شیعر / به‌ڕێوه‌م …
به‌ڕێوه‌م …
نیگار حمد علی
واهاتم . .. و به‌ڕێگاوه سوره‌تی فتح ئه‌خوێنم ..
داواتان کردوه‌وئه‌یگه‌ێنم …
دێم تا بۆنی دوکه‌ڵ و باروت و جه‌سته
سوتاوه‌کان له نزیکه‌وه بکه‌م ,, فرمێسکی دایکان و خوشکانم بسڕم ..
مناڵه ته‌نیا و دابڕاوه‌کان له‌باوه‌ش بگرم. ..
به‌گرمه‌ی تۆقێنه‌رو پڕیشکه ئاگر له‌ناو
که‌لاوه‌کان ئۆقره بگرم ..
هاتم …ده‌م به نزا‌و پارانه‌وه‌و قورئان خوینم …
تا تامی برسێتی و تینویه‌تی و سارد و
سۆڵه‌ی ئه‌وێ بکه‌م ..
تا بیرندار و بێسارێژ بم ..ناڵه‌م ئاویزانی
ئازاره‌کانی ئێوه‌که‌م …
چاوم له چاوه‌ڕوانی ئێوه‌دا بیبینم…وانه‌ی
ئازایه‌تی و کۆڵنه‌دان فێربم ..
هاتم ..به ڕۆژووم تا ئێواره ببمه میوانی سه‌ر سفره‌ی ده‌ربه‌ده‌ری و شه‌قامه چۆڵه‌کان ..
مزگه‌وتی بێ بانگ و ِروخاوه‌کان ..
ده‌نگه کپ کراوه‌کان ..باخچه سوتاوه‌کان..ماڵه
داڕماوه‌کان ..
خێزانه لێکدابڕاوه‌کان ..گریان و هاواری
نه‌بیستراوی ده‌رونی بێ نازتان…
هاتم ..تا بتوانم به هێز بم ..ڕاکه‌م ….
له‌گه‌ڵ بست به ستی هه‌نگاو و هه‌ناسه
ماندوه‌کانتان بم ..
سیمام وه‌ک سیماتان ئاڵۆزکاو و خه‌ماوی بم
..
ملوانکه‌یه‌ک له‌به‌رد دروست که‌م ..
بۆ هه‌تا هه‌تایی بیکه‌مه ملم ..
جوانترین دیاری ساڵی تازه بێت بۆم..
هاتم ..زۆریش دره‌نگ فریا که‌وتم ,,لێم ببورن که‌مته‌رخه‌م بوم ..
دڕک وداڵی سه‌رڕێ دوایان خستم ..
به‌لاَم به‌خوا به ڕوح و دڵ هه‌میشه له‌گه‌ڵتان بوم ..
ئیوه‌ش میوانی چاوه‌ڕوانی شه‌و و
ِرۆژم بوون..هاسۆز و هاوخه‌متان بوم ..
ئای چه‌ن گریام به‌دیاروێنه جه‌رگ بڕه‌کان
..
مناڵه بێتاوانه‌کانی ژێر دار‌و به‌رده‌کان ..
هاتوم ..تا ڕه‌نگی سپی بپۆشم ..
خوێنم ببه‌خشم ,,گیانم فیدا که‌م ,,وه‌ک
ئێوه خه‌ڵتانی ڕه‌نگی سور بم ..
هاوسه‌فه‌روخوشک وهاوِرێ بم .. بۆ دوا
جار شه‌هیدی رێی هاتنم بم ..
ئه‌م جاره‌شیان لێم بمبورن که ته‌نها به‌ویژدانی زیندووی قه‌ڵه‌مم به‌شداری ژیانتانم ..
له
پێشوازی هاتنیشم ئه‌م په‌یامه‌م وه‌ک
دیاری لێوه‌رگرن ….
یه کگرتوو ئیسلامی