چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ک پێشکه‌ش به&
چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ک پێشکه‌ش
به خوشکانمان
گوڵبژێرێک له‌و فه‌رمووده به‌نرخانه‌ی یێغهمبهری پێشه‌وا
محمد (صلى الله علیه وسلم), له‌سه‌ر چۆنێتی هه‌ڵسوکه‌وت وجۆری به‌شداری وئاماده‌یی
وهاوکاری له‌بواره جیاجیاکاندا, ته‌نانه‌ت چۆنێتی هه‌ستان به‌پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی
نوێ, دیاره ئاشکرایه فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ریش ئه‌رکی جێ به‌جێ کردنی سه‌رشانی
هه‌موو موسڵمانێکه. به‌و هیوایه‌ی سوودمه‌ند بێت به هه‌موو دایک و خوشکێکی
ئیماندار.
۱۵-
ده‌رباره‌ی چاکه‌کردن له‌گه‌ڵ خێزاندا
له دوا وه‌سێتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) پێش وه‌فاتی
فه‌رمووی: (الله الله فی النساء، فإنّهُنّ عَوانٌ فی أیدیکم، أخذتموهم بأمانه
الله). أخرجه النسائی فی الکبیرى، واته: (بۆ خاتری خوا ئاگاداری ئافره‌تان بن, ئه‌وان
له‌ژێر چاودێریتان و به‌ئه‌مانه‌تی خوا له‌ده‌ست ئێوه‌دان).
۱۴- ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتی ژن
و پیاو له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا.
له‌جابره‌وه ده‌گێڕنه‌وه که وتوویه‌تی: کُنّا مع
النبی فَلمّا قَدّمنا المدینه ذهبنا لندخل، فقالَ: (امهلوا حتى تدخلوا لیلاً لکی
تمتشط الشعثه وتستحد المغیبه). متفق علیه، واته: له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا بووین
(صلى الله علیه وسلم), کاتێک نزیک مه‌دینه بووینه‌وه, به‌نیاز بووین به‌ره‌و
ماڵه‌کانمان بکه‌وینه ڕێ, پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ( هێواش بن,
تاکو شه‌وتان به‌سه‌ردا دێت, بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان قژیان دابهێنن و خۆیان بڕازێننه‌وه).
۱۳- ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی نیکاحی
(متعه).
له حه‌زره‌تی عه‌لی یه‌وه (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ
بێ) ده‌گێڕنه‌وه که وتوویه‌تی: (نَهى رَسول الله عن متعه النساء). أخرجه السبعه
إلا أبا داود،، واته: پێغه‌مبه‌ر نیکاحی متعهی قه‌ده‌غه کردووه. نیکاحی (متعه)
واته هاوسه‌رگیری کاتی.
۱۲- ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی ژن به ژن.
ئیبن عومه‌ر (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) وتویه‌تی:
(نهى رسول الله عن الشِغار) متفق علیه، واته: ئیبن عومه‌ر (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای
لێ بێت) وتویه‌تی: ( پێغه‌مبه‌ر ژن به ژنی قه‌ده‌غه کردووه).
۱۱– ده‌رباره‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی
به‌زۆر به‌شوودانی کچ.
(زوّجَ جذام بنته خنساء، وه‌ی کارهه، فأتتْ خنساء الى
رسول الله، فرَدّ نکاحها) (أی فسخها). متفق علیه: جوزام خه‌نسای کچی به‌زۆر دا به‌شوو,
خه‌نساش هاته لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم), پێغه‌مبه‌ری خواش زه‌واجه‌که‌ی ڕه‌ت کرده‌وه واته
(هه‌ڵیوه‌شانده‌وه) چونکه کچه‌که خۆی ڕازی نه‌بووه‌و
به‌زۆر دراوه به شوو.
وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (لا
تُنْکَحُ الأیم حتى تستأمر ولا تُنْکحُ البِکْرُ حتى تُسْتَأذن) واته: (بێوه‌ژن
تاکو فه‌رمانی پێ نه‌درێت و, کچیش تا مۆڵه‌تی لێ وه‌رنه‌گیرێت, ماره‌یی نایه‌ت)
۱۰- ده‌رباره‌ی مۆڵه‌تی بینینی ئافره‌تی خوازراو.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إذا
خطبَ أحدکم المرأه فإنْ استطاع أن
ینظر منها الى ما یدعوه الى نکاحها فلیفعل) رواه احمد وابو داود وصححه الحاکم، واته: (ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان به‌نیاز بوو
ئافره‌تێک بخوازێت و بوار هه‌بوو بیبینێ تا بیخوازێت, باسه‌یر بکات).
۹-
ده‌رباره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خوازیاری موسڵمان.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إذا
أتاکم مَنْ تَرْضَونَ دینَه وخُلُقَه
فَزَوِّجُه، إلاّ تفعَلوا تکمْ فِتْنهٌ فی الأرض وفسادٌ عریض) رواه الترمذی بسند حسن وابن ماجه والحاکم، واته: (گه‌ر یه‌کێک
هاته داخوازی کچتان و ڕازی بوون له ئاین په‌روه‌ری و ڕه‌وشتی، ئه‌وا لێی ماره
بکه‌ن, گه‌ر وانه‌که‌ن فیتنه‌و ئاشوبێکی گه‌وره له‌سه‌ر زه‌وی وبهدڕهوشتییهکی زۆر بڵاوو به‌رپا
ده‌بێت).
۸-
ده‌رباره‌ی بایه‌خدان به ئافره‌تی دیندار له هاوسه‌رگیریدا.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی:
(تُنْکَحُ المَرْأهُ لأربَعٍ: لِمالِها
ولِحَسَبِها ولِجَمالِها ولِدِینِها، فاظفرْ بذاتِ ا‌لدین تَرِبَتَ یَداک) رواه البخاری واته: (ئافره‌تان بۆیه‌کێک له‌م چواره
هه‌ڵده‌بژێرێن و ده‌خوازرێن: یان بۆ ماڵ و سه‌روه‌ت, یان له‌به‌ر ڕێزداری خانه‌واده‌ی,
یان له‌به‌ر جوانییه‌که‌ی, یان له‌به‌ر ئاین په‌روه‌رییه‌که‌ی, جا ئافره‌تی خاوه‌ن
باوه‌ڕ بخوازه تا ژیانت به‌خته‌وه‌ر بێت).
۷-
ده‌رباره‌ی بایه‌خدان به هاوسه‌رگیری:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (النکاح
مِنْ سُنَّتی فَمَنْ لَمْ
یَعْمَلْ بِسُنّتی فَلَیْسَ منی، وتزوجوا فإنی مُکاثر بکم الأمم) رواه ابن ماجه، واته: (هاوسه‌رگرتن له سوونه‌تی منه، هه‌ر
که‌سێک لێی لابدات شوێنکه‌وته‌ی ئایینه‌که‌م نییه, هاوسه‌ر بگرن, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
من ده‌مه‌وێ ژماره‌تان له‌هه‌موو گه‌لانی تر زیاتر بێت).
۶-
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی زایه‌ندی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إذا
باتتْ المَرْأه مُهاجِره فِراش
زوجِها لَعَنَها الملائکه حتى ترجع). رواه البخاری ومسلم، واته: (ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک به‌بێزاری جێی هاوسه‌ری جێ هێشت و به‌دوور
له‌و ڕۆژ بکاته‌وه, فریشته‌کان نه‌فره‌ت وله‌عنه‌تی لێ ده‌که‌ن تا ده‌گه‌ڕێته‌وه).
۵-
ده‌رباره‌ی ڕێزی کچ لای پێغه‌مبه‌ر.
حه‌زره‌تی عائیشه دایکی موسڵمانان (خوا لێی ڕازی بێت)
ده‌ڵێت: إن فاطمه بنت النبی (صلى الله علیه وسلم) کانتْ إذا دَخلَتْ على النبی
قامَ إلیها، فرَحِبَ بها، وقَبّلَها وأجلسها
فی مجلسه) متفق علیه، واته: (هه‌رکاتێک فاتمه‌ی کچی پێغه‌مبه‌ر سه‌ری له پێغه‌مبه‌ر
بدایه, پێغه‌مبه‌ر له‌به‌ری هه‌ڵده‌ستاو پێشوازی لێ ده‌کرد, ماچیشی ده‌کردو له‌جێی
خۆیدا دای ده‌نا.
۴-
ده‌رباره‌ی دادپه‌روه‌ری له‌نێوان منداڵاندا.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (اتّقوا
اللهَ واعدِلوا فی اولادِکم) متفق
علیه، واته: (سنووره‌کانی خوا بپارێزن و له‌نێوان منداڵه‌کانتاندا دادپه‌روه‌ربن).
۳-
ده‌رباره‌ی یه‌کسانی خستن له نێوان منداڵاندا:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ساووا
بینَ أولادکم فی العطیّه) رواه الطبرانی، واته: (له نێوان منداڵه‌کانتاندا یه‌کسانی
بنوێنن له بهخشیشدا).
2-
ده‌رباره‌ی کاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی دایک و باوک له‌سه‌ر منداڵ:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (ما مِنْ
مَولودٍ إلاّ یُولَد على
الفِطْرَهِ، فأبواهُ یُهَوِّدانَه أو یُنَصّرانه أو یُمَجِّسانه) رواه مسلم، واته/ (هه‌موو کۆرپه‌یه‌ک له‌سه‌ر سروشتی خواناسی
له‌دایک ده‌بێت, به‌ڵام باوک ودایکیان به‌ره‌و جووله‌که‌بوون یا گاوربوون یا
ئاگرپه‌رستی ده‌یبه‌ن).
۱-
ده‌رباره‌ی جیاوازی نه‌خستن له نێوان کوڕ‌و کچدا:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی:
(مَنْ کانَتْ له اُنْثى فَلَمْ یَئدْها ولم
یهنْها ولم یؤثِّر علیها وَلَدَهُ أدخلَهُ الله الجَنّه) متفق علیه، واته/ (هه‌ر که‌سێک کچێکی هه‌بوو زینده به‌چاڵی
نه‌کردو, زوڵم و سته‌می لێ نه‌کردو سنگی کوڕه‌که‌ی به‌سه‌ردا نه‌شکانده‌وه, خوای
په‌روه‌ردگار ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه).
ماڵپه‌ڕی خوشکان