه‌موو جارێک که‌سوارده‌بوون سوێندیان ده‌خوارد جارێکی تر ئه‌گه‌ر به‌پێش رۆیشتون سوار ئه‌م خه‌ره‌که شکاوه نه‌بن!! په‌یوه‌ندیم له‌ته‌ک پیره‌ژنه‌که‌مدا باشبوو، وه‌ک جارانی خۆی لێهاته‌وه، سوپاس بۆخوا خه‌ویش له‌ژیانی ئینسانا جادوویه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، و وام لێهات وه‌ک جارانی پێشوو خه‌وه خۆشه‌کانم بۆ دروست ببێته‌وه!!
به‌یانییه‌کیان خێزانم بۆ نانخواردن خه‌به‌ری کردمه‌وه،و پێکه‌وه له‌سه‌ر سفره دانیشتین و ماشه‌ڵڵا خێراتێکی زۆر هه‌بوو، به‌ڵام هه‌مووشتی هێنراو بوو، هیچی به‌رهه‌می ناوخۆ نه‌بوو، منیش له‌به‌ر خۆمه‌وه له‌خۆمم ده‌پرسی: باشه مریشکی عیراقی نه‌زۆکبووه، وا هێلکه له‌ده‌روه ده‌هێنرێت؟ یا مانگاکان حه‌بێ نه‌زۆکییان پێ دراوه وا شیر له‌ده‌روه دێت؟! بۆچ ئاژه‌ڵ و مریشکی وڵاتانی دراوسێ پڕ به‌رهه‌من و ئاژه‌ڵ و مریشکی ئێمه‌ش تووشی نه‌زۆکی بوون؟! باشه ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته شتێ رووبدات و رۆژێ له‌رۆژان وڵاتانی دراوسێ سنووریان له‌سه‌رمان دابخه‌ن، ده‌بێ چیمان به‌سه‌ر بێت؟ بێگومان قات و قڕی و برسیه‌تی داده‌که‌وێت..
ئیتر په‌نام به‌خوا ده‌گرت له‌م فرت وفێلاَنه‌ی شه‌یتان،و له‌خوا پاڕامه‌وه به‌رهه‌می مریشک و مانگاکانمان زۆر بکات و به‌ره‌که‌ت بخاته کشتوکاڵمانه‌وه، و له‌و زه‌لیلییه ئابوورییه رزگارمان بکات. ئیتر پشتم به خوا به‌ست و رۆیشتمه ده‌ره‌وه تا ترومبێله له‌رزۆکه‌که‌م بخه‌مه گه‌ڕ و ده‌رگای رزقی خوایی له‌سه‌ر خۆم بکه‌مه‌وه، به‌ڵام تووشی سه‌دمه‌بووم، کاتێ بینیم که‌چه ترومبێله‌که‌م له‌به‌ر ماڵماندا نه‌ماوه!!
پاش هێنان و بردن و پرسیار و وه‌ڵام بۆم ده‌رکه‌وت ترومبێله‌که‌م دزراوه!! منیش سکاڵایه‌کم لای پۆلیس تۆمارکرد و تاقمی پۆلیس هاتن تا سه‌ردانی شوێنی دزراوه‌که بکه‌ن، ناکاو ئه‌فسه‌ری پۆلیس لێی پرسیم: له‌وه‌ده‌چێ سه‌گیشت هه‌بێ؟! منیش به به‌ڵێ وه‌ڵامم دایه‌وه.. دیسان لێی پرسیم: سه‌گه‌که‌ت شه‌وێ هیچ نه‌وه‌ڕی؟ گوتم: نه‌خێر!!
تێبینییه‌کانی ئه‌فسه‌ره‌که سه‌رنجی راکێشام و منیش له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مگوت: ده‌بێ بۆ ئه‌م سه‌گه‌ی من شه‌وێ له‌و دزانه نه‌وه‌ڕیبێ؟! ئه‌فسه‌ره‌که دیسان لێی پرسیم: ئایا هه‌ر له‌مناڵییه‌وه ئه‌م سه‌گه‌ت لابووه؟ گوتم: نه‌خێر و به‌سه‌رهاته‌که‌م بۆ گێڕایه‌وه، ئیتر پیاوانی پۆلیس کاری خۆیانیان ده‌ستپێکرد ومنیان به‌ته‌نیا له‌گه‌ل خه‌م و په‌ژاره‌که‌ما به‌جێ هێشت، دوو رۆژ تێپه‌ڕی و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بانگکرام، چونکه ترومبێله‌که‌یان دۆزیبوه‌وه‌و دزه‌که‌شیان گرتبوو، ده‌زانن دزه‌که کێ بوو؟ برای ئه‌و پیاوه باشه‌بوو که سه‌گه‌که‌ی پێ به‌خشیبووم..
پیاوێکی حه‌کیم پێی گوتم: "خۆت له سه‌گی دوو خاوه‌ن بپارێزه" ده‌زانی بۆچ؟ چونکه ئه‌گه‌ر تۆ سه‌گێکت به‌بچووکی و منداڵی به‌خێوکرد، سه‌ربه‌تۆده‌بێ ولایه‌نگریش له‌تۆ ده‌کات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌گه‌وره‌یی وه‌رت گرت ئه‌وکاته سه‌ربه‌تۆ ده‌بێ، و لایه‌نگری بۆجگه له‌تۆ ده‌بێت.. چونکه باش ده‌زانێ ئه‌گه‌ر خانووه‌که‌ت بسووتێ یا بدزرێ، هه‌میشه شوێنێکی تری هه‌یه..