له پێغه‌مبه‌رى خوا نوح (علیه‌السلام)فێرى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ببه
له پێغه‌مبه‌رى خوا نوح (علیه‌السلام)فێرى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ببه
نوسه ر: احسان برهان ا‌لدین
وانه‌ى یه‌که‌م: با که‌شتییه‌که به‌جێت نه‌هێڵێت:
ههرکىَ له‌م که‌شتییه‌دا ئه‌م هاورِێتییه له‌ده‌ست بدات ، بێگومان لافاو رِایده‌ماڵێت ، ئایا خۆت فریامان ده‌خه‌یت؟(قال ساوى…………المغرقین)هود/۴۳
وانه‌ى دووه‌م:یادت نه‌چێت ئێمه هه‌موومان له‌سه‌ر یه‌ک که‌شتین:
ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى یه‌ک ئامانج و یه‌ک بیروبۆچوونن له یه‌ک جێگه‌دا ، پیویسته وابیر بکه‌نه‌وه که ئه‌وه‌ى بۆ تۆ زیانبه‌خشه بۆ منیش زیانبه‌خشه ، ئه‌وه‌شى بۆ تۆ سوود به‌خشه بۆ منیش هه‌روایه ،هه‌ره‌وه‌زى پێویسته ، هیچ قه‌ره‌بووى کارکردن وه‌کو یه‌ک تیم ناکاته‌وه ، هه‌میشه ئه‌وه له به‌ر چاو بگره که تۆ له‌م که‌شتییه‌دا له گه‌ڵمانى.
وانه‌ى سێیه‌م:رِه‌خنه‌و گاڵته‌پێکردن با کارت تێنه‌که‌ن و پهکتبخهن، به‌ڵکو هه‌ڵسه به ئه‌نجامدانى ئه‌و کاره‌ى که پێت سپێردراوه ، ئه‌گه‌ر نوح سه‌لامى خواى لێبێت به هۆى رِه‌خنه‌و گاڵته‌جارِى خه‌ڵکه‌وه له درووستکردنى که‌شتییه‌که رِابوه‌ستایه ، ئێمه تاکو ئه‌مرِۆ پاش تێپه‌رِبوونى هه‌زاران ساڵ باسى ئه‌و موعجیزه‌مان نه‌ده‌کرد.( وکلما مر ……………………کما تسخرون)هود۳۸.
رِه‌خنه‌ى رِووخێنه‌ر با ساردت نه‌کاته‌وه له به‌جێگه‌یاندنى ئه‌و ئه‌رکه‌ى که له‌سه‌ر شانته ، به‌لاَم بیر له حاڵى ئه‌و که‌سه بکه‌ره‌وه که ئه‌مرِۆ گاڵته‌ت پىَ ده‌کات ، پاش ماوه‌یه‌ک کاتێک به ئامانج ده‌گه‌یت هه‌ڵوێستى چۆن ده‌بێت ؟ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌م کاره له نێوان تۆ‌و ئه‌واندا نییه ، به‌ڵکو….له نێوان تۆ‌و خواى په‌روه‌ردگاردایه.
وانه‌ى چواره‌م:له یادت نه‌چێت ئه‌م که‌شتییه له لایه‌ن خه‌ڵکى کارامهوپسپۆرِهوه درووست نه‌کراوه:
شتێکى سه‌رنج رِاکێشه که که‌شتى تایتانیک له لایه‌ن چاکترین خه‌ڵکى کارامه‌و پسپۆرِه‌وه درووست کرابوو ، به‌ڵام له یه‌که‌مین گه‌شتیدا نوقمى ده‌ریا بوو! به‌لاَم که‌شتییه‌که‌ى نوح سه‌لامى خواى لێبێت که له‌لایه‌ن خه‌ڵکێکى ناپسپۆره‌وه له‌و بوارده‌دا درووست کرابوو به‌رگه‌ى گرت به ئاملنجى خۆى گه‌یشت ، ئه‌وانه نیه‌تیان بۆ خوا پاک کردبوویه‌وه و کاره‌که‌شیان به دڵسۆزى ده‌کرد ….به‌لاَم ئایا ئێمه‌ى موسوڵمانان به دڵسۆزى و لێبرِاوه‌یى کاره‌کانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین؟
وانه‌ى پێنجه‌م:له پێناو سه‌لامه‌تى خۆتدا هاوه‌ڵى باش هه‌ڵبژێره:
هه‌ڵبژاردنى هاورِىَ له گه‌شتدا مه‌سه‌له‌یه‌کى گرنگ وکاریگه‌ره، له‌وانه‌یه بکه‌ویت و ئه‌و رِاستت بکاته‌وه ، له‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌یه‌کت لىَ تێکه‌ڵ بێت و ئه‌و ئامۆژگارى ئاراسته‌ى باشت بکات ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ کێشه‌یه‌کیشت نه‌بێت ده‌بیته هاوده‌مى و ده‌بێته هاوده‌مت.(حتى اژا ……..الا قلیل)هود۴۰.
وانه‌ى پێنجه‌م: پلاندانان بۆ داهاتوو:
کاتێک سه‌رگه‌وره‌مان نوح سه‌لامى خواى لێبێت له‌گه‌ڵ هاوه‌لاَنیدا خه‌ریکى درووستکردنى که‌شتییه‌که بوون باران ده‌ستى پێنه‌کردبوو، به‌لاَم ئه‌وان گوێرِایه‌ڵى فه‌رمانى خوایى بوون و دڵنیاش بوون له‌وه‌ى باران و لافاو به‌رِێوه‌یه و کهشتییهکهشیان رِزگاریان ده‌کات. ئه‌گه‌ر تۆش له داهاتوو و له‌رِێگه‌ى رِزگاربوون دڵنیایت و نه‌تتوانى پلانێک دابنه‌یت ، بىَ ئومێد مه‌به ، رِێگه چاره‌ى ئه‌وه‌ت هه‌یه که هاوبه‌شیى که‌سێک بکه‌یت له پلانه‌که‌یدا، به‌ڵام له پێش ئه‌وه‌دا له ئامانجه‌که‌ى هاوبه‌ش به.
وانه‌ى حه‌وته‌م:با گێژهلوکهو گه‌رده‌لوول بىَ تاقه‌تت نه‌که‌ن:
تۆ له که‌شتییه‌که‌دا بێگومان تووشى رِه‌شه‌با و گێژهلووکه ده‌بیتت ، ئه‌وه شتێکى ئاساییه ، مه‌ترسه‌و خه‌مبار مه‌به و با وره‌ت دانه‌به‌زێت ، چونکه تۆ له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌ى.(وقال ارکبو……………………….رحیم)هود۴۱.
(قیل یا نوح…………………………………….الیم)
وانه‌ى هه‌شته‌م:ته‌مه‌ن گرنگ نییه ، گرنگ ئه‌وه‌یه چى پێشکه‌ش ده‌که‌یت و رِۆڵت چى ده‌بێت؟
نوح سه‌لامى خواى لێبێت به پیرى خه‌ریکى درووستکردنى که‌شتییه‌که بوو….تۆ ته‌نها ته‌ندرووستى وهێزى خۆت بپارێزه، له‌وانه‌یه له‌ته‌مه‌نى شه‌ست ساڵیدا که‌سێک داواى کارێکى مه‌زنت لىَ بکات ، له‌و کاته زۆر شانازى به‌شدار بوون ده‌که‌یت له جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌ر له دووره‌وه ته‌ماشا بکه‌یت.
وانه‌ى نۆیه‌م:سه‌رکه‌وتن له نێوان شهوورِۆژێکدا به‌ده‌ست نایه‌ت:
شوێنکه‌وتوانى نوح سه‌لامى خواى لێبێت بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر سه‌رقاڵى درووستکردنى که‌شتییه‌که بوون تاکو بووه به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ک سه‌ده‌کان بیگرنه‌وه ، ده تۆیش خۆرِاگربه به‌ڵکو به‌رهه‌مى کاره‌کانت – ئه‌گه‌ر پاش ماوه‌یه‌کیش بێت- به‌یارمه‌تى خواى باڵا ده‌ست بدووریته‌وه.
وانه‌ى ده‌یه‌م:ئه‌گه‌ر ماندوو بوویت پشوویه‌ک بده:
ئه‌گه‌ر له‌کاتێکدا هه‌ه‌ستت به فشارى ده‌روونى کرد، هیچ عه‌یبى تییه پشوویه‌ک بده‌یت ، چونکه ئادهمیزادیکیت وا درووستکراوى ، که‌شتییه‌که هه‌روه‌ک چۆن بوونه‌وه‌رى خێراى تێدایه ، به‌هه‌مان شێوه بوونه‌وه‌رى خاوى ، هه‌موو جارێک خێرایى و په‌له‌کردن مه‌رج نییه ،ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێک مه‌سه‌له هه‌یه پێویسن به په‌له‌کردن ده‌کات ، به‌لاَم له هه‌مان کاتدا ههندیکَ مه‌سه‌له‌ى تر هه‌یه به سرووشتى خۆى کاتێکى زۆرى ده‌وێت بۆ رِاپه‌رِاندنى ، ئه‌گه‌ر وابوایه نوێژى کورت و به‌په‌له چاکتر ده‌بوو له نوێژى له‌سه‌ر خوّو درێژ!ئیشى له‌سه‌ر خۆ له‌وانه‌یه وردتر و قووڵتر و هێمن تر بێت ، بۆیه هه‌میشه په‌له کردن مه‌که به‌رنامه‌ى خۆت بۆ هه‌موو فرمانێک ، هه‌ندێ په‌له کردن خودى ئه‌و کاره‌ى که په‌له‌ى بۆ کراوه تێکى ده‌دات.
وانه‌ى یانزه‌یه‌م:ئایا ئامانجێکت هه‌یه؟ که‌واته کارى بۆ بکه تاکو ده‌توانیت:
سه‌رگه‌وره‌مان نوح علیه السلام ۹۵۰ ساڵ پێش هاتنى لافاوه‌که بانگه‌وازى بۆ ئایینى خوا ده‌کرد ، بىَ ئه‌وه‌ى له درێژایى ئه‌م ساڵانه‌دا تووشى بىَ ئومێدى و وره رِووخان ببێت! با سه‌رنج بدین ئاسان نییه ده سه‌ده کارکردن له پێناوى مه‌به‌ست و په‌یامێکدا سه‌رئه‌نجامیش ته‌نها ۱۲ که‌س باوه‌رِى پێهێنا ، به‌ڵام جارى واهه‌یه ئێمه ماوه‌یه‌کى که‌م بۆ مه‌ستێک کادهکهین ، ئه‌گه‌ر به‌رووبوومى باشى نه‌بێت یان که‌م بێت به‌رهه‌مه‌که‌ى بێزار ده‌بین و ده‌ستبه‌ردارى ده‌بین، بۆیه پشوو درێژ به و ت دواهه‌ناسه‌ت به‌رده‌وام له سه‌ر کارکردن بۆ ئامانجى پیرۆز و….بیرت نه‌چێت:ئه‌وه کارێکه له نێوان تۆ‌و خواى گه‌وره.
وانه‌ى دوانزه‌یه‌م:گرنگ زۆریى نییه ،گرنگ رِاستى رِێبازه:
سه‌رکه‌وتن سه‌رکه‌وتنى رِێبازه نه‌ک که‌سه‌کان ، په‌ندیش له زۆری‌دا نییه ، به‌ڵکو له خودى رِێبازهکهدایه که که‌سه‌کان هه‌ڵیده‌گرن ، ئیتر ئایا که‌م بن یان زۆر ، ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ى سه‌ر که‌شتییه‌که خواى گه‌وره کردنى به سه‌ره‌تاى مرۆڤایتى له‌سه‌ر زه‌ویدا چونکه بۆ رِێبازێکى خوایى رِاست کاریان ده‌کرد.
)ئه‌م بابه‌ته له گۆڤارى بره‌و بڵاوبووته‌وه).