په‌ندی پێشینان -۱
په‌ندی پێشینان -۱
جه بار شیخانی
۱- قه‌ل به قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت
۲- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
۳- له هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت
۴- ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه
۵- نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
۶- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره
۷- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره
۸- تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت
۹- که زۆر هات قه‌واره به‌تاڵه
۱۰- ماڵ له خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد
۱۱- سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه
۱۲- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه
۱۳- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له سه‌نگی مه‌حه‌که
۱۴- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره سبه‌ی
۱۵- گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه
۱۶- به‌رد له جێ ی خۆی سه‌نگینه
۱۷- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات
۱۸- مار ڕقی له سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت
۱۹- سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی
۲۰-هه‌موو شتێک به خوێ، خوێش به مانا
۲۱- ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی
۲۲- ماست نیه به ده‌مته‌وه دیار بێت
۲۳-چی بچێنیت ئه‌وه ئه‌دووریته‌وه
۲۴- پاره بده‌و مه‌لا له مزگه‌وت ده‌رکه
۲۵- سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته بخوازه)
۲۶- ماسی له به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
۲۷- شه‌ل نی یه پێ ی شکاوه
۲۸- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره
۲۹- ئاش له خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له خه‌یاڵێک
۳۰- به به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت
ممنون