به شی کوردیکورد و کردستان

کورد و ئیسلام ، زانایانی ئایینی کورد

کورد و ئیسلام

نوسه ر: عه للامه مه لا عبدالله ئه حمه دیان

بە نێوی ئەو خودایەی کە زاناکان ھە تا لە پلەی زانستیدا زۆرتر وە سەر کەون پتر سامی ئەویان لە دڵی دایە  و باشتر ئاڵقەی  بەندەیی ویان لە گوێی دایە«‌‌إنـَّما یَخشیَ الله مـِن عـِبـَادِهِ العُلـَماء»ئەو خودایەی کە  زانا بەئیمانەکانی ئەوەندە خۆش دەوێ کە چەند پلە  وەسەرووی ئیماندارەکانی دیکەیان دەخا«یَرفـَعِ اللهُ الـَّذینَ آمَنوا مِنکم و الـَّذینَ اوتوا العِلمَ دَرَجاتٍ» ماوەیەک لەوە پێش لە کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی زانایەکی کورد لە سەر ئەو باسە  رۆیبوومکە لە نووکە وە چلۆن وبە ھۆی کێ پەیوەند لە بەینی کوردەواری ومە دینە ولە بەینی کوردەکان وپێغەمبەری خودارایەڵ کرا ولەدوای عەڕەبەکانیش لەنێو وڵاتەکانی ھەندەران،کوردوستان یەکەمین مەڵبەندێک بووکە باوەشی بۆدینی پیرۆزی ئیسلام گرتەوە ولە دوای مسوڵمان بوونیش وەکوومتورفەیەکی بێ وێنە دەستی بەسەرئەودینە راگرت و بۆراگیر کردن و بڵاوکردنەوەی شۆق و شەبەقی ئەو دینە عاسمانیەش ھەزاران پسپۆڕو زانا و بلیمەتی خاوەن زمان وقەڵەم ودانەر و کتێب نووسی لە کوردەواریدا پەروەردە کرد کە نە ھەرمەڵبەندی کوردوستان بەڵکوو تەواوی شارودێ و قەد و لاپاڵی وڵاتەکانی دیکەی عەڕەب و غەیری عەڕەبیان وە‌ژێر تیشک و نووری زانستی خۆیان خستووە.جاھێندێک لەو کەسانەی ئارایان دەگەڵ ئاگاداری وئەغیاربوونەوە ھەیە وئاوڕدانەوەیان بۆسەر رابردوو،بۆشەتەک دانی بە ئیستاوخۆگەیاندن بە ئاواتەکانی داھاتوو،بە پێویست دەزانن،روویان لێنام کەئەومەبەستەدووپاتەکە کەمەوە و سەرلەنوێ بیڵێمەوە.ئەوائەومەبەستە:

ھەرلەورۆژەڕا کە جابان(جاوان)گاوانێکی کورد،چمچمەکەی ھەڵکێشا و فەرنجێکەی لەبەر کرد وقەفی گۆچانەکەی بە قۆڵیدا کرد وکوردستان ڕا بەرەو مەدینە وەڕێکەوت و ئیمانی بە پێغەمبەری خودا «دروود و سڵاوی خودای لێبێ»ھێنا و لە ریزی سەحابەکاندا قەراری گرت،لەو رۆژوە مەرج و پەیمانی خزمەت گوزاری نەتەوەی کورد بە دینی ئیسلام دامەزرا،بەو ھۆیە لە خولی فەرمانڕەوایی فارووقی ئەعزەم،عومەری کوڕی خەتتاب «رەزای خودای لێبێ» کوردەواری ھەوەڵین مەڵبەندێک بوو کە بۆ وەرگرتنی دینی پیرۆزی ئیسلام باوەشی ئاواڵە کردەوە  و نێوچاوانێکی گەش و گوشاد بوو لە قەلافەتی ئێران بۆ پێشوازی کردن لە دینی پیرۆزی ئیسلام و لە دوای ئیمان ھێنانیش زنجیرەیەکی دوورو درێژی لە خزمەتکارانی کورد بە دینی ئیسلام بە نێوی موحەددسین،موتەکەللیمین،فوقەھا،مووەرریخین،موفەسسرین و زانایانی عولومی بەلاغە و رێزمانی قوڕئان و تەنانەت عولومی تەعبیر وەسەر کار خست.وە بە درێژایی مێژوو،زانا ئایینیەکانی کوردەواری نەھەر وڵاتەکەی خۆیان بەڵکووتەواوی وڵاتەکانی دیکە وتەواوی قەد و لاپاڵی وڵاتە دوور و نزیکەکانی جیھانی ھەروا وبەربڵاوی ئیسە تیشک و نووری عیلم و زانستی خۆیان روون کردەوە.

ئیمام موحەممەدی غەزالیدەفەرمی:

خودای تەبارەک و تەعالا دینی ئیسلامی لە سەر سێ دیرگە رۆناوە،کە ئەگەر ئەو سێ دیرگانە نەبانایە،لەوانە بوو دینی ئیسلام تێک تەپیبا:”شارەزووری”،”ئامەدی”و”دینەوەری”.

کەھەر سێکیان لە زانایانی نەتەوەی کورد بوون.

بە راستی ھەر ئینسانێکی زانا واق دەیباتەوە وەختێکی سەر دەنێتە کۆڕی قوڕئان زان و موفەسسیرەکانی قوڕئان و دەبینێ موفەسسیرێک لە لای سەرووی ھەموان دانیشتووە وپیاوی وەک “شێخ محەممەد عەبدە”و”سەیید جەماڵەددین”و”سەیید قوتب”و”مەراغی”لە حوزووری وی چۆکیان داداوە و مانای ئایەتەکانی قوڕئانی لێ فێر دەبن.وەختێکی دەپرسی ئەو موفەسسیرە کێیە لە چ تیرە و تۆرەمەیەکە؛لە وڵامداپێت دەڵێن ئەوە”مەحموودی ئالووسی”یه و له بنهچەکەدا کوردە.کاتێکی دەچیە کۆڕی زانا پایە بەرزەکانی عیلمولحەدیس لە لای سەرووی ھەموان زانایەکە نێوبەدەرەوە دەبینی کاتێکی دەپرسی ئەوە کێیە،لە جوابدا پێت دەڵێن ئەوە” ئیبنوسەلاحی شارەزووری”یە کە گەورەترین و بەرێزترین عالمی عیلمولحەدیسە لە نەتەوەی کوردە.کاتێکی سەردەنێیە  کۆڕی مێژوونووسە بەنێو بانگە کانی ئیسلام دیسان “ئیبنو ئەسیر”و”ئیبنو خەلەکان”لە لای سەرەوە دەبینی ولە کۆڕی زاناکانی ئو سوولولفیقھ ونەحو و سەرف و رێزمانی عەڕب و فەرھەنگی قوڕئان و ھەروا کەلام و فیقھ و عیلمی تەعبیر و …”ئیبنولحاجب”و”ئیبنولحاج”و”ئیبنو سیرین”و”ئەبولفیدا”و”بێتووشی”و”مەلا ئەبوبەکری موسەننیف”و”شێخ عەبدولقادری موھاجیر”لە لای سەرەوەی ھەموان دەبینی و بە چاوی خۆشمان دەبینین کە کتێبی زانا ئایینیە کانی کوردوستان کتێب خانەکانی جیەانی ئیسلامیان بە تەواوی دارماڵ کردووە.

ئەوڕۆکە لەو سەری دنیاڕا تا ئینگی دنیاوە لە پێنج قوڕنەی جیھاندا سەدوپەنجا وچند نەتەوە بە سەدوپنجاوچەند زمانی زیندوو،سەربەخۆ ژیان بەسەر دەبەن وکەم ھەتا زۆریش مسوڵمانیان لە نێو دایە ودەنگی یەک قوڕئان خوێن لە رادیۆکان ڕا دڵی ئەو سەدوپەنجاوچەند نەتەوەیە دەلاوێنێتەوە:”عەبدولباسیت عەبدوسسەمەد”.

وەختێکی دەپرسی ئەو قوڕئان خوێنە لە چ تۆرەمەیەکە  ،لە جوابدا خۆی دەڵی:

ئەمن کوڕە کوردێکم،بابم لە کوردوستان ڕا ھاتۆتە میسر و بۆتە مجێوری مزگەوتێکی قاھیرە و لە رێگای قوڕئان خوێندن خزمەت بە دینی پیرۆزی ئیسلامم بە پێویست زانیوە.

ئەو رۆژانە کە نێوبانگی پسپۆڕی و مێژووزانی و کۆمەڵناسی پسپۆڕی بەنێوبانگ ئوستاد”مەحموود عەققاد”لە دەریای مەدیترانە پەڕیوەتەوە و گەیشتۆتە نێو دڵی وڵاتە رۆژاواییەکان و ئینگی دنیاش تەنانەت دەنگی داوەتەوە،کۆمەڵێک ھەواڵنووس بۆوەرگرتنی ھەواڵ لەوزانا کەم وێنەیە ھاتنە میسر و کاتێکی کیژێکی فەرنگی لە نێوھەواڵنوسەکان لێی پرسی ئوستاد ئەتۆ لە کام عێل و خێڵی عەڕەبەکانی،ئوستاد کوتی:«کچم ئەمن عەڕەب نیم،کوردم و دەبێ لێم بپرسی لە کام عێل و خێڵی پەرەوازەی کوردەکانی»

به کورتی زنجیرەی خزمەتگوزارانی کورد بە دینی پیرۆزی ئیسلام زۆر لەوە ئاشکراترە کە خەڵک ھەستی نەکا.چونکە کەسێکی ھەر ئەوندە چاوی ھەبێ دەبینێ کە کتێب و نوسراوەکانی زانا ئایینێکانی کورد کتێب خانەکانی ھەموو وڵاتەئیسلامێکانی دار ماڵ کردووە و کەسێکیش ھەر گوێی ھەبێ شەپۆلی دەنگ و نەوای “عەبدولباسیت”لە خەزمەتەکانی زاناکانی کورد ئەغیاری دەکاتەوە و تەنانەت کەسێکیش گوێی خۆی کپ کا و بە ئەنقەست چاوی بقوچێنێ و خۆی لە خەو کا بۆ ئەو خەونانەی کە دەیانبینێ ناچارە تەماشای خەونامەکەی “ئیبنوسیرین”کا و مانای خەونە ئاڵۆزەکانی لە کتێبی ئەو زانا کوردەدا ببینێتەوە و لەو رێگەیەوە بە راستەقینە بگا…

  ئەو زنجیرە،زنجیرەیەکی نەپساوە و نەبرواەیە.لاپەڕەکانی مێژوو،ئازایەتی و مەردایەتی ئەو ھەڵکەوتانەی تۆمار کردووە:”موحییەددینی خەلاتی”باوەڕپێکراوی”خاجە نەسیری تووسی،ئەبووحەنیفەی دینوەری، ئیبنویۆسف،ئیبنولحاجیب،ئیبراھیم کوردی،ئیبنوکەج،ئیبنونەجابێتووشی،ئیبنورەسوول،عەللامە ئیبنول ئادەم،قزڵجی،موفتی زەھاوی،مەلاعەوڵای پیرەباب،مەلارەحمانی پێنجوێنی،مەلاعەوڵای جەلی زادە،مەلاعەوڵای وەڵزی،قەرەداغی،مەلاگچکە،بەدیعوززەمانی نووڕسی،مەلاعیسامەددین،مەلاحوسێنی مەجدی،مەلاباقر،مامۆستامەردووخ،(ئایەتووڵڵای کوردستانی)،بەدیعوززەمانی کوردستانی،مەلائەحمەدی تورجانی زادە،مەلاکەریمی شاریکەندی،مامۆستای خاڵ،مامۆستامەلا ھادی ئەفخەم زادە”خودا لە ھەموویان رازی بێ،تێکڕاکورد بوون و جێی شانازی ئەوگەلەن.

——————————————

سه رچاوه: خه زینه ( کومه له وتار) / نوسه ر: عه للامه مه لا عبدالله ئه حمه دیان / نه شری ئیحسان ۱۳۸۷

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا