شيعر و ئه ده بمطالب جدید

په‌ندی پێشینان -۱

په‌ندی پێشینان -۱

جه بار شیخانی

۱- قه‌ل  به‌ قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت

۲- چه‌م بێ چه‌قه‌ڵ نابێت

۳- له‌ هه‌موو هه‌ورێک باران نابارێت

۴- ئه‌وه‌ی سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا نیه‌

۵- نان ئه‌و نانه‌یه‌ ئه‌مڕۆ له‌خوانه‌

۶- ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره‌

۷- گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب هه‌ڵمه‌گره‌

۸- تا خاوه‌ن  ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن ماڵی گرت

۹- که‌ زۆر هات قه‌واره‌ به‌تاڵه‌

۱۰- ماڵ له‌ خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی تێکرد

۱۱- سه‌ری نایه‌شێت په‌ڕۆی لێ به‌ستووه‌

۱۲- که‌ڵه‌شێریش نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه‌

۱۳- سه‌فه‌رو مه‌عامه‌له‌ سه‌نگی مه‌حه‌که‌

۱۴- کاری ئه‌مڕۆ مه‌خه‌ره‌ سبه‌ی

۱۵- گیا له‌سه‌ر بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه‌

۱۶- به‌رد له‌ جێ ی خۆی سه‌نگینه‌

۱۷- دۆم بێت و کڵاش بۆ خۆی دروست کات

۱۸- مار ڕقی له‌ سیره‌، سیریش   له‌ به‌رده‌م کونی مار ئه‌ڕوێت

۱۹- سه‌لکی سیری یان قنچکی پیازی

۲۰-هه‌موو شتێک به‌ خوێ، خوێش به‌ مانا

۲۱- ماڵی قه‌ڵب سه‌ر با خاوه‌نێتی

۲۲- ماست نیه‌ به‌ ده‌مته‌وه‌ دیار بێت

۲۳-چی بچێنیت ئه‌وه‌ ئه‌دووریته‌وه‌

۲۴- پاره‌ بده‌و مه‌لا له‌ مزگه‌وت ده‌رکه‌

۲۵- سه‌یری دایک بکه‌و ، دوێته‌ بخوازه(داڵک بدوێنه‌و دوێته‌ بخوازه‌‌)‌

۲۶- ماسی له‌ به‌حرا سه‌ودا ناکرێت

۲۷- شه‌ل نی یه‌ پێ ی  شکاوه‌

۲۸- قه‌دری زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره‌

۲۹- ئاش له‌ خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان له‌ خه‌یاڵێک

۳۰- به‌ به‌ردێک دوو چۆله‌که‌ی کوشت

نمایش بیشتر

یک دیدگاه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا