ژیاننامه‌ی شه‌ھید کاک فاروقی فهرصاد
ژیاننامه‌ی شه‌ھید کاک فاروقی فهرصاد
نوسەر: سەروەت عبدوڵا
شه‌ھید فاروق فهرصاد له ساڵی(۱۳۴۰)ی شه‌مسی ، له شاری سه‌قزی سه‌ر به پارێزگاری سنه چاوی به‌دنیا ھهڵھێناوە، خوێندی سهرەتایی و ناوەندی له سه‌قز ته‌واو کردووە، پاشان به‌ھۆی ئه‌وەی باوکی شوێنی ئیشکردنه‌که‌ی گۆڕیوە، له سهقزەوە چونه‌ته سنه‌و خوێندنی دواناوەندی له سنه ته‌واو کردووە.
کاتێک (کاک ئه‌حمه‌دی موفتی زادە) مهدرەسهی قورئانی کردەوە، فاروقی لاویش بوویه ئه‌ندامی ئه‌و مهدرەسهیهو له ساڵی (۱۳۵۷) به‌ڵێی کرد بۆ ئه‌و په‌یام و بانگه‌وازەی کاک ئه‌حمه‌د ، به‌ھۆی لێھاتویی و په‌یوەندی زۆرەوە زۆر به‌زوویی شارەزای نھێنی و رۆحی بانگهوازەکهیان بوو.
ساڵی(۱۳۵۷) کاتێک که شۆڕش له ئیران شێوەیه‌کی تازەی به‌خۆوە بینی، فهرصادی به‌دڵ به‌شداریکرد، و پاشانیش له‌پایزی ساڵی(۱۳۵۸) ، له‌گه‌ڵ کاک ئه‌حمه‌د سنه‌یان به‌جێھێشت و به‌رەو کرماشان به‌ڕێکه‌وتن.
له‌ته‌واوی ئه‌م ھه‌موو ناڕەحهتیانه، فاروق له ته‌نیشت ڕابه‌ری بانگخواز و خێرخواز‌و دڵسۆزی خۆی مایهوەو خۆی وەک شاگردێکی لهمبارەو له که‌سایه‌تی زانستی و ھه‌موو لایه‌نی کاک ئه‌حمه‌د سودمه‌ند بوو، له ماوەیه‌کی کورت‌دا خۆی گه‌یاندە ڕیزی که‌ڵه‌پیاوان و مامۆستایانی قوتابخانه‌ی قورئان، بۆیه به‌رپرسیاریه‌تی ھه‌ندێ له پۆله‌کان به ئه‌و سپێردرا.
له‌ساڵی(۱۳۶۱) کاک ئه‌حمه‌دی موفتی زادە و سه‌دان نه‌فه‌ر له قوتابیان گیران به چهندەھا گروپ ڕەوانهی به‌ندیخانه جیاوازه‌کانی ووڵات کران، کاک فاروقیش له (27/5/1361) به‌رەو به‌ندیخانه‌ی (سمنان) برا.
ئه‌م به‌شه له به‌ندیخانه ماوەی(سێ ساڵ و سێ مانگ) ی خایاند که به‌ڕیز به‌ندی به‌ندینخانه‌کانی(سنه، دیزل ئاباد، کرماشان، سنه ،سمنان) پاشان سنه، له گروپی (۱۹ نه‌فه‌ری دانرا). شه‌ھید فاروق له به‌ندیخانه‌دا به‌بێ ئیش دا نه‌نیشت، به‌ڵکو له چۆڵی به‌ندیخانه بۆ به‌دەست ھێنانی خوێندنی زانستی و عیرفانی سودی وەرگرت له‌م ڕێگه‌و شوێنه‌دا له ھاورێی به‌ندیخانه‌که‌ی که (کاک حسنی ئه‌مینی) فێری زانست و زانیاری (مه‌عارف)ی ئیسلامی بوو.
لە دوای دەربازبوونی لهبهندیخانە،بۆ بهرزکردنهوەو زیاتر پهرەدان و پته‌و کردنی ئەووانه ئیسلامیانەی وەریگرت بوو چووە لای مامۆستای شه‌ھید(ناصری سوبحانی)وکۆچکردوو مامۆستا(بورھانهالدین حه‌مدی)دەستی کرد به‌خوێندن و ته‌واوکردنی ئه‌و زانستنهی کهھهیبوو.
فاروقی شه‌ھید،لهماوەیهکی نادیار‌و نه‌زانراو،به‌ھۆی ھه‌ولێ زۆر‌و بیرتیژییهوە،توانی ببێته خاوەنی زانستێکی به‌رچاو و به‌م ھۆیهشهوە له‌ته‌مه‌نی(۲۸ساڵی)دا له‌لایەن مامۆستا(محه‌مه‌د شێخ ئیسلام) که‌مامۆستای کۆرسی فقھی شافیعی بوو له(زانکۆی تاران)و پێوەری زانستی زانایانی ئه‌ھلی سوننه،له‌لایه‌ن ئه‌وەوە دیاری دەکرا،ھه‌روا کاک فاروق بوو بهفهقیھ(فی المزاھب)و ئیجازەی پێدرا فتوابدات له مه‌زھه‌به‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌دا.
له‌ساڵی(۱۳۶۹)ی شه‌مسی،له‌لایه‌ن(کاک ئه‌حمه‌دی موفتی زادە)وە دەسنیشانکرا وەکو یه‌کێک له‌و چوار ئه‌ندامه‌ی فتوا و قه‌زا،بۆ وەڵام دانه‌وەی له‌بابه‌ته مه‌زھه‌بییه‌کان،و مه‌رجه‌ع له‌مه‌زھه‌بی شافعی‌دا.
شه‌ھید فاروق فرساد،ھاوکات له‌گه‌ڵ فێربوون و فێرکردنی زانستی دینیدا لهڕێنومای و گه‌یاندنی له نێوان لاوان‌دا، ھه‌وڵێکی به‌رچاوی له خۆی پیشاندا،تا ئەو ڕادیهی که دەتوانین بڵێین یه‌کێک بوو له ھۆکارە کاریگهرەکان بۆ په‌یوەندی کردنی زۆربه‌ی لاوان به ئیسلام و قوتابخانه‌ی قورئان.
له‌ساڵی(۱۳۶۸)بۆ جاری دووەم ڕەوانهی به‌ندیخانه کرایه‌وە، دوای تێپه‌ڕاندنی چه‌ند مانگێک ڕزگاری بوو له به‌ندیخانه، لە دوای ئەم ماوەیه‌ی به‌ندیخانەیە بەوزەیهکی زیاترەوە ھاتهوە ناوساحهی بڵاوکردنه‌وە و بانگەوازکردن، و ڕۆڵی به‌رچاو و دیاری بینی، له‌وانه له بۆنه ئاینی و دەرس و وانه و پۆله‌کانی زانستی ئیسلامی،بۆ نمونه، نحو، صرف، بلاغه، اصول فقه، تفسیرو ژیانی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ربێت)،دڵ و گیانی له‌ڕێیدا دانا.له ڕەمهزانی ساڵی(۱۳۷۱) ،بۆ جاری سێیه‌م ڕەوانهی دادگا کرایه‌وە، ئه‌مجارەیان به‌یاسای دورخستنهوە دوریان خسته‌وە له شار‌و مڵهوە و بۆماوەی(۵) ساڵ ڕەوانهی شاری غه‌ریبی ته‌نھای (اردبیل)کرا.ڕۆح سوکی و خۆشه‌ویستی فاروق له‌لای موسڵمانان، به‌تایبه‌تی لاوانی په‌یوەست بهدینهوە، وایکرد که چهندەھا جار له چەندەھا شوێنی جیاوازەوە خه‌ڵکی بهرخو (اردبیل)بڕۆن، ھه‌ندێکیان به‌مه‌به‌ستی سودمه‌ندبوون لێی و ھه‌ندێکی تریش به مه‌به‌ستی سه‌ردان و بینینی ئه‌و.
له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیاری ئه‌و بریتبوو له گرنگیدان به پهروەردەی ڕاست و دروستی منداڵان ، ھهروەک چۆن له ته‌نیایی غه‌ریبیدا له نامه‌یه‌کدا بۆ خێزانه‌که‌ی دەنوسێت "له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌مانه‌دا ، دیسانه‌وە، گرنگ خۆمانین ، ئه‌گه‌ر توانیمان خێر‌و چاکه‌یه‌ک به خۆمان بگه‌یه‌نین، ئه‌وا بۆی ھه‌یه بتوانین بیگه‌یه‌نین به که‌سانی تریش ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوا نه‌خواسته خۆمان نه‌مانتوانی و دەسته‌وسان ماین، ئەوکاته ئیتر دەبێت بهپهروەردەی وێنه‌ی و ئاشکرا وەکو ئه‌دەبی په‌یوەندی کردن و تێکه‌ڵاوی کردن. شێوازی دانیشتن و نان خواردن یان ڕۆشتن بۆ میوانی و …به‌ناوی پهروەردەوە، دڵخۆش و شادومان بین، له کاتێکدا خوا دەزانێت ئەوەی که ھیوا و ئاواتمە بۆ منداڵه‌کانمان، نه‌ک ئەم په‌روەردە دیار‌و ئاشکرایه، به‌ڵکو ڕیشه دانانی ئیمان و ته‌قوا و تایبه‌تمه‌ندی وەک: چاکه خوازی و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی ،ئه‌مانه‌ت و ڕاستگۆیی و ئازایه‌تی و سهخاوەتی و دژایه‌تی سته‌م و ناحه‌ق بوون و له وشه‌ی(موسڵمان بوون)دایه، له‌سۆزی به‌ردەوامی و ملکه‌چیم داواکارم که پشتیوانم بێت، بۆئهوەی خۆم به‌م شێوەیه دروستبکه‌م و ڕابھێنم و په‌روەردە بکه‌م، ھه‌روەھا جگه‌رگۆشه دڵبهندەکانمان ، ھه‌روەھا ئه‌وکه‌سانی تریش که له‌گه‌ڵیاندا ھه‌ڵسوکه‌وت دەکه‌ین".
ماوەی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی که دور خرابوویهوە له(اردبیل) بوو له‌میوان خانه‌یه‌ک دانیشتبوو به‌ناوی (شمشیری) بۆ بهدەستھێنانی خه‌رجی ژیانی خۆی ماوەیه‌ک به کرێکارییهوە مه‌ژغوڵ بوو.
خوێن ڕێژ و دڵ کوێرو ئازار دەرەکانی دڵڕەش که‌ھیچ کاتێک بوونی تێکۆشهرەکان و یهکتاپهرستانیان به درێژای مێژووی مرۆڤایه‌تی ڕەوا نهبینیوەو پێیان ھه‌زم نه‌بووە، وازیان نه‌ھێنا تا لهکۆتایداو له(مانگی به‌ھمه‌نی ساڵی ۱۳۷۴ی شه‌مسی به‌ڕێکه‌وت له‌گه‌ڵ شه‌وی جومعه‌ی ۲۷‌ی مانگی پیرۆزی ڕەمه‌زان) نییه‌تی گڵاوپیس بۆ له‌ناو بردنی ئه‌م نه‌مامه به‌به‌رھه‌م ھاتووەی باخی قوتابخانه‌ی قورئان و ئه‌م تێکۆشه‌رو ھه‌میشه زیندووە، ناپیاوانه له‌و غهریبیهو ته‌نیاییه‌ی ئهردەبیلدا نییهتهکهیان کردە عه‌مه‌لی و جێ به‌جێ کردن، تا لاپهڕەیهکی ڕەشتر زیاد بکه‌ن له کارە نه‌شیاو و پوچه‌کانیان.
دوای به‌ربانگ کردنەوە، شه‌ھید فاروق بۆ کڕینی(میسواک) فڵچه‌ی ددان شۆردن، له میوانخانه‌که ڕۆشته دەرەوە، بۆئه‌و دەرمانخانهیهی نزیکی میوانخانه‌که بوو، که بکوژانی به‌فێڵ و ته‌ڵه‌که بازی تایبه‌تی خۆیان دەیڕفێنن و دوری دەخهنهوە له‌وێ، و له‌دوای شه‌ھید کردنی جهنازەکهی له یه‌کێک له کۆڵانه چۆڵه‌کانی نزیک بهمیوانخانهکه به‌جێ دەھێڵن.
زۆر ڕوون و ئاشکرایه که ڕاستی و دروستی نهبڕاوەیه، بۆیه ھه‌رچه‌ند ھه‌وڵی زۆریاندا بۆ ئه‌وەی شه‌ھید کردنی فاروق به مردنی ئاسایی(جهڵدەی دڵ) له قه‌ڵه‌م بدەن، به‌ڵام به‌ویستی په‌روەردگاری شاراوەبین، چه‌ند ساڵێک دواتر ، ئه‌وکاته‌ی که باسی کوشتنی یه‌ک له‌دوای یه‌کی په‌یدا بوو،به‌پێی به‌ڵگه‌ی ڕۆشن کاتی شه‌ھید بوونی دەرکه‌وت که فاروقی شه‌ھیدیش یه‌کێک بووە له‌و که‌سانه‌ی دانراوە که له‌لایه‌ن ئه‌و ڕسواو شهڕەنگێزانهی له کورستان‌دا پلانیان خوێنڕشتن بووە شه‌ھید بکرێت، که له لایه‌ن ھه‌ندێک له که‌سایه‌تی و نێراوەکانی مرۆڤ دۆستییهوە ئاشکرا بوو.
لاشه‌ی پاکی شه‌ھید فاروق فه‌رساد، له دوای ھێنانهوەی، له‌ڕۆژی(۲۹بھمن) له نێوان توڕەیی و غه‌م و پهژارەیهکی بێ وێنه‌دا به ئامادە بونی دەیان ھه‌زار نه‌فه‌ر له خۆشه‌ویستانی، له مزگه‌وتی(خالیدی کوڕی وەلید) شۆردراو له مه‌زارگای(ئاساوله) له شاری (سنه) به خاک سپێردرا.
کاک فاروقی په‌روانه ئاسا عاشقی مامۆستا و ڕابهرەکهی(کاک ئه‌حمه‌د)بوو، ھه‌ر ئه‌وە که به‌بۆنه‌ی کۆچی دوای مامۆستاکهیهوە دەڵێت:
“پێدەچێت بۆ زۆرێک جێگه‌ی پرسیار بێت که حیکمه‌ت چییه له‌وەی که ئه‌و که‌سانه‌ی ژیانی خۆیان دادەنێن بۆ به‌رنامه‌که‌ی پهروەردگار به‌ردەوام توشی کۆسپ و تهگهرەو ناڕەحهتی دەبن؟”
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ئه‌م خاڵه بدەین، تێدەگهین حیکمه‌تی تێدا چییه، ئه‌م مهسئهلهیه ته‌نھا به‌سه‌ر(کاک ئه‌حمه‌د)دا نه‌ھاتووە، له‌پێش ئهویشهوە بۆ ته‌واو خۆشه‌ویستانی خوا ڕوویداوە و به‌ردەوام بووە، له دوای ئه‌ویش ھه‌م خۆشه‌ویستانی خوا، به‌م شێوەیه دەژین و ژیان دەبهنهسهر و به‌م گیروگرفتانه تاقی دەکرێنه‌وە، ئه‌م خاڵهیە جێگه‌ی تێڕامانه: که‌له دوای ڕۆشتنی پێغه‌مبه‌ران و گه‌ورە پیاوانی تر، ئه‌رکی شوێن که‌وتوانی ئه‌وان ئه‌وەیه که شوێن که‌وته‌ی ڕێگه‌ی ئه‌وانبن و به ڕێبازەکهی ئه‌واندا بڕۆن، درێژەدان به‌ڕێگه‌ی ئه‌و گه‌ورە پیاوانه له دێر زەمان و له ئێستاشدا ته‌نھا به‌قسه‌و دروشم نابێت، ئه‌مه(ئیدعای) گهورەیهو لێپرسینهوەو پێداچونهوەی ھه‌یه.
“أَحَسِبَ النَّاسُ أَن یُتْرَکُوا أَن یَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا یُفْتَنُونَ“(العنکبوت/۲).
پێوان و ناڕەحهتی تاقیکردنه‌وە به‌پێوانه‌و ناڕەحهتی(ئیمان)ەوە پهیوەسته، ھه‌رچه‌ند ترازوی ئیمان پته‌وتر بێت، تاقیکردنهوەکان ناڕەحهت تردەبن و چه‌ندە ترازوی ئیمان لاواز‌و سوکتر بێت، ناڕەحهتی و تاقیکردنهوەکان سوکتر دەبن،له‌به‌رئه‌وەی خۆشه‌ویستانی پهروەردگار بانگه‌شه‌و دیعایه‌ی ئه‌وان له‌ھه‌موو خه‌ڵکی پته‌وتر دیارترە له‌ئه‌نجامدا تاقیکردنه‌وە و ناڕەحهتی ئه‌وان له خه‌ڵکی زیاترە.
(ان اشد الناس بلاء الانبیاءُ، ثم الذین یلونهم ، ثم الامثل فالامثل)فهرمودە.
خۆشه‌ویست ترینی بهندەکانی پهروەردگار، پێغه‌مبه‌ران بوون زۆرترین ناڕەحهتی و به‌ڵایان به‌سه‌ردا ھاتووە و خۆڕاگربوون. ھه‌ر که‌سه شیاو و ناڕەحهت چێژبێت به‌شوێن ئه‌واندا دێت، نه‌بوونی به‌ڵاو ناڕەحهتی بۆ که‌سێک، نیشانه‌ی خۆشه‌ویستی ئه‌و که‌سه‌نییه لای په‌روەردگاری، به‌ڵکو به‌پێی دەستوری خوای بهپێچهوانهوەیه.
کاک ئه‌حمه‌د و نمونه‌ی وەکو ئه‌و، له‌به‌ر ئه‌وەی عاشق و شوێن که‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ر بوون(درودی خوای له‌سه‌ربێت)، دەبێت خۆڕاگربن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ھهمووە ناڕەحهتیانهدا، بۆئهوەی کۆمه‌ڵگا به‌رەو خۆشبه‌ختی ببه‌ن، جا ئه‌و ناڕەحهتیانهی که‌وا که‌م که‌س دەتوانێ خۆڕاگربێت له‌به‌ر دەمیاندا(رحم الله امرا عرف قدرە و لم یتعد طوره)فهرمودە.
ئه‌وشتانه‌ی که به‌جێ ماون له‌دوای خۆیان.
۱-کۆمه‌ڵه بابه‌تێک(مه‌قالات).
۲-زیاتر له(50)کاسێتی ته‌وزیح و ته‌فسیری کاک ئه‌حمه‌د موفتی زادە(ڕەحمهتی خوای لێبێت).
۳-شه‌رحی(موستهلحات اربعه)ی ئیمام مه‌ودودی(رحمه الله)له 32کاسێتدا.
۴-زیاتر له (80)شریتی وتاری جۆراو جۆر له‌سه‌ر بابه‌ته جۆراو جۆرە ئسلامییه‌کان.
۵-کۆمه‌ڵه ھۆنراوە، مه‌قالات، شریت و نامه.
سه لام ، داعیانی به راستیی دیین ، که سانیکن که به چونیه تیی ژیانیان ، ریگای دیین بو خه لک روون ده که نه وه ، نه به قسه ی بی عه مه ل . باشترین نموونه ی ئه و داعیانه له و روژگاره دا ، کاکه ئه حمه دی موفتی زاده یه .