سه‌ركه‌وتنى هه‌ده‌په‌و پارتى گه‌شه‌پێدان، وانه‌و په‌ندو ديلالهتهكان
سه‌ركه‌وتنى هه‌ده‌په‌و پارتى گه‌شه‌پێدان، وانه‌و په‌ندو ديلالهتهكان
نوسه‌ر: د. عمر عبد العزيز
سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له توركيا -به‌دوور له رێژه‌ى ده‌ره‌نجامه‌كان- سه‌ركه‌وتنى ديموكراسييه له‌و وڵاته. سه‌ركه‌وتنى هه‌ردوو حزبى ئه‌كه‌په‌و هه‌ده‌په‌ش سه‌ركه‌وتنى ئيراده‌ى ئاشتييه.
ئه‌م ده‌ره‌نجامه گۆرانكاريی گه‌وره‌ى به‌دوادا دێت، من بۆ خۆم ئه‌م چه‌ند وانه‌و عيبرهتانهم لێ خوێنده‌وه:
1- سه‌ركه‌وتنى چه‌ندباره‌ى پارتى گه‌شه‌پێدان سه‌لماندى كه توانيويه‌تى خزمه‌ت به توركيا بكات، به‌ڵام گرنگترين خزمه‌ت ئه‌وه‌يه كه زه‌مينه‌ى ساز كرد كه هه‌ده‌په به‌ربه‌ستى له صه‌دا ده ببه‌زێنێت.!
2- سه‌ركه‌وتنى هه‌ده‌په‌ش سه‌لماندى كه له‌م دۆخه‌دا خه‌باتى مه‌ده‌نى خێراتر ئه‌نجام ده‌به‌خشێ و ڕێگاى سه‌ركه‌وتن كورتتر ده‌كاته‌وه، نه‌ك خه‌باتى شاخ و چه‌ك. ڕه‌نگه ئه‌م وانه‌يه گرنگ بێت بۆ به‌شه‌كانى تر‌ى كوردستان.
3- گێنگڵخواردنى كهماليست و نهتهوهپهرستهكانيش، سه‌لماندى كه گه‌لانى توركيا وريابونهتهوهو بڕوايان به دروشمه ستۆكهكانى ئه‌و حزبانه نه‌ماوه.
ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش زۆرن، گرنگترينيان ئه‌مانه‌ن:
1- ناوچه‌كه زياتر سهقامگيرو ئارام ده‌بێت.
2- كوردى باكور ده‌خاته قۆناغى ئه‌زموونى حوكمڕانيى و دهوڵهتداريى.
3- پرۆسه‌ى ئاشتيى له باكور زياتر به‌ره‌و پێشه‌وه ئه‌چێت.
4- كاريگه‌ريى پۆزهتيفى له‌سه‌ر ئابوريى باشوريى كوردستان ده‌بێت.
5- پشتیوانیكی تر بۆ باشوری كوردستان دروست بوو.
به‌ڵام له هه‌مووى گرنگتر دوو خاڵن:
يه‌كه‌م/ پارتى گه‌شه‌پێدان غرورى يه‌كه‌مي نهيگرێ و له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په حكومه‌ت پێك نه‌هێنێت و هه‌ده‌په بكاته به‌شدارى حكومه‌ته‌كه‌ى، تا ميصداقيهتى چه‌ند ساڵه‌ى نه‌دۆڕێنێت.
دووه‌م/ هه‌ده‌په هيواى گه‌لى كورد نه‌دا به ئاوداو حه‌كيمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بكات و له‌گه‌ڵ لايه‌نى به‌هێز هاوپه‌يمانيى بكات كه پارتى گه‌شه‌پێدانه، نه‌ك لايه‌نه لاواز‌و دۆڕاوه‌كان.
لێره‌دا سه‌ركرده‌كانى هه‌ده‌په ده‌بێت وريا بن فاكته‌رى ئايديۆلۆژيا نه‌خشه‌ى سياسييان لێ تێك نه‌داو هه‌لى ڕه‌خساو نه‌دۆڕێنن له‌به‌ر ململانێى فكريى و به به‌ڵێنى درۆينهى تۆرانيى و ره‌گه‌زپه‌رستان نه‌خه‌ڵه‌تێن.! له‌گه‌ڵ پيرۆزبايى گه‌رمم له ئازاديخوازانى توركياو كوردانى باكورى كوردستان.
عمر عبد العزيز باشورى كوردستان، 7/6/2015.



