فه‌لسه‌فه‌ى مردن لاى بدیع الزمان سه&zw
فه‌لسه‌فه‌ى
مردن لاى بدیع الزمان سه‌عید نورسی
ڕ.د.
مێگفى بنحمزه
و:
د. ئاوات محمد ئه‌مین
ئاره‌زوى
زانینی حه‌قیقه‌تی مردن زهنی زانایان وفه‌یله‌سوفه‌کانى به درێژایی مێژوو سه‌رقاڵ
کردووه، چه‌نده‌ها بۆچوونى جۆراوجۆریان هه‌بوو که‌له هه‌ڵوێسته فیکری وئاینزاکانیانه‌وه
سه‌رچاووه‌ى گرتبوو، هه‌ندێکیان وێناى مردنی به‌شێوه‌یه‌کی ماددى کردوو وبینی ته‌نها
وه‌ستانى جه‌سته‌یه له جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه فیزیایه‌کانی له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌کی
ئاسایی، یان هۆیه‌کی کت وپڕ کۆتایی به‌ته‌مه‌ن بهێنێت، وه‌هه‌ندێکى تر وێناى کرد
به‌شێوه‌یه‌کی رۆحى که تیایدا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یی له‌نێوان جه‌سته وگیاندایه
لێک ده‌ترازێت وه‌ئه‌مه‌ش قۆناغێکی گرنگه بۆ ڕزگار بوونی رۆح وچوونى به‌ره‌و
قۆناغێکی تازه که تیایدا ژیان شێوازێکى به‌رزتر وجوانتر له‌خۆى ده‌گرێت.
هه‌ندێک
_ له‌وانه موعته‌زیله وسروشته‌گه‌راییه‌کان_ واده‌بینین که مردن بریتییه له
گوژانه‌وه‌ى تۆى ژیان پاشتر جه‌سته‌ش ده‌وه‌ستێت له ئه‌نجامدانى ئه‌رکه
فسیۆلۆجیه‌کانى، به‌م شێوه‌یه مردن حاله‌تێکى عه‌ده‌مه (ڕاکێشانی ژیان له‌جه‌سته
دروستی ده‌کات) به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونى موعته‌زیله وسروشتگه‌راییه‌کانه‌وه
ئه‌هلى سوننه‌ت بۆچونێکى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه که‌له قورئانه‌وه وه‌ریان
گرتووه وجه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که مردن دروستکراوه (مه‌خلوقه) به‌واتا
شتێکى وجودیه، به‌م شێوه‌یه پێناسه‌کانى ئه‌م گروپه له‌یه‌ک نزیکه، وه‌له‌پێناسه‌کانیان
(مردن سیفه‌تێکى وجودیه دروست کراوه دژ به ژیان)، یاخود (مردن سیفه‌تێکى وجودیه
دژه ژیانه)( )، یاخود (که‌یفیه‌تێکى دروستکراوه له زیندوه‌کاندا)( )، وه‌چه‌نده‌ها
پێناسه‌ى تر که‌له‌په‌راوه‌کانى عه‌قیده‌دا باسکراون، وه‌هه‌موو ئه‌م پێناسانه له‌وه‌یه‌کده‌گرن
که مردن کایه‌یه‌کی وجودیه ئیتر جه‌وهه‌ر بێت یان عه‌ره‌ز.
به‌ڵام
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م پێناسانه‌دا ئیشکالیه‌ت لا ناچێت، وه عه‌قڵ هه‌ر ده‌ڕوانێته
مردن که بریتییه له‌عه‌ده‌م وکوژاننه‌وه ووه‌ستان، وه‌ئه‌م ئه‌عرازانه ناکرێت
ببنه شتى وجودی چونکه دژه ئه‌عرازى وجودى هاوشێوه‌ن، وه‌ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌به‌شوێن
لێکۆڵینه‌وه‌ى تردا بگه‌ڕێین که‌له‌توانایدا بێت ماناى قورئانی مردن نزیک بکاته‌وه
به‌قوڵى وه‌دورکه‌وتنه‌وه له‌ته‌که‌ولف. وه ئه‌م کاره‌یه که بدیع الزمان سه‌عید
نورسی تیایدا سه‌رکه‌وتوو بوو، به عه‌بقه‌ریه‌تێکى بێ وێنه ودوربینیه‌کی ناوازه
وکه‌م وێنه ئیشکالیه‌تی مردن که مه‌خلوقه ڕونده‌کاته‌وه هه‌رچه‌نده ڕواڵه‌ت
واناگه‌یه‌نێت.
نورسی
وفه‌لسه‌فه‌ى مردن
پێشتر
ئاماژه‌مان به‌وه‌دا که هه‌رچه‌نده بابه‌تی مردن زۆر باسکراوه له‌سنورى واتا
قورئانیه‌کانه‌وه، لێکۆڵه‌وه‌ر ده‌بینێت ئه‌م بۆچونانه هه‌مووى توینییه‌تى
ناشکێنێت ونه‌بوه‌ته چاره‌سه‌رى کێشه‌کانى، به‌ڵکو ده‌بینێت ئه‌م بابه‌ته هه‌ربه‌ته‌ماوى
ماوه‌ته‌وه وگۆشه‌کانى تاریک بوو، به‌م شێوه‌یه پێویستی بوونی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
تازه زۆر پێویسته.
ئیشکالیه‌تی
ئه‌م بابه‌ته له زهنی ئه‌و که‌سانه‌ى که خه‌ریکی ئه‌م بابه‌ته بوون ئاماده‌ى
هه‌بوو، پرسیارێک له‌م بابه‌ته له نورسی کرا، ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه ووه‌ڵامه‌که‌ش
له مه‌کتوباتى نامه‌کانى نوردا نوسراوه‌ته‌وه( )، وه‌سه‌رى وه‌ڵامه‌که‌ى به
پرسیاره‌که کردوه‌ته‌وه: (له‌م ئایه‌ته قورئانیه وا تێ ده‌گه‌ین (الذی خلق
الموت والحیاه لیبلوکم أیکم أحسن عملاً) (الملک:۲)) که مردن مه‌خلوقه ونیعمه‌تێکه
وه‌ک ژیان، هه‌رچه‌نده مردن له واتا زاهیریه‌که‌یدا به‌ماناى لێک هه‌ڵوه‌شان
ولێک ترازان وکوژانه‌وه‌ى ژیان وتێکشکێنه‌رى له‌زه‌ته‌کان دێت، ئه‌وجا مردن چۆن ده‌بێته
مه‌خلوق ونیعمه‌ت) که مردن مه‌خلوقه ونیعمه‌تێکه وه‌ک ژیان، هه‌رچه‌نده مردن
له واتا زاهیریه‌که‌یدا به‌ماناى لێک هه‌ڵوه‌شان ولێک ترازان وکوژانه‌وه‌ى ژیان
وتێکشکێنه‌رى له‌زه‌ته‌کان دێت، ئه‌وجا مردن چۆن ده‌بێته مه‌خلوق ونیعمه‌ت( ).
به‌م
پرسیاره که ده‌بینم که بیرێکى مه‌شغوڵ به پێناسه‌ى ڕ‌وى حه‌قى ئه‌م ئیشکاله سه‌رچاوه‌ى
گرتووه، وه ئه‌م پرسیاره‌ش سنورداره وله‌سه‌ر دوو فیکره‌ى دیارى کراو دامه‌زراوه،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه مردن نیعمه‌ته و ئه‌مرێکى وجودیه، ئه‌م دوو فیکره‌یه گرانه
وێناى بکه‌ن چ جاى ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بده‌ین بۆ خه‌ڵکى تر‌ى نزیک بکه‌ینه‌وه وبه‌توندی
وبه‌قه‌ناعه‌ته‌وه به‌ره‌ڤانى لێ بکه‌ین، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که مردن نیعمه‌ته
لاى نورسی له چوار ڕواڵه‌تدا خۆى نما ده‌کات:
یه‌که‌م:
مردن ڕزگارکه‌رى مرۆڤه له قورسایی ئه‌رکه‌کانى ژیان، وه‌له قورسایی ته‌کالیه‌فه‌کانى
مه‌عیشه‌ت، وه‌له‌هه‌مان کاتیش‌دا ویێاله له‌گه‌ڵ نه‌وه‌د ونۆ خۆشه‌ویستدا له
جیهانی به‌رزه‌خدا، که‌واته مردن نیعمه‌تێکی گه‌وره‌یه!
دووه‌م:ده‌رچوونه
له زیندان تاریک وته‌سکی دونیا، وه‌چونه ریعایه‌تی خالقه‌وه وه‌له‌ژێر سێبه‌رى
به‌رفراوانى ڕه‌حمه‌تیدا، ئه‌وه‌ش چوونه ناو نیعمه‌تى ژیانێکى به‌رفراوان وڕۆشنی
هه‌تا هه‌تاییه وه ترسیش بێزارى ناکات خه‌م وهه‌میش لێڵى ناکات.
سێیه‌م:
پیریه‌تی و هاوشێوه‌کانى له‌و هۆکارانه‌ن که ژیان گران وقورس ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ڕون ده‌کاته‌وه که مردن نیعمه‌تێکه له‌سه‌روو نیعمه‌ته‌کانى ژیانه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر
بیهێنیته پێش چاوت باپیره‌کانت به‌و حاڵه‌ى که هه‌یان بوو ئێستا له‌به‌رده‌متا
بوونایه له‌گه‌ڵ باوکتدا که گه‌شتوونه‌ته عومرى ڕه‌زاله‌تى، ئه‌و وه‌خته باش
تێده‌گه‌شتیت که چه‌ندێ ژیان نیقمه‌ته ومردنیش نیعمه‌ته، وه ئه‌توانرێش ده‌رکی
ئه‌وه بکرێت که چه‌ندی ره‌حمه‌ت له‌مردندایه وبه‌رده‌وام بوونی ژیانیش قورس
وگرانه، هه‌روه‌ها به دیقه‌ت دانى ئه‌و زینده‌وه‌رانه جوانانه‌ى که عاشقى
شیلاوی گوڵن له‌کاتى توند بوونی سه‌رماى زستان له‌سه‌ریان.
چواره‌م:
هه‌روه‌ک چۆن خه‌و پشوو وره‌حمه‌ته بۆ مرۆڤ، به‌تایبه‌تى بۆ نه‌خۆش وبریندار، به‌هامان
شێوه مردن –براى خه‌وه- ره‌حمه‌ت ونیعمه‌تێکى گه‌وره‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که
توشى نه‌خۆشی بێ ئومێد بوون وبیر له خۆکوشتن ده‌که‌نه‌وه.
به‌شی
دووه‌می پرسیاره‌که که په‌یوه‌سته به‌وه‌ى که مردن ئه‌مرێکى وجودیه نورسی ده‌ڵێت:
مردن له حه‌قیقه‌تیدا ته‌سریح وکۆتایی هاتنه به ئه‌رکه‌کانى ژیانی دونیا، وه
بریتییه له گۆڕینی شوێن ووجود، وه بانگه‌وازیشه بۆ ژیانی ماوه وهه‌تاهه‌تایی
وپێشه‌کیشه بۆى، هه‌روه‌ک چۆن هاتن بۆ دونیا به‌خه‌لق وته‌قدیرى خوایه، به‌هامان
شێوه‌یه ڕۆیشتنیشمان له‌دونیا به خه‌لق وته‌قدیر وته‌دبیرێکى خواییه، چونکه
مردنی زینده‌وه‌رێکى ساده‌ى وه‌ک –ڕووه‌ک- سیستمێکى وردمان نیشان ده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌فراندنی
خالقدا که‌له‌خودى ژیان گه‌وره‌تر وڕێکتره، مردنی به‌روبووم وتۆو له‌ڕواڵه‌تدا
لێک هه‌ڵوه‌شان وشیبونه‌وه‌یه‌که بریتیه له کۆمه‌ڵه هاوکێشه‌یه‌کی کیمیاوی یه‌ک
له‌دوای یه‌ک له‌و په‌ڕی وردیدایه، وه‌تێکه‌ڵکردنی وردى مه‌قادیره‌کانى پێکهێنه‌ره‌کانیه‌تی
له‌و په‌ڕى وردی وهاوسه‌نگیدایه، وه پێکهاته‌ى گه‌ردیله‌کان له‌و په‌ڕى
دانایدایه، چونکه ئه‌و مردنه‌ى که نابینرێت وبه‌و سیستمه حه‌کیم ووردیه جوانه‌یه
که‌له‌شێ،ه‌ى ژیانێکى گه‌شه‌کردووى گوڵه گه‌نم وڕووه‌که به‌رهه‌مداره‌کاندا ده‌بینرێت،
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که مردنی تۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى ژیانه بۆ ڕووه‌کێکى
نوێ، گوڵ وبه‌روبووم، به‌ڵکو مردن ژیانێکى تازه‌یه، که‌واته مردن مه‌خلوقێکى ڕێک
ودروسته وه‌ک ژیان.
هه‌روه‌ها
ئه‌وه‌ى له‌گه‌ده‌دا ڕووده‌دات له‌مردنی میوه وخۆراکی ئاژه‌ڵى، له‌ڕاستیدا سه‌ره‌تا
ودروستبوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌و خۆراکه له‌به‌شه راقیه‌کانى ژیانی مرۆڤدا. که‌واته
ئه‌م مردنه مه‌خلوقێکى زۆر ڕێکتره له ژیانی ئه‌و خۆراکانه.
ئه‌گه‌ر
مردنی ڕووه‌ک –که نزمترین چینه‌کانى ژیانه- مه‌خلوقێکى دروستکراوه به‌حیکمه‌ت،
ئه‌ى ئه‌بێ ئه‌و مردنه‌ى که دوچارى مرۆڤ ده‌بێت چۆن بێت که‌له‌به‌رزترین چینه‌کانى
ژیاندایه؟ بێگومان ئه‌م مردنه ده‌بێته به‌رهه‌می ژیانێکى به‌رده‌وام له جیهانی
به‌رزه‌خدا، ڕێک وه‌ک ئه‌و تۆوه‌ى که ده‌خرێته ژێر گڵه‌وه به‌مردنی ده‌بێته
ڕووه‌کێکی ته‌واو له‌جوانى وحیکمه‌ت له‌جیهانی هه‌وادا.
نورسی
توانی له ڕوانگه‌ى ئه‌م ده‌قه‌وه به بیره داگیرساوه‌که‌ى وزاناییه ناوازه‌که‌ى
به ناوه‌ڕۆکی ئه‌م شتانه‌دا شۆڕبێته‌وه تاکوو به‌هۆیه‌وه وێناندنێکى مه‌نتقیاین
لىَ به‌رهه‌م بهێنێت که عه‌قڵه‌کان بتوانن ده‌رکی بکه‌ن وهاوته‌ریبی بن، وه هه‌ندێک
ڕواڵه‌تى ماددی هه‌ڵبژارد بۆ ده‌ست نیشانکردنی وجودیه‌تی مردن به‌شێوه‌یه‌ک که
بینین به‌درۆى ناخاته‌وه.
مردن
لاى نورسی سه‌ره‌تاى گه‌شتێکى نوێی ژیانه دواى ئه‌وه‌ى که رۆح ده‌سپێررێت تاکو
قۆناغێکى تر ده‌ست پێ بکات به‌رزتر وجوانتر بێت له‌و ژیانه بینراوه مه‌ئلوفه.
به‌م
شێوه‌یه مردن لێوارێکى گواستنه‌وه‌یه وڕێگایه‌که بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ ژیانێکى
خۆشتر، وه ده‌رئه‌نجامى مرۆڤیش زۆر له‌و ده‌نکه گه‌نمه یان تۆوه ده‌چێت که ده‌خرێته
ژێر گڵه‌وه وئاو ئه‌درێت وبه‌هۆى کۆمه‌ڵێک کارلێکردنی کیمیاوی ڕێک وپێکه‌وه وبه‌گوێره‌ى
یاسایه‌کی جێگیر ودامه‌زراو ده‌ست ده‌کات به گۆڕان که پێشتر له‌به‌رچاوی خه‌ڵکى
ته‌نها ده‌نکه تۆوێکى بۆگه‌نی هه‌ڵئاوساو بووه، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌ک له له‌فه‌ێیله‌که‌ى
جیاده‌بێته‌وه وده‌یه‌ها گوڵه‌گه‌نم هه‌ڵده‌گرێت وهه‌رگوڵێکیش ده‌یه‌ها ده‌نکی
تیادایه.
به‌م
بینشه ناوازه‌یه نورسی توانی بگاته مه‌به‌ست له‌وه‌ى که مردن ئه‌مرێکى وجودیه،
مادام ئه‌م مردنه بریتیه له‌چه‌رده‌یه‌ک کارلێکى ڕێک ودروست به‌هۆیه‌وه مرۆڤ بۆ
جارێکى تر بونی خۆى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه ئه‌م چه‌رده کارلێکه ته‌نها ئه‌مرێکى
وجودیه وقورئان ئاماژه‌ى بۆ کردووه به (الذی خلق الموتَ) (الملک:۲).
ئه‌م
لێکدانه‌وه‌ى نورسی گرنگیه‌کی زۆرى هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى خه‌ریکی خوێندنی عه‌قیده
وته‌فسیرن وه‌ک یه‌ک، وگرنگیشی له‌م تێبینیانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌ویش نورسی
توانى به‌بێ ته‌ئویل وزۆر به‌ڕونى وجودیه‌تی مردن نزیک بکاته‌وه ئه‌و کاره‌ى که‌له‌دێر
زه‌مانه کارێکى گران بووه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌یان لێکداوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها
گرنگیه‌کی تر‌ى له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که نورسی توانى وێنه‌یه‌کی ئاساییمان بداتى
سه‌باره‌ت به‌مردن، چونکه مردن به‌م شێوه‌یه فه‌نا وتوانه‌وه وکۆتایی نییه، به‌ڵکو
ته‌نها گواستنه‌وه‌یه‌که بۆ قۆناغێکى ته‌واوتر وباشتر.
وه‌ئه‌م
لێکدانه‌وه‌ى نورسی ده‌ڕوانێته وته‌که‌ى ئه‌بو عه‌لاى مه‌عه‌ڕیی که ده‌ڵێت:
خلق
الناس للفناء فضَلتْ ڕمه یحسبونهم للنفاد
إنما
ینقلون من دار ڕعمال إلى دار شقوه ڕو رشاد
هه‌میشه
ترس له‌مردن په‌یوه‌ست بووه به‌ماناى فه‌نا ونه‌مانه‌وه، به‌م شێوه‌یه مرۆڤ
بوبه کۆیله‌ى ئه‌م ترسه، ئه‌ى ڕوانیه مردن که جه‌نگێکه ڕوبه‌ڕوى بوونى مرۆیی
وتێکده‌رى که‌ینونه‌تیه‌تی، بۆیه ڕکى لێی ئه‌بێته‌وه وخۆى به‌دور ده‌گرێت له هه‌موو
هۆکاره‌کانى ئه‌گه‌ر تێکۆشانیش بێت له پێناو حه‌قدا وپارێزگاریش بێت له‌بیروباوه‌ڕ
وڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ش بێت بۆ باتڵ.
فه‌لسه‌فه‌ى
مردن لاى نورسی ئیعلانی مانه‌وه‌ى مرۆڤه‌وبه‌رده‌وام بونیه‌تی وپه‌یوه‌ندی ژیانی
داهاتووى به ژیانی یه‌که‌میه‌وه، وه ره‌فزێکه بۆ فه‌لسه‌فه‌ى عه‌ده‌م ونه‌مان
وڕه‌شبینی که فه‌لسه‌فه مادیه‌کان بڵاویان کردووه‌ته‌وه که ژیانی مرۆڤیان ته‌نها
له قۆناغى یه‌که‌می گه‌شته‌که‌یدا کورت هه‌ڵهێناوه، وه واى تێگه‌یاندووه که
مردن کۆتاییه‌تی وتێکده‌ریه‌تی بۆیه ئه‌مه بویه کێشه‌لاى.
له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌مانه‌ى ڕابورد لێکدانه‌وى نورسى له زۆر ڕووه‌وه که‌ڵک وسودی هه‌یه،
سودبه‌خشه له‌ڕوى عه‌قیده‌وه، چونکه باس له‌دیارده‌ى مردن ده‌کات وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک
بۆ ڕۆژی دوایی، وه به‌شێکه له‌و غه‌یبه‌ى که هه‌موو ئیمان دارێک باوه‌ڕى پێیه‌تی.
وه
ئه‌م لێکدانه‌وه‌ى نورسی له بوارى ده‌رونیدا سودێکى زۆرى هه‌یه، چونکه دڵنیایی
وهێمنیه‌ک ده‌دات به مرۆڤ له‌گه‌ڵ زاتیدا له‌هه‌ردوو ڕه‌هه‌ندى یه‌که‌م ودووه‌مدا،
دواتر له شه‌ئنی مردن که‌م ده‌کاته‌وه ونایکاته ئه‌و شه‌به‌حه ترسێنه‌ره‌ى که
مرۆڤ به‌فه‌نا ده‌بات وتێکی ده‌دات، وه هاو وێنه‌ى ئه‌م هه‌سته ئازایه‌تیه‌کی
تایبه‌تی ده‌دات به‌مرۆڤ بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ناره‌حه‌تیه‌کان وبه‌زاندنی گرفته‌کان،
مادام مردن دایین شته له‌گه‌ڵ مرۆڤدا وئه‌ویش له ڕاستیدا ته‌نها گه‌شتێکه به‌ره‌و
ژیانێک تیایدا ده‌رون ئۆقره وئارام ده‌گرێت، چونکه به‌ڕاستى ڕۆژی دوایی ژیانه
ئه‌گه‌ر ده‌زانن.
سه رچاوه : به خته وه ری