ره‌مه‌زان نزیکبوونه‌وه‌یه له خ
ره‌مه‌زان کردنه‌وه‌ى رۆح و نزیکبوونه‌وه‌یه له خوا
گۆران نورى
ئه‌وا ئه‌مساڵیش به خزمه‌تى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان گه‌یشتینه‌وه، مانگى عیبادهت و جیهاد له پێناوى به‌رزکردنه‌وه‌ى ئیسلامدا، مانگى خۆ یه‌کلا کردنه‌وه بۆ به‌ندایه‌تى خوا و خۆ پاک کردنه‌وه و وازهێنان له گوناه و به‌ره‌و خوا چوون، مانگى دابه‌زینى قورئان و کۆت و زنجیرکردنى شه‌یتانه‌کان، مانگى زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌وا و نه‌فس و تۆبه و گهرِانهوه له گوناه و تاوان.مانگى ره‌مه‌زان مانگى سه‌رقاڵبوون به عیبادهت و خواپه‌رستى و چاکه، له‌م مانگه‌دا به‌نده‌کانى خوا سه‌رقاڵى به‌ندایه‌تى و په‌رستنى په‌روه‌ردگاریانن، به رۆژووه‌که‌یان هه‌ر له هه‌ستانى پارشێوه‌وه هه‌تا رۆژوو شکاندن و دواتر ته‌راویح و قورئان خوێندن و، دواتر زیندووکردنه‌وه‌ى شه‌وانى قه‌در به مانه‌وه له مزگه‌وتدا (ڕعتکاف) کردن، هه‌ر بۆیه له ده‌قه‌کانى قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده قه‌شه‌نگه‌کانى پێغه‌مبه‌ر بۆمان روون ده‌بێته‌وه که ئه‌م مانگه مانگى فه‌زڵ و گه‌وره‌یى و به‌ده‌ستهێنانى گه‌وره‌ترین بازرگانییه، که ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانى کرده‌وه‌ى چاکه و پاداشت وه‌رگرتنه له خواوه. ئه‌م مانگه چۆن بیکه‌ینه ده‌ستکه‌وت بۆ خۆمان؟ ئه‌م مانگه پرِ له به‌هره‌یه بۆ موسڵمان، گه‌ر بیه‌وێت ده‌سکه‌وتی بێت، ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسى بکه‌م و له‌سه‌رى بدوێم، ئه‌وه‌یه که چۆن پێشوازى له‌م مانگه پیرۆزه بکه‌ین و چۆن ئاوێته و تێکه‌ڵاوى ئه‌م ره‌مه‌زانه بین، با ئه‌م ره‌مه‌زانه به‌خۆدا چوونه‌وه بێت. چۆن بتوانین ئه‌م مانگه کاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر دڵ و ده‌روون و جه‌سته و ره‌نگ و کردارمان هه‌بێت؟ به کرداره‌کانمان به خێر و یارمه‌تى و هاوکاریه‌کانمان، بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى ته‌قوا پێمانه‌وه دیاربێت، با له‌ژێر رۆشنایى ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا به‌خۆدا چوونه‌وه‌یه‌ک بکه‌ین، که خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ێاڕَیُّهَا الَّژِینَ آمَنُوا کُتِبَ عَڵیْکُمْ الێِّێامُ کَمَا کُتِبَ عَڵى الَّژِینَ مِنْ قَبْلِکُمْ ڵعَلَّکُمْ تَتَّقُونَ) با ئه‌م ئایه‌ته رۆشنایى بێت بۆمان و له‌ژێر چاودێرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و رۆژووى ئه‌مساڵمان له عاده‌ت و خو پێوه‌گرتن و چاولێکه‌رى و ئولفه‌ت پێوه گرتنه‌وه بگۆرِین بۆ زیندوویه‌تى عیبادهت و به‌ندایه‌تى راسته‌قینه‌ى خواى گه‌وره و، ته‌واو دڵ په‌یوه‌ستبوون به په‌روه‌ردگارمانه‌وه و، راستگۆیى بکه‌ینه مانشێتمان و، دوورکه‌وتنه‌وه له که‌مته‌رخه‌مى کردن له عیبادهت له‌م مانگه بههرهدارهدا، ئه‌ویش:ـ
* هه‌موو ساڵىَ که مانگى ره‌مه‌زان دێت، رۆژووى ئه‌م مانگه ده‌گرین و، بهرِۆژوو ده‌بین و ته‌راویح ده‌که‌ین، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى که واجبه‌که له کۆڵ خۆمان بکه‌ینه‌وه، ده‌با ئه‌مساڵ له‌م مانگى ره‌مه‌زانه پیرۆزه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌که‌م رۆژى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان، رۆژووه‌که‌مان بگۆرِین بۆ به‌دیهێنانى واتای ( من ێام رمچان ڕیمانا واَحتسابا) بێت تا ئامانجه‌که‌ى که (غفر له ماتقدم من ژنبه) بێته‌دى.
* زۆر له گه‌نجان و لاوان و خوشک و براکانمان له ره‌مه‌زاندا داده‌نیشین خه‌تمى قورئان ده‌که‌ینه‌وه، جارێک و دووجار و چه‌ند جارێکیش ده‌یکه‌ین و قورئان زۆر ده‌خوێنینه‌وه، ده‌با بێن ئه‌مساڵ یه‌کجار خه‌تمى قورئانى پیرۆز بکه‌ین و قورئان خوێندنه‌وه‌که‌مان به سه‌رنجدان و تێگه‌یشتنه‌وه بێت، به نیه‌تى جێبهجىَ کردنى قورئانى پیرۆز بێت، نه‌ک ته‌نها خوێندنه‌وه‌بێت و به‌س.
* هه‌موو ساڵێک زۆربه‌ى نوێژه‌کانمان به جه‌ماعه‌ت ده‌که‌ین، ده‌با ئه‌مساڵى ره‌مه‌زان هه‌موو نوێژه‌کانمان به جه‌ماعه‌ت بێت و له‌گه‌ڵ (الله اکبر)ى ده‌ستکردن به جه‌ماعه‌تدا ئاماده‌بین.
* هه‌موومان له ره‌مه‌زاندا جۆره‌ها خواردنى جۆراوجۆر و خۆش و به‌تام له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانماندا ئاماده ده‌که‌ین، تا له سفره‌ى خوانى ئێواره‌ى رۆژوو شکاندنماندا بیخۆین، ده‌با ئه‌مساڵى ره‌مه‌زان خه‌مخۆرى خۆراکى ئیمان و رۆح و جه‌سته و نزیکبوونه‌وه بین له خوا.
* هه‌موو ره‌مه‌زانێک ده‌که‌وینه یارمه‌تى هه‌ژار و لێقه‌وماوان، ده‌با ئه‌مساڵى ره‌مه‌زان یارمه‌تى خۆمان بده‌ین و هه‌وڵ بده‌ین له ئاگرى دۆزه‌خ خۆمان رزگار بکه‌ین.
* با ئه‌مساڵى ره‌مه‌زان بکه‌ینه ساڵى برایه‌تى و خۆشویستنى یه‌کترى و ده‌ست له‌ملان کردنى یه‌کتر و خۆشى دهربرِین بۆ یه‌کترى، هه‌روه‌ک چۆن له‌پاڵ یه‌کدا و له ریزێکى راست و به ته‌نیش یه‌که‌وه له نوێژه‌کانماندا قاچهکامان به‌یه‌که‌وه جووت ده‌که‌ین، با ئاوه‌هاش دڵمان ببه‌ستین به‌یه‌که‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سۆز و به‌زه‌یى په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست ببارێت به‌سه‌رماندا.
با هه‌وڵ بده‌ین رۆژانى ره‌مه‌زان به عیبادهت و زیکر و یادى خوا (..ڵئِنْ شَکَرْتُمْ لاَزِیدَنَّکُمْ…) و خوێندنه‌وه و ئاماده‌بوونمان له ریزی هه‌موو نوێژه جهماعهتیهکانماندا و شه‌وانى قه‌در به عیبادهت و زیکرى خوا زیندوو بکه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پاداشته به‌نرخه و پرِ به‌ها و گه‌وره‌یه‌مان له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت و له کیسى نه‌ده‌ین، نه‌وه‌ک ساڵێکى تر ره‌مه‌زان نه‌بینینه‌وه و مه‌لائیکه‌ى گیان کێشان به ئه‌مرى خوا رۆحمان بکێشێت و به‌ره‌و ماڵى هه‌تاهه‌تایى و بۆ هه‌میشه‌یى بیباته‌وه، ئیدى رهمهزانێکى تر نه‌بینین و به خزمه‌تى نه‌گه‌ینه‌وه.
رۆژووهوانى مانگى پرِ خێرى ره‌مه‌زان.. با هه‌موومان له‌م مانگى ره‌مه‌زانه‌دا که دوعای تیادا گیرا ده‌بێت و به‌ندایه‌تى تیادا گه‌وره‌یه، دوعاى چاکه و تۆبه و لێ‌خۆش بوون و ودوعا کردن بۆ موسڵمانان بکه‌ین و، ئاشتى و ئارامى و خۆشى بگه‌رێته‌وه نێو ماڵى کورد و سه‌رجه‌م گه‌ڵانى موسڵمان، خواى په‌روه‌ردگار له‌م مانگه پرِ به‌ره‌که‌ته‌دا له تاوانمان خۆشبێت و ئارامى و به‌رده‌وامیمان پێ ببه‌خشێت له‌سه‌ر رۆژووى ئه‌م مانگه پرِ به‌هایه.
سه رچاوه : یه‌کگرتوو