بابه ته كانبه شی کوردیبیروڕامطالب جدید

له‌ زنجیره‌ توێژینه‌وه‌ى توندره‌ویی ئه‌ڵقه‌ى ( ۱ – ۳ )

له‌ زنجیره‌ توێژینه‌وه‌ى توندره‌ویی ئه‌ڵقه‌ى ( ۱ – ۳ )

نوسه ر: دوکتور عمر عبدالعزیز

بسم الله الرحمن الرحیم

پیێشه‌کى توێژینه‌وه‌که‌:

پاش سوپاسى شایان بۆ خودای تاک و ته‌نها،درودو صه‌لآوات بۆ سه‌ر گیانى پیَغه‌مبه‌رو ئال و یارانى:

سه‌ربارى جیاوازیى ناوه‌رۆکى (وه‌حى) دابه‌زیوى ئاسمان بؤ سه‌ر ههر پیَغهمبه‌ریَک، هه‌موو پیَغهمبه‌ران جه‌ختیان کردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر میانه‌رِه‌ویى، که رِوخساریَکى بنه‌رِه‌تییه‌ له‌ رِوخسارى په‌یامه‌کانى خوداى گه‌وره‌، به‌لآم هه‌ندیَک که‌س و تاقم و گروپى جیاجیا – له‌ هه‌موو میلله‌تیَکدا – له‌ ئاینه‌که‌یاندا توندرِه‌وییان کردووه‌، به‌ده‌رچوون له‌ سنوره‌ دیاریکراوه‌کانى خوداى دانا، جا به‌ زیاده‌رِۆیى و په‌رِگریى بیَت، یان به‌ که‌مرِه‌ویى و که‌م و کورتى. قورئانى پیرؤز ئاماژه‌ ده‌کات بؤ گرفتارربوونى خاوه‌ن کتیَبه‌کانى تر به‌دهست توندرِه‌ویى ئاینییه‌وه‌. هه‌روه‌ها هؤشدارى داوه‌ به‌موسلَمانان تا لیَى دوور بکه‌ونه‌وه‌. فه‌رمویهتى: (ئه‌ى خهلَکی خاوه‌ن کتیَبه‌کان! توندرِه‌ویى مه‌که‌ن له‌ ئاینه‌که‌تاندا، له‌باره‌ى خوداوه‌ جگه‌ له‌ رِاستى هیچ مه‌لَیَن. (مه‌سیح) عیساى کورِى مه‌ریه‌م، پیَغه‌مبه‌رى خودایه‌و که‌لیمه‌ى ئه‌وه‌،ئارِاسته‌ى مه‌ریه‌مى کردووه‌و له‌و رِؤحه‌وه‌ هاتووه‌..) النساء: ۱۷۱.

له‌ ئایه‌تیَکى تریشدا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ توندرِه‌ویى له‌ ئایندا شتیَک نیه‌ جگه‌ له‌ شویَنکه‌وتنى حه‌زى گومرِاکان و په‌یرِه‌ویکردنى سه‌ر لیَتیَکده‌ران و لادان له‌رِیَگه‌ى رِاست، فه‌رمویه‌تى: (بلَێ: ئه‌ى خاوه‌ن کتیَبه‌کان، له‌ ئاینه‌که‌تاندا توندرِه‌ویى مه‌که‌ن -جگه‌ له‌رِاستى- شویَن حه‌زى که‌سانیَک مه‌که‌ون که‌ پیَشتر سه‌ریان لیشیَواوه‌و خه‌لَکانیَکى دیکه‌شیان گومرِاکردووه‌و به‌ته‌واویى له‌رِیَگه‌ى رِاست لایان داوه‌) المائده: ۷۷.

به‌هه‌مان شیَوه‌ پیَغه‌مبه‌رى خوا میلله‌ته‌که‌ى ئاگادار کردؤته‌وه‌، نه‌بادا بکه‌ونه‌ داوى توندرِه‌وییه‌وه‌و جه‌ختى کردؤته‌وه‌ که‌ له‌ناوچوونى میلله‌تانى پیَشتر بههؤى توندرِه‌وییه‌وه‌ بووه‌، ده‌فهرموىَ: نه‌که‌ن توندرِه‌و بن له‌ ئایندا، ئه‌وه‌ى کهسانى پیَش ئیَوه‌ى له‌ناو برد، توندرِه‌ویى بوو له‌ ئایندا). هه‌روه‌ها ئاگایى داوه‌ له‌ توندرِه‌ویى له‌ قورئاندا، ده‌فه‌رموىَ: (قورئان بخویَننه‌وه‌و زؤر تیَیدا رِۆ مه‌چن و لانه‌وازو بیَنازیشى مه‌که‌ن). هه‌روه‌ها رِیَگه‌ى گرتووه‌ له‌ پیاهه‌لَدانى خؤی، فه‌رموویهتى: (پیَمدا هه‌لَمه‌ده‌ن، وهک چؤن نه‌صرانییه‌کان به‌ (عیسا) یاندا هه‌لَدا، به‌لَکو بلَیَن: محمد به‌نده‌و پیَغه‌مبه‌رى خوایه‌).

هه‌روه‌ها فه‌رمانى ده‌دا به‌ میانه‌رِه‌ویى له‌ خواپه‌رستیداو دورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ توندرِهویى و توندگیریى و زیاده‌رِؤیى. له‌ وه‌لآمى ئه‌و چهند که‌سه‌ى پرسیارى خواپهرستى ئه‌ویان کردبوو، فرمووى: ئه‌رێ ئه‌وانه‌ى کاره‌کانى خؤیان به‌که‌م زانیوه‌، بؤیه‌ برِیاریان داوه‌ ههموو شه‌وه‌که‌ نویَژ بکه‌ن و هه‌موو سالَه‌که‌ش به‌رِؤژوو بن بآ شکاندن و واز له‌ ژنهیَنانیش بهیَنن- فه‌رمووى: ئیَوه بوون که‌ ئاواو ئاواتان گوت؟ سویَندبێ به (الله) من له‌ هه‌مووتان زیاتر له خواترسم و خۆپاریَزترم، به‌لآم به‌رِؤژوو ده‌بم و جاروباریش بهرِۆژوو نابم، شه‌ونویَژ ده‌که‌م و ده‌شخه‌وم و ژنیش ده‌هیَنم، ئه‌و که‌سه‌ش پشت له‌ رِه‌ویه‌و رِیَباز (سوننهت)ى من بکات، له‌ من نیه‌.

سهرههلَدانى دیاردهى توندرِهویى و زیادهرِؤچوون له ئایندا، له سهرهتاى ئیسلامدا، چهند هؤکاریَکى تایبهتى خؤى ههبوو، ههندیَکیان هزریى و باوهرِیى بوون، پهیوهندیدار بوون به لادانى تیَگهیشتن و ههلَس و کهوتهوه. ههندیَکیشیان هؤکارى سیاسى بوون، دهگه‌رِانهوه بؤ پالَنهرى ئاشووبه بهناوبانگهکان، پاش کوژرانى خهلیفه عوسمانى کورِى عهففان. پاشان دیاردهکه گهشهى کردو شیَوازهکانى لهسهردهمى هرخى دووهمى ئیسلامهوه (سهردهمى ئاشووبهکان) جؤراوجؤر بوون، ههتا ئهم سهردهمهى ئیَستا، دیاردهکه لهناو شهقلَى هزرو ههلَسوکهوتهکاندا بهرجهسته دهبوو، زانایان و بیریاران له سهدهکانى دووهم و سیَیهمى کؤچیدا قسهو باسیان لهسهر کردووه، پاشان چهندین نوسهرو تویَژهر- له سهردهمهکانى دواتردا- باسیان کردووهو ههلَسهنگاندنیان بؤ کردووه.

ئهو خالَهى که زاناو تویَذهرانى کؤن و نوێ لهسهرى رِیَکهوتوون، ئهوهیه که دیاردهى توندرِهویى له ئایندا دؤخیَکى نامؤو دهرکهوتهیهکى لهرِیزبهدهرى ئیسلامهو میانهرِهویى خهسلَهتى چهسپاوى ئیسلامه، که پهیامى ئیسلامى پرِ له لیَبوردهیى پێ دهناسریَتهوه. خواى گهوره له ئایهتیَکدا تایبهتمهندى میانهگیریى میللهتى موسلَمانى چهسپاندووه، که دهفهرموىَ: (بهو شیَوهیه، ئیَوهمان کرد به ئوممهتیَکى میانه) البقره: ۱۴۳، ههروهها ئهرکى زیاد له سنورى لهسهر ئهو ئوممهته لابردووه، که دهفهرمویَت: (خوداى گهوره له ئاینیدا هیچ ئهرکیَکى تهنگهتاوکهرى لهسهر ئیَوه دانهناوه) الحج: ۷۸، له چهندین ئایهتیشدا دهستدریَژیکردنى قهدهغه کردووه. ههروهکو فهرمانى داوه بهرِاسترِهوى و ملهورِى قهدهغه کردووه. فهرمویهتى: (خؤت و ئهوانهى لهگهلَتا تؤبهیان کرد، سهررِاست بن و ملهورِى مهکهن) هود:۱۱۲. ههروهها ئاسانکاریى ویستوه بؤ ئوممهت و بارگرانى لهسهر لابردووه، فهرمویهتى:(خواى گهوره ئاسانکاریى بؤ ئیَوه دهویَت، بارگرانى بؤ ئیَوه ناویَت) البقره: ۱۸۵. بؤیه رِازیی نهبوو بهو چلهکیَشی و رِههبانیهته داهیَنراوهى ئههلى کیتاب، فهرموى: (ئهوه رِههبانیهت و چلهکیَشییهک بوو خؤیان دایانهیَنا، ئیَمه داماننهنابوو لهسهریان) الحدید:۲۷.

له سهریَکى ترهوه خودا لهخواردن و خواستندا شته باشهکانى حهلآلَ کردووهو نارِازیى بووه به حهرامکردنى شته جوانهکانى خودا، فهرمویهتى :(بلَێ: کێ ئهو جوانییانهى حهرام کردووه که خوا وهدهرى هیَناون بؤ بهندهکانى؟، ههروهها کىَ رِزق و رِؤزى پاک و خاویَنى خواى حهرام کردووه؟) الاعراف: ۳۲. جگه لهوه فهرمانى داوه بهوهرگرتنى بهشیَک له دونیا، لهگهل خوازیاریى رِؤژى دوایى و فهرموویهتى: (خوازیارى ئهوه ببه که خودا پیَت دهدات که رِؤژى دواییهو، پشکى خؤت لهدونیاش لهبیر نهچیَت). القصص: ۷۷.

لهسهر ئهو بنهماو رِیَسایانهى قورئانى ثیرؤز، پیَغهمبهرى خودا بهشیَکى وردو درشتى ئهو کاروبارانهى رِوونکردؤتهوهو ئاگایى به میللهتهکهى داوه که نهکهونه داوى ئهو زیادهرِؤییهى میللهتانى پیَشترى لهناو برد. بؤیه له چهند فهرمودهیهکدا جهختى کردؤتهوه لهسهر ئهنجامدانى نویَژ به گورِو تینهوهو نهرم و نیانیى له‌ هه‌موو شتیَکداو ئهنجامدانى پهرستشهکان بهپیَى تواناو فهرمانى داوه به ئاسانکاریى و مژده‌دان و رِیَخؤشکردن. ههروهها چهندین دیاردهى پیَچهوانهى قهدهغه کردووه، وهک: قورسکردنى کارو تؤراندن و کهللهرِهقى و زؤر لیَکردن و بیَزارکردنى خهلَک و خؤگوشاردان و ملهجهرِێ له‌ گه‌ڵ ئاینداو خؤسهغلَهتکردن له خواپهرستیداو دورکهوتنهوه له سنوربهزاندن له ههموو شتیَکدا.

پیَویسته ئهوهش بزانین که ئهو زیادهرِهوییهى له قورئاندا باسى کراو پیَغهمبهر میللهتهکهى لىَ ئاگادارکردهوه، ههر ئهوه بوو له سهرهتاى ئیسلامدا تاقمى (خهواریج)ى خسته داوى بهلآى کافرکردنى موسلَمانان، بگره به کافرکردنى زؤریَک له هاوهلَه پیَشینهکانى کؤچهران و پشتیوانان، ئهوانهى که خوداى گهوره له دووتویَى پهرِاوهکهى خؤیدا به چاک و باش و نمونه باسیان ده‌کات. ئه‌م زیادهرِهوییه هاوچهرخهش دریَژکراوهى ههمان ئهو زیادهرِهوییهیه. ههر ئهوهیشه لیَکئالآنیَکى زؤرى دروست کردووه، له تیَگهیشتنى زؤرینهى تاقمه توندرِهوهکاندا، بؤ نمونه: وهک تیَکهلَکردنى چهمکى (جیهاد) بهمانا گشتییهکهى، لهگه‌ل چهمکى (قتال)و ههموو جؤرهکانى جهنگ، یان: تیَکهلَکردنى نیَوان برِگهو باسهکانى بانگهوازو برِگهو باسهکانى ئیمامهت و ئیمارهت. ههر لهسهر بنهماى ئهو تیَگهیشتنه ههلَهو تیَکهلآوکردنهشه که فهتوایان داوه به واجببوونى رِاپهرِین دژى فهرمانرِهواکان و برِیاردان له جیاتى دهسهلآتهکان و بهکافرکردنى زؤرینهیان، بهلَکو بهکافرکردنى ئهو کؤمهلَگایانهى بیَدهنگن بهرامبهر دهسهلآتدارهکان و حهلآلَکردنى خویَنى ئهوانهى تؤمهتى کوفر دهدهنه پالَیان، تهنها لهبهرئهوهى کافرن، جا شهرِکهر بن یان نا، بێوهى بن، یان دوژمن، بگره ههندیَک له توندرِهوه هاوچهرخهکان فهتواى کوشتنى ئهو کهسانهشیان داوه که رِایان جیاوازه، ههرچییهک بن.

ههروهکو تیَکهلَبوون و لیَگۆرِان سهبارهت به ماناى (ولاء) و (براء)، لاى ئهوانه دروست بوو. (ولاء)یان دایه پال ئیمانداران و (براء) بؤ ناموسلَمانهکان به شیَوازیَک که چهمکهکه نایخوازیَت، وا لیَکیان دایهوه که ههر کهسیَک لهگهل کهسانى تردا ههلَس و کهوت بکات، ئهمه (ولاء)هو، (براء)یشیان بهماناى رِاگهیاندنى دابرِان لیَکدایهوه، بگره ههندێ جاریش به ماناى جهنگ و ثیَکدادان واتایان کرد. لهلایهکى ترهوه- بهپیَى ئهو دیده ههلَهو تیَگهیشتنه چهوته- له بهرنامهى بانگهواز و بانگکردنى خهلَکدا، ههلَهى گهوره رِوویداوه. له مامهلَهیاندا (توندوتیژیى، توندگیریى و پهرِگریى، تورِهیى، بارگرانکردن، تهرهکردن و تؤراندن، تهنگهتاوکردن)ى قهدهغهکراویان، له جیَى (نهرم و نیانیى، لیَبوردن، بهزهیى، ئاسانکاریى، مژدهدان، رِاستپیَکان و، کهم ئهرکیى) دانا، که‌ شه‌رعى خوا ده‌رهه‌ق به‌ میلله‌تى بانگه‌وازو میلله‌تى به‌ده‌مه‌وه‌ هاتوو، هه‌روه‌کو یه‌ک فه‌رمانى پێ داون.

په‌رِاویێزو ژێده‌ره‌کان:

۱- نهسائى به سهنهدیَکى (صحیح) گیَرِاویهتیهوه لهکتیَبى (مناسک الحج)دا، بابی ۲۱۷ بهذماره ۳۰۵۷، ههروهها (ابن ماجه)ش به سهنهدیَکى (صحیح) گیَرِاویهتیهوه له‌ کیتابى (المناسک)دا، بابى ۶۳، به ژماره ۳۰۲۹

۲- (مسند)ى ئهحمهد، وه ذمارهى فهرموودهکهش ۱۴۹۸۱.

۳- صهحیحى بوخارى، به ذماره: ۳۴۴۵.

۴- (صحیح)ى بخارى، کتابى (نکاح) بابى، هاندانى هاوسهریَتى، به‌ ژماره ۵۰۶۳ و (صحیح)ى مسلیم و کتابى (نکاح) بهذماره : ۱۴۰۱.

۵- له بهشیَکى تایبهتى ئهم تویَذینهوهیهدا، ثشت بهخوا بهدریَذى واتاو مه‌دلوله‌کانى میانه‌ییى بوونى ئوممه‌تى ئیسلام رِوون ده‌که‌ینه‌وه‌.

پشت به‌خوا له‌ ئه‌ڵقه‌ی (۲)دا باسی پالَنه‌رى هه‌ڵبژاردنى ئه‌م زنجیره‌ تویێژینه‌وه‌یه‌و گرنگترین ناونیشانه‌کانى ده‌که‌م، بۆ ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت خوێنه‌رانی به‌ڕێز له‌ چوارچێوه‌ی توێژبنه‌وه‌که‌ ئاگادار بن.

ئه‌لَقه‌ى دووه‌م/ (له‌ زنجیره‌ توێژینه‌وه‌ی توندره‌ویی):

پالَنه‌رى ههلَبژاردنى ئه‌م زنجیره‌ تویێژینه‌وه‌یه‌و سه‌ره‌کیترین ته‌وه‌ره‌و ناونیشانه‌کانى:

پالَنه‌رى سه‌ره‌کیى هانده‌رم بۆ هه‌لَبژاردنى ئه‌م زنجیره‌ باسه‌، بریتییه‌ له‌ نویێبوونه‌وه‌ى دیارده‌ى توندرڕه‌ویى و زیاده‌رِه‌ویى له‌ ئایندا له‌ به‌رگه‌ هاوچه‌رخه‌که‌یداو ئالوده‌بوونى ژماره‌یه‌کى زررى گه‌نجى دلَگه‌رم به‌و ده‌رده‌وه‌. له‌ کاتیَکدا که‌ جیَگه‌ى سه‌رنجه‌، میلله‌تى موسلَمان له‌ هه‌ر کاریَکى دیکه‌ زیاتر پیَویستى هه‌یه‌ به‌تیَگه‌یشتن له‌ فه‌رمایشته‌کانى ئیسلام وه‌کو خۆى، به‌ سه‌رنجدانى ئه‌و ململانێ گه‌وره‌یه‌ى له‌لایهن رِکابهرهکانییهوه رِووبهرِووى ئیسلام دهبیَتهوه. ئهوه لهبهرئهوهى رِاستکردنهوهى چه‌مک و دیدو بؤچوونهکان، پاشان رِاستکردنهوهى ههلَویَست و ههلَسوکهوتهکان، ههنگاوى یهکهمه بؤ ههلَمهتى بهخؤداچوونهوهو پرِؤسهى چاکسازیى ناوخؤیى، پیێش رِووبهرِووبونهوهى ههر ئاستهنگ و ههرِهشهیهکى دهرهکیى.

میتؤدو بهرنامهى پهیرِهوکراو لهم تویَژیینهیهدا:

بهوپیَیهى که له رِووى سهرههلَدانهوه، باسهکه کؤنهو له رِووى رِوالَهت و رِوخساریشهوه نویَیهو چه‌ند لایهنیَکى ههیه، بؤچوونم لهسهر ئهوه گیرسایهوه که باسهکه بهپیَى رِیَبازیَکى شیتهلَکاریى چارهسهر بکهم، ئهمهش له چوار رِهههندى سهرهکییهوه:

سهرهتا پشتم به قورئانى پیرؤزو سوننهتى (صحیح) بهست، بؤ زانینى رِاى شهرعدانهرى دانا لهسهر مهسهلهکه. پاشان چوومه سهر گیَرِانهوهیهکى میَژووى زیادهرِؤیى و رِوکاره جیاجیاکانى بهسهر برِواو ههلَسوکهوت و پهرستشهکانهوه. پاشان رِاى زانایان و فیقهناسانم باسکردووه‌ لهو بارهیهوه. ههروهها تیشکم خستۆته‌ سهر دیاردهى توندرِهویى (له رِوالَهته هاوچهرخهکهیدا)و هؤى په‌یدابوونى و ههندێک له رِوخسارهکانى و چهند لایهنیَکى رِیَگاکانى چارهسهرى، به بهراورد لهنیَوان توندرِهویى له کؤن و نویَدا. لهوهشدا سوودم وهرگرتووه له کتیَبهکانى سهرچاوهى زمانهوانى و وتهى رِاڤه‌کاره باوهرِپیَکراوهکان و تویَکاره ناودارهکانى فهرمودهو گوتهى زاناو فیقهناسه متمانه پیَکراوه دیَرینهکان، سهرهرِاى سوودوهرگرتن له رِاوبؤچوون و وتهى ههندێ نوسهرو لیَکؤلَهرى هاوچه‌رخ.

کؤى باسهکانى ئهم تویَژینهوهیه:

ئهم تویَژینهوهیه (۴۰) سهرباس و ناونیشان لهخؤ دهگریَت که‌ ئهمانهن:

  • لایهنى زمانهوانى و زاراوهیى چهمکى (غلو)و توندرِهویی.
  • ئهوهى سهبارهت به توندرِهویى وتراوه له قورئان و سوونهتدا.
  • زاراوهو چهمکه پهیوهندیدارهکان به توندرِهوییهوه.
  • تایبهتمهندیى میانهیى ئوممهتى ئیسلامیى.
  • رِهگ و رِیشهى توندرِهوهکان له میَژوودا.
  • توندرِهویى ژمارهیهک له جولهکهو نهصرانى و رِوخسارهکانى ئهو دیاردهیه لاى ئهوان.
  • توندرِهویى کؤمهلَه ئیسلامییهکان و رِوخسارو هؤکارهکان.
  • ئاماژهیهک بؤ ئهو رِیوایهتانهى باس له فیتنهو ئاشووبهکان دهکهن.
  • گرنگترین رِوکارهکانى توندرِهویى له بیروبرِوادا.
  • توندرِهویى له قورئاندا.
  • زیاده پیاههلَدانى پیَغهمبهر (د.خ)و ئهولیاو چاکان.
  • توندرِهویى له خواپهرستیدا.
  • کاریگهریى توندرِهویى لهسهر چه‌مکى بانگهوازو شیَوازى گهیاندنى.
  • کاریگهریى توندرِهویى له پرؤسهى فهرمان به چاکهو قهدهغهکردنى خراپه‌و رِیَکارهکانى.
  • کاریگهریى توندرِهویى و دهرهاویشتهکانى له‌باسى (وه لا و بهراء)دا.
  • توندرِهویى له تیَگهیشتنى ماناى ژیانى دونیا.
  • توندرِهویى تیَگهیشتن له ههردوو چهمکى تیَکؤشانى زؤر (جهاد)و شهرِکردن (قتال)دا.
  • جیاوازییه‌ قورئانییهکان له نیَوان دوو زاراوهی (جهاد)و (قتال)و ماناکانیاندا.
  • ماناى زاراوهى (جیهاد) له سهردهمى مهککهدا که له قورئاندا هاتووه.
  • ئاسهواره ناباشهکانى شیَوازى دهستبژیَریى له تیَگهیشتنى حوکمى ئایهتهکاندا.
  • ئهو ئایهتانهى فهرمانیان تیَدا هاتووه به کوشتن.
  • ئهو ئایهتانهى حوکمى کوشتن و شهرِکردنیان تیَدایه له سورهتى (البقره) و (النساء) و (الأنفال)و (البراءه)دا.
  • مامهلَهى قورئانیی له‌گه‌ڵ خهلَکانى تر.
  • ئازادیى ئاینیى و بیرو ڕا له‌ قورئاندا.
  • بنهماکانى پیَکهوهژیان.
  • حهرامکردنى زؤرهملىَ و (إکراه) له‌ ئایندا.
  • حوکمى دروستى ههلَگه‌رِاوه له ئاین (مورتهد).
  • حوکمى دروستى نویَژننه‌که‌ر (تارک الصلاه).
  • بوونى ئؤپؤزسیؤن لهناو دهولَهتى ئیسلامدا.
  • پالَنهرهکانى شهرِ له ئیسلامدا.
  • بابهتى (جزیه)و حوکمى ئههلى زیممهو په‌نادراوهکان.
  • هؤکانى رِوودانى جهنگ و سیریهکان.
  • چه‌ند بهلَگه‌یه‌کى میَژوویی لهسهر خیانهتى جولهکهو بتپه‌رستان.
  • هۆ فیکریى و دهرونیى و کؤمهلآیهتى و سیاسییه‌کانى سه‌رههلَدانى توندرِهویى هاوچه‌رخ.
  • سێ به‌لگه‌نامه‌و دیکؤمیَنتى ترسناک لهسهر تیَوهگلانى ههندیَک له فهرمانرِهوایانى عهرهب لهگهلَ دوژمنان دژ به‌ موسلَمانان.
  • تیرؤرکردن له‌ ئیسلامدا نیه‌.
  • جیَبهجیَکردنى حوکمى تۆلَهو کوشتنه‌وه‌” کارى ده‌زگای قه‌زاودادگایه‌.
  • خؤکوشتن و خؤتهقاندنهوه که به (خؤشههیدکردن) ناوبانگی دهرکردووه، بیدعهیهکى داهیَنراوه.
  • دیاردهى تهکفیرو رِوخسارو نیشانهکانی، له نیَوان توندرِهوییه کؤن و نویَکهدا.
  • رِیَگاکانى چارهسهرى دیارده‌ى زیادهرِهویى و توندرِهویى.

ئه‌وانه‌ گرنگترین ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی زنجیره‌ توێژینه‌وه‌که‌ن، له‌خواى تاک و پاک داواکارم هاوکاریم بکات بۆ خێرو چاکه‌ى میلله‌ته‌که‌مان،خواى گه‌وره‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتیێکدا تواناى هه‌یه‌.

پشت به‌ خوا له‌ ئه‌لَقه‌ى (۳)دا باسی زیاده‌رڕۆچوون له‌ ئایندا (الغلو)و ماناکه‌ى له‌ زمان و زاراوه‌دا شی ده‌که‌مه‌وه‌.

ئه‌ڵقه‌ى (۳): زیاده‌ڕۆچوون له‌ ئاینداو ماناکه‌ى له‌ زمان‌و زاراوه‌دا

زیاده‌ڕۆچوون (الغلو) له‌ زماندا:

به‌ به‌دواداچوونى وشه‌ى زیاده‌ڕۆچوون (غلو)و وه‌رگیراوه‌کانى – له‌ سه‌رچاوه‌ى کتێبه‌کانى زمانى عه‌ره‌بیدا- ده‌رده‌که‌وێت که‌ واتاکانى ڕیشه‌ى (غلو)، مانایه‌کى لێکنزیک ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌، که‌ بریتییه‌ له‌ (ده‌رچوون له‌ سنوور). فه‌رهه‌نگى فه‌یروزئابادى ده‌ڵێت: “غلا، یغلو، غلوّا وغلا‌ءاً، فهو غال” واته‌: زیاده‌ڕه‌ویى کرد، زیاده‌ڕۆیى ده‌کات، زیاده‌ڕۆچوون. به‌ بکه‌رى کاره‌که‌ش ده‌گوترێت: (غالى) واته‌: توندڕه‌و، یان په‌ڕگر. هه‌روه‌ها (غلیّ) به‌ ماناى پێچه‌وانه‌ى ئاسانکار دێت. که‌ ده‌شڵێیت: له‌کارێکدا زیاده‌ڕه‌ویى کرد، چۆن زیاده‌ڕه‌وییه‌ک؟ واته‌: له‌ سنوور ده‌رچوو. یان که‌ ده‌ڵێیت: له‌ تیروه‌شاندندا زیاده‌ڕۆیى کرد، واته‌: تا به‌رزترین ئاست ده‌ستى به‌رزکرده‌وه‌. یان که‌ ده‌گوترێت: فڵان که‌س پیاوێکى (غلاء)ه‌، واته‌: تیر به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌هاوێت. بۆیه‌ده‌گوترێ: (غلا سهمه‌)، واته‌: تیره‌که‌ى له‌ ده‌رچووندا زۆر به‌رز بوه‌وه‌و له‌ سنور ده‌رچوو. هه‌روه‌ها (المغلی) تیرێکه‌ پێى به‌رز ده‌بێته‌وه‌، واته‌: ده‌ستى که‌وانه‌که‌ى بۆ به‌رزده‌کرێته‌وه‌، تا له‌ ئاستى پێویست ده‌رده‌چێت، یان له‌وه‌ نزیکده‌بێته‌وه‌. به‌ گۆشتى قه‌ڵه‌ویش ده‌گوترێت: (غالى).. هه‌روه‌ها ده‌گوترێت: (تغالى النبت) واته‌: ده‌نکۆکه‌که‌ زیاد له‌پێویست به‌رز بووه‌وه‌. هه‌روه‌ها (اغتلى) واته‌: په‌له‌ى کرد.

(ابن فارس)یش وتویه‌تى: پیتى (غ) و (ل) و (ألف) واتاى به‌رزبوونه‌وه‌و له‌ ئاستى پێویست ده‌رچوون ده‌گه‌یه‌نن. (رازى)ش وتویه‌تى: (غلا فی الامر) واته‌: له‌ کاره‌که‌دا زیاده‌ڕۆیى کرد، له‌ سنور ده‌رچوو. ده‌ڵێن:(غلا السعر)، واته‌: نرخ به‌رزبووه‌وه‌، یان (غلا بالسهم)، یانى: زیاتر له‌ تواناى خۆى تیره‌که‌ى هاویشت.. (الغلوا‌ء): به‌ ماناى توندڕه‌وییه‌، ئه‌ویش بۆ خێرایى گه‌نجیى‌و سه‌ره‌تاکه‌ى به‌کار دێت.

(راغب الاصفهانى)ش- بۆ کۆکردنه‌وه‌و جه‌خت له‌و مانایانه‌ى پێشوو- گوتویه‌تى:(غلو) بریتیه‌ له‌ (ده‌رچوون له‌ سنور)، بۆیه‌ بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى نرخ، یان قوڵپدانى ئاوى مه‌نجه‌ڵ، یان تێپه‌ڕینى تیر، بۆ هه‌موو ئه‌مانه‌ (غلوّ) به‌کار دێت، کرداره‌کانى بریتین له‌: (غلا، یغلو). وشه‌ى (الغلی)و (الغلیان)یش به‌ ئاوى ناو مه‌نجه‌ڵێک ده‌گوترێت که‌ قوڵپى سه‌رڕێژ بکات، لێره‌وه‌ گوته‌ى خودای گه‌وره‌ وه‌رگیراوه‌ که‌ فه‌رمویه‌تى:[طعَامُ الأَثیمِ کَالْمُهْلِ ێغْلِی فِی الْبُطونِ کَغَلْی الْحَمِیمِ] الدخان/ ۴۴-۴۶ وشه‌ى (غلیان) بۆ هه‌ڵچوونى توڕه‌یى و جه‌نگیش به‌مه‌ چوێنراوه‌. یان ده‌گوترێ: ده‌نکۆکه‌که‌ (تغالى) کرد، ئه‌وه‌ له‌ (غلی) یان (غلو)ه‌وه‌ هاتووه‌. (غلوا‌ء)یش له‌ سنورده‌رچوونه‌ له‌ سه‌رکه‌شیدا (غلوا‌ء الشباب) به‌م وشه‌یه‌ چوێنراوه‌.

جا ئه‌گه‌ر ماناکانى وشه‌ى (غلو) به‌ ده‌ورى (سنورده‌رچوون‌و به‌رزبوونه‌وه‌و په‌له‌کردن‌و هه‌ڵه‌شه‌یى‌و تووڕه‌یى‌و به‌رزهاوێژی)دا بسوڕێنه‌وه‌ – وه‌ک سه‌رنجمان دا- که‌واته‌ (غلو) له‌ ئایندا بریتیه‌ له‌: شکاندنى ئه‌و سنوره‌ى له‌لایه‌ن شه‌رعدانه‌ره‌وه‌ دیاری کراوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌زانین‌و بێئاگایى له‌ سروشت‌و ئاراسته‌کانى ئاین، یان به‌هۆى ده‌مارگیریى‌و توندڕه‌ویى‌و که‌لله‌شه‌قییه‌وه‌. گوتراوه‌: (غلا فی الدین غلوّا)، واته‌: توندڕه‌ویى کرد له‌ئایندا، چۆن توندڕه‌وییه‌ک؟ واته‌ ئه‌وه‌نده‌ ده‌ستى داگرت‌و توندڕه‌ویى کرد، هه‌تا له‌ سنوور ده‌رچوو.

وه‌رگیراوه‌کانى وشه‌ى (غلوّ) له‌ فه‌رموده‌کانى پێغه‌مبه‌ریشدا هاتوون، بۆ گه‌یاندنى ماناى زیاده‌ڕه‌ویى له‌ ماره‌یى ژنان، هه‌روه‌ها له‌ به‌کارهێنانى به‌رگى مردوودا، پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمویه‌تى: (ئاگادار بن، زیاده‌ڕه‌ویى مه‌که‌ن له‌ ماره‌یى ژناندا). هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى (زیاده‌ڕۆیى مه‌که‌ن له‌ کفنکردنى مردوواندا).

وشه‌ى (غلو)و زیاده‌ڕۆیى له‌ زاراوه‌و به‌کارهێناندا:

له‌و پێگه‌ زمانه‌وانییه‌ى سه‌ره‌وه‌، زانایانى پێشین و پاشین، له‌ کاتى قسه‌و باسیاندا له‌سه‌ر مانای زیاده‌ڕۆیى له‌ ئاینداو له‌کاتى ئاماژه‌کردنیاندا بۆ لێکه‌وته‌کانى، سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به‌ بڕواو تێگه‌یشتنه‌کان‌و هه‌ڵس و که‌وت‌و حوکمه‌کانه‌وه‌، وه‌ک یه‌ک جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مانایانه‌. شێخى ئیسلام (إبن تیمه‌) گوتویه‌تى: “له‌سنورده‌رچوون ئه‌وه‌یه‌ که‌ زیاده‌یه‌ک بخرێته‌ سه‌ر شتێک، سا به‌ پیاهه‌ڵدان بێت، یان داشۆرینى، واته‌: له‌ سنورو مافى خۆی و شتى له‌و بابه‌ته‌. (ابن حجر العسقلانی)یش گوتویه‌تى:(غلو) زیادڕه‌وییه‌ له‌ هه‌ر شتێکدا، (تشدید)یش بریتیه‌ له‌ شکاندنى ئه‌و سنوره‌. (الگبری) وتویه‌تى: “بنه‌ڕه‌تى (غلو) له‌هه‌ر شتێکدا، ده‌رچوونه‌ له‌سنورى ئه‌و شته‌، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ سه‌باره‌ت به‌ئاین به‌کار دێت.” پێشه‌وا (شاطبی)یش وتویه‌تى: (غلو) به‌ماناى فره‌ڕۆیى و له‌سنوور ده‌رچوون دێت، تا ئاستى ده‌ستبڵاویى.

که‌واته‌ له‌ژێر ڕۆشنایى ماناى زمانه‌وانیى وشه‌ى (غلو)و وته‌ى زانایان له‌و باره‌یه‌وه‌، ده‌کرێ له‌ ڕووى زاراوه‌وه‌ (غلو)و زیاده‌ڕه‌ویى له‌ئایندا به‌مجۆره‌ پێناسه‌ بکه‌ین، که‌: (بریتییه‌ له‌ ده‌رچوون له‌و سنوره‌ شه‌رعییه‌ى یه‌کده‌نگیى له‌سه‌ره‌، له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کانى بیروباوه‌ڕو په‌رستش و گوته‌و کرداردا، چ به‌ فره‌ڕۆیى و زیاده‌خستنه‌ سه‌ر، یان به‌لێکردنه‌وه‌و که‌م و کورتى تیایاندا. جا به‌هۆى نه‌زانین و خراپ تێگه‌یشتنه‌وه‌ بێت، یان به‌هۆى توندڕه‌ویى و ده‌مارگیرییه‌وه‌ بێت بۆ ڕایه‌کى دیاریکراو).

به‌شێک له‌ ڕواڵه‌ته‌کانى زیاده‌ڕۆیى:

– توندڕه‌ویى‌و ته‌ئویلکردنى ڕێساکانى زمانى عه‌ره‌بى‌و ڕێبازى پێشینه‌ چاکه‌کان له‌ تێگه‌یشتنى ده‌قه‌کانى قورئان‌و سووننه‌دا.

ــ گه‌وره‌کردنى زیاد له‌ پێویستى پیاوچاکان‌و پیاهه‌ڵدانیان به‌ هه‌ندێک وه‌صف‌و خه‌سڵه‌ت که‌ خوداى گه‌وره‌ ڕێگه‌ى پێنه‌داوه‌.

– توندڕه‌ویى له‌ حوکمدان به‌سه‌ر خه‌ڵکانى دیکه‌دا، وه‌ک ناونانى تۆمه‌تى له‌ئاین ده‌رچوون‌و کافربوون‌و فاسقبوون، بێ به‌رچاوڕوونى‌و به‌ڵگه‌.

– حه‌رامکردنى جوانیى‌و ڕازاوه‌یی و ڕۆزییه‌ حه‌ڵاڵه‌کانى خودا، به‌ناوى له‌خواترسان‌و وازهێنان له‌ دونیاوه‌.

مه‌به‌ستمان له‌ ئاین له‌م باسه‌ى ئێمه‌دا ئاینى ئیسلامه‌:

مه‌به‌ستى سه‌ره‌کیشمان له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا، چاره‌سه‌رکردنى بابه‌تى زیاده‌ڕۆیى‌و توندڕه‌وییه‌، که‌ هه‌ندێک له‌ موسڵمانان ده‌رهه‌ق به‌ ئاینه‌که‌یان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.

په‌راوێزو ژێده‌ره‌کان:

۱- القاموس المحیط، مجد الدین یعقوب الفیروزآبادی، لیێکۆڵینه‌وه‌ى: (مکتب تحقیق التراث) له‌ (مؤسسه الرساله)، به‌یروت ۳/۱۷۰۰.

۲- معجم مقاییس اللغه، أبو حسن أحمد ابن فارس، دار الکتب العلمیه إیران، د.ت، ماده (غ.ل.و)

۳- مختار الصحاح، محمد بن أبی بکر الرازی، دار الرساله، الکویت، ۱۹۸۳.

۴- مفردات ألفاظ القرآن الراغب الأصفهانى، تحقیق: صفوان داودى، دار القلم، دمشق، ۱۹۹۲، ص: ۶۱۳.

۵- المنجد الـأبجدی، دار المشرق، بیروت، د.ت، ص: ۷۳۹

پشت به‌خوای گه‌وره‌، له‌ ئه‌ڵقه‌ی (۴)دا ئاماژه‌یه‌ک ده‌که‌م به‌ هه‌ڵه‌یی ده‌سته‌واژه‌ی (زیاده‌ڕۆیی ئاینیی) به‌ جێی (زیاده‌ڕۆیى له‌ ئایندا)، که‌ زۆرکه‌س ده‌که‌ونه‌ هه‌ڵه‌وه‌.

دریژه ی هه یه ….

بابه تی دیکه :

له‌ زنجیره‌ توێژینه‌وه‌ى توندره‌ویی ئه‌ڵقه‌ى ( ۴ – ۶ )

برچسب ها

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا
بستن