بۆ له دایک‌بوون هه‌ڵه‌بجه / حام
(…)
دڵێک و
گۆڤارێک و
چه‌ند شێعری ته‌رچک و ئاودار و تازه به‌ر
دڵێک و
شه‌وێک و
چه‌ندشه‌می داگیرساو
دڵێک و
دوو چاو و
رازێکی ده‌ربه‌ده‌ر
گۆڤار و
شه‌وێکی پان و پۆر و
دووچاوی ته‌ماوی
شێعرێک و
شه‌مێکی سه‌رتاپا عاره‌ق و
رازێکی سه‌رتاپا خوێناوی
دڵ و ئاور و به‌سته‌ڵه‌ک
سه‌ر و چاو عیشقێکی بێ سه‌ر و شوێن
تێکڵاوی یه‌کتری بوون
وڵاتێکی گیان به‌رز و
لاشه سووتاوی خه‌ماوی
له ناو دڵ و
هه‌مانه‌ی وشه‌ی شاعیرێ
هاتووچوی کرد
له مێشکی‌دا ته‌قییه‌وه
دیسانه‌وه
رازێکی سووتاو که‌وته ده‌ر
هه‌ر ئێستا که
دڵێک و
گۆڤارێک و
چه‌ند شیعری پیری دونیا دیده‌ی چاو پڕ له گڵ
سه‌ری شێتیان هه‌ڵگرتووه و
به سه‌ر کێوی تاریکی‌دا
رازه‌کانیان هه‌ڵ ده‌ڕێژن
بۆ ساڵ‌هاتی هه‌مو کاتی
مه‌رگی شادی و
مه‌رگه‌ساتی شاعیران و
مه‌رگی نه‌ورۆز
سوور ده‌گریان.
ئێستا له دوور
شه‌وێک و گۆڤارێک وچه‌ند شیعری کوێر
بۆ ساڵ‌هاتی
مه‌رگه ساتی
ماره‌کردن شه‌و له نه‌ورۆز
بۆ له دایک‌بوون هه‌ڵه‌بجه
وشه‌کان و
چاوه‌کانیان
له‌سه‌ر کێوی تاریکی‌دا
دایان گیرساند
۱۹/۱/۷۸ ـ سنه، حامید به هرامی
————————————-
سه رچاوه : طلوعی دوباره