پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌ت
پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌ت بناسه!
دانیه عبدالله
ژیانی ثێغهمبهرناوی باوکی قاسمه محمد
کوری عبدالله کوری عبدالمطلب کوری هاشم کوری عبدالمناف کوری قصی کوری کلاب کوری
مره کوری کعب کوری لوی کوری غالب کوری فه‌ر کوری مالک کوری نهطیر کوری که‌نانه
کوری خزیمه کوری مدرکه کوری الیاس کوری مزر کوری نزار کوری معد کوری عدنان
……..
وه زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه رێک که‌وتونه
وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێک که‌وتونه که عه‌دنان کوری پێغه‌مبه‌ر اسماعیله خوای گه‌وره
لێی رازی بێت .
ناوه‌کانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت
له جابیر کوری مطعم ئه‌گێرنه‌وه ئه‌لێت
پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی [ ان لی اسماء وانا احمد ،وانا محمد ،وانا الماحی الذی
یمحو الله بی الکفر،وانا الحاشر الذی یحشر الناس علی قدمی،وانا العاقب الذی لیس
بعده احد ] متفق علیه
وه ابی موسی الاشعری گێراویتهوه له پیغه‌مبه‌ری
خوا فه‌رمویه‌تی : کان رسول الله صلی الله علیه وسلم یسمی لنا نفسه فقال [ انا
محمد ، واحمد ، و المقفی ، والحاشر ، و نبی التوبه ، ونبی الرحمه ] مسلم
واتا پێغه‌مبه‌ری خوا ناوی خۆی ئه‌برد و ئه‌یوت
من محمدم ، واحمدم ، ومقفیم ،و حاشرم ، و پێغه‌مبه‌ری تهوبهمه، و پێغه‌مبه‌ری
به‌زه‌یم .
پا کی نه‌سه‌بی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ‌بیت
خوێنه‌ری به‌رێز بزانه که پێغه‌مبه‌ری
خۆشه‌وست خوای گه‌وره باوباپیرانی له گوناحی زینا پاراستوه ..ئه‌گێرنه‌وه له
وا ُصله کوری الاسقع خوای گه‌وره لێی رازی بێت پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمویه‌تی [ ان
الله اصطفی من ولد ابراهیم اسماعیل ، واصطفی من ولد اسماعیل کنانه ، واصطفی من بنی
کنانه قریشا ، واصطفی من بنی قریش بنی هاشم ، وصطفانی من بنی هاشم ] مسلم
واتا خوای په‌روه‌ردگار ههلیبژاردوه له
منالی ابرایم اسماعیل ، وههلیبژاردوه له منالی اسماعیل کنانه ، وهههلیبژاردوه
له نه‌وه‌ی که‌نانه قریشیهکان ، وههلیبژاردوه له قریشیهکان به‌نی هاشم ،
ومنی هه‌لبژاردوه له به‌نی هاشم …مسلم
له دایک بونی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت
پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت له رۆژی
دووشه‌مه له مانگی ربیع الاول سالی فیل له دایک بوه العریاذ کوری ساریه خوای
گه‌وره لێی رازی بێت ئه‌لێت گوێم لێبو پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی [ ان عند الله فی
ام الکتاب لخاتم النبین ، وان ا‌دم لمنجدل فی طینه ، وسانباکم بتاویل ذلک ، دعوه
ابراهیم ، وبشاره عیسی قومه ، ورؤیا امی التی رات ، انه خرج منه نورا اضات له
قصور الشام ] احمد و الطبرانی….. واتا من لای خوای گه‌وره له ام الکتاب دوا
پێغه‌مبه‌رم کاتێ ا‌دم دروست نه‌کرا بوو له خۆڵه‌که‌ی وه پێتان راده‌گه‌یه‌نم بهگیرانهوهی
ئه‌وانه ، بانگهواوزی ابراهیم وه مژده‌ی عیسی بۆمیلهتهکهی ، وخه‌ونه‌که‌ی
دایکم که‌بینی کاتی له دایک بوونم ڕووناکیه‌ک له داوێنی کۆشکه‌کانی شامی ڕوناک
کرده‌وه.
په‌روه‌رده‌کردنی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای
لێبێت
چه ند ڕۆژێک سویبه شیری داوه به پێغه‌مبه‌ر
درودی خوای لێبێت ….دوای ئه‌وه‌ی بردیان بۆ بنی سعد کهحلیمه السعدیه خوا لێی
رازی بێت شیری داوه‌تێ هه‌تا ته‌مه‌نی بووه به چوار سال ، پێغمبه‌ری خوا له
هۆزی سعد ژیاوه هه‌ر له ته‌مه‌نی چوار ساڵی شه‌یتان له سینگی پێغه‌مبه‌ر ده‌رهێنراوه
له‌شی پیرۆزی پاک کراوه‌ته‌وه …هه‌ر دوای ئه‌و ڕووداوه خاتوو حه‌لیمه پێغه‌مبه‌ری
گه‌ڕانده‌وه بۆ لای دایکی ……خاتوو امینه دایکی پێغه‌مبه‌ر له رێگا ئه‌چێت
بۆ مه‌که کۆچی دوای ئه‌کات که‌ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت شه‌ش ساڵ ئه‌بێت
بۆ یه کاتێک پێغه‌مبه‌ری خوا ئهگهراوه بۆ مه‌که له ساڵی فتح ئیزنی له خوای
گه‌وره وه‌رگرت که بچێت بۆ سه‌ردانی دایکی ، پێغه‌مبه‌ری خوا گریاو ئه‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌ریشی
گریان فه‌رموی [ زوروا القبور فانها تذکر بالموت ] مسلم…. واتا سه‌ردانی
گۆرستان بکه‌ن چونکه مردنتان بیر دێنێته‌وه .
وه کاتی دایکی کۆجی دوایی کرد ام ایمن
گرتیه خۆی ، وه عبدالمتلبی بابیری بو به که‌فیلی باشان کاتیک ته‌مه نی که‌یشته
هه‌شت ساڵ باپیره‌شی کۆبی دوایی کرد وه وه‌سیه‌تی کرد که ئه‌بو تالبی مامی به‌خیوی
بکات و ئاکاداری بیت .
خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت
له ته‌مه‌نی بیست وپێنج سالی دا خه‌دیجه‌ی
هێنا ، کاتێ له‌گه‌ڵ غلامهکهی میسره چوبون بۆ شام بۆ تجاره‌ت میسره زۆر هه‌لسوکه‌وتی
جوانی له پێغه‌مبه‌ری خوا بینی له راستگۆی و ده‌ست پاکی ….کاتێ که گه‌رانه‌وه
میسره بۆ خه‌دیجه‌ی گێرایه‌وه ئه‌وکاته خه‌دیجه خوا لێی رازی بێت ویستی شو
بکات به پێغه‌مبه‌ر ، خه‌دیجه خوا لێی رازی بێت پێش سالی کۆجی به سێ سال کۆجی
دوایی کردوه وه پێغه‌مبه‌ری خوا هیچ ژنێکی نه‌هێناوه تا خه‌دیجه له ژیان مابو
کاتێ که خه‌دیجه خوا لێی رازی بێت وه‌فاتی کرد ئه‌وکاته پێغه‌مبه‌ری خوا سوده
کچی زمعهی هێنا خوا لێی رازی بێت ، دوای ئه‌وه عاشه کچی ابوبکرالصدیق ی هێنا
خوا لێی رازی بێت (ته‌نها ئه‌و کچ بوه که هێناویه‌تی )، دوای ئه‌وه حفصه کچی
عمر بن خطاب ی هێنا خوا لێی رازی بێت ، دوای ئه‌وه زینب کچی خزیمه هێناوه خوا
لێی رازی بێت ، دوای ئه‌وه ام سلمه ی هێناوه خوا لێی رازی بێت ، دوای ئه‌وه
زینب کچی جحش ی هێناوه خوا لێی رازی بێت ، دوا ئه‌وه جویریه کچی حارت هێناوه
خوا لێی رازی بێت ، دوای ئه‌وه ام حبیبه ی هێنا خوا لێی رازی بێت ، دوای ئه‌وه
صفیه کچی اخطب هێنا خوا لێی رازی بێت ، دوای ئه‌وه میمونه ی کچی حارس هێنا خوا
لێی رازی بێت وه ئه وه کۆتای خێزانیه‌تی که هێناویه‌تی .
مناڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت
هه‌موو مناڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای
لێبێت له خدیجه کچی خویلدن خوای لێی رازی بێت ته‌نها ابراهیم نه‌بێت له ماریه
قبطیهیه خوا لێی رازی بێت .
کوره‌کانی : ۱ قاسم،که پێغه‌مبه‌ری خوا
دورودی خوای لێبێت به باوکی قاسم ناویان ده‌برد ، ۲ عبدالله له کاتی ئیسلام له
دایک بووه ، ۳ ابراهیم له مه‌دینه له دایک بووه وساڵێک وده مانگ ژیا پێش
کۆچی دوای پێغه‌مبه‌ر دورودی خوای لێبێت به سێ مانگ کۆچی دوایی کرد.
کچه‌کانی : ۱ زینب گه‌وره‌ترین کچیه‌تی که
ابو العاض کوری ربیع هێنای که کوری پوریه‌تی ، ۲ رقیه دوهه‌م کچیه‌تی که عسمان
بن عفان هێناویه‌تی ۳ فاطمه که علی بن ابی طالب ێناویهتی وه داکی حسن و حسین
بوه ۴ ام کلسوم که عسمان بن عفان هێناویه‌تی دوای مردنی رقیه خوای گه‌وره له
هه‌مویان رازی نێت .
نه‌وه‌وی فه‌رمویه‌تی کچه‌کانی چوارن وکوره‌کانی
سیانن به‌بێ هیچ خلافێک.
دابه‌زاندنی وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا درودی
خوای لێبێت
کاتێ که پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت له
ته‌مه‌نی چل ساڵی بوو خوای گه‌وره مه‌لائیکه‌ی بۆ نارد له ئه‌شکه‌وتی حیرا دا که
رۆژی دوو شه‌ممه بوو حه‌ڤده‌مین رۆژی ره‌مه‌زانی پیرۆز بوو که جبریل سه‌لامی
خوای لێبێت پێی فه‌رموو بخوێنه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی من خوێنده‌وار
نیم تا بخوێنم پاشان ئه‌مه سێ جار دووباره بۆوه پاشان جبرایل پێی فه‌رموو{اقرا
باسم ربک الذی خلق ،خلق الانسان من علق ، اقرا وربک الاکرم الذی علم بالقلم علم
الانسان مالم یعلم }…ئه‌وکاته گه‌رایه‌وه بۆ لای خدیجه بۆی گێرایه‌وه که هه‌موو
گیانی پیرۆزی ئه‌له‌رزی ..خه‌دیجه خوا لێی رازی بێت باوه‌ری پێکردو پشتگیری کرد
دوای ماوه‌یه‌ک خوای گه‌وره فریشته‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ر نارد درودی خوای لێبێت پێی
راگه‌یاند که که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوای له‌وکاته پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت
ترسا‌و گه‌رایه‌وه بۆ ماڵ فه‌رمووی [ زملونی ..دثرونی ] پاش ماوه یــه ک خوای گه‌وره
ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند {یاایها المدثر ، ق‌م فانذر ، وربک فکبر ، وثیابک فطهر }
المدثر ۱-۴ له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره امری به پێغه‌مبه‌ر کرد که بانگی قه‌ومه‌که‌ی
بکات بۆ خوا په‌رستی ….ابن جوزی ده‌فه‌رمووێت سێ ساڵ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای
لێبێت به دزیه‌وه بانگه‌وازی ئه‌کرد تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌و ئایه‌ته دابه‌زی {
فاصدع بما تامر } الحجر ۹۴ …ئه‌وکاته پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت بانگه‌وازی
بۆ دینی خوای ئاشکرا کرد .
ئارام گرتنی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت
پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت توشی ئازار‌و
ئهشکنجهیهکی زۆر بوه له‌لایه‌ن خێلهکهیهوه ئه‌مری به هاوهڵکانی کرد که
بچن بۆ حه‌به‌شه که رابکه‌ن له ده‌ست زولم و زۆرداریان . ابن اسحاق ئه‌لێت :
کاتێ که ابو طالب کۆچی دوای کرد قوریشیهکان زۆر ئازار و ئه‌شکنجه‌ی پێغه‌مبه‌ریان
دا تا رۆژێک پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت نوێژی ئه‌کرد له‌کاتی سجده دابوو عقبه
کوری معیط پیسای خسته سه‌ر پشتی هه‌ر نوێژه‌که‌ی تێک نه‌دا هه‌ر له سجده دا بوو
تا فاطمه‌ی کچی هاتو لای برد له‌سه‌ر پشتی …وه جارێکیان هه‌ر عقبهی کوری معیط
خه‌ریک بوو پێغه‌مبه‌ری ئه‌خنکاند هه‌تا ابو بکر الصدیق هاتو پالی دا‌و وتی [
اتقتلون رجلا ان یقول ربی الله ] واتا پیاوێک ئه‌کوژن که بڵێت په‌روردگارم خوایه
.
ره‌حمه‌تی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت بۆ
خێله‌که‌ی
کاتێک که ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری زۆری له‌سه
ر بوو پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت دوای کۆچی دوایی کردنی ابی طالب و خدیجه‌ی
خێزانی خوا لێیان رازی بێت پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت کۆچی کرد بۆ طائف ، خێلی
سقیف بانگه‌واز کرد بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام هیچی نه‌دۆزیه‌وه زیاتر له سه‌رپێچی
و گالته پێکردن و ئازاردانی تا به‌رد باران کردنی و لێدانی ، پێغه‌مبه‌ر درودی
خوای لێبێت بریاری دا بگه‌رێته‌وه بۆ مه‌که ، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت له
هه‌موو وه‌رزێکا بانگه‌وازی خێله‌کانی ئه‌کرد ئه‌ی فه‌رموو: [ کێ پشتگیریم ئه‌کات ؟
کێ سه‌رم ئه‌خات ؟ له کاتێک که قریشیهکان رێگایان لێگرتووم که فه‌رمووده‌کانی خوا
بگه‌ینم ] . دوای ئه‌وه پێغه‌مبه‌ری درودی خوای لێبێت له عقبه شه‌ش که‌سی بینی
بانگه‌وازی کردن بۆ دینی ئیسلام باوریان هێناو بوون به ئیسلام ، ئینجا گه‌رانه‌وه
بۆ مه‌دینه بانگه‌وازی ئیسلامیان کرد له‌ناو خێله‌که‌یان ،
کۆچکردنی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت بۆ مه‌دینه
پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت له‌گه‌ڵ ابو
بکر الصدیق به‌ره‌و مدینه کۆچیان کرد ئه‌و کاته چوون بۆ ئه‌شکه‌وتی ثهور سێ شه‌و
له‌وێ مانه‌وه ، قریشیهکان نه‌یان توانی بیان دۆزنه‌وه ، دوای ئه‌وه چوونه
ناو مدینه خه‌لکه‌که‌ی زۆر به جوانی ودڵخۆشیهوه پێشوازیان لێکردن هه‌ر له مه‌دینه
پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ماڵه‌که‌ی و مزگه‌وته‌که‌ی تیا دروست کرد
غه‌زوه‌کانی پێغه‌مه‌ر درودی خوای لێبێت
پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێبێت کاتێ که
ده‌رچوو له مه‌که ابو بکر فه‌رمووی:پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان ده‌رکرد له مکه انا لله
وانا الیه را‌جعون ..هه تائه‌و کاته ئه‌و ئایته دابه‌زی که ئه‌فه‌رمووێت { اذن
للذین یقاتلون } الحج ۳۹ که یه‌که‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر جیهادا دابه‌زێت ….پێغه‌مبه‌ردرودی
خوای لێبێت بیست و حه‌وت غه‌زای کردوه له نۆ غه‌زادا به‌شداری تێدا کردوه ( بدر
، الریسیع ، قریطه ، خیبر ، الفتح ، حنین ، طائف ) .
حه‌ج کردنی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت
پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت هیچ حه‌جی نه‌کردوه
دوای دوای کۆچ کردنی بۆ مه‌دینه ته‌نها حه‌جێک نه‌بێت ئه‌ویش حجهی وداعه …یه‌که‌میان
عمره‌ی حدیبیه بوو که مشرکهکان نه‌یان هێشت وه دووهه‌م عمره‌ی قضاء بوو وسێ هه‌میان
عمره جعرانه و چواره‌م عمرهو حه‌جه‌که‌ی بوو .
ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت
پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت راستگۆترین که‌س
بووه ونهرمترینیان بووه ورێزدارترین که‌س بووه وه‌ک چۆن خوای گه‌وره وه‌سفی ده‌کات
ده‌فه‌رمووێت { انک لعلی خلق عضیم }
وه پغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ئازاترین که‌س
بووه وه پاکترین که‌س بووه وه زۆر له‌سه‌ر خۆ بووه وه زۆر شه‌رمن بووه ،
دیاری قبوڵ ئه‌کرد و پاداشتی ئه‌دایه‌وه وه خێری وه‌ر نه‌ئه‌گرت ونهی ئه‌خوارد
وقهت بۆ خۆی توره نه‌ئه‌بوو ته‌نها له‌به‌ر خوا توره ئه‌بوو ، وه چه‌نده‌ها
جار به سێ شه‌و ئاگر له‌ماڵی نه‌کراوته‌وه، وه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت له‌گه‌ڵ
فه‌قیرو ده‌ست کورتان له مجلس دانشتوه وسه‌ری له نه‌خۆش داوه و به‌دوای مردوا
رۆیشتووه ، وه درودی خوای لێبێت گاڵته‌ی کردوه وله‌قسه‌ی راست زیاتری نه‌وتووه
وهپێکهنیوه به‌بێ ده‌نگ وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانی باش بوه وه‌ک خۆی ئه‌فه‌رموێت
[ خیرکم خیرکم لاهله وانا خیرکم لاهلی ] …واتا باش ترینتان ئه‌وه‌یه که بۆ
ماڵه‌وه باش بێت وه من باش ترینتانم بۆ ماڵه‌که‌م .
له گرنگترین روداوه‌کان
الاسرا‌ء و المعراج : پێش ساڵی کۆچی بوو به
سێ ساڵ وه له‌وکاته نوێژ فه‌رز کرا .
ساڵی یه‌کـه‌م : کۆچ کردن ، دروست کردنی
مزگه‌وت ، به‌ره‌و پێش چوون بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ، فه‌رز کردنی زه‌کات .
ساڵی دووهه‌م : غه‌زای به‌دری گه‌وره تیا
رویدا له‌م غه‌زایه موسوڵمانان تیایدا سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کافره‌کان .
ساڵی سێهه‌م : غه‌زای تیایدا روی دا که
موسولمانان تیایدا شکان به‌هۆی سه‌رپێچی کردنی رێنمایی قسه‌کانی پێغه‌مبه‌ر درودی
خوای لێبێت .
ساڵی چواره‌م : غه‌زای بنی نه‌ضیر
ساڵی پێنجه‌م : غه‌زای بنی مضطلق وه غه‌زای
الاحزاب وه غه‌زای بنی قریضه .
ساڵی شه‌شه‌م : رێک که‌وتنی حدیبیه وه له‌م
ساڵه‌دا خواردنه‌وه ( خمر ) تیادا قه‌ده‌غه کرا به‌یه‌ک جاری .
ساڵی حه‌وته‌م : غه‌زای خیبر تیایدا روی دا
وه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت له‌گه‌ڵ موسوڵمانان چونه ناو مکه .
ساڵی هه‌شته‌م : غه‌زای موته که له نێوان
موسولمانان و رومه‌کان وه فه‌تحی مکه وه غزای حنین .
ساڵی نۆهه‌م : غه‌زای ته‌بوک ئه‌وه‌ش کۆتایی
غه‌زاکانی پێغه‌مبه‌ره درودی خوای لێبێت دوای ئه‌و غه‌زایه خه‌ڵک پۆل پۆل ئه‌بوون
به موسولمان .
ساڵی ده‌یه‌م : حه‌ج کردنی ماڵ ئاوای ( حجه
الوداع ) که زیاتر له سه‌د هه‌زار که‌س تیادا به‌شدار بوون .
ساڵی یازده‌هه‌م : له‌م ساله‌دا پێغه‌مه‌ر
درودی خوای لێبێت کۆچی دوایی کرد ئه‌مه‌ش له رۆژی دووشه‌ممه بوو له مانگی ربیع
الاول ، که ته‌مه‌نی شێست و سێ ساڵ بوو .
ده ریای نور