معماری
خانه ---> به شی کوردی ---> شيعر و ئه ده ب ---> کۆڵانی ھه‌ژار
عه‌بدولعه‌زیز که‌ره‌می – سنه‌ کۆڵانه‌که‌مان نوقمی گریانه‌ و په‌له‌قاژه‌ی ھه‌نسک سک ئاسمان ئه‌دڕێ،  شه‌و نیه‌ قیژه‌ی برسی لە کۆڵان پێوه‌ره‌ نه‌کات ویژدانی ژیان ،

کۆڵانی ھه‌ژار

عبدالعزيز كرميکۆڵانی ھه‌ژار

عه‌بدولعه‌زیز که‌ره‌می – سنه‌

 

 

کۆڵانه‌که‌مان

نوقمی گریانه‌ و

په‌له‌قاژه‌ی ھه‌نسک

سک ئاسمان ئه‌دڕێ،

 شه‌و نیه‌ قیژه‌ی برسی لە کۆڵان

پێوه‌ره‌ نه‌کات ویژدانی ژیان ،

شه‌و نیه‌ تاسه‌ی خۆزگه‌ نه‌ بارێ

که‌ی تیمار بکه‌م زامی ھه‌ژارێ،

 

کۆڵانه‌که‌مان

سه‌ر ڕێژی ئاخه‌  و

وه‌نه‌وز له‌ خۆزگه‌

چورتێکیش نادات،

کوڵی کڵۆڵی پوچی ئاوە کوڵ

شه‌و نیه‌ پلووسکی گه‌رۆم دانه‌دڕێ

خه‌ فه‌ت  نه‌م چزنێ  و

له‌ باری قورسی نا له‌باریما

ھه‌واڵ نه‌پرسێ،

 

کۆڵانه‌که‌مان

زوقم ژه‌ندوویه‌،

چراکان بێ تینن

سه‌ھۆڵ گرتوویه‌،

بۆنی تریاقی که‌لاک  ئه‌گه‌وجێ

لووتم ژنگ ئه‌با  و

گه‌رۆم ئه‌کۆکێ،

 

کۆڵانه‌که‌مان

ته‌نیا بۆنه‌که‌ی، له‌ خۆڵه‌مێشه‌‌

ده‌ستی ھه‌تیوێ

ئاوپرزێنیه‌کا

تاکوو، ئه‌و بۆنه‌ی ، شه‌ویان نه‌مێنێ،

 

سووچی دیواری کۆڵانه‌که‌مان ،

سپی ئه‌نوێنێ،

وه‌ک شۆره‌کاتی لووتکه‌ی ئاوایی،

ئه‌لێی سه‌د مه‌ڕی برسی له‌ستوویه‌،

 

 

کۆڵانه‌که‌مان

مه‌ڕی لێ نیه‌

ئه‌و دیوارانه‌ ، ھه‌ژار گه‌ستوویه‌.

 

                                    عه‌بدولعه‌زیز که‌ره‌می – سنه‌

                                         3/6/90ی ھه‌تاوی

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

تلگرام نوگرا »»» مطالب سایت + عکس + کلیپ + نوشته های کوتاه متنوع + با ما همراه باشید . eslahe@

قالب وردپرس