چه ند هه‌ڵه ی سیاسی یه‌كگرتوو
چه ند هه‌ڵه ی سیاسی یه‌كگرتوو
نوسه ر : ئەبوبەكر عەلی
هه‌ڵه‌ی یه‌كگرتوو له سیاسه‌تكردنیدا له‌م ڕوداوه‌وه و چه‌ندین ڕووداوی تردا له‌وه‌دایه وه‌ك خێرخواز و گروپێك سیاسه‌ت ده‌كات، كه نه ده‌نگی ده‌نگده‌ر و ، نه ڕای گشتی و، نه جه‌زربه و ئازار چه‌شتنی رووحی ئه‌ندامه‌كانی خۆی به لایه‌وه گرنگ نه‌بێت. كه دیاره ئه‌وه‌ش لۆژیكی ده‌عه‌وی و خێرخوازانه‌یه. هه‌ڵه‌یه به نیمچه به‌رده‌وامی (هه‌روه‌ك واقیعی چه‌ند ساڵی پێشوو پێمان ده‌ڵێت) به‌رده‌وام ڕێكخستنهكانت له پێگه‌ی تۆمه‌تبار و به‌رگری له خۆكرندا ڕابگری، له كاتێكدا له‌و نیشتیمانه‌دا له‌وان پاكتر و په‌راوێز خاوێنتری تیانیه.
هه‌ڵه‌یه به ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه وێنای خۆت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هێزدا تێكه‌ڵ بكه‌ی كه لێپرسراوی یه‌كه‌می دۆخی (25) ساڵی ڕابردووی هه‌رێمن و ،به‌وه‌ش به‌شێ له ڕقی دژ به‌وان به‌سه‌ر خۆتدا بڕێژی و خه‌ڵكی خۆت بخه‌یته به‌رده‌م ئه‌و په‌لاماره نا ڕه‌واو فاشستیهی له ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌ستمان پێكرد.
هه‌ڵه‌یه له كاتێدا ئه‌ندام و جه‌ماوه‌ری تۆڵه ڕیزی بێ بهشكراوترین توێژه‌كانی قۆناغی ڕابردووی كۆمه‌ڵگادا بن، كه‌چی نه‌توانی له ڕێ ی هه‌ڵوێستی بوێری سیاسیه‌وه قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌ویان بۆ بكه‌یته‌وه و هه‌ست به شانازیه‌كی قوڵیان له ناخدا بڕوێنی هه‌ست به حه‌سره‌ت نه‌كه‌ن.
هه‌ڵه‌یه وێنایه‌ك له‌خۆت نیشان بده‌ی و به زمانێ قسه بكه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ قه‌وما یاخود هه‌رێم كه‌رت بوونه‌كه‌ی خه‌ست بۆوه ، نۆباڵهكهی له ئه‌ستۆی هێزێكی به‌ش مهنیهتی وه‌ك یهكگرتوودایه.
هه‌ڵه‌یه به قسه و وه‌سفی دانیشتنه سیاسیه‌كان دڵی خۆت خۆشكه‌ی و له‌ولاوه له ناو خه‌ڵكی ساده‌دا خرابیته ژێر پرسیار و وێنه‌ت شێوێنرابێت.
هه‌ڵه‌یه له ڕوانگه‌ی وێنه‌ی له‌به‌رگیراوی واقیع سیاسه‌ت بكه‌ی نه‌ك واقیع خۆی.
هه‌ڵه‌یه پێوه‌ری ڕاست و ناڕاستی سیاسه‌ت كردنی حیزبێك بكرێت به‌وه‌ی لێره باره‌گایه‌ك شتێكی لێ دێت ، و له‌وێ چه‌ند یه‌كگرتوویه‌ك وایان لێ به‌سه‌ردێت.
له كاتێكدا به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و ئێمه‌ش وا له شكاندنی به‌ربه‌سته‌كانی ترس و سوتاندنی وه‌ره‌قه‌ی هه‌ڕه‌شه له ده‌ستی ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی پێ ده‌كات.
هه‌ڵه‌یه به نیمچه به‌رده‌وامی ببینه قوربانی گه‌مه سیاسیه‌كه و هونه‌ری خۆقوتاركردنت نه‌بێ و داره‌كه له‌سه‌ری ڕێكخستنه‌كانی تۆدا بشكێته‌وه، ئه‌مانه و زۆر شتی ترههڵهن .ئه‌م شتانه‌مان له‌مه‌و پێش له ئۆرگانهكاندا زۆر باسكردووه مه‌به‌ستم له بڵاوكردنه‌وه‌شی له په‌یجه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌یه ببێته بابه‌تی گفتوگۆی نێو یه‌كگرتووه‌كان له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا ، چونكه كۆنگره زۆری نه‌ماوه گه‌ر بمانه‌وێت كاری سیاسی درێژه پێبده‌ین ده‌بێت فۆڕم و شێوازێك له كاری حیزبی و سه‌ركرده و سه‌ركردایه‌تی په‌ره‌پێبده‌ین كه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی كێ بڕكێ و ململانێ و ڕێسا و گه‌شه‌كردنه‌كانی سیاسه‌ت و كاری سیاسی‌دا گونجاو بن.
http://bzavpress.com/Article_Detail.aspx?Articleid=3440&AuthorID=31
