له زنجیره توێژینه‌وه‌ى توندره‌ویی ئه‌ڵقه‌ى ( ۴ – ۶ )
له زنجیره توێژینه‌وه‌ى توندره‌ویی ئه‌ڵقه‌ى ( ۴ – ۶ )
نوسه ر: دوکتور عمر عبدالعزیز
ئه‌ڵقه‌ی (۴): له زنجیره‌ی توندڕه‌ویی
(زیاده‌ڕۆیى له ئایندا)، نه‌ک (زیاده‌ڕۆیى ئاینیى):
له باسى توندڕه‌وییدا، پێویسته ئه‌و سه‌رنجه بده‌ین، که هه‌ندێک جار به هه‌ڵه زاراوه‌ی (الغلو الدینى) واته: (زیاده‌ڕۆیى ئاینیى)، له‌لایه‌ن هه‌ندێ نووسه‌ر یان خه‌ڵکى گشتییه‌وه، له جیاتى (الغلو فی ا‌لدین) واته: (زیاده‌ڕۆیى له‌ئایندا)، به‌کارده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کى مه‌نهه‌جییه‌و پێویسته ڕاست بکرێته‌وه، چونکه دانه‌پاڵى ئه‌و صیفه‌ته بۆ ئاین، یان بگوترێ له‌وه‌وه هاتووه، جێگه‌ى قبوڵکردن نیه، له‌کاتێکدا ئاین له خودى خۆیدا- وه‌ک به‌رنامه‌یه‌کى خودایى- بێگوناهه له‌وه‌ى له‌لایه‌ن شوێنکه‌وتووانیه‌وه ده‌خرێنه سه‌رى، یان لێى که‌مده‌کرێته‌وه. که‌واته، قسه‌و باسه‌که له‌سه‌ر کردارێک یان کارێکه خۆى له (زیاده‌ڕۆیى ئاینیدا) ده‌بینیته‌وه، سا به‌زیادکردن بێت، یان دهستتوندکردن، جا به نه‌زانی بێت، یان به ئه‌نقه‌ست، لێره‌وه شتێکى ڕاست نیه وشه‌ى (الغلو الدینى) واته زیاده‌ڕۆیى ئاینى، یان زیاده‌ڕۆیى ئاین، یان توندڕه‌ویى ئاینیى به‌کاربهێنرێت.
پێشه‌وایانى ته‌فسیرو فه‌رمووده سه‌رنجى ئه‌م مه‌سه‌له‌یان داوه -ئه‌وه‌نده‌ى ئاگادار بم له هه‌موو کتێبه‌کانى که‌لتورى ئیسلامی‌دا وشه‌ى (الغلو الدینى) به‌کار نه‌هاتووه، سه‌ربارى به‌دواداگه‌ڕانى بهردهوامو لێکۆڵینه‌وه‌ى به‌رفراوانم له‌وبواره‌دا،به‌حوکمى به‌دواداچوونم بۆباسهکه.
لێره‌وه پێشه‌وا (بوخاری) له (الجامع الصحیح)ه‌که‌یدا، به‌شێکى ته‌رخانکردووه به‌ناوى (ما یکره من التعمق والتنازع والغلو فی ا‌لدین)، واته ئه‌وه‌ى بێزراوه سه‌باره‌ت به قوڵکردنه‌وه‌و ملهجهڕێو زیاده‌ڕه‌ویى له ئایندا). به‌دواى ئه‌ویشدا پێشه‌وا (مسلم)ى نهیسابورىو چه‌ندین پێشه‌واى فه‌رمووده‌ناسى تریش به‌دوایدا هاتوون. هه‌روه‌ها زانایانیش له نووسه‌رو بانگخوازه هاوچه‌رخه‌کانیش زاراوه‌ى (الغلو الدینى)، یان (توندڕه‌ویى ئایینى)یان به‌کارنه‌هێناوه، مه‌گه‌ر که‌سانێکى که‌م، که سه‌رنجى جیاوازیى نێوان دوو زاراوه‌که‌یان نه‌داوه، یان هه‌ندێ سیکۆلار که به‌لایانه‌وه گرنگ نیه چ صیفهتێکى زیادهڕۆیىو توندڕه‌وى بخرێته پاڵ ئاینه‌وه، یان ئاینپه‌روه‌ران بکرێنه زیاده‌ڕه‌و، له‌وانه‌ش به‌کارهێنانیان بۆ زاراوه‌ى زیاده‌ڕۆیى، ئاینى به مه‌به‌ست بێت بۆ شێواندنى ئه‌و لایه‌نه‌ى بیانه‌وێ له‌ئیسلامدا ناشیرینى بکه‌ن، ئه‌ویش تۆمه‌تبارکردنى به توندڕه‌ویى‌و ئوسوڵگهرایىو توندوتیژیى‌و گۆشه‌گیریى، له‌کاتێکدا له‌بیریان چوو، یان له‌بیر خۆیان برده‌وه که ئاین -وه‌ک ئاین، نه‌ک وه‌ک ههڵێنجانو بیرى مرۆڤ- پاک‌و پارێزراوه له‌هه‌ر کهمیىو زیاده‌ڕۆییه‌ک، چونکه ڕێنومایى خوداییه‌و له‌لایه‌ن خوداى دانا‌و زاناوه که شاره‌زایه به کاروباری بهندهکانىو بێگه‌رده له‌هه‌ر له‌که‌یه‌ک، دابه‌زیوه.
پێویسته -له‌م سه‌روبه‌نده‌دا- ئاماژه‌یه‌ک بده‌ین به‌وه‌ى که پابه‌ندبوونى ته‌واو به ئیسلام‌و گوێڕایه‌ڵى فهرمانهکانىو شوێنکه‌وتنى سووننه‌ته ڕاستهکهىو ده‌ستگرتن به کاروباره گرنگهکانهوهو دورکه‌وتنه‌وه لهجێگومانهکانو کارکردن به پارێزه‌ره فهرمانهکانو ڕاوبۆچوونه ڕا لهسهرزۆرهکان، له‌جیاتى کاروباره جیاوازه‌کان؛ ئه‌مانه پێیان ناگوترێ زیاده‌ڕۆیى له‌ئایندا، (زیاده‌ڕۆیى له‌ئایندا) وه‌ک پێشتر له پێناسه زمانىو زاراوهییهکهیدا ڕوونمان کرده‌وه، ناگوترێ مه‌گه‌ر به‌سه‌ر شتێکدا که سنورشکێنییهکى ڕوونى تێدابێت، له‌وه‌ى شه‌رعى خوداوه‌ند دایناوه، یان پابه‌ندکردنى خه‌ڵک به‌و کاره.
زنجیره‌ی توێژینه‌وه‌ی (توندڕه‌ویی له ئایندا) :
ئه‌ڵقه‌ی ۵: نمونه‌کانى زبادهڕهویى (ئه‌هلى کتاب له قورئاندا ):
له قورئانى پیرۆزدا نموونه‌ى زۆر هه‌یه له‌و زیادهڕۆییهى ئه‌هلى کیتابى تێکه‌وتووه، جا له ڕه‌هه‌ندى فیکریىو باوه‌ڕیه‌وه بێت یان ڕه‌هه‌ندى هه‌ڵسوکه‌وتى کرداریه‌وه، له‌گه‌لأ هۆشیاریدان به میلله‌تى ئیسلام نه‌بادا بکه‌ونه ئه‌و هه‌ڵانه‌ى ئه‌وانى تێکه‌وتن. ده‌کرێ چه‌ند نموونه‌یه‌ک بهێنینه‌وه که تیایدا ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه -به هه‌ردوو جۆره‌که‌یه‌وه- به‌رجه‌سته ده‌بێت که قورئان هۆشیاریى له‌سه‌رداوه، زۆرتریشى ئه‌و ڕێ‌و شوێنانه‌ش که باسى ناکردنى ڕوون‌و بێ گرێ ده‌کات له سوره‌تى(النسا‌و)و (المائده) دان، به‌ده‌سته‌واژه‌ى (لا تغلوا) واته: زیاده‌ڕۆیى مه‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌هلى کیتابه‌کان له‌سه‌ر ڕه‌وتى خۆیان سووربوون‌و ملیان نه‌دا، به‌شێکى زۆریان به‌رده‌وامبون لهسهرگهردانى فیکرى خۆیان، چه‌نه نموونه‌یه‌ک له‌وانه:
زیاده‌ڕه‌وییان له گه‌وره‌کردنى هه‌ندێ پێغه‌مبه‌رو پیاوچاکو کردنیان به په‌روه‌ردگارو بریکارى خودا، پێیان وابوو که سوود یان زیان ده‌گه‌یه‌نن، خوداى گه‌وره فه‌رموویه‌تى:جووله‌که وتیان: عوزه‌یر کوڕى خودایه، نهسرانییهکانیش وتیان: مه‌سیح کوڕى خودایه، ئه‌وه گوته‌ى ده‌مى ئه‌وانه، خۆیان به‌قسه‌ى بێ باوه‌ڕه پێشینه‌کان ده‌چوێنن، خوا له‌ناویان به‌رێت که چۆن بوختان هه‌ڵده‌به‌ستن. ئه‌وان قه‌شه‌و چلهکێشهکانى خۆیان‌و مه‌سیحى کوڕى مه‌ریه‌میان -بێ له خودا- کردبووه په‌روه‌ردگارى خۆیان، له‌کاتێکدا که فه‌رمانیان پێنه‌کرابوو، جگه له‌وه‌ى تاکه فه‌رمانڕه‌واو په‌رستراوێک بپه‌رستن، جگه له‌و په‌رستراوى تر نیه، ئه‌و بێگه‌ردو پاکه له‌و شیرکهى ده‌یخه‌نه پاڵى.التوبه/۳۰-۳۱.
زیاده‌ڕه‌ویى نه‌سرانیه‌کان له گهورهکردنو به مه‌زن زانینى عیسادا:
وه‌ک په‌رچه‌کردارێک بۆ ئه‌و زیادهڕۆییهى که جوله‌که سوکایه‌تیان ده‌رهه‌قى کردبوو، ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى بکه‌ونه داوى شیرکه گه‌وره‌که‌وه، که شیرکى به‌ناو سێکوچکهکهیه، خوداى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: ئه‌وانه کافربوون که وتیان خودا عیسا کوڕى مه‌ریه‌مه، مه‌سیحیش وتى: هه‌ى ڕۆڵه‌کانى ئیسرائیل ئه‌و خودایه بپه‌رستن که په‌روه‌ردگارى من‌و ئێوه‌شه، هه‌رکه‌سێ شیرک بۆ خودا بڕیاربدات، ئه‌وا خودا به‌هه‌شتى لێ حه‌رام دهکاتو ماڵى دۆزه‌خه، سته‌مکارانیش هیچ پشتیوانێکیان نابێت، ئه‌وانه‌ى گوتیان خودا سێیه‌مى سێ که‌سه‌که‌یه کافربوون، هیچ په‌رستراوێک باوه‌ڕى پێ ناکرێ جگه له خودایه‌کى تاقانه، خۆئه‌گه‌ر وازنه‌هێنن له‌وانه‌ى ده‌یڵێن، ئه‌شکه‌نجه‌ى به‌ئازار بهرئهوانه ده‌که‌وێت که کافربوون. المائده/۷۲–۷۳،
پاشان قورئانى پیرۆز ئه‌وه‌یان بیرده‌خاته‌وه که عیسا جگه له مرۆڤێکى پێغه‌مبه‌ر شتێکى دیکه نه‌بوه، زیان‌و سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت ده‌فه‌رمووێت: مه‌سیحى کوڕى مه‌ریه‌م شتێک نه‌بووه جگه له په‌یامبه‌رێک که پێش ئه‌و چه‌ندین پێغه‌مبه‌رى تر ڕۆیشتوون، دایکى که‌سێکى زۆر ڕاستگۆ یوو، هه‌ردووکیان پێکه‌وه خۆراکیان ده‌خوارد، بڕوانه چۆن ئێمه ئایه‌ته‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆیان، پاشان بڕوانه چۆن درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن. پێیان بڵێ: ئێوه جگه له خودا که‌سێک ده‌په‌رستن، که هیچ زیان‌و سوودێکى نیه بۆتان؟ له‌کاتێکدا که خودا بیسه‌رو زانایه!.
المائده/ ۷۵-۷۶.
زیاده‌ڕۆیى هه‌ندێکیان له حهرامکردنى جوانییه‌کان و ڕۆزییهکان خودا:
زیاده‌ڕۆیى هه‌ندێکیان له حهرامکردنى جوانییه‌کانى خودا‌و ڕۆزییه باشه‌کانیدا بوو، ئه‌مه‌ش بووه هۆى کهوتنهداوى شیرکى تهشریعکردنى هه‌ندێک شت که خواى گه‌وره ڕێگه‌ى پێنه‌دابوو، هه‌روه‌ها فره‌ڕۆیى له خواپهرستیىو خۆئازاردانو بێبه‌شکردنى له چێژهکانو وازهێنان له هاوسهرێتىو زیاده‌ڕۆیى له داهێنانى سروتى خواپهرستیداو شوێنکه‌وتنى باوه‌ڕى پڕوپوچو داهێنراوو شتى بێزراو، ئه‌م کارانه ئه‌وانى خسته ئه‌و هه‌ڵدێرى ڕههبانیهتو کهنارهگیرییهى که خودا ڕۆژێک له ڕۆژان له‌سه‌رى دانه‌نابوون، خوداى گه‌وره فه‌رموویه‌تى: به‌شوێن نه‌ته‌وه‌ى نوح‌و ئیبراهیمدا، پێغه‌مبه‌رانى خۆمانمان هێنا، عیساى کوڕى مهریهمیشمان به‌دوایاندا هێناو ئینجیلمان پێداو بهزهیىو میهره‌بانیمان خستهدڵى شوێنکه‌وتووانى، گۆشهنشینیىو ڕههبانیهتێکیشیان داهێنا، ئێمه ته‌نها بۆ ڕه‌زاى خودا له‌سه‌رمان نهنووسیبون، به‌ڵام وه‌کو خۆى پارێزگاری‌یان لێنه‌کرد، جا، ئه‌وانه‌یان که باوه‌ڕیان هێنا پاداشتهکهیانمان دانه‌وه، زۆرینه‌یه‌کیش له‌وان له ئاین ده‌رچوون. الحدید/۲۷.
پێشه‌وا (قورتوبى) له ته‌فسیرى ئایه‌تى (۱۷۱)ى سوره‌تى (النساء)دا که ده‌فه‌رموێت: [لا تغلوا فی دینکم] وتوویه‌تى: موفه‌سسیران گوتویانه: مه‌به‌ست له‌وه زیاده‌ڕه‌ویى جووله‌که بوو، سه‌باره‌ت به عیسا، که تۆمه‌تیان خستهپالأ مه‌ریه‌مى دایکى (سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێت)، هه‌روه‌ها زیاده‌ڕۆیى نه‌سرانیه‌کان ئه‌وه‌بوو عیسایان برده ڕیزى خودا، بۆیه هه‌موو زیادهڕهۆیىو کهمڕهوییهک خراپ‌و بێ باوه‌ڕیه. شاعیرێک وتویهتى: نه‌که‌ى له‌هیچ کاروبارێکدا زیاده‌ڕه‌وى بکه‌ى، به‌ڵکو میانه‌ڕه‌و به. لادان به‌ملا یان بهولاى میانه‌ڕه‌ویدا بێکهڵکو خراپه.
(نه‌وه‌وی جامی) له ته‌فسیرى هه‌مان ئایه‌تدا وتوویه‌تى: “زیاده‌ڕه‌ویى مه‌که‌ن له‌ئاینه‌که‌تاندا، واته فره‌ڕۆیى مه‌که‌ن له گه‌وره‌کردنى عیسادا، چونکه ئه‌وه ڕاست نیه، هه‌روه‌کو جووله‌که زیاده‌ڕه‌وییان کرد له تانه‌لێدانى، کاتێ گوتیان: ئه‌و ڕۆڵه‌ى زینایه، که‌واته هه‌ردوو جه‌مسه‌رى میانهڕهوییهکه خراپه.
هه‌روه‌ها زاناى بلیمه‌ت (محمد رشید رچا) له هه‌مان جێکهوتهدا وتویهتى: ئه‌م ئایه‌تانه بۆ وه‌ڵامى به‌ڵگه‌ى نه‌صرانییه‌کان دابه‌زیوه، پاش وه‌ڵامى به‌ڵگه‌کانى جوله‌که‌و نه‌هێشتنى به‌هانه‌کانیان.. جوله‌که له سوکایه‌تیکردن به عیسا‌و بێ ڕێزیکردن بهرامبهرىو بهکافرکردنى، زۆر ڕۆچوون، نه‌صرانیه‌کانیش له گهورهکردنو پیرۆزکردنى عیسادا زیاده‌ڕۆییان کرد‌و زۆر ڕۆچوون.
کاتێ خوداى گه‌وره گومانه‌کانى ئه‌وانى ڕه‌وانده‌وه، گومانه‌کانى ئهمانیشى نه‌هێشت، فه‌رمووى: (ئه‌ى خاوه‌ن کیتابه‌کان! زیاده‌ڕۆیى مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا) نه‌که‌ن ئه‌و سنوورانه بشکێنن که خودا بۆى داناون، زیادکردن بۆ ئاین وه‌ک لێکهمکردنهوهیهتى، هه‌ردووکیان ده‌رچوونه له‌بارى ئاسایى ئاینه‌که. (جگه له ڕاسته‌قینه هیچ له‌باره‌ى خوداوه مه‌ڵێن). واته: ئه‌و شته‌ى چه‌سپاوو به‌دیهاتووه له‌خودى خۆیدا، یان به ده‌قێکى ئاینى ده‌ماوده‌م، یان به به‌ڵگه‌یه‌کى عه‌قڵى یه‌کلاکه‌ره‌وه، به‌ڕاستى ئێوه بۆ هیچ قسه‌یه‌کتان سه‌باره‌ت به‌عیسا به‌ڵگه‌یه‌کى له‌و جۆره‌تان پێ نیه، (به‌ڕاستى مه‌سیحى کوڕى مه‌ریه‌م په‌یامبه‌رى خودایه).
هه‌روه‌ها له ته‌فسیرى ئایه‌تى (۷۷)ى سوره‌تى (المائده)دا که باسمان کرد، وتویهتى: (غلو): بریتیه له زیادهڕهویىو له‌سنوور ده‌رچوون، ئه‌گه‌ر له‌ئایندا بێت ئه‌و ده‌رچوونه له‌سنورى وه‌حى دابهزیو، به‌ره‌و حه‌زو ئاره‌زووه‌کانى نه‌فس، وه‌ک دانانى پێغهمبهرانو پیاوچاکان به په‌روه‌ردگار، که سوودو زیان ده‌به‌خشن به‌پێى ده‌سه‌ڵاتێکى غه‌یبیى به‌ده‌ر لهسووننهته خوداییه‌کان که یاساى هۆو هۆکاره بهردهستهکانهو به‌و هۆیه‌وه کردویانن بهخواوهندو ده‌په‌رسترێن! له‌جیاتى خودا بانگیان لێده‌کرێت، یان له‌گه‌لأ خودا هانایان بۆ ده‌برێت.. هه‌روه‌ها وه‌ک کۆمه‌ڵه په‌رستنێک که خودا مۆڵه‌تى پێنه‌داوه‌و حهرامکردنى شتێک حه‌رام نه‌کرابێ، وه‌ک ئه‌و حهڵاڵانهى که شیش‌و گۆشه‌گیره‌کان له‌سه‌ر خۆیان‌و شوێنکه‌وتووانیان حه‌رامیان کردووه، وه‌ک فرهڕهوییهک له‌په‌رستندا، جا ئه‌وه بۆ ڕه‌زامه‌ندیى خودا یان بۆ ڕوپامایىو شۆره‌ت بووبێت وه‌ک یه‌که، خوداى گه‌وره قه‌ده‌غه‌ى کردووه له‌سه‌ر ئه‌هلى کیتابه‌کان -ئه‌وانه‌ى هاوژیانى دابه‌زینى قورئان بوون- ئه‌و جۆره زیاده‌ڕه‌وییه بکه‌ن که پێشتر خه‌ڵکى میلله‌ته‌که‌یان کردویانه، هه‌روه‌ها ئه‌و لاساییهى بووه هۆى سه‌ر لێشێواندنیان.
له‌و پێگه‌یه‌وه خوداى گه‌وره هۆشیارى داوه‌ته میلله‌تى ئیسلام له که‌وتنه چاڵى ئه‌و زیاده‌ڕه‌وییه‌ى ئه‌هلى کیتاب له چه‌ندین جێگه‌ى تردا تێى که‌وتوون، له‌وانه ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه که باسى ڕوونکردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌هلى کیتابه، که چۆن که‌وتوونه‌ته ئه‌و زیادهڕۆییهى خودا له ئایینه‌که‌یاندا لێى قه‌ده‌غه‌کردوون: ئه‌ى خه‌ڵکى باوه‌ڕدار، ئه‌و شته باشانه‌ى خودا بۆتانى حه‌ڵالأ کردووه، حه‌رامى مه‌که‌ن، ده‌ست درێژیى مه‌که‌ن، خودا دهستدرێژیکارانى خۆشناوێت، بخۆن له‌و ڕۆزییه حهڵاڵهى خودا پێى داون به حه‌ڵاڵى نۆشتان بێت، خۆپارێز بن له‌و خودایه‌ى ئێوه باوه‌ڕتان پێیه‌تى. (زهمهخشهرى) له ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت: “به‌ماناى ئه‌وه، لهخۆتانى قه‌ده‌غه مه‌که‌ن وه‌ک حه‌رامکردن، یان به‌زیاده‌ڕۆیى مه‌ڵێن: ئه‌وه‌مان حه‌رامکرد له‌سه‌ر خۆمان، به‌نیازى وازلێهێنانو چلهکێشىو سکهه‌ڵگوشین. له سنوره حه‌ڵاڵه‌کانى خودا ده‌رمه‌چن بۆ حه‌رامه‌کانى، یان ده‌ستبڵاوى مه‌که‌ن له‌خواردنى حه‌ڵاڵدا، یان به‌زۆرو سته‌مکاریى شته حه‌ڵاڵه‌کان حه‌رام مه‌که‌ن. المائده/ ۸۷ – ۸۸.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له ئایه‌ته‌که‌دا خواى گه‌وره تا ئاستى حه‌رامکردن قه‌ده‌غه‌ى کردووه، که ئیمانداران شتێک له‌سه‌ر خۆیان یان خه‌ڵک حه‌رام بکه‌ن که خودا حه‌ڵاڵى کردبێت‌و ئه‌وه‌ى ڕوونکردۆته‌وه که هه‌موو حهڵاڵێکى باش ڕۆزییه‌کى خوداییه‌و دروسته چێژى لێ وه‌ربگیرێت‌و حهرامکردنى شتهباشهکانو ڕۆزى حه‌ڵاڵ، شکانى سنوره‌کانى شه‌ریعه‌ته‌که‌ى هه‌روه‌کو ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر باشه‌کان به کردنیان به‌شتى پیس‌و حه‌رامکراو، ئه‌ویش سنوورشکێنیه وه‌ک یه‌ک. له حیکمه‌تى ئه‌و قهدهغهکردنهدا ده‌فه‌رموێت: (خودا دهستدرێژکارانى خۆش ناوێت) ئه‌وه زیاده هاندانێکه بۆ خۆلادان لهسنورشکێنى. هه‌روه‌کو پهیوهستکردنى فه‌رمانه‌که به(ته‌قواى) خوداوه‌و به‌خواردنى ڕۆزى باش‌و حه‌ڵاڵ، ئاماژه‌یه بۆ ئاوێته‌بوونى مانا ئیمانیه‌کان له‌گه‌لأ ڕه‌هه‌نده ژیانیهکانى تر‌و ئه‌و غهریزانهى خودا مرۆڤى له‌سه‌ر دروست کردووه، به‌ته‌واوى پێچه‌وانه‌ى ئه‌و تێڕوانینه‌یه یان ئه‌و ڕێبازه‌یه که هه‌ندێ زیاده‌ڕه‌و له‌ئاییندا ده‌یگرنه‌به‌ر، له‌ڕێگه‌ى وازهێنانى ئه‌و حهڵاڵهى خودا به‌مرۆڤى به‌خشیوه‌و ئه‌و نازو نیعهتهى داواى لێ کردون باسى بکهنو چێژى لێ وهربگرنو وه‌ک ئه‌و ڕه‌وشه‌ى زۆرێکى خه‌ڵک تێیکه‌وتن له‌هه‌ندێ قۆناغى مێژووى ئیسلامی‌دا به‌ناوى خواپهرستنو خۆنزیک کردنه‌وه له‌خواوه، ئه‌وه‌ش بهشوێنکهوتنى ئه‌و چلهکێشه نهسرانیانهى خوداى گه‌وره هۆشیارى پێداین شوێنیان نه‌که‌وین.
(قورتبی) له ته‌فسیرى ئه‌و ئایه‌ته‌دا وتویهتى: ((زانایان وتویانه، ئه‌م ئایه‌ته‌و هاوشێوهکانىو ئه‌و فه‌رموودانه‌ش که به‌و مانایه هاتوون. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه بۆ زیاده‌ڕه‌وه چلهکێشهکانو خه‌ڵکه ده‌ست به‌تاڵه سۆفیه‌کان، چونکه هه‌ریه‌کێک له‌و تاقمانه له‌سه‌ره ڕێگاى خۆى لایداوه‌و ئامانجى نه‌پێکاوه.)) (ته‌به‌ری) وتویهتى: ((هیچ موسڵمانێک بۆى نیه شتێک حه‌رام بکات له‌سه‌ر خۆى له‌و شتانى خودا حه‌ڵاڵى کردون بۆ ئیمانداران، له خواردنى باش‌و پۆشاکى باش‌و هاوسه‌رى باش)).
ده‌گێڕنه‌وه که هه‌ندێک له هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ری خوا له ماڵه‌کانیان دانیشتن‌و ویستیان وه‌ک کارى نه‌سرانیه‌کان بکه‌ن بهحهرامکردنى خۆراک‌و پۆشاکى باش‌و خۆ جیاکردنه‌وه له ژنه‌کانیان، ویستیان چلهکێشى بکه‌ن -نه‌گۆشت بخۆن‌و نهچهورى. که ئه‌و هه‌واڵه گه‌یشته‌وه به پێغه‌مبه‌ر قه‌ده‌غه‌ى لێکردن‌و ئاگادارى کردن که ئه‌و ژن دههێنێتو خۆراک دهخواتو دهخهوێتو شه‌و نوێژدهکاتو ڕۆژو دهگرێتو هه‌ندێ جاریش به‌ڕۆژو نابێت، هه‌ر که‌سێکیش له‌و ڕێبازه لابدات له‌ئه‌و نییه، هه‌روه‌ها پێى فه‌رموون: گه‌لانى پێش ئێوه به‌م توندڕه‌ویه له‌ناوچوون، له‌سه‌رخۆیان توندکرد خودا‌ش ده‌ستى له‌سه‌ر توندکردن، ببینن ئه‌وه پاشماوهکانیانه.
له (دێر)و (کڵێسا)کاندا، ئه‌و ئایه‌ته‌ش له‌باره‌ى ئه‌وانه‌وه دابه‌زیوه، ئه‌م فه‌رمووده‌یه (ابن عباس)و که‌سانى تریش گێڕاویانه‌ته‌وه.
ره‌شید ڕه‌زا- له‌م باره‌یه‌وه- ئاماژه ده‌دات به‌وه که: راسته، له‌وانه‌یه حهرامکردنى حه‌ڵاڵه‌کان په‌یوه‌ندیى به به‌جێهێنانى سوێندێک یان نهزرێکهوه نه‌بێت، له‌وانه‌شه پابه‌ندیی بێت به‌وانه‌وه، هه‌ردوکیشیان دروست نین، پابه‌ندبوون بۆ مه‌به‌ستى خۆڕاهێنان له‌سه‌ر بارى بێ به‌ش بوون لهخۆشیى، یان له‌وانه‌یه بۆ ڕازیکردنى سه‌ره‌تای توڕه‌بونێک بێت، به‌ڵام وازهێنان له حه‌ڵاڵه‌کان به‌شێوازى وازهێنان له حه‌رامه‌کان -با به‌بێ نه‌زرو سوێندیش بێت- خۆ نزیککردنهوهش بێت له‌خوداى گه‌وره، بهخۆڕهتاندنو بێ به‌شکردنى، ئه‌مه جێگه‌ى گومان‌و به‌شێکى زۆرى خهڵکو سۆفیهکانى پێوه ئاڵوده‌بوون، بیدعه‌ى وازهێنانى وایان هه‌یه، هاوچه‌شنه له‌گه‌لأ بیدعه کرده‌ییه‌کان شوێنى خه‌ڵکانى پێش خۆیان که‌وتن بست بهبستو بالأ به باڵ وه‌ک کوڕانى ئیسرائیل‌و ڕاهیبه نه‌سرانیه‌کان، ئه‌وانیش له‌هه‌ندێ بت په‌رستى وه‌ک ئه‌و به‌رهه‌مانه وه‌ریان گرتبوو که هه‌موو جۆره گۆشتێکیان حه‌رامکردبوو.. له‌گه‌لأ جوانى‌و نازو نیعمه‌ته‌کان.
له‌و میانهیهدت ده‌کرێت ئاماژه بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى که خراپ تێگه‌یشتنێک هه‌یه له‌و ئایه‌ته پیرۆزه: ﱡﭐ ﱬ ﱭ ﱮ ﱯ ﱰ ﱱﱠ المزمل: ۸
المزمل: ۸{ واته: دڵسۆزانه ڕووبکه خودا چۆن دڵسۆزیه‌ک…. له‌کاتێکدا که ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه جگه له دڵسۆزى لهخواپهرستیشو پشت کردن له‌بته‌کان چیتر ناگه‌یه‌نێت. (أبوبکر ابن العربی الاصولی) وتویهتى: ماناى ئه‌م ئایه‌ته ئه‌مه‌یه: دڵت تاک بکه‌ره‌وه بۆ خودا، دابڕێ له بتى داروبه‌رد، به‌هه‌مان شێوه (مجاهد) وتویهتى : ماناى ئایه‌ته ئه‌وه‌یه له‌خواپه‌رستیدا دڵت ته‌نها بۆ خودابێت.
بۆ ڕێکخستنى نێوان ناکردن له‌و (تبتل)هى له سوننه‌تدا هاتووه، چونکه له وتهزایهکدا هاتووه (نهچلهکێشىو نهتهبهتول دروسته له‌ئیسلامدا) هه‌روه‌ها ئایه‌تى (وتبتل إلیه تبتیلا) ابن العربی وتویهتى: وابه‌سته‌یى فه‌رمان جیایه لهوابهستهیى نه‌کردن، ئه‌و دووانه دژه‌وانه نین، چونکه پێغه‌مبه‌ر ی خوا نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن خوداوه بۆیان هاتووه ئه‌و (تبتل)هى فه‌رمانى پێدراوه له‌ئایه‌ته‌که‌دا بریتیه له‌دابڕان بۆ خودا به‌دڵسۆزى خواپه‌رستى وه‌کو فه‌رموویه‌تى: فه‌رمانیان پێ نه‌دراوه مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى بهدڵسۆزیىو ملکه‌چیى، خودابپهرستن. ئه‌و (تبتیل)ه قهدهغهکراوهش بریتیه له‌جێ پێههڵگرتنى ڕێچکه‌ى نه‌سرانیه‌کان لهوازهێنانى هاوسهریىو گۆشه‌گیرى لهکڵێساکاندا. البینه/۵، واته:هه‌روه‌ها وتوویه‌تى پێغه‌مبه‌ر ی خوا به‌کردار (تبتل)ى قه‌ده‌غه‌کردووه، لهشهرحى ئه‌وه‌دا ده‌ڵێ، بریتیه لهفهرمانبهرداریىو دوورکه‌وتنه‌وه له قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان، نه‌ک وازهێنان له‌ڕێگه پێدراوه‌کان، پێغه‌مبه‌رى خودا ئه‌گه‌ر هه‌بووایه گۆشتى ده‌خوارد، جلى واى له‌به‌رده‌کرد بایى سه‌د بار حوشتربوو، زۆر ده‌چووه لاى هاوسه‌ره‌کانى، که بوار نه‌بووایه دانى به‌خۆدا ده‌گرت، هه‌رکه‌سێکیش له‌سه‌ر ڕێبازى ئه‌و نه‌بێت له‌و نییه.
به‌و شێوه‌یه ڕوون ده‌بێته‌وه که خوداى گه‌وره ڕێى نه‌داوه بهئههلى کیتاب -پاشان موسڵمانه‌کانیش- که زیاده‌ڕه‌ویى بکه‌ن له‌ئایین دا -جا له‌تێگه‌یشتنى مه‌به‌سته‌کانى دا بێت، یان له‌مامه‌ڵه‌کردندا بێت له‌گه‌لأ حکومهکانى، بهتوندڕهوى له کاروبارهکانداو ده‌رچوون له‌و خواپهرستیانهى خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى دایان ناوه، یان بهحهرامکردنى خۆشى‌و جوانیه‌ک که خودا بۆ به‌نده‌کانى خۆى وه‌ده‌رنابێت، به‌جۆرێک خوداى گه‌وره ئه‌و کاره به‌ده‌ست درێژىو ده‌رچوون داناوه له‌و سنوره‌ى بهڕٍهواى زانیوه بۆ به‌نده‌کانى. هه‌روه‌ها فه‌رمانى پێداون -له‌جیاتى ئه‌وه- بهشوێنکهوتنى ڕێبازێکى میانهیى ئاسان‌و دوور لهتهنگهتاویىو چێژوه‌رگرتن له‌نازو نیعمه‌تى حه‌ڵاڵى خودا‌و چه‌ندینى تر که له‌ناوه‌ڕۆکى باسه‌که‌دا به‌یارمه‌تى خودا ئاماژه‌ى پێده‌ده‌ین ..
زنجیره‌ی توێژینه‌وه‌ی (توندڕه‌ویی له ئایندا):
(۶) ئه‌وه‌ى ده‌رباره‌ى زێده‌ڕۆیى له سووننه‌تى پێغه‌مبه‌ردا هاتووه:
له سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ردا چه‌ندین فه‌رمووده هاتوون که ئه‌و بنه‌ما قورئانییه ڕوون ده‌که‌نه‌وه، سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌کردنى زیاده‌ڕۆیى له ئایندا، چ له قورئانى پیرۆز‌و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خودا ، چ له خواپهرستىو گۆشه‌گیریى ئاین‌و حهرامکردنى شته باشه‌کاندا. هه‌روه‌ها چه‌ندین فه‌رمووده گێڕڕاونهتهوه که ئاماژه بۆ چه‌ندین لایه‌نى زیاده‌ڕۆیى دهکهنو هه‌واڵیان داوه که زیاده‌ڕۆیى هۆیه‌کى له‌ناوچوونى ژماره‌یه‌کى زۆرى میلله‌تى پێشووبووه.
پێشه‌وا بوخارى هه‌ستى کردووه که پابه‌ندبوون به قورئان‌و سوننه‌ته‌وه پارێزه‌رى له‌ناوچوونه لهچاڵى زیادهڕٍۆیى، له‌به‌رئه‌وه به‌شێکى له (جامع الصحیح)ه‌که‌ى ناوناوه (کتاب الاعتصام بالکتاب والسنه) واته: خۆپاراستن بهقورئانو سوننه‌ت، هه‌روه‌ها بهتێگهیشتنو لێزانینى ساغ‌و دروستى خۆى، هه‌ستى کردووه که شوێنکه‌وتنى پێغه‌مبه‌ر ی خوا، موسوڵمان ده‌پارێزێت، ده‌رکى به‌وه‌ش کردووه که (قووڵبوونه‌وه له پرسیاره‌کان) و (ململانێ له زانست)و (زیاده‌ڕۆیى له ئاین)و (داهێنان له خواپه‌رستیدا) له گرنگترین ڕواڵه‌ته‌کانى شوێن پێههڵنهگرتنى پێغه‌مبه‌رن، له‌وێشه‌وه ده‌بنه نیشانه‌ى دوورکه‌وتنه‌وه له قورئان‌و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر .
لێره‌وه به‌شێکى تر‌ى ته‌رخانکرد به‌ناوى (باب الاقتداء بسنن الرسول) واته: به‌شى شوێنکه‌وتنى سوننه‌ته‌کانى پێغه‌مبه‌ر ، به‌شێکى تریشى تایبه‌ت کرد به‌ناوى (باب مایکره من کثره السؤال، ومن تکلّف ما لا یعینیه)، واته: خراپیى زۆر پرسیارکردن‌و خۆ هه‌ڵقورتاندن له‌کارێکدا که په‌یوه‌ندیى به که‌سێکه‌وه نه‌بێت. هه‌روه‌ها به‌شێکى تر‌ى ته‌رخانکرد بۆ (باب الاقتداء بأفعال النبی) واته: به‌شى شوێنکه‌وتنى کاره‌کانى پێغه‌مبه‌ر ، به‌شێکى تریشى دانا بۆ (باب ما یکره من التعمق والتنازع فی العلم والغلو فی ا‌لدین والبدع)، واته: خراپیى قووڵبونه‌وه‌و ململانێ له زانستداو زیاده‌ڕۆیى له ئاین‌و بیدعهکردندا، له‌به‌ر ئایه‌تى (ئه‌ى ئه‌هلى کتێب! زیاده‌ڕۆیى مه‌که‌ن له ئاینه‌که‌تاندا)، تێیدا چه‌ندین فه‌رمووده‌ى هێناوه که پێغه‌مبه‌ر ڕێگه‌ى نه‌داوه به‌ڕۆژووی لێکدانهبڕاوو داهێنانى هه‌رشتێک به‌ناوى ئاینه‌وه‌و خۆپابهندکردن به‌شتێکه‌وه که پێغه‌مبه‌ر مۆڵه‌تى تێدا داوه‌و زۆر پرسیارکردن. هه‌روه‌ها به‌شێکى تر‌ى تایبه‌ت کردوه، به‌ناونیشانى: (وکذلک جعلناکم أمه وسطا)ﱠ البقره/۱۴۳، واته: ئێوه‌مان کردووه بهمیللهتێکى میانه، له‌به‌شى (الأذان)یشدا چه‌ندین فه‌رمووده‌ى تر‌ى هێناوه، که ڕێگرییان تێدایه له درێژ خوێندنه‌وه‌ى قورئان له نوێژدا بۆ ئیمام‌و فه‌رماندان بهسوککردنو خێرا ئه‌نجامدانى. هه‌روه‌ها سهرزهنشتێکى (معاذ)ى کوڕى(جبل)ى تێدایه، به‌هۆى درێژکردنه‌وه‌ى نوێژه‌که‌یه‌وه، بوخارى به‌سه‌نه‌دى خۆى له (ابن مسعود)ه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه، که پیاوێک وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا! سوێندبێ من له‌نوێژى به‌یانى دواده‌که‌وم به‌هۆى فڵانه که‌سه‌وه‌یه، چونکه نوێژه‌که درێژ ده‌کاته‌وه، دوایی هیچ جارێک پێغه‌مبه‌رم به‌و توڕه‌ییه‌وه نه‌بینیبوو وه‌ک وتاره‌که‌ى ئه‌و ڕۆژه‌ى، که تیایدا فه‌رمووی: (ئێوه خه‌ڵک ده‌تۆرێنن، هه‌رکه‌سێک له ئێوه پێشنوێژیى کرد بۆ خه‌ڵک با کورتى بکاته‌وه، چونکه مرۆڤى لاواز‌و بهتهمهنو خاوه‌ن پێداویستییان تێدایه.
به‌و شێوه‌یه ده‌بینین که پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له سه ر بیت هیچ ڕۆژێک به‌ئه‌ندازه‌ى ئه‌و ڕۆژه تووڕه نه‌بووه، که ده‌بینێ یه‌کێک له هاوه‌ڵه‌کانى درێژه به‌نوێژ ده‌دات لهپێشنوێژیى کردنیدا بۆ خه‌ڵکیی، چونکه ده‌بێته هۆى تۆرانى نوێژخوێنه‌کان، چه‌ندین پێشنوێژى ئه‌مڕۆ هێشتا -به‌داخه‌وه- له‌م ڕێنوماییه پێغه‌مبه‌رییه تێنه‌گه‌یشتوون، ده‌بینى نوێژه‌که به‌خه‌ڵک درێژده‌که‌نه‌وه، نه‌خوازه‌ڵا له‌و مزگه‌وتانه‌ى نوێژى هه‌ینى تێدا دهکرێتو جمه‌ى دێت له خه‌ڵک، یان له‌ناوه‌ڕاستى بازاڕ‌و گه‌ڕه‌که قهرهباڵغهکانداو له‌ناو نوێژکه‌راندا خه‌ڵکى پیرو نه‌خۆشى تێدایه، چه‌ندینى تریش هه‌ن دوکان یان کاریان به‌جێ هێشتووه، بێ ئه‌وه‌ى پاداشتى نوێژى هه‌ینییان ده‌ستکه‌وێت، به‌ڵام درێژکردنه‌وه‌ى نوێژى پێشنوێژه‌که دهیانتۆرێنێ، له‌وانه‌شه واز لهجهماعهتهکه بهێننو له‌ناو قهرهباڵغىو دوکان‌و بازاڕ‌و ماڵه‌کانیاندا نوێژێکى بێ‌گیان بکه‌ن، یان به‌لایه‌نى که‌مه‌وه بێبه‌شیان ده‌که‌ن له‌ده‌ستکه‌وتنى خێرى نوێژى بهکۆمهڵو ئاماده‌بوونى مزگه‌وت.. پێشه‌وا (بوخاری) به سه‌نه‌دى خۆى له (عائیشه)وه ده‌گێڕێته‌وه که فه‌رموویه‌تى: پێغه‌مبه‌ر کارێکى کرد‌و مۆڵه‌تى نهکردنیشى دا، که‌چى که‌سانێک هه‌ر کردیان، ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته‌وه پێغه‌مبه‌ر ، ده‌ستى کرد به‌وتارو سوپاسى خوداى کرد، پاشان فه‌رمووى: ئه‌وه چیه که‌سانێک هه‌ن مله‌جه‌ڕێ ده‌که‌ن له‌سه‌ر کارێک که من ده‌یکه‌م، سوێندم به‌خودا من له‌هه‌موویان خوداناسترو لهخواترسترم.
(حافظ العسقلانى) ده‌ڵێت: فه‌رمووده‌که هاندانى تێدایه بۆ شوێنکه‌وتنى پێغه‌مبه‌رو خراپى قۆڵکردنهوهى شت‌و خۆڕه‌تاندن به‌دواى ڕێگهپێدراوهکانو باش سهودایى له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى ئامۆژگاریىو گۆڕینى خراپه‌ش به ئارامیى.
(نسائى) له (سنن)ه‌که‌یدا به سه‌نه‌دى خۆى له (ابن عباس) ده‌گێڕێته‌وه، پێغه‌مبه‌ر له‌به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى (عه‌قه‌به)- که له‌سه‌ر پشتى وشتره‌که‌ى بوو- فه‌رمووى: ئاده‌ى هه‌ندێ ورده به‌ردم بۆ کۆکه‌ره‌وه، منیش هه‌ندێ به‌ردى (حذف)م بۆ کۆکرده‌وه. هه‌ریه‌که‌یان به ئه‌ندازه‌ى ده‌نکه پاقله‌یه‌ک ده‌بوو، که دامهدهستى، فه‌رمووى: ئابه‌م شێوه به‌ردانه. به‌ردى (ڕهجمى شه‌یتان) جه‌مه‌رات فڕێ بده‌ن، نه‌که‌ن زیاده‌ڕه‌ویى بکه‌ن له‌ئایندا، گه‌لانى پێش ئێوه بهزیادهڕهویى له‌ئایندا له‌ناوچوون.
له گێڕانه‌وه‌یه‌کى (ابن ماجه)شدا هاتووه، (ابن عباس) فه‌رمووى: حه‌وت ورده به‌ردى (حژف)م بۆ کۆکرده‌وه، له‌ناو له‌پى ده‌ستیدا ئاڵ‌و وێرى پێ دهکردنو فه‌رمووى: به‌م شێوه به‌ردانه به‌ردبارانى (شه‌یتان) بکه‌ن. جا ئایا حاجییه موسڵمانه‌کان – له‌م سه‌رده‌مه‌دا- ، له‌کاتى فڕێدانى به‌رده‌کانى جهمهراتدا، به‌گوێى ئه‌م فه‌رمانه‌ى پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ن ؟ ئایا ڕۆڵه‌کانى میلله‌تى موسڵمان ئاگادارن که شهریعهتو حوکمه‌کانى ئامانجیان هه‌یه‌و ده‌بێ بزانرێن، هه‌روه‌ها پهرستشهکانو دروشمه‌کان حیکمه‌تى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه‌و ده‌بێ لێیان تێبگهینو پاشان پابه‌ندى شێوازه‌کانى ببین، به‌وشێوه‌ى که خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى فه‌رمانیان پێ داوین.
هه‌روه‌ها چه‌ندین فه‌رمووده گێڕاونه‌ته‌وه که ڕێگه ده‌گرن له زیاده‌ڕۆیى له‌قورئانى پیرۆزدا، له (سنن أبی داود) دا هاتووه، که پێغه‌مبه‌ر فه‌رموویه‌تى: یه‌کێک له ماناکانى به‌گه‌وره ناسینى خودا، ڕێزگرتنه له موسڵمانانى ڕیشسپیىو هه‌ڵگرى قورئان، بێ زیادهڕۆو لاتهریکو ڕێگرتن له سوڵتانى دادپه‌روه‌ر. هه‌روه‌ها له فه‌رمووده‌یه‌کى دیکه‌دا ده‌ڵێت: (قورئان بخوێنن، زیاده‌ڕۆیى تێدا مه‌که‌ن، بێنازى مه‌که‌ن، نانى پێ په‌یدا مهکهنو پاره‌و پوولى پێ زۆر مه‌که‌ن).
سه‌باره‌ت به مافى زیاده‌ڕۆیى له‌خودى پێغه‌مبه‌رى خوادا ، له (صحیح)ى (بخارى)دا هاتووه: که پێغه‌مبه‌ر سه‌رنج ده‌دات هه‌ندێ هاوه‌ڵى لهوهسفکردنیدا سنور دهبهزێننو کارێکى له‌گه‌لأ ده‌که‌ن له‌کردارى نه‌صرانیه‌کان ده‌چوو که کردیان به‌رامبه‌ر به (عیسا) پێغه‌مبه‌ر ئه‌وجا فه‌رمووى: -له‌و فه‌رموده‌یه‌دا که عومه‌رى کوڕى خه‌تتاب ریوایه‌تى کردووه- پیامدا هه‌ڵمه‌ده‌ن،وه‌ک ئه‌وه‌ى نه‌صرانییه‌کان هه‌ڵیاندا به (عیسا)دا، بڵێن ئه‌و: به‌نده‌و پێغه‌مبه‌رى خودایه. وشه‌ى (الإطراء) که له‌فه‌رموده‌که‌دا هاتووه به‌ماناى پیاهه‌ڵدانى زیاد لهپێویستو درۆکردن تیایدا. (قورتوبى) وتویهتى:ماناى ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌ک پیامدا هه‌ڵمه‌ده‌ن بهسیفهتێک که له‌مندا نه‌بێت، مه‌به‌ستتان له‌و پیاهه‌ڵدانه به‌باشى باسکردنى من بێت، هه‌روه‌کو چۆن نه‌صرانیه‌کان وه‌صفى (عیسا)یان کرد به‌شتێک که تیایدا نه‌بوو، کردیانه کوڕى خودا، بۆیه به‌وکاره‌یان کافربوونو سه‌ریان لێ شێوا، ئه‌وه‌ش ماناکه‌ى ئه‌وه‌یه هه‌ر که‌سێک کارێک زیاتر له‌ئاستى خۆى به‌رزبکاته‌وه‌و له‌ئه‌ندازه‌ى خۆى تێى په‌ڕێنێت، بهوهصفێک که تیایدا نه‌بێت گوناهباره، چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وه دروست بوایه بۆ هه‌ر که‌سێک ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر له‌هه‌موو که‌سێک له‌پێشتر بوو.
به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ر کۆتایى ده‌هێنێ به پیاهه‌ڵدانى خۆى، نهخوهزهڵا ئه‌گه‌ر بۆ پیاو چاکانى تر بێت! سه‌ربارى ئه‌وه‌ش هێشتا زۆرێک له‌خه‌ڵک ده‌بینین زیاده‌ڕۆیى ده‌که‌ن له گه‌وره‌کردنى پێغه‌مبه‌ردا له‌و شیعر‌و مهدحنامانهدا که له رێ‌و ڕهسمو ئاهه‌نگه‌کاندا ده‌خوێنرێنه‌وه، به‌خه‌یاڵى هه‌ندێ له‌وانه گوایه ئه‌مه گوزارشته له‌خۆشه‌ویستى بۆ پێغه‌مبه‌ر، له‌کاتێکدا که خۆشهویستیىو پێ‌زانین له ناسینى ڕێز‌و پله‌وپایه‌ى پێغه‌مبه‌ردایه، هه‌روه‌ها صهڵاوهتدان له‌سه‌ر خۆى‌و ئال‌و بهیتىو شوێنکه‌وتنى ڕێنوماییهکانىو فهرمانبهرداریى فهرمانهکانىو وازهێنان قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانى (حافظ العسقلانی) له لێکدنهوهى ماناى فه‌رمووده‌که‌دا ده‌ڵێت: (ابن الجوزی) وتوویه‌تى: قه‌ده‌غه‌کردنى هه‌رشتێک مه‌رج نیه ڕوو بدات، چونکه ئێمه که‌سێکى وه‌ها ناناسین بانگهشهیهکى له‌جۆرى شوێنکه‌وتوانى عیسا بۆ پێغه‌مبه‌رى ئیسلام کردبێت، به‌ڵکو هۆى قه‌ده‌غه‌کردنه‌که به‌ڕواڵه‌ت ئه‌وه‌یه که ڕوویداوه له‌و فه‌رمووده‌یه‌ى (معاذ)ى کوڕى (جبل) ده‌یگێڕێته‌وه که داواى مۆڵه‌تى درێژکردنه‌وه‌ى سوژده‌ى لێکرد ڕێگه‌ى پێنه‌دا، وه‌کو مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌بووبێت که که‌سێکى تر زیاتر له‌وه‌ش بکات، بۆیه وه‌ک جه‌خت له‌سه‌ر نه‌کردنى کاره‌که قه‌ده‌غه‌ى کرد، (ابن التنین) وتوویه‌تى: فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر که فه‌رموویه‌تى: به‌مندا هه‌ڵمه‌ده‌ن، واتا وهصفو سه‌نام مه‌که‌ن، وه‌ک وه‌صفى نه‌صرانیه‌کان، هه‌تا هه‌ندێکیان زێده‌ڕۆییان کرد سه‌باره‌ت به عیسا‌و، کردیانه هاوبه‌شى خودا، بگره هه‌ندێکیان وتیان: عیسا خۆى خوایه، هه‌ندێکى تریان وتیان کوڕى خودایه، پاشان کۆتایى قسه‌کانى هێناو فه‌رمووى: من به‌نده‌ى خودام… ده‌ڵێ: خاڵى سه‌ره‌کى له هێنانى ئه‌م باسه بۆ (عومه‌ر) له‌وه ترساوه زیاده‌ڕۆیى بکه‌ن.
له سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا ڕوویداوه که هه‌ندێ هاوه‌ڵى ویستویانه گۆشه‌گیریى بکه‌ن، به وازهێنان له ژنهێنانو نه‌خواردنى گۆشت‌و چه‌ندین خۆراکى باش‌و حه‌ڵالأ، یان نهخهوتنو ڕۆژووگرتنى بهردهوامو چلهکێشیى، وه‌ک کارى هه‌ندێ نهصرانىو مانه‌وه لهماڵهکانداو له‌به‌رکردنى جلى زبر‌و خۆخهساندنو شتی تریش -وه‌ک باسمانکرد- گوایه بۆ گه‌ڕان به‌دواى تهواویىو گه‌یشتن به‌پله ههرهباڵاکان -به‌پێى بۆچوونى خۆیان- پێغه‌مبه‌ر خۆى ده‌رکى بهترسناکێتى ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کرد‌و وه‌ک لادان له‌سوننه‌تى خۆى‌و وازهێنان له ڕێبازهکهىو ده‌رچوون له ڕێگه‌ى ڕاست سه‌یرى کرد‌و وه‌ک توندڕهوییهکى سه‌ره‌خۆره ئه‌ژمارى کرد -وه‌ک هاوشێوه‌ى ئه‌و چاره‌نووسه‌ى به‌سه‌ر گه‌لانى تریشدا هات- هه‌روه‌کو جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌وه له‌ناو بردنى مافى گیان‌و مافى کهسو کاره.
(بوخاری) به سه‌نه‌دى خۆى له (ئه‌نه‌س)ى کوڕى (مالک)ه‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه که سێ تاقم هاتنه ماڵى هاوسه‌ره‌کانى پێغه‌مبه‌ر پرسیارى شێوازى خواپهرستیى پێغه‌مبه‌ریان کرد، که هه‌واڵیان پێبده‌ن وه‌ک به‌که‌میان زانیبێ، وتیان: جا ئێمه له‌کوێو پێغه‌مبه‌رى خودا له‌کوێ؟ خوا له‌گوناهه پێشینو پاشینهکانى ئه‌و خۆش بووه، یه‌کێکیان وتى: هه‌میشه شه‌ونوێژ ده‌که‌م، ئه‌وى تریان وتى: منیش هه‌میشه ساڵه‌که به‌ڕۆژوو ده‌بم ناى شکێنم، سێیه‌میان وتى: واز له ژنهێنان دههێنمو هه‌رگیز هاوسه‌رگیرى ناکه‌م، که پێغه‌مبه‌ر هاته‌وه فه‌رمووى: ئه‌رێ ئێوه‌بوون ئاوا‌و ئاواتان وت؟ سا سوێندم به‌خودا، من له‌هه‌مووتان لهخواترسترو خۆپارێزترم، به‌ڵام به‌ڕۆژوو دهبمو دهیشیشکێنم، شه‌ونوێژ دهکهمو ده‌شخه‌وم، ژنیش ده‌هێنم، هه‌رکه‌سێکیش پشت له ڕێبازى من بکات له من نیه. له ڕیوایه‌تێکى (ابن جریر)دا له (ابی قلابه)وه هاتووه که پێغه‌مبه‌ر به‌قسه‌ى ئه‌وانه توڕه بووه، پاشان فه‌رموویه‌تى: خه‌ڵکانى پێش ئێوه بهتوندڕهویى له‌ناوچوون، له‌سه‌ر خۆیان توند کرد‌و خودا‌ش ده‌ستى له‌سه‌ر توندکردن، ببینه ئه‌وه ئاسهوارهکانیانه له دێرو کڵێساکاندا. که‌واته خوا بپهرستنو هاوبه‌شى بۆ دامه‌نێن، حهجو عومره بکه‌ن، ڕاست بن، هه‌موو شتێکتان بۆ ڕاست ده‌بێت. هه‌روه‌ها له گێڕانه‌وه‌یه‌کى تریشدا هاتووه که پێغه‌مبه‌ر که‌سێکى نارد بۆلاى ئه‌و گه‌نجانه‌و فه‌رمووى: (گیانى خۆتان مافى هه‌یه، کهسو کارتان مافیان هه‌یه، شه‌ونوێژ بکهنو بخه‌ون، ڕۆژوو بگرن‌و جاروباریش بیشکێنن، که‌سێک واز له سوننه‌تى ئێمه بهێنێت، له ئێمه نییه.)
هه‌روه‌ها (ترمذی) فه‌رمووده‌یه‌کى هێناوه به (حسن)ى داناوه، به‌سه‌نه‌دى خۆى له (ابن عباس)وه ده‌گێڕێته‌وه پیاوێک هاته لاى پێغه‌مبه‌ر و وتى: پێغه‌مبه‌رى خوا، من که گۆشت ده‌خۆم گیانم گه‌رم ده‌بێ، شه‌هوه‌تم زاڵدهبێو ده‌چمه لاى ژنه‌که‌م، بۆیه گۆشتم له‌سه‌ر خۆم حه‌رام کردووه، ئایه‌ت هاته خواره‌وه‌و فه‌رمووى: (ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه، شتێکى باش له‌سه‌ر خۆتان حه‌رام مه‌که‌ن که خوا حه‌ڵاڵى کردووه بۆتان).
به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ر بنه‌ما قورئانیه‌که له قه‌ده‌غه‌کردنى زیاده‌ڕۆیى له ئایندا ڕوونده‌کاته‌وه بۆ میلله‌ته‌که‌ى، به‌لێکدانه‌وه‌ى ڕواڵه‌ته‌کانى، ورد‌و درشتکردنى کایهکانىو ڕوونکردنه‌وه‌ى مه‌ترسى داخزانه ناوى، بهئاگادارکردنهوهى میلله‌ته‌که‌ى له نزیکبوونه‌وه‌ى، به‌قه‌ده‌غه‌کردنى هه‌ر کارێک سه‌ربکێشێ بۆ زیاده‌ڕۆیى، ئامۆژگاریکردن به پابه‌ندبوون به قورئان‌و سوننه‌ته‌وه وه‌کو دوو پارێزه‌ر له‌که‌وتنه نێو داوى هه‌ڵه‌ى توندڕه‌ویى‌و زیادهڕۆییو کهللهشهقىو سهختگیریىو قورسکاریىو تۆراندنو سهرسهختىو خۆڕه‌تاندن له‌جیاتى وه‌رگرتنى مۆڵه‌ته خوداییهکانو خۆڕاهێنان له‌سه‌ر شتێک شه‌رع ڕێگه‌ى پێنه‌دابێت.
به وردبوونه‌وه له‌و فه‌رموودانه‌ى باسمان کردن، هه‌ندێک ما‌نایان لێوه‌رده‌گرین له‌وانه:
- زیاده‌ڕۆیى له‌ئایندا به‌هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه، به‌هه‌ر به‌هانه‌یه‌ک بێت کارێکى خراپه، خودا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى ڕ‌ازى ناکات.
- ئاسانکاریى له کاروبارو سوککردنى بارى شانى خه‌ڵک، یه‌کێکه له ئامانجه ههرهگهورهکانى شهرعدانهرى دانا‌و حه‌کیم.
- نهرمو نیانیىو لێبوردهیىو بهدهستهوههاتنو وازهێنان له توندیىو لاوازیى، له ڕه‌وشته جوانه هاوتهریبهکانى سروشتى ئینسانین.
پشت به‌ستن به‌وانه، پێویسته له‌سه‌ر شانى ئه‌و بنکه ئیسلامیىو دام‌و ده‌زگایانه‌ى له ڕیزى پێشه‌وه‌ى بزاڤى بانگخوازین له‌ناو میلله‌تدا، هه‌ستن بهزهقکرنهوهى ئه‌م مانایانهو کارکردن بۆ تێگه‌یاندنى خه‌ڵک له‌سه‌ریان، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر موسوڵمانانیش ڕه‌فتارى پێبکه‌ن، چونکه وێنه‌ى ئیسلام له‌وانه‌وه وه‌رده‌گیرێت له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاکانى تره‌وه. له‌و باره‌یه‌وه ژماره‌یه‌کى زۆرى فه‌رمووده ده‌هێنین (له‌کاتى قسه‌کردنمان له‌سه‌ر زاراوهکانو ئه‌و چه‌مکانه‌ى وابه‌سته‌ن به زیادهڕۆیىو ڕواڵه‌ته‌کانى. له‌سه‌ر باسى داهاتوو سهرباسهکانى دواى ئه‌ویشدا به‌هاوکارى خودا.).
پهراوێزو ژێده‌ره‌کان:
۱ – صحیح البخارى، کتاب الآذان، باب۶۱، رقم الحدیث، ۷۰۲.
۲- صحیح البخارى: کتاب الادب- باب ۷۲، رقم الحدیث ۶۱۰۱.
۳ – فتح البارى صحیح البخارى، أحمد بن حجر العسقلانى، بیت الأفکار الدولیه، الریاض، ج۳، ل۷۸ ۲۶
۴ – (حذف) ورده به‌رده بؤ فرِیَدانى جه‌مه‌رات بهکاردههیَنریَت.
۵ – واته بهمشیَوهیه به‌ردى جه‌مه‌رات فرِیَبدهن.
۶- سنن النسائى الصغرى، أحمد بن نصیب النسائی، باب مناسک الحج، مکتبه ابن حجر، دمشق، ۲۰۰۴، حدیث رقم ۳۰۰۷ و ۳۰۰۹.
۷ – سنن ابن ماجه، محمد بن یزید ابن ماجه القزوینى، باب مناسک الحج، مکتبه ابن حجر، دمشق، ۲۰۴، الحدیث رقم ۳۰۲۰.
۸- سنن أبی دواد: سلیمان اشعث السجستانى، کتاب الادب الحدیث رقم، ۴۲۰۳.
۹ – مسند أحمد بن هلال الشیبانى: مسند المکیث، بیت الأفکار الدولیه الاردن، ۲۰۰۴، حدیث رقم ۱۵۶۱۴ و تکرار الحدیث فی الأرقام ۱۵۷۵۶، ۱۵۷۵۸.
۱۰- صحیح البخارى، کتاب الاحادیث الأنبیاء، باب قوله تعالى (واذکر فی الکتاب مریم) رقم الحدیث، ۳۲۴۵.
۱۱- تفسیر القرطبى ، ۵/ ۲۴۷، (سهرضاوهى ثیَشوو).
۱۲ – فتح الباری للعسقلانی ۱۲/۱۸۱ (سهرضاوهى ثیَشوو).
۱۳ – صحیح البخاری. کتاب النکاح، باب، الترغب فی النکاح، رقم الحدیث، ۵۰۶۳ وصحیح مسلم کتاب، استحباب النکاح، رقم الحدیث (۱۴۰۱) واللفظ نبی
۱۴- تفسیر المنار- ۲۵/۷ له (الدر المنثور)ى سیوتى وهرطیراوه.
۱۵ – سنن الترمذی-کتاب تفسیر القرآ‌ن، رقم الحدیث: ۳۰۵۴.
بابه تی دیکه :
له زنجیره توێژینه‌وه‌ى توندره‌ویی ئه‌ڵقه‌ى ( ۱ – ۳ )