چۆن منداڵه‌که‌ت ڕا ده‌هێنیت له‌سه‌ر نوێژ
چۆن منداڵه‌که‌ت ڕا ده‌هێنیت له‌سه‌ر نوێژ؟
بۆڕاهێنانی منداڵ له‌سه‌ر نوێژ، ده‌بێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێککه‌وتنێک هه‌بێت له‌نێوان دایک وباوک – یان ئه‌و که‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی منداڵه‌که ده‌کات- له‌سه‌ر سیاسه‌تێکی ڕوون و سنووردار و نه‌گۆڕ، تاکو ئاراسته‌کردنی منداڵه‌که پارچه‌پارچه‌یی نه‌بێت، پاشان هه‌موو ماندوویه‌تی به‌خۆڕا بڕوات، بۆ نمونه دایکه‌که به‌خششی ناداتێ له‌سه‌ر نوێژه‌که‌ی، وباوکی که ده‌گه‌ڕێته‌وه دیاریه‌کی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی دایکی ده‌داتێ، یان دیاری پێ ده‌ده‌ن بێ ئه‌وه‌ی شتێکی کردبێت شایه‌نی ئه‌و دیاریه بێت، بۆیه له‌لای منداڵه‌که ئه‌و دیاریه‌ی وه‌ری گرتووه له‌سه‌ر نوێژه‌که‌ی بچوکتر ده‌بێت یان به‌بێ نرخ ده‌بێت، یان دایکه‌که سزای ده‌دات له‌سه‌ر که‌م وکوڕی، پاشان باوکه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و دڵی ڕازی ده‌کات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به‌زه‌یی پێ دێته‌وه.
وه سه‌باره‌ت به دیاری و به‌خشش کردنی منداڵ ده‌بێت گورج وله‌جێی خۆی بێت تاکو منداڵه‌که هه‌ست بکات که کرده‌وه‌کانی (نوێژه‌که‌ی) به‌رهه‌م و ئه‌نجامی هه‌یه، چونکه منداڵ شت زوو له‌یاد ده‌کات، بۆنمونه گه‌ر پێنج نوێژه‌که‌ی کرد له ڕۆژێکدا، باشتر وایه دیاری و به‌خششیی هه‌بێت پاش نوێژی عیشاء.
یه‌که‌م/ مه‌رحه‌له‌ی منداڵێتی زوو (نێوان سێ ساڵ و پێنج ساڵ):
به‌ڕاستی مه‌رحه‌له‌ی سێ ساڵی له ته‌مه‌نی منداڵدا مه‌رحه‌له‌یه‌کی سه‌ره‌تایی سه‌ربه‌خۆیی منداڵه‌و هه‌ستکردن به کیان و خۆیه‌تی خۆی، به‌لام له‌هه‌مان کاتدا مهرحهلهیهکه که حه‌ز ده‌کات له چاولێکردن وتهقیلدکردن، زۆر هه‌ڵه‌یه گه‌ر کاتێک نوێژ ده‌که‌ین و منداڵه‌که کاتێک له‌ته‌نیشتمانه‌وه ڕاده‌وه‌ستێت و ته‌قلیدمان ده‌کات له نوێژکردن پێی بڵێین: نا ڕۆڵه حه‌قی خۆته بڕۆ یاری بکه تاکو ده‌گه‌یته حه‌وت ساڵان وئه‌وجا نوێژ بکه چونکه نوێژ له‌سه‌رت فه‌رز نیه)، با ئێمه‌ی دایکان وباوکان وازی لێ بهێنین له‌سه‌ر فیتڕه‌و سروشتی خۆی بێت وبه‌حه‌زی خۆی بجوڵێته‌وه تاکو سه‌ربه‌خۆیی خۆی وه‌رگرێت له‌م کرده‌وه‌ی خۆی حه‌زی لێ ده‌کات وته‌قلیدمان ده‌کات، بێ ئه‌وه‌ی ئێمه ڕێی لێ بگرێن مه‌گه‌ر کاتێک بزانین مه‌ترسی’یه‌ک هه‌یه له ئارادا…. وه بۆ نمونه گه‌ر منداڵه‌که له‌ته‌نیشت دایکی یا باوکی که نوێژ ده‌که‌ن ڕاوه‌ستا، پاشان رکوع یان سجودی نه‌برد و به‌ڵکو چه‌پڵه‌ی لێ ده‌دا یان یاری ده‌کرد، با وازی لێ بهێنین و ته‌علیقی له‌سه‌ر نه‌ده‌ین، با هه‌موومان دایکان وباوکان بزانین که‌وا منداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌یدا تێ ده‌په‌ڕن له‌به‌رده‌م نوێژکه‌ر یان له‌پێشی داده‌نیشن یان خۆیان ده‌گرن به قاچ و ده‌چنه سه‌ر کۆڵ‌یان، یان ده‌گرێێن، وه کاتێکیش ده‌گرێێن زۆر ئاساییه ئێمه هه‌ڵیان بگرین له‌ناو نوێژه‌که‌دا وبیانگرینه باوه‌ش به‌تایبه‌ت گه‌ر له‌سه‌ریان بترسین یان که‌سێکی تر له‌ماڵه‌وه نه‌بێت گرنگی پێ بدات، هه‌روه‌ها زۆر پێویسته ئێمه‌ی دایکان و باوکان توڕه نه‌بین لێیان له‌م ته‌مه‌نه‌یاندا به‌هۆی هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌ستی نوێژکه‌راندا..
له‌م مه‌رحه‌له‌یه‌دا له توانای منداڵ هه‌یه زۆر به‌باشی ئه‌م سوره‌تانه له‌به‌ر بکات: سوره‌تی الفاتحه، سوره‌تی الاخلاێ، سوره‌تی الفلق، سوره‌تی الناس.
دووه‌م/ مه‌رحه‌له‌ی منداڵێتی ناوه‌ندیی (نێوان پێنج ساڵی و حه‌وت ساڵی):
له‌م مه‌رحه‌له‌یه‌دا ده‌توانرێت به قسه‌ی خۆش و نه‌رم باس بکرێت بۆ منداڵه‌که له‌سه‌ر نیعمه‌ت و به‌هره‌کانی خوا و فه‌زڵ و میهره‌بانی به‌پاڵپشتی چه‌نده‌ها نموونه، هه‌روه‌ها بۆی باس بکرێت خۆشه‌ویستی وبه‌زه‌یی خوا بۆ به‌نده‌کانی، ئه‌مانه وا ده‌کات له منداڵه‌که له خۆیه‌وه حه‌ز بکات و موشتاق بێت بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا و ئه‌و قسه‌و کرده‌وانه نایه‌وێت بیکات که بزانێت خوا پێی ناخۆشه‌و لێی ده‌ڕه‌نجێت، بۆیه له‌م مه‌رحه‌له‌یه‌دا ته‌رکیز بکرێت له‌سه‌ر باسکردنی خوای گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵات وناوه جوانه‌کانی و میهره‌بانی، وه له‌به‌رامبه‌ردا پێویسته بۆ منداڵه‌که باس بکرێت که پێویسته گوێڕایه‌ڵی خوا ببین وزۆر جوان و ئاسانه ئه‌و کوێڕایهڵیهو زۆر شیرین وبه‌سووده بۆمان… له‌هه‌مان کاتدا پێویسته قدوه‌و پێشه‌نگێکی چاک هه‌بێت بۆ منداڵه‌که به‌چاوی خۆی بیبینێت، بۆ نمونه ته‌نها به بینینی دایک وباوکی که پابه‌ندن به پێنج نوێژه‌که‌وه ڕۆژانه، به‌بێ بێزاری ودڵته‌نگی، کاریگه‌ری ئیجابی ده‌کاته سه‌ر منداڵه‌که بۆ نوێژکردن، بۆیه حه‌زی لێ ده‌کات چونکه که‌سانی ده‌وروبه‌ری حه‌زی لێ ده‌که‌ن، وه پابه‌ند ده‌بێت پێیه‌وه هه‌روه‌ک چۆن پابه‌ند ده‌بێت به‌هه‌ر عاده‌ت وخوو ڕه‌وشتێکی ڕۆژانه‌یی. وه بۆ ئه‌وه‌ی نوێژه‌که نه‌بێته عاده‌ت و له‌چوارچێوه‌ی عیبادهت بمێنێته‌وه، پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا باسی عه‌قیده‌ی بۆ بکرێت، وه له‌جێی خۆیه‌تی باسی (ئیسرا و میعراج)ی بۆ بکه‌یت، وه‌هه‌روه‌ها فه‌رزبوونی نوێژ، وه چیرۆک وژیانی سه‌حابه به‌ڕێزه‌کانی بۆ بکه‌یت و چه‌ند پابه‌ند بوون به نوێژه‌وه..
وه ئه‌و ئاگاداری’یه‌ی ته‌رکیز ده‌که‌ین لێی ئه‌وه‌یه که هه‌میشه دوور بین له ئسلوب و شێوازی ڕه‌خنه‌گرتن له منداڵه‌که، یان ئسلوبی ترساندن وهه‌ڕه‌شه‌کردن لێی، وه جێی خۆیه‌تی بڵێین لێدانی منداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌دا ڕێی پێ نه‌دراوه، بۆیه پێویسته به شێوازی تر هانی بده‌ین، وه‌کو هاندان وتهشجیعکردنی تاکو نوێژ ده‌بێته به‌شێکی سه‌ره‌کی له ژیانیدا.
بۆ پابه‌ندبوونی منادڵهکه به نوێژه‌وه، پێویسته ئاوی گه‌رمی بۆ ئاماده‌بکرێت له زستاندا، چونکه له‌وانه‌یه منداڵ ڕابکات له نوێژه‌که‌ی وخۆی بدزێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئاوی سارد ڕاده‌کات. ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی بو.
وه سه‌باره‌ت به کچان، پێویسته خۆشه‌ویستیان لا دروست بکه‌ین به هه‌ندێ شته‌وه که له‌وانه‌یه لامان بچوک بێت به‌لام کاریگه‌ری گه‌وره‌ی ده‌بێت، وه‌کو چنینی یان دوورینی سه‌رپۆشێکی بچوکی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بۆ خۆی له‌وه‌ی دایکی بچێت که له‌ماڵه‌وه به‌کاری ده‌هێنێت، وه‌هه‌روه‌ها دانانی بهڕماڵێکی بچوکی جوان تایبه‌ت به کچه منداڵه‌که، تاکو لای خۆشه‌ویست بێت نوێژه‌که‌ی.
وه گه‌ر بینیمان منداڵه‌که ته‌مبه‌ڵه له نوێژکردن، با وازی لێ بهێنین دوو ڕکات بکات بۆ نمونه تاکو تام وچێژی نوێژه‌که لای دروست ده‌بێت، پاشان ژماره‌ی ڕکاته‌کانی نوێژی نیوه‌ڕۆ وعه‌سری پێ ده‌ناسێنین تاکو خۆی له خۆیه‌وه به‌ته‌واوه‌تی ئه‌نجامیان ده‌دات، هه‌روه‌ها بۆ هاندانی ئه‌و منداڵه‌ی ته‌مبه‌ڵه له ده‌ستنوێژگرتن ده‌توانرێت (سره) دابنترێت تایبه‌ت به ده‌ستنوێژ، بۆ نمونه منداڵه‌که یه‌که‌م که‌س ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرێت وخۆی سه‌رپه‌رشتی بکات و پاشان ئه‌ندامانی خێزانه‌که که له ماڵه‌وه‌ن، تاکو لای خۆشه‌ویست بێت.
وه ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌وه بکه‌ین که سیاسه‌تی دایکان و باوکان له ڕاهێنانی منداڵیان بۆ فێربوونتی نوێژ هێدی هێدی بێت، بۆنمونه منداڵه‌که نوێژی به‌یانیان ده‌کات ڕۆژانه، پاشان نوێژی به‌یانیان ونیوه‌ڕوان، وه‌به‌م شێوه‌یه تاکو به ته‌دریج ڕا دێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی پێنج نوێژه‌که، وه پاشان ده‌توانین فێری نوێژه سوننه‌ته‌کانی بکه‌ین به‌پێی توانا ولێهاتویی و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی منداڵه‌که.
لێره‌دا ده‌توانین شێوازی ووریاکردنه‌وه به‌کار یهێنین، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌خششی بده‌ینێ، مه‌رج نیه به‌خشش ودیاری ته‌نها به پاره بێت، بۆ نمونه هه‌ر دیاریه‌ک بێت گه‌ر پێنج نوێژه‌که‌ی ئه‌نجام دا له ڕۆژێکدا، پاشان دیاری’یه‌کی تری پێ ببه‌خشرێت گه‌ر پێنج نوێژه‌که له کاتی خۆیدا ئه‌نجام دا.
وه ده‌بێت وا ڕای بهێنین که هه‌وڵدان و کۆشش بۆ نوێژ هه‌وڵدان و کۆششه بۆ به‌هه‌شت، وه ده‌توانین هه‌سته چاکه‌کانی ڕابکێشین، وه‌کو پێی بڵێین: ڕۆڵه خه‌ریکه بتبینم له به‌هه‌شتدا به دوو باڵ بفڕیت، یان : ڕۆڵه گیان دڵنیام خوای گه‌وره لێت ڕازی ده‌بێت و خۆشتی ده‌وێت کاتێک هه‌وڵ و کۆشش ده‌ده‌یت بۆ نوێژکردن.
وه سه‌باره‌ت به کوڕان، ده‌توانین ته‌شجیعیان بکه‌ین له‌گه‌ڵ باوکیان (هه‌ر که‌سێک جێی متمانه بێت) له‌گه‌ڵی بڕوات بۆ مزگه‌وت، وه منداڵ به‌سه‌ردانی مزکه‌وت زۆر دڵخۆش ده‌بێت، چونکه له‌گه‌ڵ باوکیانن، پاشان له ماڵ ده‌رده‌چن، وه ده‌بێت ئارامگر بن باوکان له‌م کاره‌دا چونکه منداڵ زۆر جار هه‌ست به ماندویه‌تی ده‌کات یان زوو زوو ده‌یه‌وێت بکرێته باوه‌ش یان ده‌یه‌وێت پێڵاوه‌که‌ی له‌پێ داکه‌نێ یان توندی بکاته‌وه.
وه چاودێڕی ئه‌وه بکه‌ین که منداڵ فێر بکرێت له‌سه‌ر هه‌ندێ ئه‌حکامی پاکێتی وه‌کو گرنگی خۆپاراستن له پیسی وه‌کو میز و شتی تر، وه‌هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ده‌ست به‌ئاو گه‌یاندن، وه پێویستبوونی ڕاگرتنی پاکێتی جل و لاشه، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش بکرێت که پاکێتی چ په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌یه به نوێژه‌وه.
وه ده‌بێت منداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌دا ڕابهێنرێت له‌سه‌ر ده‌ستنوێژگرتن، وه به عه‌مه‌لی فێر بکرێت هه‌روه‌ک چۆن سه‌حابه منداڵه‌کانیان فێر ده‌کرد..
سێیه‌م: مه‌رحه‌له‌ی منداڵێتی دره‌نگ (نێوان حه‌وت ساڵ و ده ساڵی):
له‌م مه‌رحه‌له‌یه‌دا ده‌بینرێت هه‌ڵسوکه‌وت و سلوکی منداڵان ده‌گۆڕێت به‌شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌باره‌ت به نوێژ، وه‌هه‌روه‌ها پابه‌ندی زۆر پێوه ناکه‌ن، ئه‌گه‌ریش پێشتر ڕا هاتبێتن له‌سه‌ری، ده‌بینرێت منداڵه‌که له‌م ته‌مه‌نه‌دا ته‌مبه‌ڵه و ڕا ده‌کات له نوێژ و یان بێزاری خۆی ده‌رده‌بڕێ، ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا سروشتی مه‌رحه‌له‌ی داهاتووه: مه‌رحه‌له‌ی یاخی بوون و بێ گوێڕایه‌ڵی’ وملکه‌چی’یه، بۆیه لێره‌دا پێویسته به زیره‌کی و ووریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت، خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه له پرسیارکردنی ڕاسته‌وخۆ: ئایه نوێژی عه‌سرت کرد؟ چونکه منداڵان مه‌یلیان به‌لای درۆ و ئیددیعای نوێژکردنه‌که ده‌ڕۆن تاکو خۆیانی لێ بدزنه‌وه، که کاردانه‌وه‌ی دایکان و باوکان لێره‌دا یان هاوارکردنه به‌ڕووی منداڵه‌که چونکه درۆی له‌گه‌ڵ کردوون، یان چاوپۆشین سه‌ره‌ڕای ده‌زانن بهدرۆکردنهکهی، وه باشتر له‌م شتانه وایه که یادی بخاته‌وه به نوێژ له شێوازی ئاگادارکردنه‌وه نه‌ک پرسیارکردن، وه‌کو بۆنمونه بڵێت: نوژی عه‌سر منداڵان! جارێک دوو جار سێ جار، ئه‌گه‌ریش لێره‌دا ووتی له ژووره‌که‌ی خۆی یان ئه‌ودیو نوێژی کردووه، با پێی بڵێ: ده‌ته‌وێت ژووره‌که‌ی خۆت له‌م ژووره زیاتر به‌به‌ره‌که‌ت بێت! وه‌ره با له‌م ژووره‌ش نوێژ بکه‌ین تاکو ئێره‌ش زیاتر به‌به‌ره‌که‌ت بێت، چونکه مه‌لائیکه‌ت به ڕه‌حمه‌ت وبهرهکهتهوه داده‌به‌زنه ئه‌و شوێنانه‌ی نوێژی لێ ده‌کرێت، با ئه‌م قسانه‌ش به شێوازێکی هێور وڕوویهکی خۆشیه‌وه بڵێت تاکو درۆ نه‌کات بۆ جاری داهاتوو.
گه‌ر منداڵه‌که نوێژی نه‌کرد، دایک یان باوکه‌که له‌ته‌نیشتی ڕابوه‌ستن تاکو ئیحراجی بکه‌ن و پێی بڵێن: چاوه‌ڕی شتێکی گرنگین ده‌بێت هه‌ر ببێت پێش تێپه‌ڕبوونی کاته‌که‌ی. به‌شێوازێکی یه‌کلایانه بێت نه‌ک به توند وتیژی بێت ودوور بێت له هه‌ڕه‌شه.
هه‌روه‌ها پێویسته ته‌شجیع بکرێن، وه بۆ منداڵی کچ ئه‌وه‌نده به‌سه پێی بڵێت: ده‌ی من نوێژ ده‌که‌م، کچم وه‌ره نوێژ بکه له‌گه‌ڵم. چونکه کچان زیاتر مه‌یل وحه‌زیان ده‌ڕوات به‌لای نوێژی جه‌ماعه‌ت، چونکه زۆر ئاسانتره به‌لایانه‌وه‌و هه‌روه‌ها تهشجیعێکه بۆیان، به‌ڵام کوڕان ده‌توانرێت ته‌شجیعیان بکرێت به نوێژکردن له مزگه‌وت که هه‌لێکه بۆ منداڵ بحه‌وێته‌وه تیایدا پاش ماندوبوونی سه‌عی و خوێندنی وانه‌کانی. وه بۆ زیاتر ڕاهێنانی به مزگه‌وته‌وه ده‌توانرێت له‌گه‌ڵ ڕۆشتن بۆ مزگه‌وت کارێکی تریش له‌گه‌ڵ بکرێت وه‌ک سه‌ردانی که‌سێک یان کڕینی شتێک له دوکانێک… هتد.
وه له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که: منداڵی کچ یان کوڕ، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چێت که به‌رده‌وام ته‌شجیعان بکه‌ین و ئاماژه‌یان بۆ بکه‌ین که پابه‌ندبوونیان به نوێژه‌کانیانه‌وه جوانترین خوو ڕه‌وشته له‌که‌سایه‌تیان پێی ڕازین ودڵمان پێی خۆشه، به‌ڵکو خاڵێکه به‌سه‌ر هه‌موو کێشه‌و عه‌یبه‌کانی تری زاڵ ده‌بێت.
له‌م ته‌مه‌نه‌دا منداڵ ده‌توانرێت فێری ئه‌حکامه‌کانی پاکێتی بکرێت، وه شێوازی نوێژ پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم)، وه‌هه‌روه‌ها چه‌ند دوعا و نزایه‌کی فێر کرێت، به‌ڕاستی ڕووداوێکی گه‌وره‌یه کاتێک منداڵ ته‌مه‌نی ده‌گاته حه‌وت ساڵان، چونکه مه‌رحه‌له‌ی پابه‌ندبوونه به نوێژ، پێویسته ڕا بهێنرێت له‌سه‌ری و له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجامیان بدات کاتێک گوێی له بانگ ده‌بێت، کاتێک فێری ئه‌وه ده‌بێت له‌پاش بانگداندا ئه‌نجامیان بدات فێری نوێژه سوننه‌ته‌کانیش ده‌کرێت و باسی خێر‌و فه‌زڵه‌کانی بۆ ده‌که‌ین و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نین که به‌ده‌ستی خۆیه‌تی گه‌ر ئه‌نجامی بدات ئێستا یان کاتێک گه‌وره ده‌بێت.
چه‌ند هۆیه‌ک بۆ منداڵ که له‌م مه‌رحه‌له‌یه په‌یوه‌ندی هه‌یه به پابه‌ندبوونیه‌وه به نوێژه‌کانی:
۱- پێوسته منداڵ وا ببینێت که دایک وباوک هه‌میشه زندوییهکیان هه‌یه بۆ نوێژ، بۆ نمونه گه‌ر منداڵه‌که ویستی بنوێت پێش نوێژی عیشاء، با باوکی پێی بڵێت : ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه بۆ نوێژی عیشاء، نوێژ ده‌که‌ین و ده‌نوین ان شا‌ء الله. گه‌ر منداڵه‌کان ویستیان بچنه ده‌ره‌وه بۆ یاری یان سه‌ردانی خزم وبراده‌ر، با باوک ودایک پێی بڵێن: نوێژی عه‌سر یان مه‌غریب ده‌که‌ین پاشان ده‌چینه ده‌ره‌وه. واته هه‌میشه هه‌ستیان زندوو بێت بۆ نوێژه‌کان، ئه‌ویش به‌وه باش ده‌بێت که کاته‌کانی نوێژ له‌گه‌ڵ مه‌وعد و کاتی کار و چالاکی وده‌رچوونیان بزانن. وه‌کو: فڵان که‌س ده‌بینین له‌کاتی نوێژی عه‌سر، یان فڵان که‌س سه‌ردانمان ده‌کات پاش نوێژی مه‌غریب.
۲- ئایینی ئیسلام موسڵمان هه‌ن ده‌دات بۆ کاری وه‌رزش که لاشه‌ی بپارێزێت و به‌هێزی بکات. جا باوه‌ڕداری به‌هێز چاکتره لای خوای گه‌وره له باوه‌ڕداری لاواز، به‌لام پێویسته خۆشه‌ویستی و ئه‌نجامدانی وه‌رزش له‌سه‌ر مافی ئه‌نجامدانی نوێژه‌کانی نه‌بێت و له‌کاته‌کانی خۆیدا دوای بخات، ئه‌مه کارێکی نابه‌جێ یه.
۳- گه‌ر منداڵه‌که نه‌خۆش که‌وت، پێویسته ڕای بهێنین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نوێژه‌کانی به‌پێی توانا، تاکو په‌روه‌رده‌بێت و ڕابێت که نوێژ هیچ عوزرێکی نیه بۆ نه‌کردنی، ئه‌گه‌ریش نه‌خۆش بێت، وه گه‌ر له‌سه‌فه‌ر بوو، ده‌بێت فێر بکرێت که ده‌توانێت نوێژ کورت بکاته‌وه‌و جه‌معی بکات، وه سه‌رنجی ڕابکێشرێت بۆ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خوای گه‌وره و ئاینی ئیسلام ئایینێکه پڕه له کارئاسانی و ڕه‌حمه‌ت.
۴- ئازایه‌تی وڕوحی بانگه‌واز له دڵی منداڵه‌که‌ت بڕوێنه تاکو براده‌ره‌کانی بانگ بگات بۆ نوێژکردن، وه‌هه‌روه‌ها لای ئاسایی بێت که واز له قسه‌کردن و یاری بێنێت له‌گه‌ڵ براده‌ره‌کانی تاکو فریای نوێژه‌که‌ی بکه‌وێت، هه‌روه‌ها ڕوحی ئه‌وه‌ی تیا بڕوێنه که گاڵته به براده‌ره‌کانی نه‌کات که که‌م وکوڕیان هه‌یه له نوێژه‌کانیان و ئیهمالن له ئه‌نجامدانی، به‌ڵکو یاریده‌ده‌ریان بێت و سوپاسی خوا بکات که خوا ڕێی پێ نیشان داوین.
۵- باشتر وایه منداڵه‌کانمان ڕا بهێنین له‌سه‌ر نوێژی (نوافل) و سوننه‌ته‌کان پاش ئه‌وه‌ی پابه‌ند ده‌بێت له‌سه‌ر فه‌رزه‌کانی.
هه‌روه‌ها با هه‌موو ئامرازێکی شه‌رعی و گونجاو به‌کاربهێنین تاکو نوێژ بڕوێنین له دڵ وده‌روونی منداڵه‌کانمان، ته‌نانه‌ت به کاسێت و ڤیدێۆ و ئینته‌رنێتیش بێت ووریایان بکه‌ینه‌وه.
وه سه‌باره‌ت به لێدانی منداڵ له ده ساڵی کاتێک نوێژ ناکات، ئه‌وا ڕام وایه گه‌ر له مه‌رحه‌له‌ی منداڵیه‌وه ئێمه هه‌وڵمان بدایه له‌گه‌ڵی و به‌هاوکاری دایک وباوکهکهن ئه‌وا پێویستی نه‌ده‌کرد به لێدانی له ده ساڵی، وه گه‌ر پێویستی کرد به لێدان، ئه‌وا با لێدانێکی توند نه‌بێت، وه له شوێنه‌کانی ده‌م وچاو نه‌بێت، وه له‌به‌رچاوی که‌س نه‌بێت به‌تایبه‌ت براده‌ره‌کانی چونکه تووشی گرێی ده‌روونی دێت و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه ڕقی له نوێژه‌که‌ش ببێته‌وه، واته لێدانه‌که به‌و شێوه بێت که پێغه‌مبه‌ری خوا فرمانمان پێ ده‌کات له‌م مه‌رحه‌له‌یه، ئامانجه‌که‌ی چاکسازی وئیسڵاح بێت نه‌ک سزا و ئیهانه وکێشه‌نانه‌وه، گه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری منداڵه‌که بینی که لێدان کێشه دروست ده‌کات یان وا ده‌کات له منداڵه‌که ڕقی بێته‌وه له نوێژ، ئه‌وا با به به‌رنامه‌یه‌کی تر هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بدات که سوودی هه‌یه بۆ منداڵه‌که.
با بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که نوێژ و پابه‌ندبوون له‌سه‌ری وه‌کو هه‌ر خووڕه‌وشتێکی تره که ده‌مانه‌وێت دروست بێت له منداڵه‌کانمان، مامه‌ڵه‌ی گرنگی ده‌وێت وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ێلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (علموا ڕولادکم الێلاه لسبع ، واچربوهم علیها لعشر) واته: منداڵه‌کانتان فێری نوێژ بکه‌ن کاتێک ده‌گه‌نه حه‌وت ساڵی، وه لێیان بده‌ن (گه‌ر نه‌یانکرد) کاتێک ده‌گه‌نه ده ساڵی. لێره‌دا باسی (فێرکردن) پێویستی به چه‌نده‌ها هه‌نگاوی دیاریکراو ده‌کات بۆ ماوه‌یه‌ک که (۳) سێ ساڵ ده‌خایه‌نێت، تاکو له‌م ماوه‌یه‌دا و پێشتریش منداڵه‌که ئه‌م نوێژکردنه وه‌رده‌گرێت و ده‌یکاته خووڕه‌وشتێکی ڕۆژانه‌ی، پاشان له‌سه‌ری حساب ده‌کرێت و سزا وه‌کو ئامرازێک له ئامرازه‌کانی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ به‌کار ده‌هێنرێت بۆ وه‌رگه‌رتنی ئه‌م خوو ڕه‌وشته. بۆیه مه‌سه‌له‌ی (کات) زۆر پێویسته بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خوو ڕه‌وشته، واته هیچ کات نابێت ئێمه غافڵ بین لێی گه‌ر ویستمان منداڵمان هه‌ر خوویه‌ک وه‌رگرێت، چونکه ته‌وجیه و ووتن و ئاراسته‌کردن به‌س نیه، به‌ڵکو پێویستی هه‌یه به نه‌خشه‌و هه‌نگاو وکاتی ته‌واوه‌تی تاکو گه‌یشتن به ئامانجی دیاریکراو. بۆیه ئه‌م کاره‌ش پێویستی به سه‌ره‌تایه‌ک هه‌یه، به‌لام گه‌ر دایک وباوک دواکه‌وتن له ڕاهێنانی منداڵه‌که‌یان له‌سه‌ر نوێژکردن تاکو ده‌گاته ده ساڵان، ئه‌و کاته ێوستیان به کاتێک زیاتر ودرێژتر ده‌بێت وه‌ک گه‌ر له پێشتردا ده‌ستیان پێ بکردایه، چونکه سروشتی ده‌روونی و عه‌قلی منداڵی ده ساڵان پێویستی به هه‌وڵێکی زیاتر هه‌یه وه‌ک له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ بێت، بۆ وه‌رگرتنی هه‌مان کار و خوو ڕه‌وشت. بۆیه له‌م کاته‌ش پێویستیمان به ئارامی و حیکمه‌ت و لێزانین هه‌یه نه‌ک توڕه‌یی و شڵه‌ژان.
ئا له‌م مه‌رحه‌له‌یه‌دا منداڵه‌که پێویستی به‌وه هه‌یه له هه‌ست و شعوری تێ بگه‌ین و هه‌ست به کێشه‌و داخوازیه‌کانی و یارمه‌تی بده‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنی. بۆیه منداڵه‌که وا نه‌بینێت که ئێمه ته‌نها و ته‌نها نوێژمان ده‌وێت لێی نه‌ک منداڵه‌که خۆی، چونکه منداڵ له‌م ته‌مه‌نه زۆر بیر ده‌کاته‌وه له جیهانی ده‌وروبه‌ری، وه‌هه‌روه‌ها له‌و گۆڕانکاریانه‌ی ڕووده‌دات له‌سه‌ری پاش ساڵ ودوو ساڵێک. وه یاری گرنگیه‌کی زۆری لا ده‌بێت، بۆیه جاروبار نوێژی له‌یاد ده‌چێت و یان ئینکاری ده‌کات چونکه کارێکی فه‌رزکراوه له‌سه‌ری و پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی ده‌روونی ده‌روست ده‌کات بۆی.. جا کاره‌که نه‌گاته ئه‌و ڕادده‌یه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان لێ بکات هه‌رکات چاومان به‌چاوی بکه‌وێت ده‌رباره‌ی نوێژه‌کانی لێی ده‌پرسین..
بۆیه پێویسته ئێستاش بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه جاری نه‌گه‌یشتۆته ساڵی ته‌کلیف و نوێژکردنیش له‌م ته‌مه‌نه‌یدا هێشتا له‌ژه‌ێر ڕاهێناندایه، بۆیه پرسیارکردنمان ده‌رباره‌ی هه‌ر کێشه‌یه‌ک پێی دڵته‌نگه یان ترسێک تووشی ده‌بێت زیاتر نزیکمان ده‌کاته‌وه لێی و په‌یوه‌ندی خێزانیمان توند‌و تۆڵتر ده‌کات، ئه‌ویش زیاتر بڕوای پێمان ده‌بێت که ئێمه پاڵپشتی ئه‌وین، بۆیه گه‌ر ئێمه دڵنیابوین له‌وه‌ی که ڕووی کرده ئێمه، ئه‌وکاته ئه‌ویش بێگومان داخوازیه‌کانی ئێمه جێ’به‌جێ ده‌کات که نوێژکردنه وه هه‌روه‌ها عیباده‌ته‌کانی تر یان حیجاب به‌نسبه‌ت کچانه‌وه.
چواره‌م/ مه‌رحه‌له‌ی هه‌رزه‌کاری:
منداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌دا ده‌بینین زۆر ئینکارهو شت زۆر ڕه‌فز ده‌کات، وه‌هه‌روه‌ها زۆر گرانه گوێڕایه‌ڵی دایک وباوک بکات، وه زیاتر حه‌زده‌کات زات و کیانی خۆی بسه‌لمێنێت، وه جاروبار سه‌ره‌ڕای ده‌زانێت کارێک هه‌ڵه‌یه‌و جوان نیه به‌لام هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ری، بۆیه پێویسته له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵی بدوێین و زیاتر هانی بده‌ین. وه ده‌بێت بزانین ئسلوبی توند وتیژی سودی نیه له‌م مه‌رحه‌له‌دا، به‌ڵکو زیاتر په‌رچی ده‌داته‌وه به ڕه‌فز و دوورکه‌وتنه‌وه لێمان.
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر دایکان وباوکان بتوانن له‌سه‌ره‌تاوه منداڵه‌کانیان ڕابهێنن وبۆیان ئاسانتر ده‌بێت وباش بزانین خوای گه‌وره لێمان ده‌پرسێته‌وه له ڕۆژی قیامه‌ت سه‌باره‌ت به منداڵه‌کانمان چۆن په‌روه‌رده‌مان کردوون، چونکه هه‌موومان لێپرسراوین وخوا لێمان ده‌پرسێته‌وه وه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا (ێلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (کلکم راع وکلکم مسۆول عن رعیته) واته: هه‌مووتان لێپرسراون وهه‌مووتان به‌رپرسن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بوونه‌ته لێپرسراو له‌سه‌ری، وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ێلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (کل مولود یولد على الفگره فڕبواه یهودانه او ینێرانه او یمجسانه) واته: هه‌موو منداڵێک له‌دایک ده‌بێت له‌سه‌ر فیتڕه‌و سروشت له‌دایک ده‌بێت، به‌لام باوک ودایکی ده‌یکه‌نه جووله‌که یان گاوور یان ئاگرپه‌رست.
بۆیه منداڵیش وه‌کو ئه‌مانه‌تێک وایه لای دایک وباوکی، پێویسته وه‌کو ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت په‌روه‌رده‌ی بکه‌ین نه‌ک خۆمان چۆن ئاره‌زوومان هه‌یه لێی.
له‌لایه‌ن: خوشکتان دایکی سۆما/ ده‌سته‌ی خوشکان
**********************************************
سه‌رچاوه : سایتی خۆشکانی مۆسپمان