ڕۆشنبیری دینی‌و ئاوڕێ له کارنامه‌ی
ڕۆشنبیری
دینی‌و ئاوڕێ له کارنامه‌ی سی ساڵه‌ی دین‌ناسیی د.عه‌بدولکه‌ریمی سرووش
مه‌ولوود
به‌هرامیان
عه‌بدولکه‌ریمی
سرووش به‌بڕشت‌ترین‌و کاریگه‌رترین بیرمه‌ند له ئۆرگانیزه کردنی تێئۆریه سیاسی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆی له ئێرانی دوای شۆڕش
دایه. سرووش شاره‌زای فه‌لسه‌فه‌ی زانست، فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی‌و فه‌لسه‌فه‌ی
ئانالێتیکه. هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوو دوکتۆر سرووش له بوواره جۆراوجۆره‌کانی
مه‌عریفی دا به ڕوانگه‌یه‌کی دواپۆزێتیویستی[۱] بۆچوونه‌کانی خۆی خستۆته ڕوو؛ له
ره‌خنه له مارکسیزمه‌وه بگره هه‌تا راڤه‌کردنی ده‌قه عیرفانیه‌کان‌و وانه‌کانی”فه‌لسه‌فه‌ی
زانست‌و فه‌لسه‌فه‌ی زانستی کۆمه‌ڵناسی”. سرووش چ وه‌کوو پیتۆڵێکی متافیزیسیه‌ن‌و
چ وه‌کوو که‌لامناسێکی ئیسلامی ده‌ستی داوه‌ته ئانالیزی ئامووزه مارکسیستیه‌کان‌و
بوێرانه هێرشی ناحه‌زانی ئایینی ئیسلامی به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌کی دیکه‌وه
هه‌وڵی داوه تا خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ‌و زانستیانه له به‌ڵگه کلاسیکیه‌کانی
بوونی خوا بۆ وێنه” به‌ڵگه‌ی نه‌زم”[۲] ئاراسته بکا.
سرووش ئه‌و که‌سه‌یه که وه‌کوو بووژێنهرێکی دینی
ده‌ستی داوه‌ته بووژانه‌وه‌ی رازاندنهوهییو بووژانه‌وه‌ی که‌مکردنه‌وه‌یی (آرایشی
و پیرایشی)دین‌و باخچه‌ی مه‌عریفه‌و بیری ئایینی له خێچیو خوواریو هه‌ر وه‌ها
بوواره له‌بیرکراوه‌کانی ئایینی له فه‌وتان رزگار کردوه. له‌هه‌مان کاتیش دا سرووش
ئۆگرێکی به ئه‌مه‌گی “عیرفانی ئیسلامی”یه و هه‌ر له تافی لاوێتییه‌وه
چۆکی شاگردیی بۆ که‌ڵه‌پیاوانی خواناسی وه‌کوو ئیمام موحه‌ممه‌دی غه‌ززالی، مه‌وله‌وی‌و
حافیزی شیرازی دا داوه. ئۆگرییو ئه‌وینی سرووش بۆ عیرفان هیچ کات بۆ ساتێکیش به‌رۆکی
ئه‌وی به‌ر نه‌داوه‌و هه‌ر ئه‌و سووننه‌ته عیرفانیه بۆته ههوێنو ئیلهامبه‌خشی
سه‌ره‌کی ئه‌و بۆ تێئۆریزهکردن له مه‌سه‌له جیاوازه‌کانی ئایینی دا.
سرووش رۆشنبیرێکی ئایینیه، رۆشنبیره له‌به‌ر
ئه‌وه که ئاگاداری ئه‌وه هه‌یه که له نێوان جیهانی کۆن‌و نوێ دا دابڕانێکی
مه‌عریفی له ئارا دایه، سرووش له‌سه‌ر بنچینه تێئۆریکه‌کانی مۆدێڕنیته شاره‌زایی
هه‌یه؛ ئه‌و مه‌عریفه به به‌ردی بناغه‌و فاکتۆری بژارده‌ی مۆدێڕنیزم[۳] ده‌زانێ.
ئه‌و ڕێز له زانستی نوێی تهجریبیو تێڕوانینی زانستی بۆ سروشت دهگرێو له وهرچهرخانو
گۆڕانێکی قووڵ که له ڕامانی ئێمه بۆ دیارده‌گه‌لی جیهانی سروشتی‌و جیهانی مرۆیی
له ڕێنسانس، ئاگامان ده‌کاته‌وه. سرووش فه‌لسه‌فه‌ی مافه سروشتیه‌کان[۴] دهناسێو
له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ هیچ دژایه‌تێکی نیه‌و بگره له پێناو تێڕوانینی فه‌لسه‌فی مافمێحوهر(دێمۆکڕاسی،
لێک‌جیا کردنه‌وه‌ی هێزه‌کان، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، پلوڕاڵیزم، تۆلێرهنس، پارلێمانتیزم،
مافی کهمایهتیهکانو …) زۆر ماندوویینهناسانه هه‌وڵیی جێگیرکردنی ئه‌و چه‌مکانه‌ی
له ناو کۆمه‌ڵگادا داوه. سرووش له‌م گوته‌زایانه وه‌کوو دڵه‌ڕاوکێیه‌کی تاکییو
شه‌خسی خۆی بیر ناکاته‌وه؛ به‌ڵکوو ئه‌و پێی وایه ئه‌و چه‌مکانه ده‌توانن کۆمه‌ڵگه‌ی
ئێرانی‌و جیهانی ئیسلام له قه‌یرانه‌کانی کردهییو تێئۆریک قووتار بکه‌ن؛ ئه‌م خاڵه
گرنگه‌یه که ناوبراو له مامۆستایه‌کی لێکۆڵه‌ری ئه‌کادمیکی زانکۆ، جیا ده‌کاته‌وه.
دکتۆر سرووش رۆشنبیرێکی ئایینیه؛ چوونکه له
ره‌وتی بیرکردنه‌وه‌ی به‌رایی بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی که‌له‌به‌ری مه‌عریفی نێوان سووننهتو
مۆدێڕنیزم خۆی به دابڕاو له کۆمه‌ڵگاکه‌ی نازانێ؛ ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که دین له
بنج‌و بناوانی دا رهگو ریشه‌ی داکوتاوه‌و سووننه‌تێکی دینی به هێزی له باگراوه‌ندی
خۆیدا حه‌شار داوه.
ئاشکرایه
ئێمه، زۆر مه‌حکه‌م، پاڵمان به سووننه‌تی رابردووی خۆمانه‌وه داوه، داب‌و
نه‌ریت، عاده‌ت، نه‌ستی مێژووییمان، کولتووری نێو شهقامو کۆڵان، دوکان‌و
بازارمانو هه‌موو باوه‌ڕه پاڵاوتهوو نهپاڵاوتووهکانمان، له‌م ترادیسیۆنه وه‌رگیراون
که ئایینیش سه‌ره‌کیترین به‌شێتی. خۆ بواردن له‌م به‌شه له‌مێژینه‌یه له
سووننهت، ده‌ردێکی ئێمه ماریجه ناکاو باشترین رێگه دیالۆگ‌و مامه‌ڵه‌ی راستهوخۆو
زیندوویه له‌گه‌ڵ ئه‌م سووننه‌ته مێژوویییه.
یه‌که‌م
شه‌رتی مامه‌ڵه له‌ته‌ک سووننهت، ناسینێتی. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی
له ژێر ناوی رۆشنبیری ئایینی‌دا تێکۆشانیان هه‌یه، ناسینی ئایین‌و هه‌بوونی تێئۆری
پوخت‌و پاراو سه‌باره‌ت به ره‌هه‌نده‌کانی ئایین وه‌کوو فێقهـ(فقه)، ئه‌خلاق، ئه‌زموونی
ئایینی،… له نانی شه‌و پێویستتره. له‌بیرمان نه‌چێ رۆشنبیری لهبنهرهتو جه‌وهه‌ری
راسته‌قینه‌ی خۆیدا «پرۆژه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه»و رۆشنبیر وه‌کوو فاکته‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
تێده‌کۆشێ له که‌ناڵی بۆچوون‌و ڕامانهکانییهوه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه بێته وت‌و
وێژو بێنه‌و به‌ره‌ی فیکریه‌وه.
جگه له‌وانه‌ش سرووش وه‌کوو رۆشنبیرێک له رۆژهه‌ڵاتی
گۆی زه‌وی، هه‌وڵی داوه تێڕوانینی خۆی له‌مه‌ڕ “خۆرئاوا”ش بخاته روو،
ئه‌و پێی وایه فهرههنهگی ئێرانی [۵]له سێ به‌شی سه‌ره‌کی پێک هاتووه که کولتوری
رۆژئاوایی به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م سێ کوچکه‌یه. سرووش ده‌رباره‌ی خۆرئاوا دا ده‌نووسێ:”
خۆرئاوا یه‌کێک له تهپو مژاوییترین به‌شی فه‌رهه‌نگی هاوچه‌رخی ئێمه‌یه، هه‌موو
رۆشنبیران چهپو راست‌و دیندارهکانو ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ر یه‌که‌وه به جۆرێک
له‌و ده‌سته‌واژانه که‌ڵک وه‌رده‌گرن”.[۶]
سرووش
به‌درێژایی ساڵانی رابردوو به‌گۆره‌ی وزه‌ی ئینسانی خۆی له بووارگه‌لی جۆراوجۆری
دینی‌و دینناسیدا قسه‌ی بۆ کردن هه‌بووه‌و بۆچوونه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک به
گشتی هێناوه‌ته به‌ر باس‌و لێکۆڵینه‌وه.
دیاره سرووش له زۆر بوار دا کاریکردوه‌و ده‌یکا؛
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا بابه‌تی باسیی ئێمه‌یه ئه‌وه‌یه که بۆچوون‌و تیۆره‌کانی
د. سرووش له‌مه‌ڕ ” ئایین” بێنینه به‌ر باس.
به گوێره‌ی مودێلی کۆنی فه‌لسه‌فه‌ی دین، بۆ تێئۆریزه
کردنی دیارده‌گه‌لی دینی سێ ره‌هه‌ند لێک جوێ ده‌کرێنه‌وه؛ ره‌هه‌ندی ئه‌زموونی دینی،
مه‌عریفه‌ی ئایینی‌و ئه‌ده‌بی ئایینی:
له هه‌ر دیارده‌یه‌کی ئایینی دا که تاک خۆی له‌گه‌ڵ
ره‌هه‌ندی پیرۆزیی، قودسی‌و خوایی، روو به‌ڕوو ده‌بینێ؛ پاشان ئه‌و ئه‌زموونه لیباسی
“به‌یان” و “زمان” له‌به‌ر ده‌کا و ده‌چێته ناو ” قالبه‌کانی
زمانی” و به شێوه‌ی” گوزاره” فورمۆڵه ده‌کرێ. کاتێک ئه‌م گوزارانه
ده‌چنه ناو خانه‌ی ” ئاگاداریی‌و زانست”ـه‌وه ” مه‌عریفه‌ی دینی”
پێک دێنن. پاشتر سه‌ره‌ی” ئه‌ده‌ب/کرده‌ی دینی” دێ‌و ئه‌ویش له دوو ره‌هه‌ندی
ده‌روونی(جوانحی) و ده‌ره‌کی(جوارحی)دا «ئه‌خلاقی ئایینی»و «فێقهـ» پێک دێنن که
وه‌کوو باسمانکرد ئه‌خلاق باری دهروونیو فێقهیش باری کردهییو ده‌ره‌کی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه.
به
سه‌یرکردنی خێرا له بۆچوونهکانو ئاسه‌واره‌کانی د.سرووش ده‌توانین هه‌ر سێ ره‌هه‌ندی
باس‌کراو، له سه‌ره‌وه ده‌ست نیشان بکه‌ین. سرووش جگه له‌م سێ بابه‌ته ده‌رباره‌ی
هۆکاره‌کانی سرنج‌دان به بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران، چاوه‌ڕوانیه‌کانی ئێمه له ئایین،
گه‌شه‌ی مێژوویی دین، نیهاده دینیه‌کان، په‌یوه‌ندی نێوان گوته‌زاکانی جیهانی کۆن‌و
نوێ، خاتمیه‌ت، ویلایهتو … باس‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌بووه‌و ئه‌وانه‌ی له ده‌زگای
دینناسی خۆیدا گونجاندوه. به کورتی بۆ ناسینی مودێلی دینناسانهی ناوبراو حه‌وت
بووار لێک جیا ده‌که‌ینه‌وه:
یه‌که‌م:
له بوواری یه‌که‌م دا باس له «هۆکاره‌کانی راکێشانی خه‌ڵک بۆ بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ران»ده‌کاو
پرسیار له‌وه ده‌کا له بۆچی ئێمه ده‌بێ سرنج بده‌ینه بانگه‌شه‌ی گرۆی پێغه‌مبه‌ران؟
ئایا پێغه‌مبه‌رانیش وه‌کوو فه‌یله‌سووفه‌کان به به‌ڵگه‌و ئه‌رگۆمێنته‌وه قسه‌یان
ده‌کرد یاخود به شێوازی خۆیان‌و به پشتیوانه‌ی که‌سێتی پڕ که‌ماڵی خۆیان‌و به
ده‌روونێکی سه‌رنجراکێش، خه‌ڵکیان له ده‌وری بیر‌و باوه‌ڕه‌کانی خوایی خۆیان کۆ ده‌کرده‌وه؟
سرووش
له‌م به‌شه دا باسی چاوڕوانیهکانی ئێمه له دین دێنێته گۆڕێ‌و له روانگه‌یه‌کی
ده‌ره‌وی دین‌و به‌ر له قه‌بووڵ کردنی هه‌ر چه‌شنه دینێک، ئه‌و پرسیاره ده‌کا
که ئاخۆ ئینتزارو چاوڕوانی ئێمه له دین چین؟ و ئێمه بۆ ده‌بێ دینمان هه‌بێ؟ به
واتایه‌کی تر ئێمه ده‌توانین به‌و پێشگریمانه، چه‌مکه‌کان(تصورات)و گوزارانه‌ی(تصدیقات)
که به‌ر له وه‌رگرتنی دین، ده‌رباره‌ی دادپه‌روه‌ری و ئازادی و… هه‌مان بووه، چاوه‌روانیه‌کانی خۆمان له دین ڕوون
که‌ینه‌وه‌و باس له‌وه بکه‌ین که ئێمه له‌به‌ر چی ئه‌و مه‌نزوومه ئایینیهمان
هه‌ڵبژاردوه‌و هه‌ر وه‌ها ئه‌مه چ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ مه‌نزوومه مه‌عریفیه‌کانی
دیکه‌ی ئینسانی دا هه‌یه؟
له درێژه دا سرووش بۆ پوخت‌و پاراو کردنی چاوڕوانیهکانی
خۆی له دین، باسی “زاتی” و ” عه‌ره‌زی” له دین دێنێته کایه‌و
ئه‌و پێی وایه ئه‌شێ ئه‌م دوو چه‌مکه وه‌کوو به‌ردی مه‌حه‌ک بۆ دیاریکردنی
چاوروانیهکانمان له دین سه‌یر بکه‌ین. ئه‌م پۆلێنبهندیه یارمه‌تیمان ده‌دا تا
عه‌ره‌زیات وه‌کوو به‌شێکی لۆکا‌ڵی، مێژوویی- جوگرافیایی تێکستی سه‌ره‌کی دین سه‌یر
بکهینو دین به زاتیات واته ئه‌و په‌یامه یۆنیورساڵانه که باڵاتر له کات-
شوێنن؛ به «دین» بزانین. ئه‌و ده‌ڵێ عه‌ره‌زیات کاتی‌و دهورهیین. بۆ وێنه ته‌وحید،
باسی قیامهتو زیندوو بوونه‌وه‌ی دووباره، ئهخلاقو فیقهـ به‌شه‌کانی سه‌ره‌کی
دینن که دین به بێ یه‌کێک له‌وان دین نیه. پێنج به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی[۷] وه‌کوو
پاراستنی دین، گیان. ئاوه‌ز، نه‌سل و سامان‌و هه‌ر وه‌ها به‌شی «عیبادات» که تهوقیفیو
نهگۆڕنو مه‌سڵه‌حه‌تی شاراوه‌یان تێدایه، ده‌چنه ناو زاتیاتی دینه‌وه به‌ڵام
ئه‌و به‌شه له دین که باسی «مافه‌کان[۸]و مه‌عامه‌لات»ـه و هیچ چه‌شنه به‌رژه‌وه‌ندیگه‌لێکی
شاراوه‌ی تێدانیه‌و ده‌چێته خانه‌ی عهرهزیاتهوه.
له باسی زاتی‌و عه‌ره‌زی که بێنه ده‌ره‌وه؛
سرووش باسی ” ئه‌قه‌لی و ئه‌کسه‌ری” له دیندا ده‌کاو ده‌ڵێ دوای ئه‌وه
که ئینتزاراتی خۆمان له دین دیاریی کرد، ئه‌و چاوڕوانیانهمان ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی
مینیمۆمیو که‌مینه‌یی بن نه‌ک زۆرینهییو ماکزیمالیستی. «هه‌رچی له ئایین دا
هاتووه، به‌یانی حه‌ددی ئه‌قه‌لی پێویسته، نه‌ک حه‌ددی زۆرینه‌ی مومکین». بناغه‌دانه‌ری
دینی ئیسلام له هه‌موو بوواره‌کانی عه‌قائید، ئه‌خلاق و … به هێنانی که‌مترین
سنوور، بوواری بۆ داهاتووه‌کان هێشتۆته‌وه تا ئه‌م ده‌ره‌تانه‌یان هه‌بێ که له
ره‌وتی مێژوودا به‌ره‌و تهواوهتیو که‌ماڵی به‌رن. بۆ وێنه ده‌سنوێژ حه‌ددی که‌مینه‌ی
پاک‌و خاوێنیه نه‌ک هه‌موو مه‌رجه‌کانی پاک‌و خاوێنی به شێوه‌یه‌کی حه‌ددی ئه‌کسه‌ری
تێدا ره‌چاو کرابێ، یان بڕینی ده‌ست دز له کاتی خۆیدا، حه‌ددی ئهقهلێک بووه بۆ
به‌رگری له سامان‌و دارایی خه‌ڵک نه‌ک له داهاتووشدا جێگه‌ی به هه‌موو به‌رنامه‌یه‌کی
ئابووری چۆڵ بکا. هه‌بوونی ئیماژێکی ڕیکو پێک له «زمانی دین»، چاوه‌ڕوانیه‌کانی
ئێمه له دین ڕوونتر ده‌کاته‌وه.
دووهه‌م:
دوای ئه‌وه که ده‌سکه‌وته‌کانی پێغه‌مبه‌رانمان شیاویی سرنج‌دان دیو سنووری چاوه‌ڕوانیه‌کانی
خۆمان له دین دیاری کرد، نۆبه‌ی «ته‌جریبه‌ی دینی» که به‌ردی بناغه‌ی ژیانێکی ئیماندارانه‌یه
دێت. ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مری بێسیما
و موته‌عالی دا به‌دی دێ‌و دواتر جلکی«زمانی» له‌به‌ر ده‌کا. له‌و ئه‌زموونه‌دا مرۆڤ
خۆی له‌گه‌ڵ بوونی موتڵه‌ق به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی
وه‌کوو” ژین”،” وشیاریی”، ” زانین”،” ویست”و
… ئه‌زموون ده‌کاو به زمان په‌رده له‌و بوونه موتڵه‌قه هه‌ڵده‌گرێ که له
ئه‌زموونه‌که‌ی دا، وه‌ده‌ستی هێناون. لێره‌دا باس له ” راستبوون[۹]” یان
” هه‌ڵه بوون[۱۰]”ی ئه‌زموونه‌کان ناکرێ؛ به‌ڵکوو ئه‌و “که‌سه‌ی
ئه‌زموونه‌که‌ی وه‌رگرتووه”و خوودی ” ئه‌زموون”ـه‌که دێنه سه‌نته‌ری
قسه‌و باس. ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌زموونه‌که‌ی وه‌رگرتوه ورده ورده بهئهزموونترو
کاراتر ده‌بێ. له‌م ئه‌زموونه‌دا، ئه‌وه‌ی زیاتر شیاوی سرنجه خوودی ئه‌زموونه‌که‌یه
که دۆخێکی ده‌روونی(Existential) و پڕاتیکی ئینسان ده‌گرێته‌وه نه‌ک مه‌عریفه‌و زانستی گوزاره‌یی(Propositional Knowledge)مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی
ئه‌زموونه‌که بێ. به مانایه‌کی دیکه به‌یان کردنی زمانی ئه‌و تهجریبانه وا له
که‌سی ئه‌زموونگه‌ر ده‌کا که له داهاتوو دا ئه‌زموونی تۆخترو بێگه‌ردتر بکاو ده‌شزانێ
که ئه‌و ڕێگایه ڕێگای بێبڕانهوهیهو کۆتایی ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه دینیه”
بێده‌نگیه‌کی عیرفانی”یه که مێوانێکه له جیهانێکی پیرۆزه‌وه هاتووه.
له‌م
بۆچوونه دا ” وه‌حی” نموونه‌ی به‌رزی “ته‌جریبه‌ی دینی”یه؛
ئه‌زموونێک که له ناخی ته‌جریبه‌ی تاکه‌که‌سی دا نامێنێته‌وه؛ پێغه‌مبه‌ر ده‌بێته
هه‌ڵگری راسپارده‌و مه‌ئموریه‌تێک که ته‌مای گۆڕین‌و دروست کردن «جیهانێکی نوێ»و
«مرۆڤێکی نوێ»هه‌یه. پێغه‌مبه‌رێک که له دوو ئاست دا ئه‌زموون ده‌کا: ئه‌زموونی
ناوه‌کی و ئه‌زموونی دهرهکیو به تێپه‌ڕبوونی کات «پێغهمبهرتر» ده‌بێ.
خهتمیهتی ئه‌م پێغه‌مبه‌رایه‌تیش، ته‌نیا له
ره‌هه‌ندی”یاسایی” و حقووقی دایه‌و کاکڵه‌ی قسه ئه‌وه‌یه که ئیتر که‌سایه‌تی
هیچ که‌س پاڵپشتی قسه‌کانی نیه‌و هه‌ر که‌س قسه ده‌کا ده‌بێ به به‌ڵگه‌و ده‌لیله‌وه
بیکا. به‌ڵام ته‌جریبه‌ی پێغه‌مبه‌رانه هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌و خه‌ڵکانی دیکه‌ش
له‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌توانن ئاوی ته‌زی بخونهوهو ئه‌زموون بکه‌ن.
سێهه‌م: سرووش دوابه‌دوایی ئه‌زموونی دینی‌و ته‌جریبه‌ی
پێغه‌مبه‌رانه، داهێنانێکی دیکه‌ی کردوه‌و باس له ” مه‌عریفه‌ی دینی”
ده‌کاو ده‌پرسێ: باشه ئیمانداران به‌دڕێژایی سه‌دان ساڵ چۆن له‌م دینه تێگه‌یشتوون؟
مه‌به‌ست له دین لێره‌دا ده‌ق(Text)ـه که ده‌بێته شتێک که دینداران لێی تێبگه‌ن. لێره‌وه دین له
مه‌عریفه‌ی دینی جیا ده‌کاته‌وه‌و به پێوه‌ری ده‌زگای مه‌عریفه‌ناسی کانتی به جێگای
ئۆبژه(Objective) گرنگی به
سووبژه( subjective)واته بکه‌ری ناسین‌و
زانیاری که زه‌ینی مرۆڤه ده‌داو پێی وایه مه‌عریفه پێناسه‌یه‌کی کۆیی هه‌یه.
به پێی بۆچوونی سرووش مه‌عریفه‌تی دینی جۆرێک مه‌عریفه‌ی ئینسانیه‌و له پڕۆسه‌ی
دروستبوونی دا هه‌موو جۆره پێشخان، حه‌ز، چاوه‌ڕوانیه‌کان، گریمانه، تهسهوراتو
تهسدیقاتێک ده‌وریان هه‌یه؛ پاشان باسی په‌یوه‌ندیی زانستهکانی به‌شه‌ری به‌یه‌که‌وه
ده‌کاو ده‌ڵێ که کارلێکو شوێندانانی زانسته‌کان له‌سه‌ر یه‌کتر، کاریگه‌ری خۆیان
له‌سه‌ر مه‌عریفه‌ی ئایینیش داده‌نێن. به‌و تێئۆریه که به تێئۆری “قبض و
بسط تئوریک شریعت؛ نظریهی تکامل معرفت دینی” ناوزه‌دی کردوه، مێکانیزمو چۆنیه‌تی
ته‌فسیرو ته‌ئویلی ده‌قی سه‌ره‌کی دین واته قورئان دیاریی کراوه‌و به مه‌عریفه‌تێک
پێناسه کراوه که ده‌کرێ هه‌ڵگری شتی هه‌ڵه و راست بێ؛ سرووش به‌و تێۆره خه‌تی
به‌تاڵی به‌سه‌ر ئه‌و بیرۆکه خاوانه داکیشاوه که ته‌نیا تێگه‌یشتنی خۆیان له
دین‌و شه‌ریعه‌ت به ره‌سمی وهردهگرنو یان پێیان وایه که هه‌رچی موفه‌سسیره
کۆنه‌کان له قورئان گه‌یشتوون دروسته‌و هیچیان بۆ دواینه‌کان به جێ نه‌هێشتووه‌و
ئه‌و سه‌لماندی که هیچ تێگه‌یشتنێک له شه‌ریعه‌ت تێگه‌یشتنێکی پیرۆز‌و کۆتایی نیه؛
له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که بۆ هه‌میشه ده‌بێ فیکری دینی، گۆڕانی به‌سه‌ر دابێ‌و پێداچوونه‌وه‌ی
له‌سه‌ر بکرێ. هه‌وێنی ئه‌م نهزهریهیه ئه‌وه‌یه که هاتنی مه‌عریفه‌ی نوێ بۆ
ناو تۆڕی ئه‌و زانستانه‌ی که له زه‌ینی مرۆڤ دان، ته‌نیا ئیزافه‌یه‌ک نین که
بخرێنه پاڵ زانستهکانی پێشوو؛ به‌ڵکو هه‌موو تۆڕیی مه‌عریفه، ده‌خنه ژێر کاریگه‌ریی
خۆیانه‌وه. به بۆچوونی سرووش “تێگه‌یشتنی نوێ‌و مه‌عریفه‌ی تازه، نوورێکی
نوێیه که وه قسه‌یه‌کی کۆن دهکهوێو تێگه‌یشتنێکی نوێی لێ به‌رهه‌م دێنێ که
پێی ده‌ڵێن “ئه‌ندازیاری مه‌عریفه”[۱۱] و یه‌ک قسه له ههندهسهگهلی
جۆراوجۆردا، مانای جۆراجۆری لێده‌درێته‌وه”.
گه‌وهه‌ری
تێئۆریی قهبزو به‌ستی سرووش له سێ شتی سه‌ره‌کی دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
یه‌که‌م: فامو تێگه‌یشتنی(راست یان هه‌ڵه) شه‌ریعه‌ت،
به ته‌واوه‌تی له زانستهکانی دیکه‌ی مرۆیی سوود دهبینێو له‌گه‌ڵیاندا گوونجاویی
هه‌یه‌و له نێوان مه‌عریفه‌ی ئایینی‌و نائایینی دا لێکوهرگرتنو دیالۆگی به‌رده‌وام
هه‌یه.[۱۲]
دووهه‌م:
ئه‌گه‌ر زانسته ئینسانیه‌کان، تووشی گه‌شه یا خوود گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه ببن، تێگه‌یشتنی
ئێمه‌ش له شه‌ریعه‌ت، تووشی هه‌مان گرفت ده‌بێ.
سێهه‌م:
زانسته ئینسانیه‌کان(تێگه‌یشتنی ئینسان له سروشت‌و بوون: زانست و فه‌لسه‌فه)
تووشی گه‌شه یا گه‌ڕانه‌وه ده‌بن.[۱۳]
سرووش
به‌و تێئۆریه، مه‌عریفه‌ی دینی وه‌کوو زانستێکی پله دوو داناوه‌و تێکوشاوه له
ده‌ره‌وه‌ی هه‌نده‌سه‌ی دینه‌وه، سه‌یری دین بکاو له نێوان هه‌رمان و گۆڕان، پیرۆز‌و
ناپیرۆز، جیاکردنه‌وه‌ی نه‌گۆڕ و گۆڕاو، زیندوو کردنه‌وه‌ی ئیجتیهاد، گۆڕانی فێقهـ،
پێکه‌وه گوونجانی ئیسلام‌و زه‌مان، بیناکردنه‌وه‌ی که‌لامێکی نوێ‌و له حاڵه‌تی
چه‌قبه‌ستوو ده‌رهێنانی ئیلاهیاتی ئیسلامی‌و به‌خشینی رۆحێکی نوێ پێی؛ ئاشتی به‌دی
بێنێ‌و جێگای خۆشی وه‌کوو ئیحیاگهرێکی دینی که کاری نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی دینه دیاری
بکا. به باوڕی به‌نده سرووش له‌و بواره‌دا کارێکی زۆر گرنگی کردوه‌و به پێی ئه‌م
تیۆره، بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له تێگه‌یشتنی ئۆرتدۆدۆکسو فه‌رمی له دین کراوو
ئه‌و بۆشاییه که له کاری رێفۆڕمخوازانی ئیسلامی دیکه‌دا هه‌بووه پڕی کرده‌وه؛
چوونکه ئه‌وان زۆر جار له نێوان دین‌و فیکری دینی جیاوازیه‌کیان نه‌ده‌کردو حیسابی
مه‌عریفه‌ی دینییان- که له واقیعدا تێگه‌یشتنی مرۆڤه بۆ دین – وه‌کوو دین ده‌کردو
زۆر جاریش به‌و هۆیه‌وه له داوهریهکانیان دا تووشی پارادۆکس دههاتنو له
ئاکامدا نه‌یانده‌توانی گرێ کوێره‌کان بکه‌نه‌وه.
سرووش به‌م تێئۆریه، دینی له جێگه‌ی پیرۆزی خۆی
داناوه‌و “تێگه‌یشتن له دین”ی وه‌کوو زانستێکی به‌شه‌ری داناوه که ده‌بێ
بکه‌وێته به‌ر ” ره‌خنه”و ” لێکۆڵینه‌وه. به‌م پێیه جۆره پلۆڕالیزمێکی
له ته‌فسیرو راڤه‌ی ئیسلامدا به ره‌سمی ناساندووه[۱۴] که دواتر زیاتری له‌سه‌ر
ده‌دوێین.
چواره‌م:
له به‌شی چواره‌می پرۆژه‌ی فیکری دینی سرووشدا، باس له ئه‌ده‌بی دینی به هه‌ر
دوو به‌شه‌که‌یه‌وه ده‌کرێ. له به‌شی “ئه‌ده‌بی ناو دین” باسی قسهکانو
ده‌سکه‌وته‌کانی مرۆڤه خوداپێداوهکانی دینداری شوێنکه‌وتووی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌کوو
ئه‌سحابه‌کان(ر.خ)، ئه‌ولیاو دۆستانی خوا وه‌کوو مه‌وله‌ویی رۆمی، حافیز، غه‌زالی
و …ده‌کا و دیاریی ده‌کا که مرۆڤی خاوه‌ن دین بۆ پاراستنی کاکڵی دین که هه‌مان”ترسێکی
هاوڕێ له‌گه‌ل گه‌وریی بۆ خوا”[۱۵] و “هه‌ست به به‌ندایه‌تی کردن خوایه”،
ده‌بێ چ کرده‌وه‌گه‌لێک له خۆی نیشان بدا‌و چۆن له دڵی خۆی کێشکێ بکێشێو نه‌هێڵێ
ئهغیارو ناحه‌زان بێنه ناو هه‌رێمی دڵه‌وه هه‌تا ئه‌وه‌ی که دڵ ئاماده‌ی وه‌رگرتنی
ئه‌زموونگه‌لی دهروونیو هاونشینی له‌گه‌ڵ ئاستێکی پیرۆزیی ببێ؛ هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌شه
له نووسینه‌کانی دا باس له سه‌بر، پشت به خوا به‌ستن(توکل)، رهسق، نزا‌و پارانه‌وه‌و…
ده‌کا. [۱۶]
له به‌شی ئه‌ده‌بی ده‌ره‌وی دین، له نیگایه‌کی
پله دوهه‌مه‌وه، ده‌رباره‌ی فێقهـ و ئه‌خلاق قسه ده‌کا. سرووش له ئه‌خلاقناسی
دا، ئه‌و، هه‌موو چه‌مک(تصورات)و گوزاره(تصدیقات) ئه‌خلاقیه‌کان به ناواقیعیو
قه‌راردادی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. به باوه‌ڕی ئه‌و چ ئه‌م چه‌مکه ئه‌خلاقیه به‌رته‌سکانه‌ی
وه‌کوو: چاک، خراپ، ئه‌رک، هه‌ڵه، دروست و… و چ ئه‌و چه‌مکه به‌رفره‌وانه
ئه‌خلاقیانه‌ی وه‌کوو: درۆکردن، په‌یمان را‌گرتن و … په‌یره‌وی قهراردادو ئیعتباری
پیتۆڵانو زانایان‌و به‌رهه‌می هێزی خه‌یاڵی ئینسانن نه‌ک ده‌رنجامی هێزی عه‌قڵی
مرۆڤ بن. [۱۷]
د.سرووش
له بوواری فێقهـ ناسین دا ئه‌و وه‌شوێن غه‌ززالی دهکهوێو فێقهـ به زانستێکی
دنیایی- عه‌ره‌زیی له دیندا- پێناسه ده‌کا. ئه‌و پێیوایه هه‌تا زانا فه‌قیهه‌کان
له ئوسوڵ‌و بنه‌ماکاندا ئیجتیهاد نهکهنو ئینسانناسی، ههستیناسیو مهعریفهناسێکی
نوێ نه‌یته ئاراوه؛ ناتوانن وڵامده‌ری پێداویستیه نوێیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ
بن. جیهانی نوێ، دنیای چهمکو گوزاره‌ی نوێیه. ئه‌و ده‌ڵێ ده‌بێ راستگۆیانه‌و بوێرانه
له‌باری مه‌عریفییه‌وه، خۆمان هه‌ڵته‌کێنین تا بشێین وڵامی گرفته کرده‌یه‌کانی
سه‌رده‌می خۆمان بده‌ینه‌وه.
تا
ئێره باسی چۆنیه‌تی پێکهاتنی ته‌جریبه‌ی دینی‌و فۆرمۆڵه بوونی ئه‌ومان له قالبی
زماندا، که هه‌مان “دین”ـه کرد و باسمان له‌وه کرد که ئه‌م دینه چۆن
مرۆڤ لێی تێده‌گا(مه‌عریفه‌ی دینی) و هه‌ر وه‌ها باسی پراکتیزهکردنیمان له ئاستی
ئهدهبو کرده‌وه دا کرد؛ ئێستا ده‌گه‌ینه به‌شی پێنجه‌م.
پێنجه‌م:
له به‌شی پێنجه‌م دا سرووش باسی سێ جۆره تێڕوانین‌و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دین دێنێته
کایه‌وه؛ سێ جۆره ژیان له‌گه‌ڵ دین‌و خۆگونجاندنی ره‌فتاری مه‌عنه‌ویی ئینسان‌و
له دین بۆ چاره‌سه‌ریی گرفته فیکری‌و کردهیهکان سوود وه‌رگرتن.
که‌من
ئه‌و که‌سانه‌ی که لایه‌نه وجوودیهکانی دین بۆ وان ره‌نگدانه‌وه‌ی زیاتری هه‌یه‌و
له دین بۆ به‌خشینی مانا به ژیان‌و هه‌سته غهریبهکانیان که وه‌کوو باڵنده‌یه‌کی
کۆچه‌ر بۆیان دێته پێش که‌ڵک وه‌رده‌گرن. ئه‌وان له دین بۆ پێگه‌یشتن به موتڵه‌قی
بوون‌و خۆقووتارکردن له دونیای بێمانایی بۆ خۆ دۆزینه‌وه‌و پێناسه‌کردنی خۆیان که‌ڵک
وه‌رده‌گرن. ئه‌وانه دیندارانێکن که سرووش پێیان ده‌ڵێ” دیندارانی ئهزموونباوهڕ”.
[۱۸]
هێنده‌کی
دیکه راستی‌و ناراستی گوزاره‌کانی دینییان لا گرنگه‌و لایه‌نی مه‌عریفی دین‌و
گونجاویی مه‌عریفه‌ی دینی له‌گه‌ڵ مه‌عریفه‌کانی تر، بۆ ئه‌وان جێگای سرنجێکی زیاتره.
ئه‌وان دین وه‌کوو کۆمه‌ڵێک پرس ده‌بینن که ده‌بێ راستی‌و ناراستی بانگه‌شه‌کانی
وهستایانهو فیلهسووفانه بخرێنه به‌ر باس‌و لێکۆڵینه‌وه. ئه‌و نه‌وعه دیندارانه
سرووش به دینداری” مهعریفهباوهر” ناوزه‌دیان ده‌کا.
زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری موسوڵمانان له دین وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانی
رۆژانه‌ی خۆیان دهڕواننو پێیان وایه دین جگه له‌وه‌ی ده‌بێ دونیای دیکه‌یان
ئاوه‌دان بکاته‌وه کاری سه‌ره‌کی دین ئه‌وه‌یه که ئه‌م جیهانهشیان بۆ بکاته گوڵستان‌و
چاره‌سه‌ری هه‌موو شتێکیان له ئابووری، سیاسه‌ت، کۆمهڵایهتیو … بۆ بکا. ئه‌وان
له دین وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ رێک‌و پێک کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌م جیهانه‌و
وه‌ده‌س هێنانی پاداشت‌و لابردنی سزا له جیهانی دیکه ده‌ڕوانن. سرووش ئه‌و چه‌شنه
دینداریه به دۆ جۆری سه‌ره‌کی دینداری “مهسڵهحهتپارێزی رهشۆکیو زانایانه”
پۆلێن به‌ندی ده‌کا.
هه‌ڵبه‌ت سرووش هه‌ر سێکی ئه‌م دیندارییانه به‌ڕێز
ده‌نرخێنی؛ به‌ڵام ویده‌چێ لای ئه‌و باشترینیان دینداری عاریفانه یان ئهزموونگهرایانهی
سۆفیانه بێ. جێگای ئاماژه‌پێدانه که رۆشنبیری دینی‌و بووژانه‌وه‌ی دینیش(ئیحیاگهری
دینی) ده‌که‌وێته خانه‌ی دینداریی مهعریفهباوهرهوه.
د. سرووش له به‌شی دووهه‌می ئه‌م مێحوهرهدا
باس له زۆریی دینه‌کان ده‌کاو تهعدودیهتی ئیمانداران دێنێته گۆڕێ‌و ده‌پرسێ که
ئه‌و ته‌نه‌ووعی دینیه چۆن شی بکه‌ینه‌وه؟ چ خوێندنه‌وه‌یه‌کمان له هیدایه‌ت، ڕێ
لێ وونبوون(ضلالت)، پاداشت، سزا و … هه‌بێ؟ هه‌روه‌کی له سه‌ره‌وش باسی کرا به
باسی ” صراطهای مستقیم” باس له‌وه ده‌کا که دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت هه‌ر
وا شتێکی ساده نیه‌و هه‌ر دینێک ده‌کرێ هه‌ڵگریی به‌شێک له حه‌قیقه‌ت بێ‌و پلۆڕالیزم
له تێگه‌یشتن بۆ ده‌ق ده‌گۆزرێته‌وه بۆ دین‌و ئایینزاکانیشو ئه‌و هه‌ر یه‌ک له
شیعه‌و سووننی به‌هه‌ق دهزانێو هه‌ر وه‌ها نه‌ساراو جووله‌که‌و زه‌رده‌شتی‌و
….
شه‌شه‌م: له به‌شی شه‌شه‌م دا سرووش باسیی له
چۆنیه‌تی بنیاتنانی دین‌و وه‌دیهاتنی ده‌ره‌کی دین، له ره‌وتی مێژوو دا ده‌کا؛ ئه‌و
باس له به ئه‌زموون بوونی عه‌قائید له درێژایی مێژوو ده‌کا. له‌م به‌شه دا هیچ
چه‌شنه پیرۆزیه‌ک له ئارادا نیه، باسی کارنامه‌ی پێغه‌مبه‌ران به درێژایی مێژوو؛
یه‌که‌مین ده‌سکه‌وتی ئه‌م جۆره ڕامانه مێژووییه بۆ مێژووی دین. ئه‌و ده‌ڵێ «مێژوویی
بوونی دین» ده‌بێته هۆی به‌دیهێنانی نیهادو ده‌زگا دینیه‌کانی وه‌کوو “مه‌لایه‌تی”[۱۹]
و خه‌سارناسێکی ژیرانه‌ی هه‌بوونی نیهادی رووحانیهتیش وه‌کوو نیهادێکی فێرکاریی
ده‌کا له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی دینی دا.
حه‌وته‌م:
به‌شی کۆتایی پرۆژه‌ی رۆشنبیری عه‌بدولکه‌ریمی سرووش باسیی پێوه‌ندیی نێوان جیهانی
نوێ‌و کۆنه. دنیایه‌ک که له فۆرمه‌تی چهمکو گوزاره‌ی نوێ دا هاتۆته دیو دینداران
به ده‌زگایه‌کی مه‌عریفه‌تی کۆکراوه‌ی پێکهاتوو له لیبرالیزم، سکۆلاریزم، دێمۆکڕاسی،
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و… ئاشنا ده‌کا. تۆژینه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چهمکانهو
کۆی ئه‌و گۆزاره نوێیانه‌و په‌یوه‌ندیی ئه‌وان به دینه‌وه، یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین
ئه‌رکه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی پرۆژه‌که‌ی دوکتۆر سرووشو باقیی رۆشنبیرانی موسوڵمانه.
———
سه‌رچاوه‌کان:
[۱] – بڕوانه کتێبی ” روشنفکران دینی و
مدرنیته در ایران پس از انقلاب”، مسعود
پدرام ص ۱۱۵-۱۱۶
[۲]
– برهان نظم
[۳]
– بڕوانه بۆ ووتاری«معرفت، مؤلفهی ممتاز مدرنیسم»ی ناوبراو له گۆڤاری کیان
ژماره ۲۰
[۴]
– حقوق طبیعی
[۵]
– بڕوانه تێئۆریی” سه فرهنگ “واته ئه‌و پێی وایه کولتوری ئێمه‌ی ئێرانی
له سێ به‌شی سه‌ره‌کی کولتوری نه‌ته‌وایه‌تی، ئیسلامی و غه‌ربی پێک هاتوه‌و نکوڵی
له هێچیان ناکرێ.
[۶]
– بڕوانه گۆڤاری کیان ژماره‌ی مانگی گوڵان‌و جۆزه‌ردانی ۱۳۷۵
[۷]
– مصالح خمسه
[۸]
– حقوق (به‌شێکی سه‌ره‌کی له دین باسیی مافهکانو چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر کردنی گیره‌و
کێشه‌کانی ناو خه‌ڵکه‌و به‌گووته‌ی ئیمامی
عهززالی بۆ ره‌فعی خوسومات هاتووه‌و په‌یوه‌ندیی به عورف‌و عه‌قڵی زه‌مانه‌وه
هه‌یه.)
[۹]
– صدق (Truth)
[۱۰]-
کذب(False)
[۱۱]
– هندسهی معرفت
[۱۲]
– اصل تغذیه و تلائم
[۱۳]
– اصل تحول
[۱۴]
– بڕوانه کتێبی ” روشنفکران دینی و مدرنیته در ایران پس از انقلاب”،
مسعود پدرام ص ۱۲۴
[۱۵]
– خشیت
[۱۶]
– بڕوانه کتێبه‌کانی” حکمت و معیشت ج۱و۲″، ” اوصاف پارسایان”
و ” حدیث بندگی و دلبردگی “ی ناوبراو.
[۱۷]
– بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چاو له کتێبی “دانش و ارزش”ی ناوبراو بکه‌ن.
[۱۸]
– دینداری معرفتاندیش، معرفتاندیش و مصلحتاندیش عوامانه و عالمانه
[۱۹]
– ده‌زگای ڕووحانیه‌ت
*
تێبینی: بۆ نووسینی ئه‌م ووتاره به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پشتم به کتێبی”آئین
در آیینه”ی سرووشی ده‌بباغ به‌ستوو
سه
رچاوه : کیله شین