به شی کوردیمطالب جدیدناودارانی کورد

که‌سایه‌تی و تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی کاک ئە‌حمە‌دی موفتی‌زادە، لەروانگەی مامۆستا علی ره‌حمانی، مامۆستا عه‌بدوڵا ئێرانی

که‌سایه‌تی و تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی کاک ئە‌حمە‌دی موفتی‌زادە، لەروانگەی مامۆستا علی ره‌حمانی، مامۆستا عه‌بدوڵا ئێرانی

نووسەر: صلاح الدین محمد بهاءالدین

” ئه‌‌م دوو مامۆستا به‌رێزه له‌باره‌ی که‌سایه‌تی و ئاشنایی خۆیان بۆ مه‌رحومی کاک ئه‌حمه‌د بابه‌تـێکی جوانیان پێکە‌وه بە گفتوگۆیە‌کی ڤیدیۆیی تۆمار کردووه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه پوخته‌ی ئه‌و بابە‌‌تە‌یە ” هە‌ر وه‌کو وه‌فایه‌ک بۆ کاک ئە‌حمە‌د، ئێمە لە‌م گفتوگۆیە‌دا دەمانە‌وێ چە‌ند بتوانین باسی بە‌عزێ لە کە‌سایە‌تی کاک ئە‌حمە‌د بکە‌ین بە‌و تایبە‌تمە‌ندیا‌نە‌ی کە پێوە‌ی ڕازاوە‌تە‌وە، ئاشکرایە هە‌ر زانا و کە‌سایە‌تیە‌ک بە‌عزێک تایبە‌تمە‌ندی خاصی خۆی هە‌یە کە بە‌و تایبە‌تمە‌ندیانە‌یە‌وە ناسراوە، نوسین لە‌سە‌ر مە‌رحومی کاک ئە‌حمە‌دی موفتی‌زادە لە‌هە‌موو بارە‌یە‌کە‌وە کارێکی فراوانە و زۆری ئە‌وێ، ئە‌وه‌ی ئێمە لە‌م فرسە‌تە‌دا ئە‌یکە‌ین باسکردنێکی سە‌رپێیە لە‌و ئە‌ندازە‌ی لە زیهنماندا هە‌یە (کە بە‌داخە‌وە یاداشتی شتە‌کانمان نە‌کردووە لە‌کاتی خۆیدا) بە‌و ئیعتبارە‌ی هە‌ردوکمان لە‌خزمە‌تیدا بووین:

مامۆستا علی ره‌حمانی:

تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی کاک ئە‌حمە‌دی موفتی‌زادە:

  • ئازایە‌تی و نە‌ترسان.
  • خۆشە‌ویستی بۆ خە‌ڵک بێ جیاوازی.
  • خۆشویستنی هە‌موو موسڵمانان بێ جیاوازی.
  • خۆشە‌ویستی بۆ فە‌‌قیر و هە‌ژار.
  • ئە‌خلاق جوانی و ڕە‌وشت بە‌رزی.
  • خۆ بە‌کە‌م زانین و تە‌وازوعێکی زۆر (خۆ جیانە‌کردنەوە لە خە‌ڵک).
  • (سادە ژیان) و دوری گرتن لە خۆشگوزە‌رانی، بۆ نمونە: (دوای جە‌لسە‌کە‌ی شورای شە‌مس لە کرماشان لە‌بیرمە کە (هاشمی سە‌ید شوهە‌دائی) کە یە‌کێک بوو لە خزمانی کاک ئە‌حمە‌د ڕووی کردە کاک ئە‌حمە‌د و عە‌رزی کرد و وتی؛ کاک ئە‌حمە‌د زۆرکە‌س لە شارە نزیکە‌کان و لە شارە دورەکانە‌وە دێن بۆ ئێرە و ئەو خواردە‌مە‌نیە‌ی لە مالی ئێوە ئامادە دە‌کرێت، هە‌ندێ جار سە‌ختە خواردنی بۆ ئە‌وان، کاک ئە‌حمە‌د فە‌رمووی: کاکە بە‌ڕاستی نیمە بە‌ڕاستی ئە‌گە‌ر بیشم بێ ناتوانم وا بکە‌م، هە‌م نیمە هە‌م ئە‌گە‌ر بیشم بێ ناتوانم وا بکە‌م…! ئە‌و کە‌سانە‌ی دێن بۆ دیتنی ئێمە‌و بۆ ماڵی ئێمە، ئە‌گە‌ر بۆ ماڵی ئێمە دێن ئە‌مە واقیعی خواردە‌مە‌نی و وە‌زعیە‌تی ژیانی ئێمە‌یە، جا ئە‌گە‌ر دێن بۆ دیتنمان بەڵام تە‌حە‌موولی ئە‌وە‌یان پێ ناکرێت، ئە‌کرێ تە‌شریف بە‌نە دە‌رە‌وە‌و لە بازاڕ نان بخۆن و تە‌شریف بێننە‌وە بۆ ماڵە‌وە، ئێمە واین لە‌خزمە‌تیاندا، کە‌وایە من بە‌رنامە‌م ئە‌وە‌تانێ خوا جە‌زای خێریان باتە‌وە ئەگە‌ر تە‌حە‌مولی دە‌کە‌ن، تە‌حە‌مولیشی ناکە‌ن من هە‌ر ئە‌وە‌م هە‌یە)….

برای متن کامل و ادامه فایل را دانلود کنید:

نوع فایل: PDF

تعداد صفحات : ۱۶ صفحه

حجم : ۲ مگابایت

  که‌سایه‌تی و تایبە‌تمە‌ندییە‌کانی کاک ئە‌حمە‌دی موفتی‌زادە

یک دیدگاه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا