شيعر و ئه ده ب

کورد کییه‌؟

کورد کییه‌؟

عزیز صادقی
******************************
ئێستا شه‌وه‌ ، شه‌وێکی تاریک
 شه‌وێکی پڕچرپه‌ی دپ ته‌زێن
ئاه‌ چه‌ شه‌وێکه‌
به‌پام پێتان بیژم
 شه‌ویی ئێمه‌ و رۆژی ئێمه‌
له‌ هه‌مۆ شه‌ۆیک تاریک ترو دپ ته‌زێنتره‌
شه‌ۆێک پڕ له‌گریان
پڕ له‌ هاوار
پڕ له‌ خه‌یاپ !
گریانی چی ؟   هاواری چی ؟   خه‌یاپی چی ؟
لێم بپرسن               لێم مه‌ترسن !
مه‌ترسن دپم ڕزاێه‌و ئیتر کۆن کۆن نابێت
ئیتر ناتۆقێ و نامرێ …
نانا لێم بێرسن
لێم مه‌ترسن
من له‌ خۆتانم !
ئای خۆتان  خۆتان   خۆتان   …
خۆتان کیین؟!
ئٌێوه‌ داخی دپی منن
ئێوه‌ جه‌رگی بریانی منن
ئێوه‌ پێکه‌نین و گریانی منن
ئێوه‌ ئه‌وین و سه‌روسامانی منن
ماپی من و گیانی من و که‌س و کاری منن …
نا هێشتا خۆتان نه‌ناسیوه‌
ئێوه‌ ئه‌وانه‌ن که‌ روتان نیه‌
 به‌ زوانی خۆتان بدۆین
ئێوه‌ ئه‌وانه‌ن که‌ ناتوانن
به‌ الف و بٌێی خۆتان بنوسن
ناۆیرن ده‌ردی خۆتان نه‌ بۆ که‌س
بۆ خۆیشتان ده‌ربڕن
ئێوه‌ خۆتان ،خۆتان ئه‌خۆن
ئێوه‌ خۆ خۆرن !
ماپه‌کانتان سه‌نگه‌ری دۆژمنانتانه‌
براکانتان
خۆشکه‌کانتان
که‌سه‌کانتان
هه‌مۆ خه‌نجه‌ری سینگتانن .
ئێوه‌ له‌ت له‌ت کراون
له‌ یه‌ک پچراون
سه‌رلێ شێواون
رانێکی بێ شوانن
گورگه‌کان که‌وتونه‌ ناوتان
ملتان ئه‌شکێنن و
له‌ناوتان ئه‌به‌ن
ئێوه‌ بێ گه‌وره‌ن بێ رابه‌رن بێ یاسان
نانا !
ئاخ داخه‌که‌تان به‌جه‌رگم
ئێوه‌ هه‌ژارن
نه‌دارن
خه‌په‌تیاون
به‌ش خوراون
ده‌رکراون
داگیرکراون
ئێوه‌ له‌ ماپی خۆتان
له‌ کۆت و زه‌نجیر کراون
ئاخ به‌خوا ده‌ردتان زۆر کاریه‌ !!!
خۆیشم له‌ ئێوه‌م
نا گیانه‌ پێم عار نیه‌
به‌خوا تا بمێنم
ئه‌وکاته‌ێ که‌ بمرم
« هه‌ژار » ئاسا هه‌ر له‌ ئێوه‌م
من کیم ؟         من کیم ؟
ئه‌من کوردم ، کورد
کوردێکی مۆسپمان
منیش به‌نده‌یی خواو
یه‌ک له‌ مێله‌تانی خوپقاوی ئه‌وم
خوا خوپقاندومی
ئازاد و بێ باک
پڕ تین و هیوا
مۆختار و هوشیار
خواکه‌م فێری کردوم
خۆم بناسم و خه‌پکیش بمناسێ
خواکه‌م وه‌کو ڕانی بێ شوان
وێپی نه‌کردوم
تاکو گورگ له‌ت له‌تم کات
نا نا من بێ گه‌وره‌و رابه‌ر نیم
سه‌رگردان و بێ یاسا نیم
رابه‌ری من که‌سێ بوو
هه‌پبژارده‌ی خواکه‌م بوو
تاجی سه‌ری هه‌موان
رابه‌ری گشت رابه‌رێ بوو
رێره‌وی هاوسه‌نگه‌رانی
ناسراوی هه‌مو دنیا و که‌سان بوو
ناوی خۆش و پڕ ره‌حمه‌ت بوو
محمد بوو محمد
یه‌که‌م هه‌پلگری ئاپای رزگاری گه‌لان
رمێنه‌ری کۆشکی زۆرداران
یاری ده‌رو هیوای هه‌ژاران
دایک و باوکی هه‌تیوان
یه‌که‌مین یاسادانه‌ری سه‌ربه‌ستی و ئازادی
قانونی دامه‌زراوی خواێه‌
له‌ هه‌مو شۆین و کاتێ ره‌واێه‌
نه‌بوو ئه‌مرۆ و سبه‌ێ
له‌ بۆ هه‌تا هه‌تاێه‌
نه‌جات ده‌رو رێ نیشان ده‌ره‌
ژیان بێ ئه‌و بێ خێر و به‌ره‌
ئه‌وه‌ی روی هێنا داێم سه‌روه‌ره‌
هه‌ر که‌س پشتی کرد
بێ شک ئه‌بته‌ره‌
نا مه‌گه‌رن      سه‌رگه‌ردان مه‌بن
خۆتان به‌ ده‌م گورگه‌و مه‌ده‌ن
بێن وه‌کو من بڕوا بێنن
تاکو ئازاد و ڕزگار و به‌خته‌وه‌ری
هه‌ر دو دنیا بن .
بێ ده‌س ۸/۸/۸۴


 

 

 

 

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا