ماموستا پیره میرد
ماموستا پیره میرد
نووسینی: عه‌بدولموته‌لیب
پیره‌مێرد ناوی تۆفیق کوڕی مه‌حمود ئاغا، کوڕی هه‌مزاغای مه‌سره‌فه -“هه‌مزاغای مه‌سره‌ف”یش پیاوێکی ناسراوی کاتی خۆی بووه و له سه‌رده‌می فه‌رمانڕاویی پادشای بابان‌دا، ته‌نانه کاروباری سه‌ره‌ک شالیاری و شالیاری پاره‌یی بینیوه بۆیان پیان ووتوه “مه‌سره‌ف” – له ساڵی ۱۸۷۶دا له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌کی “گۆیژه” له‌دایکبووه.
ئه‌و ساته‌ی پیره‌مێرد ته‌مه‌نی ده‌گاته شه‌ش حه‌وت ساڵی، نێرراوه‌ته حوجره‌ی مه‌لا حسینه گۆجه له شاری سلێمانی، ماوه‌یه‌ک له‌وێ وانه‌ی ئه‌خوێنێت، وا باس ده‌کرێت، که له‌وێ له‌سه‌ر هۆنراوه‌یه‌کی خواجا حافز له‌گه‌ڵ مامۆستاکه‌یدا تێکچووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی مامی له‌وێوه ئه‌یگوێزێته‌وه بۆ مزگه‌وتی مه‌لا سه‌عیدی زڵزله‌یی، که ئه‌یباته ئه‌وێ حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی پێی ده‌ڵێت: “تۆفیق ئومێد ئه‌که‌م ده‌مونه‌فه‌سی ئه‌م زاته پاکه بتکا به شاعیرێکی وه‌کو من!” – به‌و په‌یڤه‌ش ده‌رئه‌که‌وێت، که حه‌سه‌ن ئه‌فه‌ندی مامیشی هه‌ر شاعیر بووه.
پاش ماوه‌یه‌ک پیره‌مێرد ئه‌بێ به فه‌قێ له مزگه‌وتی هه‌مزاغای باپیری که شوێنه‌که‌ی نزیکی باخێک بووه پێیان ووتوه “باخی پووره‌به‌گی”، که له گه‌ڕه‌کی گۆیژه‌یه‌و چاپخانه‌که‌ی پیره‌مێرد نزیک ئه‌و مزگه‌وته‌یه، له‌وێ له‌و مزگه‌وته لای مه‌لا مه‌حمود ناوێک ده‌ستده‌کات به خوێندن و فێربوونی عه‌ره‌بی و وانه‌ی ئایینی.
پیره‌مێرد هه‌روه‌کو شێوازی حاجی قادری کۆیی و نالی و مه‌حوی و مه‌وله‌وی و زێوه‌ر، مزگه‌وتا و مزگه‌وت و شاربه‌شار گه‌ڕاوه و له هه‌ر شوێنک ماوه‌یه‌ک ماوه‌ته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی مزگه‌وته‌کانی شاری سلێمانی گه‌ڕاوه ئه‌وسا ڕووی کردۆته مزگه‌وته‌کانی شاری بانه له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.
که له بانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی، له ساڵی ۱۸۸۲دا کراوه به نووسه‌ری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه له سلێمانی و له ساڵی ۱۸۸۶دا کراوه به سه‌رنووسه‌ری دادگای شارباژێڕ و له ساڵی ۱۸۹۵دا کراوه به یاریده‌ده‌ری داواکاری گشتی له شاری که‌ربه‌لا له خواروی ئێراق، به‌ڵام ئه‌و کاره‌ی دوایی به‌دڵنه‌بووه و وازی له فه‌رمانی میری هێناوه.
له ساڵی ۱۸۹۸دا له‌گه‌ڵ شێخ سه‌عید حه‌فیدا (باوکی شێخ مه‌حمودی قاره‌مان) چووه بۆ تورکیا، بۆ ساڵی دوایی شێخ سه‌عید و تۆفیق پێکه‌وه چوون بۆ مه‌که بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی حه‌ج به‌جێبهێنن، له گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ تورکیا سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا و وه‌فایی شاعیریشیان له‌گه‌ڵ ئه‌بێ، وه‌فایی له‌ڕێگا کۆچی دواییکردووه، به‌مپێیه تۆفیق بوه به حاجی تۆفیق.
حاجی تۆفیق له نووسینی فارسی‌دا ده‌ستێکی زۆر باڵای هه‌بووه وه‌کو ئه‌ڵێن له‌و کاته‌دا مه‌گه‌ر ته‌نها (سلێمان به‌گ)ی باوکی مامۆستا گۆران، ئه‌وه‌ی به نووسه‌ری فارسی به‌ناوبانگ بووه، له ئاستی پیره‌مێرد له فارسی‌دا شاره‌زایی بوبێت.
له ساڵی ۱۸۹۹دا فه‌رمانی شاهانه‌ی بۆ ده‌رئه‌چێت و ئه‌کرێت به ئه‌ندامی کۆنگره‌ی باڵا له ئه‌سته‌مبوڵ و پله‌ی به‌گیه‌تی پێده‌به‌خشرێت، له‌و ماوه‌یه‌دا به هۆی “عزه‌ت پاشا”وه پیرمێرد ئه‌چێته قوتابخانه‌ی یاسا و بڕوانامه‌ی یاساناسی له‌وێ وه‌رئه‌گرێت.
که له ساڵی ۱۹۰۸دا بانگهێشتی مه‌رجی ئه‌کرێت و کۆنگره‌ی باڵا تێکئه‌چێت، ئیتر حاجی تۆفیق له ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ست ئه‌کات به کاری پارێزه‌ری و به نووسین و به‌ده‌رهێنانی ڕۆژنامه و گۆڤاره‌وه خه‌ریک ده‌بێت.
له‌سه‌ره‌تادا مافی ده‌رهێنانی “ڕه‌سملی کتاب”ی وه‌رگرتووه، له ساڵی ۱۹۰۷دا له‌پێش ئاگاداری مه‌رجی کۆمه‌ڵیه له‌و کوردانه پێکهاتبوو که له تورکیا له ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌ژیان به سه‌رۆکایه‌تی “شێخ عه‌بدولقادری شێخ عبیدڵڵا”، ئه‌و شێخ عه‌بدولقادره‌ی که له‌دواییدا تورکه که‌مالیه‌کان کردیان به‌سێداره‌دا و پیرمێرد به‌و بۆنه‌یه‌وه گه‌لێ هه‌ڵبه‌ستی به‌رزی مێژوویی بۆ وتوه. حاجی تۆفیقیش یه‌کێکبووه له ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمه‌ڵه.
ڕۆژنامه‌ی “کورد”، ئه‌وه‌ی زمانی ئه‌و کۆمه‌ڵه بووه، حاجی تۆفیق بردویه‌تی به‌ڕێوه، جگه له‌وه‌ش بۆ گه‌لێ ڕۆژنامه و گۆڤاری تر به فارسی و به تورکی گه‌لێ هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانی ناردوه. ئه‌و هه‌ڵبه‌ست و په‌خشانانه‌ی به‌ناوی “سلیمانیه‌لی تۆفیق” یاخود به‌ناوی “س.ت”وه بڵاوکردۆته‌وه.
له ساڵی ۱۹۰۹دا کراوه به سه‌رۆکی شارۆچکه‌ی “جوله‌مێرگ” و له ساڵی ۱۹۱۸دا بووه به لیپرسراوی “ئه‌ماسیه”. له‌و کاته‌دا خانه‌واده‌کانی له سلێمانیه‌وه ده‌ست ئه‌که‌ن به نامه‌نووسین بۆی به‌تایبه‌تی مسته‌فا سائیبی خوشکه‌زای گه‌لێ نامه‌ی بۆناردوه وه داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان لێکردوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان.
حاجی تۆفیق که زۆربه‌ی ته‌مه‌نی گه‌نجێتی و هه‌رزه‌کاری له تورکیادا ڕابواردبوو و له‌وێ ژنێکی هێنابوو دوو مناڵی لێ هه‌بوو، پاش ئه‌م ماوه دووروو درێژه ئاگری جگه‌ری دایکی نیشتمان هه‌ڵیگرت، سۆزی خۆشه‌ویستی کوردستان و به‌سه‌رهاته‌کانی خستیه جموجۆڵ و سه‌ر سه‌ودای گه‌ڕانه‌وه.
پیره‌مێرد ئاگری جگه‌ری دایکی نیشتمان ئارامی لێئه‌بڕێت، ئه‌سته‌مبوڵ به‌جێده‌هێڵێت وه ژنه‌که‌ی و دوو کوڕه‌که‌ی له تورکیا به‌جێ ئه‌هێڵێت و خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان.
حاجی تۆفیق چه‌ند ساڵێک له شاری سلێمانیدا ئه‌مێنێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی توخنی کاری میری بکه‌وێت، له ساڵی ۱۹۲۶دا له مانگی کانوونی یه‌که‌مدا شاره‌وانی سلێمانی ڕۆژنامه‌ی “ژیان” ده‌رئه‌هێنێت به سه‌رۆکایه‌تی “حسێن کازم” و پیره‌مێردیش ئه‌کرێت به‌سه‌رپه‌رشتی ڕۆژنامه‌که.
له ساڵی ۱۹۳۲دا “حسێن کازم” کۆچی دوایی ئه‌کات ئیتر پیره‌مێرد ئه‌کرێت به سه‌رۆکی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه، له ساڵی ۱۹۳۴دا چاپخانه‌که‌ی شاره‌وانی به‌کرێ ئه‌گرێت و مافی ڕۆژنامه‌ی “ژیان” ئه‌گۆڕێته سه‌رخۆی.
له ساڵی ۱۹۳۷دا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی شاری سلێمانیدا تێکئه‌چێت و چاپخانه‌که‌ی شاره‌وانی لێئه‌سه‌ندنه‌وه به‌ڵام پیرمێرد هه‌ر کۆڵنادات ئه‌چێت خانووه‌که‌ی ئه‌خاته ڕه‌هنی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی “هه‌تیوان”ه‌وه مافی ڕۆژنامه‌یه‌کی نوێ بۆ خۆی وه‌رئه‌گرێت وه به ناوی ڕۆژنامه‌ی “ژین”ه‌وه ده‌ری ئه‌هێنێت و چاپخانه‌ی ژینی دامه‌زراند.
پیره‌مێرد تا دواهه‌ناسه‌ی ژیانی به ڕۆژنامه‌ی چێتیه‌وه خه‌ریک بووه، تا له ۱۹ی حوزه‌یرانی ساڵی ۱۹۵۰دا له شاری سلێمانی کۆچی دواییکردوه و له‌سه‌ر خواستی خۆی له‌گردی مامه‌یاره، ئه‌وه‌ی جاران مه‌ڵبه‌ندی ئاهه‌نگ گێڕانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی بوو، به‌رامبه‌ر به ئه‌رخه‌وانه‌کانی گردی سه‌یوان بووه و له‌وێدا نێژراوه‌و بووه به‌هاوده‌می مامه‌یاره. یه‌کێک له‌و هۆنراوانه‌یی پیرمێرد، ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێک له‌گه‌ڵ ئاوازێکی به‌سۆز ڕه‌شایی و سه‌رماوسۆڵه‌ی زستانمان بۆ لاده‌بات و مزگێنی به‌هار و ساڵێکی نوێمان پێده‌به‌خشێت شیعری “نه‌ورۆز”ه.
شیعری نه‌ورۆز
ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆز هاته‌وه
جه‌ژنێکی کۆنی کورده به خۆشی و به هاته‌وه
چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه پێپه‌ست بوو تاکو پار
هه‌ر خوێنی لاوه‌کان بوو گوڵی ئاڵی نه‌وبه‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه سووره‌بوو که له ئاسۆی بڵندی کورد
مژده‌ی به‌یانی بۆ گه‌لی دوور‌و نزیک‌ئه‌برد
نه‌ورۆز بوو ئاگرێکی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه
لاوان به عشق ئه‌چوون به به‌ره‌وپیری مه‌رگه‌وه
ئه‌وا ڕۆژهه‌ڵات، له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه
تا ئێسته ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولـله سنگی کچان‌بێ له هه‌ڵمه‌تا
پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن‌و گرین
نامرن ئه‌وانه وا له‌دڵی میلله‌تا ئه‌ژین
ممنون از مطلبی که گذاشتید…