معماری
خانه ---> به شی کوردی ---> بابه ته كان ---> تجاره‌ت کردن به‌ لاشه‌ی ئافره‌تان

تجاره‌ت کردن به‌ لاشه‌ی ئافره‌تان

تجاره‌ت کردن به‌ لاشه‌ی ئافره‌تان له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوایی

له‌ ڕاپۆرتێکدا که‌ناڵی سی ئێن ئێن (CNN)ی هه‌واڵگێڕی بڵاوی کرده‌وه‌، دووپاتی کرده‌وه‌ له‌سه‌ر دیارده‌ی تجاره‌تکردن به‌ مرۆڤه‌وه‌ له‌ ئافره‌تان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ به‌کارهێنانیان بۆ کاری به‌دڕه‌وشتی و سێکسیی قه‌ده‌غه‌کراو، هه‌روه‌ها هه‌مان ڕاپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ڕێژه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ ساڵ له‌دوای ساڵ به‌رزتر ده‌بێت.. هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاپۆرته‌ که‌ ئاماده‌ کراوه‌ له‌لایه‌ن تیمێکی توێژینه‌وه‌ بنکه‌که‌یان زانکۆی جۆن هۆپکینزه‌ (Johns Hopkins) له‌ ویلایه‌تی میرلاند له‌ ئه‌مه‌ریکا چه‌ند زانیارییه‌کی ئاشکرا کرد که‌وا:
– (2) دوو ملیۆن ئافره‌ت و منداڵ وه‌کو به‌ند ده‌فرۆشرێن هه‌موو ساڵێک، وه‌ سه‌دو بیست هه‌زار ئافره‌ت له‌ ئۆروپای ڕۆژهه‌ڵات (ڕوسیا و ولاته‌ هه‌ژاره‌کانی ده‌وروبه‌ری) کۆچیان پێ ده‌که‌ن به‌ره‌و ئۆروپای ڕۆژئاوا بۆ هه‌مان مه‌بست واته‌ بۆ کاری به‌دڕه‌وشتی. وه‌ زیاتر له‌ 15 هه‌زار ئافره‌ت ده‌نێردرێن بۆ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و زۆربه‌یان خه‌ڵکی مه‌کسیکن. وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ ولاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه‌ ده‌هێنرێن بۆ ئه‌مریکا به‌ (16) شانزه‌ هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێن تاکو به‌کاربهێنرێن بۆ کاری به‌دڕه‌وشتی له‌ خانووه‌کانی به‌دڕه‌وشتی و شوێنی تایبه‌ت. وه‌ نزیکه‌ی دوو سه‌د هه‌زار ئافره‌ت له‌ نیپاڵه‌وه‌، زۆربه‌یان خوارووی ته‌مه‌نی چوارده‌ ساڵین و وه‌کو به‌ند ده‌فرۆشرێن له‌ هندستان هه‌موو ساڵێک.. وه‌ نزیکه‌ی ده‌ هه‌زار ئافره‌ت له‌ ڕووسیاوه‌ ده‌هێنرێن بۆ ئیسرائیل و له‌وێ ناچار ده‌کرێن بۆ کاری به‌دڕه‌وشتی، وه‌ ده‌ هه‌زار کچی منداڵی سیریلانکی له‌ته‌مه‌نی نێوان شه‌ش تا چوارده‌ ساڵی و ناچار ده‌کرێن بۆ کاری به‌دڕه‌وشتی، هه‌روه‌ها هه‌مان بار بۆ بورما هه‌روه‌کو ڕاپۆڕته‌که‌ باسی ده‌کات ده‌گاته‌ بیست هه‌زار حاڵه‌ت ساڵانه‌..
– لێره‌ش له‌یادمان نه‌چێت تجاره‌ت کردن به‌ منداڵ له‌ بازاڕی به‌دڕه‌وشتی بێت یان بۆ مه‌به‌ستی به‌خێوکردن بێت.. نزیکه‌ی پێش شه‌ش مانگ زیاتر، هه‌ندێ ڕۆژنامه‌ هه‌واڵێکیان بڵاو کرده‌وه‌ له‌سه‌ر پیاوێکی ئه‌ڵمانی ته‌مه‌ن 56 ساڵ زۆر قه‌رزار بوو، هه‌ستا به‌ فرۆشتنی ژنه‌ گه‌نجه‌که‌ خۆی که‌ ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ به‌ پیاوێکی ئه‌ڵمانی پیله‌وه‌ری خاوه‌ن کار ته‌مه‌ن 36 ساڵ. وه‌ ئه‌و عه‌قده‌شی له‌نێوانیاندا کرا (عه‌قدێکی به‌کرێدان) بوو، واته‌ ژنه‌که‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ به‌ کرێ فرۆشتۆته‌ ئه‌و پیاوه‌و له‌گه‌ڵیدا وه‌کو پیاوی خۆی ده‌ژێت.. وه‌ عه‌قده‌که‌ش به‌ ڕه‌سمی به‌ بری (پێنج سه‌د هه‌زار) مارک نزیکه‌ی دووسه‌دو په‌نجا هه‌زار دۆلار ده‌کات بڕایه‌وه‌.. وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه‌ی ئافره‌ته‌که‌ی به‌ کرێ گرتبوو سه‌ڵته‌و خێزانی نیه‌، نه‌یده‌ویست خۆی تووشی کێشه‌ بکات به‌هۆی زه‌واجه‌وه‌ چونکه‌ پاره‌یه‌کی زۆری هه‌یه‌ و ده‌ترسا سامانه‌که‌ی له‌ده‌ست بڕوات له‌حاڵه‌تێکدا گه‌ر ژیانی ژن ومێردایه‌تیان نه‌گونجا، بۆیه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش که‌ له‌ عه‌قده‌که‌یا نوسرابوو له‌نێو پیرۆزبایی کۆمه‌ڵێ له‌ ئاماده‌بووان به‌خشرا به‌ مێردی ئافره‌ته‌که‌..
ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌که‌ له‌ ژیانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ که‌ له‌ڕووی ماددیه‌وه‌ پێشکه‌وتوون، به‌ڵام جلی ڕه‌وشت و داب ونه‌ریتیان فڕێ داوه‌و ڕێیان داوه‌ به‌ دانیشتوان و دام وده‌زگا ڕه‌سمی و په‌رله‌مانیه‌کان به‌ ڕێگه‌پێدان به‌ زه‌واجی شاز واته‌ زواجی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و پیاو له‌گه‌ڵ پیاو، وه‌ شکاندنی که‌رامه‌تی خه‌ڵکانی هه‌ژار و خۆشی وه‌رگرتن به‌ ژنه‌کانیانه‌وه‌ هه‌روه‌کو به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی پێشتر باسمان کرد..
جا کوان ڕێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و مافی مرۆڤ؟؟ وه‌ کوان له‌کوێن ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌قورتێنن و ڕاده‌که‌ن به‌دوای هه‌واڵی موسڵمانان گه‌ر یه‌کێک کچی خۆی له‌ته‌مه‌نی شانزه‌ ساڵیه‌وه‌ به‌شوو بدات.. هه‌روه‌کو ئه‌و باوکه‌ موسڵمانه‌ی له‌ ئه‌مریکا ویستی کچه‌کانی له‌ ته‌مه‌نی خوارووی 18 ساڵیه‌وه‌ بدات به‌ شوو.. تاکو هه‌موو ڕۆژنامه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکی له‌دژی ده‌یاننوسی و ڕۆژنامه‌کانی تر له‌ وولاتانی تر وه‌کو تووتی هه‌مان بابه‌تیان ده‌ووته‌وه‌..!!
کوان له‌کوێن ڕێکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان که‌ ئه‌م هه‌موو پێشێلکارییه‌ ڕوو ده‌دات به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی هه‌ژار له‌ جیهاندا و ده‌کرێن به‌ به‌ند و له‌بازاڕی به‌دڕه‌وشتی ده‌فرۆشرێن؟! وه‌ له‌به‌رچی تیشک ناخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌م ئابڕووچوونه‌ی که‌ ڕێ ده‌دات به‌ تجاره‌ت کردن به‌ منداڵان و لاشه‌ی ئافره‌تان؟؟!
– ئێوه‌ش خۆتان له‌یه‌کی بده‌نه‌وه‌ ئه‌م ڕووخاندنه‌ ڕه‌وشتییه‌ که‌ پیاوێک ژنی خۆی به‌کرێ بدات به‌یه‌کێکی تر به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆی وژنه‌که‌ی له‌پێناوی بڕێک پاره‌.. وه‌ هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵگه‌که‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ دوور له‌ هه‌موو ڕه‌وشت و به‌هایه‌کی مرۆڤانه‌.. وه‌ چۆن هێرشی به‌رده‌وام ده‌که‌نه‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی (فره‌ ژنی) له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماناندا که‌ به‌زه‌ییه‌کی خواییه‌ بۆ به‌نده‌کان و بۆ ڕه‌سه‌نکردنی ژیانی هاوسه‌رێتی. وه‌ کوان له‌کوێن ئه‌وانه‌ی خۆیان کردۆته‌ ڕزگارکه‌ری ئافره‌تانی کورد له‌ده‌ست سته‌می پیاوه‌کانیان له‌داڕوخانی ڕه‌وشتیی ئه‌م ووڵاته‌ به‌ناو پێشکه‌وتووانه‌؟؟ بۆ که‌سێکیان له‌ پیاوان و له‌ ئافره‌تان تاکو ئێستا هیچ شیکردنه‌وه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیان بڵاونه‌کردۆته‌وه‌و ڕووه‌ ڕاسته‌که‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌ ئه‌وروپیانه‌یان ده‌ر نه‌خستووه‌و زوڵم و سته‌می ئه‌م دام و ده‌زگا کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یان ئاشکرا نه‌کردووه‌ ده‌رباره‌ی چ وه‌کو ئافره‌ت بێت یان کارمه‌ند؟!
– چه‌نده‌ها ئافره‌تی لای خۆشمان هه‌یه‌ وه‌کو نه‌وال سه‌عداوی ئاسا، که‌ خۆیان کردۆته‌ ڕزگارکه‌رانی ژنان له‌ده‌ست کۆیلایه‌تی، هه‌موو کات هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر فره‌ ژنی، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت (ماره‌یی ئافره‌تیش) و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ نرخێکه‌ بۆ فرۆشتنی ئافره‌ت به‌ پیاوه‌که‌!! ده‌ی کوان ئه‌وانه‌ له‌م ڕاپۆرته‌ی چۆن ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ ژیان چۆنه‌ له‌ ڕۆژئاوا و ئافره‌تان چ نرخێکیان هه‌یه‌ له‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌؟؟ به‌ڵکو ئه‌مڕۆ زۆر له‌ ئافره‌تانی ئۆروپا و ئه‌مریکا که‌ موسڵمان ده‌بن، شوو ده‌که‌ن به‌ موسڵمان و به‌ که‌سانی کۆچکه‌ر، چونکه‌ ده‌ڵێن ڕێزگرتنی ژن له‌لای موسڵمانه‌ نه‌ک که‌سێک تاکو دووی شه‌و له‌دیسکۆ که‌وتبێت له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی به‌دڕه‌وشت..
ئاواته‌خوازین ئه‌م مه‌سه‌له‌ و باسانه‌ بوورژێنرایه‌و باسی لێوه‌ بکرایه‌ له‌و کۆنگره‌و کۆبوونانه‌ی باسی مافی ئافره‌تان و منداڵان ده‌کات.. وه‌ زانایان و پسپۆران به‌شدار بوونایه‌ لێی.. وه‌ هه‌روه‌ها ئافره‌تانی موسڵمانیش ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌بووایه‌ له‌ پته‌وکردنی هه‌ڵوێسته‌کانی ئیسلام سه‌باره‌ت به‌ ئافره‌تان و کانگاکانی ڕێزگرتن و پله‌ی ئافره‌تان له‌ ئیسلامدا، وه‌ ئه‌و که‌م وکوڕی و نێگه‌تیڤانه‌ی هه‌ندێ که‌س گشتگیر نه‌کرێت به‌ حوکمدان به‌سه‌ر ئه‌و شه‌رعه‌ی خوای گه‌وره‌ دایناوه‌ بۆ پاراستنی پیاو و ئافره‌ت و خێزان به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی.
**********************************************
سه‌رچاوه‌ : سایتی خۆشکانی مۆسپمان

 

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

تلگرام نوگرا »»» مطالب سایت + عکس + کلیپ + نوشته های کوتاه متنوع + با ما همراه باشید . eslahe@

قالب وردپرس