کورد و کوردستان له نێوان کوفر و ئیسلامدا
کورد
و کوردستان له نێوان کوفر و ئیسلامدا
مسته‌فا
مه‌حموودیان
ئاماژه:
ماوه‌یه‌که ئه‌م پرسیاره له سه‌ر زاران دێ و ده‌چێ و له بڵاڤۆکه‌کاندا ده‌نووسرێ
که ئه‌رێ ئیسلام چی بۆ کورد کردووه؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌شدا که‌سانێک که یان
ئه‌وه‌تا، له مێژوو به‌گان و یان هه‌ر خۆیان له گێلی ده‌ده‌ن و ئامانجێکی تایبه‌تیان
هه‌یه، ده‌ڵێن: ئیسلام نه‌ک هه‌ر هیچی بۆ کورد نه‌رکردووه به‌ڵکه ئه‌گه‌ر ئیسلامه‌تی
و موسوڵمان له ئارادا نه‌بان، کورد زۆر سه‌رکه‌وتوو ده‌بوو و خۆی کوته‌نی پارووی
ده‌ڕۆنی ده‌که‌وت. جا له‌م کورته باسه‌دا ده‌مانهه‌وێ تیشکێک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م
باسه و ڕاستی و ناڕاستی ئه‌م وه‌ڵام و بۆچوونه هه‌ڵسه‌نگێنین.
مێژوو
ده‌ڵێ به‌ر له هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هه‌موو خاکی کوردستان له لایه‌ن دوو ده‌وڵه‌تی
گه‌وره‌ی ئه‌وکات واته له لایه‌ن ئیمپه‌راتۆری ئێران و ئیمپه‌راتۆری ڕۆمه‌وه داگیر
کرابوو. به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی به ده‌ست ئێران و به‌شی ڕۆژئاوای به ده‌ست ڕۆمه‌وه بوو.
به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان هه‌ر ئه‌و داگیرکران و لێک دابڕانه نه‌بوو، به‌ڵکوو زۆر
جاران کوردستان ده‌بوو به مه‌یدانی شه‌ڕی نێوان ئه‌و دوو زلهێزه و هه‌ر لایه‌کیان
سه‌رده‌که‌وتن و له یه‌که‌ی تریان ڕاو ده‌نا و کوردستانیان لێدهسڕییهوه، کوردی
ئه‌م شوێنانه‌یان به بیانوو و تاوانی یا دیده‌وانی دوژمن ئه‌شکه‌نجه و قه‌تڵ و عام
ده‌کرد.
ڕووناکبیرانی
ئه‌و ده‌می کورد له نێو ئه‌و ژێرچه‌پۆکه‌یی و بێدادیه‌دا به دوای ڕزگاریدا وێڵ و
عه‌وداڵ بوون و چونکی به‌و زلهێزانه‌ش نه‌ده‌وه‌ستان چاوه‌ڕوانی هه‌ل و فرسه‌تێک و
گۆڕانکارییه‌کی جیهانی یان ناوچه‌یی بوون که بێته پێش و تێیدا ڕزگار ببن و له چه‌وسانه‌وه
ده‌رچن.
ئه‌وان
له ڕووی هه‌واڵی کتێبه ئاسمانێکانهوه که به گوێیان گه‌یشتبوو ده‌یانزانی که دوایه‌مین
دینی ئاسمانی به‌و زوانه سه‌ر هه‌ڵده‌دا و ده‌بێته هۆی ڕزگاری گه‌لانی چه‌وساوه،
بۆیه به بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د) که‌سانێکی
زۆر له‌وان که‌وتنه ڕێپێوان به‌ره‌و مه‌که‌ی پیرۆز و خۆیان به‌و به‌ڕێزه ناساند و
ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان دواتر له پاش ڕێکه‌وتنی «حدیبیه»دا بوونه پێشمه‌رگه‌ی پێغه‌مبه‌ر
و دایانه شاخ و خه‌ڵکێکی زۆریان وێههڵڕوسکا و زۆر بوونی وان مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌ی
بۆ قوڕه‌یشییه‌کان پێکهێنا و سه‌ره‌نجام بوو به هۆی ئه‌وه که ڕێککه‌وتنی
«حدیبیه» به قازانجی موسوڵمانه‌کان ته‌واو بێ.
دیسان
پاش هاتنی سوپای ئیسلام، له چاخی جێنوشینایهتی حه‌زره‌تی عومه‌ردا، به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه‌ی له هه‌ندێک کتێبی باوه‌ڕپێنه‌کراودا نووسراوهگهلی کورد به ویستی خۆی
ئایینی ئیسلامی وه‌رگرت و بۆ وه‌دیهاتنی ئاواته‌کانی باوه‌شی پێداکرد و به‌وپێیه
له چه‌نگی خوێناوی دوژمنه دڕنده‌کانی ڕزگاری هات و خاکی کوردستانیش بۆوه یه‌ک
پارچه و له په‌تپه‌تی و له‌ت له‌تی و ڕمبازێنی دوژمنانی ڕزگاری هات.
جه‌واهیر
له‌عل نه‌هرۆ، له کتێبی «نگاهی به تاریخ ایران»دا گوتوویه:«موحه‌مه‌دیش وه‌ک بنیاتنه‌رانی
هه‌ندێ مه‌زه‌بی تر، پیاوێکی شۆڕشگێڕ بوو که بۆ دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ زۆرێک له داب و
نه‌ریتی نیزامی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاست بۆوه. ڕێبازێک که ئه‌و خه‌ڵکی بۆ بانگ هێشت، له‌به‌ر
ئه‌وه که ساده و ساکار و بێپێچ و په‌نا بوو و له لایه‌کی تریشه‌وه ڕه‌نگی
دێموکراسی و یه‌کسانی پێوه دیار بوو، جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی وڵاتانی هاوسێی بۆ لای خۆی
ڕاکێشا. چونکه ئه‌وان زۆر له‌مێژ بوو له ژێر ده‌سه‌ڵاتی بێئهملا و ئه‌ولای پادشا
زۆر داره‌کان و ڕووحانی و پێشه‌وا مه‌زه‌بییه سهرهڕۆیهکاندا، ده‌چه‌وسانه‌وه.
ئه‌وان له ده‌ستی ڕژێمه کۆنه‌کاندا شڵه‌ژا بوون و بۆ گۆڕانکاری ئاماده بوون و
ئایینی ئیسلامیش ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی بۆ ڕه‌خساندن و ئه‌وانیش پێشوازیان لێکرد
و…» (نگاهی به تاریخ جهان، ب ۹، ل ۲۹۵)
*************
نه‌گه‌یاند.
هه‌ر بۆیه هه‌ندێک له سه‌رۆک هۆزه‌کان توانیان فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان به هه‌موو
ئازه‌ربایجاندا بڵاو بکه‌نه‌وه.(کردها و سرزمینشان ل ۶۳)
هه‌ڵبه‌ت
ئێمه ناڵێین له ته‌واوی ئه‌و سێزده سه‌ده‌یه‌دا، ئه‌و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌رییه‌ی
له ئارادا نه‌بووه. چونکه خیلافه‌تی ئیسلامی له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری ئومه‌ویه‌کان(بنی
امیه) گۆڕدرا به سه‌ڵته‌نه‌ت و میرایه‌تی و ئیتر له‌و کاته‌وه حکوومه‌ته‌کان له‌سه‌ر
بنه‌مای ڕاوێژ(شورا) و ده‌نگ دانی خه‌ڵک هه‌ڵنه‌ده‌بژێردران، به‌ڵکه میره‌کان بێ‌پرس
و ڕا به خه‌ڵک جێنوشینیان بۆ خۆیان دیاری ده‌کرد، ئه‌وه‌ش خۆی زوڵمێکه نه‌ک هه‌ر
له گه‌لی کورد بگره له گه‌لانی تر و تێکڕای خه‌ڵکیش، به‌ڵام مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه
خزمه‌ت و خه‌یانه‌تی موسوڵمان و ناموسڵمانان به گه‌لی کورد هه‌ڵسه‌نگێنین و بیسه‌لمێنین
که له‌وباره‌وه داوه‌ری نادروست و پێچه‌وانه‌ی ڕاسته‌قینه کراوه.
ئه‌مجار
مێژوو پێمانده‌ڵێ که له ده‌ورانی ئه‌و میر و حکوومه‌ته ئیسلامیانه‌دا نه‌ک هه‌ر
کوردستان یه‌کپارچه و گه‌لی کورد ئاسووده و حه‌ساوه بووه، به‌ڵکه له‌و ماوه‌دا
مافی ئه‌وه‌ی پێدراوه که ده‌وڵه‌ت پێکبێنی و کاروباری خۆی به ده‌ستی خۆههڵسووڕێنێ
و ته‌نانه‌ت توانیویه له‌و ماوه‌دا پتر له (۶۰) ده‌وڵه‌ت بۆخۆی دروست بکا و ئیداره‌ی
وه‌زعی خۆی بکات، له‌وانه ده‌توانین به میری و حکوومه‌ته‌کانی وه‌ک: بابانێکان،
میرانی دیار به‌کر، فه‌رمانڕه‌وایانی دینه‌وه‌ر و هیتر که من پێموایه ئه‌و میری
یانه له جۆری ئه‌و فیدراڵیه‌ته بوون که ئه‌مڕۆ داوای ده‌کرێ.
به‌ڵام
پاش ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و له یه‌ک هه‌ڵبڕانی دین و سیاسه‌ت و بێده‌سه‌ڵات
بوونی موسوڵمانان کورد و کوردستان چی به‌سه‌رهات؟
مێژوو
ده‌ڵێ: پاش شه‌ڕی گه‌وره‌ی یه‌که‌می جیهانی له په‌یمانی «سایکس _ پیکر»دا که لایه‌ن
ئینگلیز و فه‌ڕانسه‌وه به‌سترا، کوردستانیش له نێو غه‌نیمه‌ت و ده‌سکه‌وتی شه‌ڕدا
دابه‌ش کرا و دواتر به دروست بوونی ده‌وڵه‌تانی ناوچه بووه به چوار پارچه و ته‌نانه‌ت
وه‌ک عه‌لائه‌ددین سه‌جاددی ده‌نووسێ «له پاش په‌یمانی «لۆزان» زیاتر له بیست هه‌زار
کوردێک که‌وتنه به‌ر کۆماره‌کانی سۆفیاتی» (ل ۱۸).
به‌ڵێ
هه‌رکه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌وته‌وه ده‌ست ناموسڵمانان کوردستانیش وه‌ک زه‌مانی
پێش هاتنی ئیسلام له‌ت له‌ت کرایه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌مجاره کردیان به سێ _ چوار
پارچه و هه‌ر پارچه‌یه‌کیشیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پێشکه‌ش به نه‌ته‌وه و
وڵاتێک کرد،
که
ئێستاش ئه‌و لێک دابڕانه، هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و ئیتر ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆیه‌ک پێیان
ڕه‌وا نه‌دی بیکه‌ن به ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، پێشیان ڕه‌وا نه‌دی لانی که‌م له یه‌کتری
هه‌ڵنه‌بڕن و ئه‌گه‌ر هه‌ر دهشیبهخشن به سه‌ر یه‌که‌وه بیبه‌خشن!!
دیسانه‌وه
جێی خۆیه‌تی بپرسین دوای هاتنه ناوه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و پێکهاتنی
کۆمه‌ڵه‌ی جۆراجۆر و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌کان کێ بۆ کورد تێکۆشا وه‌کی زه‌بری
لێداوه؟
1_
کێ په‌یمانی «سێور»ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه که هه‌ندێک هیوای گه‌لی کوردی تێدا به‌دی ده‌کرا؟
«له ۲۴ی ژووئیه‌ی (۱۹۲۳)دا پاش وتووێژێکی دوور و درێژ په‌یمانی «لۆزان» به‌سترا و
به پێی ئه‌و په‌یمانه هه‌موو بڕیاره‌کانی په‌یمانی «سێور» به یه‌کجاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه.
له‌وێدا گه‌لی کورد نرخی به‌ڵێن و په‌یمانی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیستیه‌کان و له سه‌رووی
هه‌موویانه‌وه بریتانیای گه‌وره‌ی بۆ ده‌رکه‌وت» (کوردستان و کورد عبدالرحمن
قاسملو، ل ۷۷)
2_
شێخ مه‌حموودی نه‌مره وه‌ک موسوڵمان و زانایه‌کی ئایینی له ساڵه‌کانی (۱۹۱۸ و
1919)دا ده‌ستی دایه شۆڕش، به‌ڵام بێجگه له ئینگلیزییه ناموسوڵمانه‌کان کێ به گژی
داهات و له (۲۵)ی ژوئه‌نی (۱۹۱۹)دا به برینداری گرتی و له دادگایه‌کی سه‌ره‌تاییدا
حوکمی ئیعدامی به سه‌ردا سه‌پاند پاشان بۆی کرد به حه‌پسی ئه‌به‌د و بۆ هیندووستان
دووری خسته‌وه؟(سه‌رچاوه‌ی پێشوو)
۳-
کهماڵینهکان و ده‌وڵه‌ته‌کانی یه‌ک له دوای یه‌کی تورکیه که‌نگێ ئیسلامی بوون که
له زه‌مانی که‌ماڵه‌وه لێشاوی خوێنیان له گه‌لی کورد وه‌ڕێ خستووه و ته‌نانه‌ت تا
ئه‌و دواییانه ئاخاوتنیشیان به زمانی خۆ لێقه‌ده‌غه کردبوون؟
۴-
سه‌ددام و حیزبه‌که‌ی که ئه‌و هه‌موو جینایه‌ته‌یان ده‌ر حه‌قی گه‌لی کورد ئه‌نجام
دا، موسوڵمان و حیزبی ئیسلامی بوون و یان سوسیالیست و سوسیالیستی؟ و دیسان کێ سه‌ددامی
ته‌یار کردبوو و پشتی گرتبوو؟ موسوڵمان یا ناموسوڵمان؟ بڵێی لێره‌وه پاش ده‌گه‌ڵ
گه‌لی کورد ڕاست بن و شتێکی بۆ بکه‌ن که خه‌یانه‌تی ڕابردووی پێپاک که‌نه‌وه و
بیکه‌نه که‌فاره‌تی گوناحه‌که بیره‌کانیان؟!
۵-
له ۲۲‌ی ژانویه‌ی (۱۹۴۶)دا کۆمارێکی نیشتمانی کورد، به که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌لی ڕه‌خساوی
دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، له مه‌هاباد به سه‌رۆکایه‌تی قازی موحه‌ممه‌د که
زانایه‌کی ئایینی بوو، دامه‌زرا، به‌ڵام ساڵی تێوهڕنهسووڕایهوه که ئه‌و کۆماره
ساوایه ڕووخێندرا و پێشه‌وا(ئیمام) گیرا و به خۆی و برا و ئامۆزایه‌کی واته سه‌یفی
قازی ئامۆزای (وه‌زیری به‌رگری) و سه‌دری قازی برای که ئه‌ندامی پاڕڵمانی ئێران
بوون له سێداره دران.
لێره‌دا
پرسیار ئه‌مه‌یه: ڕژێمی ئێران که به گژ ئه‌و کۆماره‌دا هات ئیسلامی بوو یان
نائیسلامی؟ ئه‌مجار مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پشتی به‌ردان و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا خه‌یانه‌تی
پێکردن شۆڕه‌وی سوسیالیستی نه‌بوو؟
ئه‌و
پرسیارانه و ده‌یان پرسیاری دیکه‌ش له‌م چه‌شنه ده‌ده‌مه ده‌ستی خوێنه‌رانی به‌ڕێز
تا بۆخۆیان وه‌ڵام بده‌نه‌وه و داوه‌ری له‌سه‌ر مه‌به‌سته‌که بکه‌ن و ڕوونی بکه‌نه‌وه
که بۆچی تاوانی تاوانباران خراوه‌ته سه‌ر بێ‌تاوان؟ مه‌گه‌ر کار به فێڵ و درۆ سه‌ر
ده‌گرێ؟ ئایا به‌جێی ئه‌وه کڵاو له‌سه‌ر خه‌ڵک بنێین چاکتر ئه‌وه نییه کڵاوی
خۆمان بکه‌ین به قازی؟
سه‌رچاوه‌کان:
۱. مێژووی ڕاپه‌ڕینی کورد، علا‌ءالدین
سجادی.
۲. کردها و سرزمینشان، سرهنگ شیخ عبدالوحید
وه‌رگێڕانی صلاح‌الدین عباسی.
۳. کوردستان و کورد، عبدالرحمن قاسملو.
۴. نگاهی به تاریخ جهان، جواهر لعل نهرو،
ترجمهی محمود تفڤلی، و…
سه
رچاوه : نیشتمان