بابه ته كان

له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا نوح (علیه‌السلام)فێرى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ببه‌

له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا نوح (علیه‌السلام)فێرى گه‌شه‌پێدانى مرۆیى ببه‌

نوسه ر: احسان برهان الدین

وانه‌ى یه‌که‌م: با که‌شتییه‌که‌ به‌جێت نه‌هێڵێت:

هه‌رکىَ له‌م که‌شتییه‌دا ئه‌م هاورِێتییه‌ له‌ده‌ست بدات ، بێگومان لافاو رِایده‌ماڵێت ، ئایا خۆت فریامان ده‌خه‌یت؟(قال ساوى…………المغرقین)هود/۴۳

 

وانه‌ى دووه‌م:یادت نه‌چێت ئێمه‌ هه‌موومان له‌سه‌ر یه‌ک که‌شتین:

ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى یه‌ک ئامانج و یه‌ک بیروبۆچوونن له‌ یه‌ک جێگه‌دا ، پیویسته‌ وابیر بکه‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ى بۆ تۆ زیانبه‌خشه‌ بۆ منیش زیانبه‌خشه‌ ، ئه‌وه‌شى بۆ تۆ سوود به‌خشه‌ بۆ منیش هه‌روایه‌ ،هه‌ره‌وه‌زى پێویسته‌ ، هیچ قه‌ره‌بووى کارکردن وه‌کو یه‌ک تیم ناکاته‌وه‌ ، هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ له‌ به‌ر چاو بگره‌ که‌ تۆ له‌م که‌شتییه‌دا له‌ گه‌ڵمانى.

 

وانه‌ى سێیه‌م:رِه‌خنه‌و گاڵته‌پێکردن با کارت تێنه‌که‌ن و په‌کتبخه‌ن، به‌ڵکو هه‌ڵسه‌ به‌ ئه‌نجامدانى ئه‌و کاره‌ى که‌ پێت سپێردراوه‌ ، ئه‌گه‌ر نوح سه‌لامى خواى لێبێت به‌ هۆى رِه‌خنه‌و گاڵته‌جارِى خه‌ڵکه‌وه‌ له‌ درووستکردنى که‌شتییه‌که‌ رِابوه‌ستایه‌ ، ئێمه‌ تاکو ئه‌مرِۆ پاش تێپه‌رِبوونى هه‌زاران ساڵ باسى ئه‌و موعجیزه‌مان نه‌ده‌کرد.( وکلما مر ……………………کما تسخرون)هود۳۸.

رِه‌خنه‌ى رِووخێنه‌ر با ساردت نه‌کاته‌وه‌ له‌ به‌جێگه‌یاندنى ئه‌و ئه‌رکه‌ى که‌ له‌سه‌ر شانته‌ ، به‌لاَم بیر له‌ حاڵى ئه‌و که‌سه‌ بکه‌ره‌وه‌ که‌ ئه‌مرِۆ گاڵته‌ت پىَ ده‌کات ، پاش ماوه‌یه‌ک کاتێک به‌ ئامانج ده‌گه‌یت هه‌ڵوێستى چۆن ده‌بێت ؟ئه‌وه‌ش بزانه‌ ئه‌م کاره‌ له‌ نێوان تۆو ئه‌واندا نییه‌ ، به‌ڵکو….له‌ نێوان تۆو خواى په‌روه‌ردگاردایه‌.

 

وانه‌ى چواره‌م:له‌ یادت نه‌چێت ئه‌م که‌شتییه‌ له‌ لایه‌ن خه‌ڵکى کارامه‌وپسپۆرِه‌وه‌ درووست نه‌کراوه‌:

شتێکى سه‌رنج رِاکێشه‌ که‌ که‌شتى تایتانیک له‌ لایه‌ن چاکترین خه‌ڵکى کارامه‌و پسپۆرِه‌وه‌ درووست کرابوو ، به‌ڵام له‌ یه‌که‌مین گه‌شتیدا نوقمى ده‌ریا بوو! به‌لاَم که‌شتییه‌که‌ى نوح سه‌لامى خواى لێبێت که‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکێکى ناپسپۆره‌وه‌ له‌و بوارده‌دا درووست کرابوو به‌رگه‌ى گرت به‌ ئاملنجى خۆى گه‌یشت ، ئه‌وانه‌ نیه‌تیان بۆ خوا پاک کردبوویه‌وه‌ و کاره‌که‌شیان به‌ دڵسۆزى ده‌کرد ….به‌لاَم ئایا ئێمه‌ى موسوڵمانان به‌ دڵسۆزى و لێبرِاوه‌یى کاره‌کانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین؟

 

وانه‌ى پێنجه‌م:له‌ پێناو سه‌لامه‌تى خۆتدا هاوه‌ڵى باش هه‌ڵبژێره‌:

هه‌ڵبژاردنى هاورِىَ له‌ گه‌شتدا مه‌سه‌له‌یه‌کى گرنگ وکاریگه‌ره‌، له‌وانه‌یه‌ بکه‌ویت و ئه‌و رِاستت بکاته‌وه‌ ، له‌وانه‌یه‌ مه‌سه‌له‌یه‌کت لىَ تێکه‌ڵ بێت و ئه‌و ئامۆژگارى ئاراسته‌ى باشت بکات ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ کێشه‌یه‌کیشت نه‌بێت ده‌بیته‌ هاوده‌مى و ده‌بێته‌ هاوده‌مت.(حتى اژا ……..الا قلیل)هود۴۰.

 

وانه‌ى پێنجه‌م: پلاندانان بۆ داهاتوو:

کاتێک سه‌رگه‌وره‌مان نوح سه‌لامى خواى لێبێت له‌گه‌ڵ هاوه‌لاَنیدا خه‌ریکى درووستکردنى که‌شتییه‌که‌ بوون باران ده‌ستى پێنه‌کردبوو، به‌لاَم ئه‌وان گوێرِایه‌ڵى فه‌رمانى خوایى بوون و دڵنیاش بوون له‌وه‌ى باران و لافاو به‌رِێوه‌یه‌ و که‌شتییه‌که‌شیان رِزگاریان ده‌کات. ئه‌گه‌ر تۆش له‌ داهاتوو و له‌رِێگه‌ى رِزگاربوون دڵنیایت و نه‌تتوانى پلانێک دابنه‌یت ، بىَ ئومێد مه‌به‌ ، رِێگه‌ چاره‌ى ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ که‌ هاوبه‌شیى که‌سێک بکه‌یت له‌ پلانه‌که‌یدا، به‌ڵام له‌ پێش ئه‌وه‌دا له‌ ئامانجه‌که‌ى هاوبه‌ش به‌.

 

وانه‌ى حه‌وته‌م:با گێژه‌لوکه‌و گه‌رده‌لوول بىَ تاقه‌تت نه‌که‌ن:

تۆ له‌ که‌شتییه‌که‌دا بێگومان تووشى رِه‌شه‌با و گێژه‌لووکه‌ ده‌بیتت ، ئه‌وه‌ شتێکى ئاساییه‌ ، مه‌ترسه‌و خه‌مبار مه‌به‌ و با وره‌ت دانه‌به‌زێت ، چونکه‌ تۆ له‌گه‌ڵ خواى گه‌وره‌ى.(وقال ارکبو……………………….رحیم)هود۴۱.

(قیل یا نوح…………………………………….الیم)

 

وانه‌ى هه‌شته‌م:ته‌مه‌ن گرنگ نییه‌ ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ چى پێشکه‌ش ده‌که‌یت و رِۆڵت چى ده‌بێت؟

نوح سه‌لامى خواى لێبێت به‌ پیرى خه‌ریکى درووستکردنى که‌شتییه‌که‌ بوو….تۆ ته‌نها ته‌ندرووستى وهێزى خۆت بپارێزه‌، له‌وانه‌یه‌ له‌ته‌مه‌نى شه‌ست ساڵیدا که‌سێک داواى کارێکى مه‌زنت لىَ بکات ، له‌و کاته‌ زۆر شانازى به‌شدار بوون ده‌که‌یت له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشا بکه‌یت.

 

وانه‌ى نۆیه‌م:سه‌رکه‌وتن له‌ نێوان شه‌وورِۆژێکدا به‌ده‌ست نایه‌ت:

شوێنکه‌وتوانى نوح سه‌لامى خواى لێبێت بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر سه‌رقاڵى درووستکردنى که‌شتییه‌که‌ بوون تاکو بووه‌ به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ک سه‌ده‌کان بیگرنه‌وه‌ ، ده‌ تۆیش خۆرِاگربه‌ به‌ڵکو به‌رهه‌مى کاره‌کانت – ئه‌گه‌ر پاش ماوه‌یه‌کیش بێت- به‌یارمه‌تى خواى باڵا ده‌ست بدووریته‌وه‌.

 

وانه‌ى ده‌یه‌م:ئه‌گه‌ر ماندوو بوویت پشوویه‌ک بده‌:

ئه‌گه‌ر له‌کاتێکدا هه‌ه‌ستت به‌ فشارى ده‌روونى کرد، هیچ عه‌یبى تییه‌ پشوویه‌ک بده‌یت ، چونکه‌ ئاده‌میزادیکیت وا درووستکراوى ، که‌شتییه‌که‌ هه‌روه‌ک چۆن بوونه‌وه‌رى خێراى تێدایه‌ ، به‌هه‌مان شێوه‌ بوونه‌وه‌رى خاوى ، هه‌موو جارێک خێرایى و په‌له‌کردن مه‌رج نییه‌ ،ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ هه‌یه‌ پێویسن به‌ په‌له‌کردن ده‌کات ، به‌لاَم له‌ هه‌مان کاتدا هه‌ندیکَ مه‌سه‌له‌ى تر هه‌یه‌ به‌ سرووشتى خۆى کاتێکى زۆرى ده‌وێت بۆ رِاپه‌رِاندنى ، ئه‌گه‌ر وابوایه‌ نوێژى کورت و به‌په‌له‌ چاکتر ده‌بوو له‌ نوێژى له‌سه‌ر خوّو درێژ!ئیشى له‌سه‌ر خۆ له‌وانه‌یه‌ وردتر و قووڵتر و هێمن تر بێت ، بۆیه‌ هه‌میشه‌ په‌له‌ کردن مه‌که‌ به‌رنامه‌ى خۆت بۆ هه‌موو فرمانێک ، هه‌ندێ په‌له‌ کردن خودى ئه‌و کاره‌ى که‌ په‌له‌ى بۆ کراوه‌ تێکى ده‌دات.

 

 

وانه‌ى یانزه‌یه‌م:ئایا ئامانجێکت هه‌یه‌؟ که‌واته‌ کارى بۆ بکه‌ تاکو ده‌توانیت:

سه‌رگه‌وره‌مان نوح علیه‌ السلام ۹۵۰ ساڵ پێش هاتنى لافاوه‌که‌ بانگه‌وازى بۆ ئایینى خوا ده‌کرد ، بىَ ئه‌وه‌ى له‌ درێژایى ئه‌م ساڵانه‌دا تووشى بىَ ئومێدى و وره‌ رِووخان ببێت! با سه‌رنج بدین ئاسان نییه‌ ده‌ سه‌ده‌ کارکردن له‌ پێناوى مه‌به‌ست و په‌یامێکدا سه‌رئه‌نجامیش ته‌نها ۱۲ که‌س باوه‌رِى پێهێنا ، به‌ڵام جارى واهه‌یه‌ ئێمه‌ ماوه‌یه‌کى که‌م بۆ مه‌ستێک کاده‌که‌ین ، ئه‌گه‌ر به‌رووبوومى باشى نه‌بێت یان که‌م بێت به‌رهه‌مه‌که‌ى بێزار ده‌بین و ده‌ستبه‌ردارى ده‌بین، بۆیه‌ پشوو درێژ به‌ و ت دواهه‌ناسه‌ت به‌رده‌وام له‌ سه‌ر کارکردن بۆ ئامانجى پیرۆز و….بیرت نه‌چێت:ئه‌وه‌ کارێکه‌ له‌ نێوان تۆو خواى گه‌وره‌.

 

وانه‌ى دوانزه‌یه‌م:گرنگ زۆریى نییه‌ ،گرنگ رِاستى رِێبازه‌:

سه‌رکه‌وتن سه‌رکه‌وتنى رِێبازه‌ نه‌ک که‌سه‌کان ، په‌ندیش له‌ زۆریدا نییه‌ ، به‌ڵکو له‌ خودى رِێبازه‌که‌دایه‌ که‌ که‌سه‌کان هه‌ڵیده‌گرن ، ئیتر ئایا که‌م بن یان زۆر ، ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ى سه‌ر که‌شتییه‌که‌ خواى گه‌وره‌ کردنى به‌ سه‌ره‌تاى مرۆڤایتى له‌سه‌ر زه‌ویدا چونکه‌ بۆ رِێبازێکى خوایى رِاست کاریان ده‌کرد.

)ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ گۆڤارى بره‌و بڵاوبووته‌وه‌).

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا