« دوژمنی گه‌ل » ئاوێنه‌ی ئهمڕۆکهشمانه
« دوژمنی گه‌ل » ئاوێنه‌ی ئهمڕۆکهشمانه
حامید به‌هرامی- مه‌ریوان
hamedbahramy@yahoo.com
شانۆی « دوژمنی گه‌ل » نووسراوه‌ی « هێنریک ئیبسن »ی نرۆێژی وه‌رگێڕدراوی محه‌مه‌د فه‌ریق حه‌سه‌ن و له ده‌رهێنانی کاک فاتیح بادپه‌روا بۆ ماوه‌ی یانزه رۆژ ( ۶ تا ۱۷ ره‌شه‌مه 85 ) له فه‌رهه‌نگ سه‌رای مه‌ریواندا ، پیشان درا .
ئه‌م کاره یه‌کێ له هه‌ڵبژارده و ده‌رهێنانه باشه‌کانی کاک فاتیح و گروپی شانۆی بارانی مه‌ریوان بووه که ناوه‌رۆکێ زۆر پته‌وی له خۆ گرتبوو و کاری ده‌کرده سه‌ر بینه‌ر و ده‌ی خسته بیره‌وه که ئه‌مڕۆش هه‌ر ئه‌و که‌ش و هه‌وای شانۆیه به سه‌ر ئێمه‌شدا زاڵه.
۱ – ئه‌وانه‌ی که به راستی و به گیان و دڵ بۆگه‌ل تێده‌کۆشن و دوو روویی و به‌رژه‌وه‌ندخوازی مادی باڵی نه‌کێشاوه به سه‌ر ئامانج و بڕیار و هه‌نگاوه‌کانیاندا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌لپه‌رستان و نه‌یارانی گه‌ل وه ، به دوژمنی گه‌ل ناوزه‌د ده‌کرێن و له هه‌موو ترهیبونهکان و گۆڤار و بڵاڤۆکه‌کاندا ، لێی ده‌خوێنن . له رێگه‌ی دڵسۆزاندا کۆسپ دروست ده‌که‌ن و به هه‌زار به‌یت و بالۆره خه‌ڵکی ساویلکه و رۆشنبیرانی ناشاره‌زایان لێ هان ده‌ده‌ن و تا راده‌ی ده‌ر کردن و کوشتن ده‌یان به‌ن.
بوو درێژه‌ی بابه‌ت کرته بکه ئیره 304 کیلوبایت
برای مشاهده و مطالعه آسان‌تر مراجعه شود به وبلاگ حامد بهرامی به نام طلوع دوباره
http://www.hamedbahramy.blogfa.com