شێخ محـه‌مـه‌دی خـاڵ
شێخ محـه‌مـه‌دی خـاڵ ……. زانایه‌كی
نوێخوازی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی !
دكتۆر ئاراس محمد صالح
مرۆڤ كاتێك ده‌توانێت گۆڕان ڕیفۆرم بكات كهلهواقیعهی
تێدا ده‌ژی یاخیبێت وبتوانێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئهوواقیعهی تێدا له‌دایك بووه
شتێكی نوێ دروست بكات یان بیركردنه‌وه‌یه‌كی نوێ دابهێنێت وئهودۆخه چه‌قبه‌ستووه
بشهڵهقێنێت وله‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانی ده‌وروبه‌ری
بیربكاته‌وه ههمووخاڵه جیاوازولاوهزهكانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی خۆی دیاربكات،
ئهمهڕهنگهبۆ ولاَتێكی پێشكه‌توو شتێكیزۆر زه‌حمه‌ت ناوازه نه‌بێت، یان بۆكهسانی
ناوه‌نده مه‌عریفی وفه‌رهه‌نگیه‌كان ڕه‌نگه ئاسانتر بێت، بهلاَم بۆشێخ محه‌مه‌دی
خاڵ، وه‌ك كوڕی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌توو دوور له‌هه‌موو ناوه‌ندێكی مه‌عریفی
و زانستی وته‌واو پاشكهتوو وه‌ك خۆی ده‌ڵێت لهواقعێكدا له‌دایك بووم كه‌س شادی
وپێكه‌نین له‌سه‌ر لێوانی نه‌بووه، وهشێخی خاڵ له‌ناوه‌ندێكی ئاینی زۆر
داخراودا له‌دایك بووه كهدهستبردن بۆی وڕیفۆرم وگۆڕان تێدا هێڵی سوربووهو
واپهروهردهكراوه كه‌له‌سه‌ر ڕێبازی پێشوه‌كانی خۆی بڕوات لادان لێی بێوهفایوكارینابهجێیه،
بهلاَم له‌گه‌ڵ ههمووئهمانهشداو له‌ناو تاریكستانی ئهوڕۆژگاروسهردهمهدا
شێخی خاڵ چرای ڕۆشنگه‌ری هه‌ڵكردوه‌و پێچه‌وانه‌ی خوێنه‌واره هاوشێوه‌كانی
خۆی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌و له‌ناو ئه‌وهه‌موو گرانی ونهزانیونههامهتیهكانی
جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیوشوێنهوارهخراپهكانی له‌سه‌ر كوردستان كه خه‌ڵكی
نانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه ژیانیخۆی پێ ڕزگاربكات له‌مردن، بهلاَم له‌گه‌ڵ ههمووئهمانهشدا
شێخیخاڵ خولیایی نوسین وخوێندن وپێكهوهنانی كتێبخانه بووه‌ته خولیایی وسه‌دان
دهستنووسیبهنرخی له‌فه‌وتان پاراستووه هه‌زاران گۆڤاری ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی ده‌ست
خستوه‌و بیری خۆی پێ ڕوناك كردوهتهوهوه، هه‌رله‌ڕێگه‌ی گۆڤاره‌كانی ئه‌وكاتی
زانكۆی ئه‌زهه‌ره‌وه ئاشنای قوتابخانه‌ی ڕیفۆرمی جه‌ماله‌دینی ئهفغانیو
شێخ محه‌مه‌د عه‌بده ده‌بێت وده‌بێته یه‌كێك لههۆگرانی ئهوقهتابخانه
ئیصلاحیهو له‌وێوه‌و به‌هره‌و بیركردنه‌وه‌ی ئاینی‌و ڕۆشبیری خۆی داده‌ڕێژێته‌وه،
مامۆستای خاڵ هه‌رله‌سه‌ره‌تای لاویه‌وه خولیایی نوسین و ئه‌ده‌ب ده‌بێته
خولیایی و ده‌ست ده‌كات به‌خوێندنه‌وه‌و نوسین وله‌زۆرێك لهڕۆژنامهوگۆڤارهكانی
سهردهمیخۆیدا قه‌ڵه‌می تاوداوه‌و ڕۆژنامه‌نوسێكی به‌تواناو خامه ڕه‌نگین
بووه‌و هه‌ریه‌كێك لهونوسیانانه به‌ڵگه‌ی ڕۆشنفكری وبیرڕوناكی ئه‌وزانا به‌هره‌داره
ده‌سه‌لمێنن، وهههمووكات له‌خه‌می به‌ره‌وپێشبردنی باری ڕۆشنبیری‌و كۆمهلاَیهتی
وسیاسی میلله‌ته‌كه‌یدا بووه‌و هه‌مووكات له بیركردنهوهلهدواكهوتوویوچهوساوهی
میلله‌ته‌كه‌یدا نالاَندویهتیو له‌خه‌می ئه‌وه‌دابووه كه چۆن باری گوزه‌ران
وخوێندهواریو سیاسی گه‌له‌كه‌ی چاك بكات، وهههرئهمهشه وایلێكردوه كاتێك
سه‌رجه‌م نوسینه‌كانی له‌كتێبێكدا كۆدهكاتهوهوناوی لێهنێت (ناڵه‌ی ده‌روون)
ناڵه‌ی ده‌روونێكی ته‌واو ڕوناك پڕله‌خۆشه‌ویستی ئاین وگه‌ل و ولاَت، ده‌روونێك
كهئاسودهیی خۆی له‌به‌رزی گه‌له‌كه‌یدا بینیوه، ده‌روونێكی پڕلههیواو
لێوان‌لێو له‌عه‌شق وخۆشه‌ویستی، هه‌رئه‌م عهشقهوا لهوزانا بیرڕوناكه ده‌كات
له‌یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌ی فهرههنگهناوازهكهیداولهژێر وێنهكهیخۆیدا بنوسێت:
ئه‌من ده‌مرم بهلاَم وێنه‌م ده‌مێنێ….هیوام
وایهكهخۆشیگهل ببینێ.
ئه‌م زانا ڕۆشنگهرهی كورد هێنده عهشقیبووه
بۆولاَت و میللهتیخۆیوتهنانهت دڵشادوكامهران بووه كه وێنه‌كه‌شی خۆشی گه‌له‌كه‌ی
ببینێ، ئه‌وه عه‌شق وخۆشه‌ویستی مامۆستا خاڵهبۆمیللهتهكهی داخۆلهدوای مه‌رگی
وبالاَدهست بوونی گه‌له‌كه‌ی تائهندازهیهكیباش چ عه‌شق وه‌فاو خۆشهویستیهكیان
بووه بۆئهوزانا عارف وعاشق وخواناسه كه‌گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به‌زمان و مێژوو
ئه‌ده‌بی گهلهكهیكردوه لهشهوهتاریكهكانی سته‌م ودهستبهسهریدا؟؟! وه‌ده‌بێت
چۆن پاداشتی گهورهوزانایانی خۆیان بده‌نه‌وه‌و له‌كام كوچه‌و كۆلاَن وشه‌قام و
زانكۆدا چرایان بۆههڵبكهن؟ شێخی خاڵ له‌و زانا كوردانه‌یه به‌درێژایی مێژووی
پڕناسۆرو ههڵدێرونشێوهكانی ولاَتهكهیان هه‌موو كات به‌گژ نه‌هامه‌تیه‌كاندا
چوونهتهوهولهههمووتاریكیهكهدا چرایهكیان ههڵكردوهولهنهبوون بوونیان
دروست كردوهولهگهڵ نه‌بوونی هیچ دامهزاوهیهكی زانستیوئهكادیمی لهولاَتهكهیاندا
چه‌ندین شاكاروداهێنانیگهورهیان پێشكه‌ش به گه‌ل ونیشتمانهكهیان كردوه‌و
چرای زانست وپێشڤهچوونیان بۆههڵكردون نه‌یانهێشتوه له‌كاروانی شارستانی
دوابكه‌ون زۆركاری سه‌ختیان بۆنهوهكانیدوایخۆیان ئاسانكردوهو هه‌موو لایه‌نه‌كانی
2 ئه‌ده‌ب ومێژوو وئاینیان بۆ ڕوناك كردوهنهتهوه وه‌ك ئاسۆی به‌ربه‌یان.
شێخی خاڵ له‌و زانابههرهمهنده ههڵكهوتوانهیه
كه‌به‌درێژایی ته‌مه‌نی خامه به پێزه‌كه‌ی له خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و ئایین
ومێژوو و زمانی شیرنی كوردیدا بووه‌و چه‌ندین شاكاری ناوازه‌ی پێشكه‌ش به‌كتێبخانه‌ی
كوردی كردوه شێخی خاڵ له‌سه‌رده‌مێكدا ژیاوه كه‌كوردستان له‌به‌رده‌م شه‌ڕی
یه‌كه‌می جیهانیدا بووه،له‌ساڵی 1914كه شێخی خاڵ ته‌مه‌نی 10ساڵ بووه شه‌ڕی
یه‌كه‌می جیهانی هه‌ڵده‌گیرسێت وئه‌و جهنگهكاریگهری كارای به‌سه‌رته‌واوی
كوردستاندا هه‌بووه و زۆرێك له‌كێشه‌كان له‌سه‌رخاكی كوردان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه،ههرئهوجهنگهكاولكهره
چه‌ندین نه‌هامه‌تی تووشیخهڵكی كوردستان ده‌كات وههرلهگرانی ونه‌بوونی
وقاتوقڕی سهفهربهرلهك وتالاَنكردنی داهاتی ولاَت و وێرانكردنی ژێرخانی
ژیان وهاتنی گرانی گه‌وره‌و چه‌ندین نه‌خۆشی و ناخۆشی به‌هۆی جه‌نگه‌وه له‌كاتێكدا
شێخ له‌ته‌مه‌نی لاویگهشهكردندا ده‌بێت ئه‌وه حاڵی ولاَتهكهی ده‌بێت كه
هیچ له‌و فاكته‌رانه هاوكارو یارمه‌تیده‌رنه‌بوون كهخوێندن وزانست به‌ره‌و پێش
بچێت مرۆڤ بتوانێت ڕاژه‌ی فكری خۆی بكات به‌ڵكو هه‌موویان ڕێگروكۆسپیبهردهم
خوێندن گه‌شه‌ی زانستی بوون له ولاَتدا.
بهلاَم هه‌موو ئه‌مانه‌ش نه‌یانتوانیوه
بیری ڕۆشنگهرێكی نوێخوازی وه‌ك شێخی خاڵ تاریك بكه‌ن و نه‌توانێت درێژهبهخوێندن
وزانست بدات و بكه‌وێته هه‌وڵی په‌یداكردنی بژێوی ژیانی له‌كاتێكدا كه‌نان له‌قوڕگی
شێردا بووه‌و ژیان زۆرسه‌خت ودژواربووه له‌و ڕۆژگاره‌دا.
هه‌ریه‌ك له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیو ئهوگۆڕانكاریه
سیاسیانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هاتنه گۆڕێ و سهرههڵههڵدانی بزاڤی ڕزگایخوازی
كوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی شێخ مه‌حمودی حه‌فید له‌ناوچه‌ی سلێمانیدا وڕاگه‌یاندنی
ده‌وڵه‌تی كوردستان وبزاڤی ڕۆشنبیری دهسهلاَته كوردیهكهو ههلاَیسانی شه‌ڕی
ده‌ربه‌ندی بازیان وئاوباریك له‌ساڵی1919 دژی به‌ریتانیا وداواكردنی مافیچارهیخۆنووسیكورد
له‌لایه‌ن شێخ مهحمودوشۆڕشهكهیهوه له‌وسه‌رده‌مه‌دا كهشێخیخاڵ له‌سه‌ره‌تای
ژیانی لاوی‌دا بووه ده‌وری بالاَی ههبووهلهجۆش وخۆرشدانی بیری ڕۆشنگه‌ری
لای بیر ڕوناكێكی وه‌ك شێخی خــاڵ.
هاتنی ئینگلیز بۆ سلێمانی وهێنانی
چاپخانهودهركردنی (تێگه‌یشتنی ڕاستی)وسه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی ڕۆژنامه‌نووسی
فاكته‌رێكی باش بوون كهشێخیخاڵ خولیایینووسین وههوڵیڕۆژنامهنووسی لای گه‌شه‌بكات
و بكه‌وێته دنیایی نوسین وڕۆشنبیریهوه، هه‌رله‌وێوه بیری ڕۆشنگهریلایشێخ
سه‌رهه‌ڵده‌دات وڕۆژبهڕِۆژ بیری ڕوناكترو فراوانتر ده‌بێت وده‌بێته موریدێكی
دڵسۆزی بواری ڕۆشنبیری وئه‌ده‌ب وخوێندنهوهودهكهوێتهههوڵی په‌یداكردنی
هه‌موو نوسین وكتێب گۆڤارێكیئهوسهردهمهوئاگادارێكی بزاڤی ڕۆشنبیری سه‌رده‌مه‌كه‌ی
خۆی بووه هه‌ر له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌و ههوڵیپهیداكردنی بلاَوكراوهكانی
ڕۆژگاری خۆیه‌وه ئاگاداری قوتابخانه‌ی ڕیفۆرمی ئاینی جه‌ماله‌دینی ئهفغانیوشێخ
محهمهدعهبدهومحهمهد ڕه‌شید ڕه‌زا ده‌بێت وگۆڕانێكی ڕیشه‌یی له‌هزرو فكری‌و
تێگه‌یشتنی بۆ مه‌سه‌له ئاینییه‌كاندا ڕووده‌دات وبهتهوای هۆگری ئاراسته
فكریهكانیئهو قوتابخانه یه ده‌بێت وزۆر به‌ڕوونی له‌نوسینه‌كانیدا ڕه‌نگده‌داته‌وه
به‌تایبه‌تی له ته‌فسیره‌كه‌یدا. كاریگهریقوتابخانهی ڕیفۆرمی ئیسلامیلهسهرشێخیخاڵ:
هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێستا كاتێك باس له
قوتابخانه‌ی ڕیفۆرمی ئیسلامی جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی وشێخ محه‌مه‌د عه‌بده‌و
قوتابیه‌كانیان ده‌كرێت باس لهزانایهكی وه‌ك شێخی خاڵ ناكرێت كه‌هه‌مان ڕێچكه‌ی
ئه‌وانی گرتووه‌و هیچی له‌وان كه‌متر نیه كه‌ئه‌مه‌ش فاكتهرو هۆكاریخۆیههیهوبهوهیوایهیلهمهودوا
توێژه‌ران گرنگی پێبده‌ن وزانایهكیگهورهی وه‌ك شێخی خاڵ ههقیخۆی بدرێتێ.
پێش ئه‌وه‌ی بێنه سه‌ربیری نوێخوازی
شێخی خاڵ پێویسته ئاماژهبكهین به‌سیماو تایبه‌تمه‌ندیه دیاره‌كانی قوتابخانه‌ی
ڕیفۆرمی فكری ئیسلامی:-
یه‌كه‌م: یه‌كێك له‌سیما هه‌ره دیاره‌كانی
قوتابخانه‌ی شبَخ محه‌مه‌د عه‌بده به‌گژاچوونه‌وه‌ی ته‌قلیدو بیری چه‌قبه‌ستووی
ئاینی بووه كهچهندسهدهیهك بوو هه‌موو ده‌رگاكانی ئیجتیهاد ونوێبوونه‌وه
داخرابوون وزانایان هه‌رقسه‌ی زاناكانی پێش خۆیان دووربارهدهكردهوهوئهمهش
گه‌وره‌ترین ته‌نگه‌ژه‌ی فكری وخوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆئایین وههڵكردن لهگهڵگۆڕانكاریهكانیسهردهمدا
بۆجیهانیئیسلامیدروست كردبوو بهجۆرێكیوههاههندێك وههابیریان ده‌كرده‌وه كه
ئایینی ئیسلام ناتوانێت ڕووبه‌ڕووی گۆڕانكایهكانیسهردهم بێته‌وه‌و چه‌رخی
زێڕینی به‌سه‌رچووه هه‌رئه‌مه‌ش وایكرد كه‌زانایانی ڕیفۆرمخواز ده‌ربكه‌ون هه‌ریه‌ك
له كه‌واكبی وجهمالهدین وشیخ محه‌مه‌د عه‌بده ومحه‌مه‌د ڕه‌شید ڕه‌زاو شێخ محه‌مه‌د
مسته‌فا مه‌راغی وشێخ محه‌مه‌دی خاڵ كه‌وتنه هه‌وڵی شكاندنی دیواری ته‌قلیدو
توانیان تازهبوونهوهو گۆڕانكاری له بیری چه‌قبه‌ستووی سه‌رده‌مه‌كه‌ی
خۆیاندا بكه‌ن وبه‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه ته‌فسیری ده‌قه ئاینیه‌كان بكه‌ن.
دووه‌م: یه‌كێكی ترلهسیما وتایبه‌تمه‌ندی
ئه‌م قوتابخانه گرنگیدانیان بووبهلایهنی ئه‌ده‌بی كۆمهلاَیهتی كه‌به(مدرسه
اللون اڵدبی والاجتماعی) ناسراون گرنگیه‌كی زۆر ده‌ده‌ن به‌بواره‌كانی ئه‌ده‌ب
وڕیفۆرمی كۆمهلاَیهتی وڕزگاركردنی كۆمه‌ڵگا له‌كه‌لتووری كۆن وبهسهرچوو.
سێیه‌م: زانایانی ئه‌م قوتابخانه فكریه
پابه‌ند نین به‌هیچ ڕیبازێكی فقیهی(المذهب الفقهی) دیاری كراوه زۆرگرنگیبهولایهنه
ناده‌ن زیاتر گرنگی بهكرانهوهو بیری ئازادی ئایینیدهدهن نه‌ك خۆقه‌تیس
كردن بهڕێبازێكی دیاری كراوهوهههرئهمهش یهكێكهلهخاڵهكانی سه‌ركه‌وتنیان
ولهسهرتاسهری جیهانی ئیسلامی‌دا خوێندنه‌وه بۆئهدهبیاتیان ده‌كرێت وكه‌س سڵ
ناكاته‌وه لێیان به‌هۆی جیاوازی مه‌زهه‌بیه‌وه وهههرئهمهش زیاتربه‌ره‌و
كرانه‌وه‌و ڕزگاربوون له‌ته‌قلید ده‌یانبات.
پێنجه‌م: عهقلاَنیهت وئازادی عه‌قڵ لهههرهسیما
دیاره‌كانی ئه‌م قوتابخانه‌یه،له‌كاتێكدا بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كرا كه‌ده‌بێت
عه‌قڵی موسڵمان دابخرێت ومرۆڤ ده‌بێت كوێرانه شوێنی ده‌قه‌كان وفیقهی زانایانی
پێشوو بكه‌وێت ئه‌مان بانگه‌وازی ئه‌وه‌یان كرد كه‌خوای گه‌وره ڕێزی زۆریعهقڵیمرۆڤی
گرتووهونابێت مرۆڤ كوێرانه ته‌قلید بكات وهیچ گرنگی به ژیری فكری خۆی نه‌دات
وبه‌ڵكو پێویسته جارێكی ترعهقڵی مرۆڤ شوێنی شایسته‌ی خۆی وه‌ربگرێت وله‌سه‌ر
به‌رچاووڕوونی(البصیره) شوێن شته‌كان بكه‌وێت.
شه‌شه‌م: هه‌وڵدان بۆ پێكه‌وه گرێدانی
زانست وبیردۆزه زانستیه‌كانی سه‌رده‌م له‌گه‌ڵ گیانی ئیسلامداو هه‌وڵی سه‌لماندنی
ئه‌وه‌ی كه ئاینی ئیسلام دژی زانست نیه‌و به‌ڵكو ئیسلام زانست ته‌واكه‌ری یه‌كترن
وههردوكیان ژیانێكی پڕ خۆشی بۆمرۆڤ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن وبێ زانسشت مرۆڤ
ناتوانێت سه‌رزه‌وی ئاوه‌دان بكاته‌وه كهئهرك وكاری مرۆڤه‌و وه هه‌ربۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش مرۆڤ دروستكراوه وه‌له‌م بواره‌دا هێنده زیادهڕهویانكردوه هه‌ندێك
لهبیردۆزهكان كه ئه‌مڕۆ نازانستیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌وان هه‌واڵیان داوه‌و به‌ڵگه‌ی
قورئانیان بۆهێناوهتهوه كه‌ئه‌مه زانسته وقورئان پشتگیری ده‌كات.
حه‌وته‌م: گرنگیدان به گۆڕانكایهكانی سه‌رده‌م
هه‌ریه‌ك له سیاسی وكۆمهلاَیهتی زانستیوكێشهی ژنان ولاوان له ئه‌ده‌بیاتی
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ته‌وای ههیهوجێگهی گرنگیپێدانیان بووه.
تێكهلاَوبوونیشێخیخاڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بیات
ونوسراوهكانیئهوقوتابخانهیهوه دهوریدیاروكاریگهریلهشێخیخاڵ به‌جێهشتوه،
بهشێوهیهكیوهها ته‌واو عهشقیدهبێت وله‌هه‌موو نوسین ونوسراوهكانێدا به‌زه‌قی
ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی ته‌فسیره ناوازهكهیبكهین لهههموولاپهپهڕهیهكدائاماژهبهبۆچوونهكانی
شێخ محه‌مه‌د عه‌بده ومحه‌مه‌د ڕه‌شید ڕهزاوهاوڕێبازهكانیان ده‌كات هههڵگری
هه‌مان بیركردنهوهوڕێبازی نوێگهریوڕیفۆرمی ئاینیوكۆمهلاَیهتیوسیاسیهووهدهیهوێت
ئیصلاَحێكی ڕیشه‌یی بكات له‌سه‌رجه‌م ناوهندهكانیژیانیدا، زۆرسورهلهسهر
ئیصلاَحی ناوه‌نده‌كانی خوێندن وپێشخستنیان وگرنگیپێدانی زۆربهوبوارهگرنگهی
ژیان، وهبانگهوازی ئیصلاحی زانایان ئاینیدهكات وداوای وازهێنان له هه‌ندێ
زانستی سه‌تحی ودوورلههیچ قوڵبوونه‌وه‌یه‌ك و هه‌ندێ بیركردنه‌وه‌ی خوارفی و
كردنی به‌دین له‌خه‌ڵكی وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ بنه‌مایه‌كی شهرعینیهو وه‌پێویسته
زانایان زۆر جه‌ریئو ئازا بن سڵ له‌هیچ ڕێگروبهربهستێك نه‌كه‌نه‌وه زۆرئازایانهو
به‌به‌رچاو ڕوونیه‌وه بابه‌ته هه‌نوكه‌یه‌كان ڕونبكه‌نه‌وه، وهزۆرگرنگیداوهبهخۆڕۆشنبیركردن
وخوێندنه‌وه‌ی بهسودوقوڵبوونهوهله بواره مه‌عریفیه مرۆیهكاندا، وهتوانیویهتی
سهوهتێكی مه‌عریفی گه‌وره له‌سه‌ریه‌ك بنێت وبۆنهوهكانی دوای خۆی به‌جێ بهێڵێت.
سه رچاوه : ئیسلام په یک