دوعا پاڕانه‌وه ڕه‌مه‌زان موسڵمان نزا ڕۆژوو ڕۆژوه‌وانی
دوعا‌و پاڕانه‌وه له ڕه‌مه‌زاندا
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری باڵا ده‌ست و میهره‌بان درود و ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحه‌مه‌د المصطفى و سه‌رجه‌م هاوه‌ڵ و شوێن که‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه.
نزا و پاڕانه‌وه‌له‌بیرو باوه‌ڕو شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا گرنگی یه‌کی زۆری پێدراوه‌وه‌و کۆڵه‌که‌یه‌کی زور گه‌وره‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی مرۆڤی موسڵمان له‌نزاو پاڕانهوهکانیدا ته‌نها و ته‌نها داوای یارمه‌تی و کۆمه‌کی له‌په‌روه‌ردگاری بکات و هیچ که‌س و هیچ شتێک نه‌کات به شه‌فیع و وه‌سیط له‌نێوان خۆی و خوای گه‌وره‌دا.
ئه‌م نزا‌و پاڕانه‌وه‌ش گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه‌له‌پێناو بته‌وکردنی په‌یوه‌ندی به‌نده‌و په‌روه‌دگار، به‌تایبه‌تی له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی سوره‌تی (البقره) که‌یاس له‌فه‌رز بوونی ڕۆژوو ده‌که‌ن له‌سه‌ر موسڵمانان وه‌ک خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : (یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ کُتِبَ عَلَیْکُمُ الصِّیَامُ کَمَا کُتِبَ عَلَى الَّذِینَ مِن قَبْلِکُمْ لَعَلَّکُمْ تَتَّقُونَ ) البقره۱۸۳، پاش ئه‌م ئایه‌ته خێرا به‌دوایدا چه‌ند ئایه‌تێک دێت که‌باس له‌حوکمه‌کانی ڕۆژوو ده‌کات له‌نێوانیاندا ئه‌م ئایه‌ته‌ش هاتوه که‌په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (وَإِذَا سَأَلَکَ عِبَادِی عَنِّی فَإِنِّی قَرِیبٌ أُجِیبُ دَعْوَهَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْیَسْتَجِیبُواْ لِــــی وَلْیُؤْمِنُواْ بِی لَعَلَّهُمْ یَرْشُدُونَ ) البقره۱۸۶، واته: ئه‌ی موحه‌مه‌د ئه‌گه‌ر به‌نده‌کانم پرسیاریان لێ کردیت ده‌رباره‌ی من ئه‌وه‌با بزانن من زۆر نزیکم له‌ئه‌وانه‌وه، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌وان دوام لێ بکه‌ن دوعا‌و داواکانیان گیرا ده‌که‌م، ده‌ی کهواتهبا ئه‌وانیش بێن به‌ده‌م بانگهکهمهوه و باوه‌ڕ به‌من بهێنن تاوه‌کو له‌و که‌سانه‌بن که‌په‌روه‌ردگارت ژیری و ڕوشدیان پێ ده‌به‌خشێت.
له‌م ئایه‌ته‌وه ئه‌وه تێ ده‌گه‌ین کهپهروهردکاری میهره‌بان ده‌یه‌وێت بیرمان بخاتهوهکهئهو زۆر له‌ئێمه‌وه نزیکه به‌تایبه‌تی له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ،وه‌به‌تایبه‌تی تریش له‌کاتی ڕۆژوو شکاندا ، ئیبن که‌ثیر ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت : په‌روه‌ردگار کاتێک ئه‌م ئایه‌ته‌ی فه‌رمووه‌له‌چوار چێوه‌ی باسکردن و فه‌رزبوونی مانگی ڕه‌مه‌زان خۆی له‌خۆیدا ڕێنمونی خوای گه‌وره‌ده‌گه‌یه‌نێت بۆ به‌نده‌کانی که‌له‌م مانگه‌پیرۆزه‌دا زۆر لێ ی بپاڕێنه‌وه‌و ده‌ستی نزایان هه‌موو ڕۆژێک له‌کاتی ڕۆژوو شکاندنیاندا وله‌کاتی ته‌واو بوونی مانگه‌که‌شدا به‌رز بکهنهوهبۆلای ئه‌مه‌ش له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێ بێت ) دا هاتووهکهدهفهرموێت : ( للصائم عند فطره دعوه لاترد ) واته : ڕۆژوه‌وان له‌کاتی ڕۆژوو شکاندنیدا نزا‌و پاڕانه‌وه‌کانی لای خوای گه‌وره‌ناگێڕرێته‌دواوه.
ئیمامی قورطوبی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت : " کاتێک که‌په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : ( وإذا سألک عبادی عنی ) واته ئه‌ی موحه‌مه‌د ئه‌گه‌ر به‌نده‌کانم پرسیاری په‌روه‌ردگار و په‌رستراوی خۆیان کرد ئه‌وا پیێان ڕابگه‌یه‌نه که‌من پاداشتی به‌خێریان ده‌ده‌مه‌وه‌له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی و طاعه‌تیان بۆ من وه‌هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌ده‌مه‌وه‌لیێان که‌داوام لێ ده‌که‌ن ، وه‌هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگارت ئاگاداره‌به‌وه‌ی به‌نده‌کانی ده‌یکه‌ن له‌نوێژ و ڕۆژوو شتی تریش .
به‌ڵێ خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م ئایته‌و چه‌ندان ئایه‌تی تریش ئه‌وه‌مان بیر دهخهنهوهکهپهروهردگاری به‌میهره‌بان زۆر نزیکه لهبهندهکانیهوه وه‌ڵامی داواکانیان ده‌داته‌وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌ڕاست و دروستی خواپه‌رست و یه‌کتاپه‌رست بن لهعیبادهتهکانیاندا ، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا کاتێک له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵاندا به‌ره‌و غه‌زوه‌ی خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆشتن ، کۆمه‌ڵێک له‌هاوه‌ڵان ڕۆشتنهجێگایهکیبهرزو ده‌سیان کرد به‌نزاو پاڕانه‌وه‌و ووتنه‌وه‌ی زیکری الله أکبر الله أکبر ، لا إله إلا الله ،به‌ده‌نگێکی به‌رز ،پێغه‌مبه‌ری خواش(درودی له‌سه‌ر بێت ) ڕووی تێکردن و پێی فه‌رموون " هه‌رکه‌س بۆ خۆی نزا داوا له‌خوای گه‌وره‌بکات ئێوه‌ده‌زانن کهئێوهداوا له‌که‌سێکی غائب و که‌ڕ ناکه‌ن به‌ڵکو داوا له‌که‌سێکی نزیک ده‌که‌ن که هه‌موو شتێک ده‌بیستێت و هه‌میشه‌ش له‌گه‌ڵتاندایه.
شێخ عه‌بدوڕه‌حمان سه‌عدیش له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌پیرۆزه‌دا ( وإذا سألک عبادی عنی ) ده‌فه‌رموێت : " خوای گه‌وره‌چاودێر و شاهد و ئاگاداره‌به‌سه‌ر هه‌موو نهێنی و شاراوه‌کان زانایه‌به‌نهێنی ناو دڵه‌کان و خیانه‌تی چاوه‌کان هه‌روه‌ها زۆر نزیکیشهلهبهندهکانی له‌کاتی داوا و پاڕانه‌وه‌کانیان ،هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ده‌فه‌رموێت : ( أجیب دعوه الداع إذا دعان ) واته: داوای داواکاره‌کانیان وه‌رده‌گرم و گیرای ده‌که‌م .
دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ش دوو جۆره :
یه‌کێکیان دوعای به‌ندایه‌تی یه، دووه‌میشیان دوعای داواکاری و نیاز و ڕازی به‌نده‌کان خۆیانه، هه‌روه‌ها نزیکی په‌روه‌ردگاریش دوو جۆره، یه‌که‌میان نزیکی خوای گهورهلهبهندهکانیهوهبهعلم و زانیاری خۆی ، دوه‌میشیان نزیکی په‌روه‌ردگار به‌گیرا کردن و قبوڵ کردنی نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی به‌نده‌کانی ، هه‌روه‌ها نزیکی لێیان به‌یارمه‌تی دان و موه‌فه‌ق کردنیان له‌کاره‌کانیاندا ، جا هه‌رکه‌س به‌دڵێکی ئاگا‌و پڕ له‌یادی خودا و به‌نزاو داوایه‌کی ڕێگا پێدراو مه‌شروع ، پاشان هیچ ڕێگرێکیش نه‌بێت له‌گیرا کردنیان وه‌ک ئه‌و کهسهدهبێت ماڵ و خواردن پۆشاکی له‌حه‌ڵاڵ بێت، بێگومان په‌روه‌ردگار به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوهکهئهو نزا و پاڕانه‌وانه‌گیرا بکات ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و کهسههۆکارهسهرهکیهکانی جێ به‌جێ کرد ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌واو گوێڕایه‌ڵی خودای گه‌وره‌بێت و سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌کانی ئه‌و به‌پێ توانای جێ به‌جێ بکات لهقهدهغهکراوهکانیش دوور بکه‌وێته‌وه و نزیکی ئه‌و پاوه‌ن پهرێزانهنهکهوێتهوهکههێڵی سووریا‌ن به‌ده‌وردا هاتوه‌له‌ئیسلامدا ، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه‌باوه‌ڕی بته‌وی به‌خوای گه‌وه‌ر هه‌بێت چونکهباوهڕ بوون به‌خوای گه‌وه‌ر مه‌رجی سه‌ره‌کی گیرا کردنی نزایه، هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت : ( فلیستجیبوا لی ولیؤمنوا بی لعلهم یرشدون ) واته: با به‌ده‌م بانگی منه‌وه‌بێن و باوه‌ڕم پێ بهێنن تاوه‌کو په‌روه‌ردگار ژیری و ڕوشدیان پێ ببه‌خشێت .
ژیری و ڕوشدیش به‌وه‌ده‌بێت خوای گه‌وره‌هیدایه‌تیان ئه‌دات له‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕ و کرده‌وه‌ی چاکه‌و دووریان ده‌خاته‌وه‌له‌گومڕای و سه‌ر لێشواوی که‌هۆکاری سه‌ره‌کین بۆ بێ باوه‌ڕی و له‌خودا دووری ، چونکهئیمان و باوه‌ڕ و کردوه‌ی چاک و هاتن به‌ده‌م بانگه‌وازی خوداوههۆکارن له پێناو ده‌سخستنی علم و زانست هه‌روه‌ک په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : ( یا أیها الذین آمنوا إن تتقوا الله یجعل لکم فرقانا ) واته: ئه‌ی کۆمه‌ڵی باوه‌ڕ داران ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێوه‌له‌خوا ترس بن و ته‌قوای خوداتان هه‌بیت په‌روه‌ردگارتان زانستێکی واتان پێ ده‌به‌خشێت که‌چاو ڕوون بن له‌وه‌ی که‌چاک و خراپ له‌یه‌ک جودا بکه‌نه‌وه.
له‌فه‌رمووده‌یه‌کی سه‌حیحیشدا هاتوهکهپێغهمبهر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ده‌فه‌رموێت : ( الدعا‌ء هو العباده ) واته نزا‌و پاڕانه‌لای خوای گه‌وره‌په‌رستنی خودایه.
ئه‌بـــــو هوره‌یره( ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تـــی خوای لێ بێت ) له‌پێغه‌مبه‌ری خـــــوا ( صلى الله علیه وسلم ) ده‌گێڕێته‌وه که ده‌فه‌رموێت : " خوای گهورهلهفهرموودهیهکی قودسیدا ده‌فه‌رموێت : " أنا عن ظن عبدی بی . وأنا معه إذا دعانی) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی کردوه، واته : په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : من له‌گه‌ڵ گومانی به‌نده‌که‌ی خۆمدام _ واته ئه‌گه‌ر گومانی وابیت که‌لێی خۆش ده‌بم منیش لێی خۆش ده‌بم، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ئه‌گه‌ر گومانی وابێت لێی خۆش نابم منیش لێی خۆش نابم، یان گومانی وابێت کهنزاو پاڕانه‌وه‌کانی لێی گیرا ده‌که‌م ئه‌وه‌بۆی جێ به‌جێ ده‌که‌م به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌بێت منیش له‌گه‌ڵ گومانی ئه‌ودام _ له‌کۆتای فه‌رمووده‌که‌دا ده‌فه‌رموێت : من له‌گه‌ڵ به‌نده‌که‌ی خۆمدام ئه‌گه‌ر هاواری بۆ هێنام .
له‌فه‌رمووده‌یه‌کی حه‌سه‌نیشدا کهسهلمانی فارسی له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه ( صلى الله علیه وسلم ) دهگێڕێتهوهکهدهفهرموێت : " إن ربکم حیی کریم ، یستحی أن یبسط العبد یدیه إلیه فیردهما صفرا " .
واته : په‌روه‌ردگاری ئێوه‌هه‌میشه‌زیندوه‌و زۆر به‌ڕێزه و خاوه‌ن که‌ره‌مه، په‌روه‌ردگار شه‌رم ده‌کات کاتێک به‌نده‌که‌ی ده‌ستی به‌رز دهکاتهوهبۆلای به‌بێ هیچ و به‌به‌تاڵی بیگێڕێته‌وه‌و بیداته‌دواوه.
له‌فه‌رمووده‌یه‌کی تری سه‌حیحدا هاتوه که پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( صلى الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " ما من مسلم یدعو الله عز وجل بدعوه لیس فیها إثم ولا قطیعه رحم إلا أعطاه الله بها إحدى ثلاث خصال إما أن یعجل له دعوته وإما أن یدخرها له فی الأخرى وإما أن یصرف عنه من السو‌ء مثلها قالوا إذا نکثر قال الله أکثر .
واته : هه‌ر موسڵمانێک که‌داوا بکات له‌خوای گه‌وره و لێی بپاڕێتهوهبهمهرجێک داواکانی مه‌شروع بن و داوای شتانێکی گوناهـ نه‌کات و صله‌ی ڕه‌حم و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ خزمانیدا نه‌بچڕاندبێت ، به‌مسۆگه‌ری خوای گهورهیهکێک له‌م سێ شته‌ی ده‌داتێ، یان داواکه‌ی خێرا جێ به‌جێ ده‌کات ، یان بۆی هه‌ڵده‌گرێت بۆ ڕۆژی دوایی و ده‌یکات به‌حه‌سه‌نات و چاکه‌و له‌به‌هه‌شتدا بۆی قه‌ره‌بوو ده‌کاته‌وه، یان به‌ئه‌ندازه‌ی گیرا کردنی ئه‌و نزا‌و پاڕانه‌وانه‌خراپه‌و به‌ڵاو موسیبه‌تی له‌سه‌ر لاده‌بات ، ووتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا : ئه‌گه‌ر داواکانیشی زۆر بن ، فه‌رمووی خوای گه‌وره‌زۆری به‌لاوه‌یه، واته زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده.
خوێنه‌ری ئازیز و به‌ڕێز ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین نزا‌و پاڕانه‌وه‌مه‌رج و ئادابی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ابن العطاء ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌فه‌رموێت : نزا‌و پاڕانه‌وه ڕوکن و باڵی فڕین و هۆکار و کاتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، جا ئه‌گه‌ر نزا‌و پاڕانه‌وه‌کانمان ڕوکنه‌کانی تیادا هاته‌دی ئه‌وه‌به‌هێز ده‌بێت ، وه‌ئه‌گه‌ر هاوتا بوون له‌گه‌ڵ باڵه‌کانیدا ئه‌وه‌ئه‌و نزا‌و پاڕانه‌وانه‌له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌ده‌ن و ده‌فڕن بۆ ئاسمان ( واته به‌رز ده‌بنه‌وه‌بۆ لای خوا ) ، وه‌ئه‌گه‌ر موافقی کاته‌کانیش بێت ئه‌وه‌په‌روه‌ردگار زۆر به‌وه‌فایه، خۆ ئه‌گه‌ر موافقی هۆکاره‌کانیش بێت ئه‌وه‌به‌ڕاستی نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت .
باڵی فڕینی نزا‌و پاڕانهوهکانیشمان ڕاستگۆیی یه‌له‌گه‌ڵ خوا‌و خه‌ڵکیشدا ، کاته‌کانیش ئه‌و کاته پیرۆزانهیهکهلهسونهتی پێغه‌مبه‌ردا ( صلى الله علیه وسلم ) دیاری کراوه، وه‌ک له‌کاتی شه‌و نوێژ و حه‌ره‌می مه‌ککه‌و ڕۆژنی هه‌ینی و به‌ربانگ کردنه‌وه‌ی ڕۆژوودا ، وههۆکارهکانیشی ئه‌وه‌یه‌سه‌ره‌تا به‌شوکر و سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌ست پێ بکه‌یت پاشان صه‌له‌وات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا و دواتر ده‌ست بکه‌یت به‌داوا و نزاکانی خۆت .
جا ڕۆژوه‌وانی خۆشه‌ویست مانگی ڕه‌مه‌زان به‌هه‌ل وه‌ر بگره‌و له‌کیسی خۆتی نه‌ده‌یت با هه‌موومان بیکه‌ین بهوپستگهیهکی به‌خۆدل چوونه‌وه، بیکه‌ین به‌مانگی واز هێنان له‌تاوان و خراپه‌و په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ڵ خوای میهره‌باندا کهبهندهیهکی ڕاستگۆ و چاکه‌خواز بین، چاکهخوازبین بۆ گه‌ل و ووڵاتمان ، سه‌ره‌تا چاکه‌مان بۆ خۆ و خێزان و هۆز بێت، تاوه‌ک په‌روه‌ردگار چاکسازمان بکات بۆ میلله‌ت و گه‌ل وڵاتمان .
هیچ نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه‌ک به‌که‌م وه‌رمه‌گره‌و به‌سووکی مه‌زانه، چونکهخهزێنهی په‌روه‌ردگار زۆر زۆری تیادایه‌و په‌روه‌ردگارمان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌وه‌بزانه‌ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌به‌ئه‌ندازه‌ی هه‌موو دونیا بدات بهبهبهندهکانی هیچ له‌موڵکی ئه‌و که‌م ناکات ، جا بۆیه‌ده‌بێت ئێمه‌ش ڕژد و حه‌سود و به‌خیل نه‌بین له‌نزاو و پاڕانهوکانماندا دوعای خێر بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵک بکه‌ینن ئه‌وه‌ی تا ئێستا خوای گه‌وره‌هیدایه‌تی نه‌داوه‌دوعای هیدایه‌تی بۆ بکه‌ین ، ئه‌وه‌شی هیدایه‌ت دراوه‌دوعای به‌رده‌وامی و خێر و چاکه‌ی بۆ بکه‌ین .
په‌روه‌ردگار چۆن له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی به‌نده‌کانی ده‌گێڕێته‌دواوه‌و گیرایان ناکات ، له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر به‌نده‌کانی به‌ڕاست و دروستی له‌واتای ڕۆژوو گه‌شتبن ، به‌نده‌یه‌ک له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی په‌روره‌دگاری له‌بانگی به‌یانی یه‌وه‌واز له‌هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌و ڕابواردنێک بهێنێت تا بانگی شێوان ، هه‌رگیز ڕه‌حمی خودا وانیه که‌به‌نده‌کانی دڵ شکاو بکات و لێیان خۆش نه‌بێت و نه‌یان خاته‌به‌هه‌شت و ڕاز و مه‌رامه‌کانیان جێ به‌جێ نه‌کات .
ده‌بێت ئه‌وه‌بزانین هه‌رکاتێک نزا‌و پاڕانه‌وه‌کانمان وه‌ر نه‌گیران یان ئه‌وه‌تا ئێمه‌خۆمان زۆر گوناهبارین ده‌بێت سه‌ره‌تا خوا له‌خۆ رازی بکه‌ین و له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا ئاشت ببینه‌وه، ئه‌وجا به‌ته‌مای گیرا کردنی داواکانمان بین ، یان ئه‌وه‌تا وه‌ک ووتمان خوای گهورهچاکتری بۆ به‌نده‌که‌ی ده‌وێت و له‌قیامه‌تدا باشتری ده‌داتێ ، یان ئه‌وه‌تا ئێمه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و نزا‌و پاڕانه‌وانه‌په‌روه‌ردگار خراپه‌و به‌ڵای له‌سه‌ر هه‌ڵگرتووین ، یان ئه‌وه‌تا به‌ئیزنی خوای گه‌وره‌به‌به‌رچاوی خۆمانه‌پێمان عه‌تا ده‌کات و جێ به‌جێ ی ده‌کات بۆمان .
له‌کۆتایدا داواکارم له‌خوای گه‌وره‌یارمه‌تی هه‌موو لایه‌کمان بدات که‌به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ده‌ستگرتن بهئاینهپیرۆزهکهیهوه، وامان لێ بکات که‌ئه‌م مانگی رهمهزانهبکهین به‌وێستگه‌ی به‌خۆدا چوونه‌وه‌و واز هێنان له‌گوناهـ و بیشی که‌ین به‌توێشوو ونوور بۆ بۆ قیامه‌ت و ڕۆژی دوایمان تاوه‌کو بتوانین بههۆیهوهلهتاریکی گۆڕ و جه‌هه‌نم ڕزگارمان ببێت ( آمــــیــــــن ) .
وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
سبحان ربک رب العزه عما یصفون وسلام على المرسلین والحمد لله رب العالمین
سه رچاوه : islamhouse