لافاوی داخ !
لافاوی داخ !
کاک ئه حمه دی موفتی زاده
دێــسان خه یاڵی ده ردی گرانــــــی گه ل و وڵات
لافْْــــــاوی داخی ڕشته که لاوه ی دڵی کڵــــــــوڵ
داخی وڵاته له تله تــه که ی لاشه پـــــــڕله داخ
زۆخـــاوی ده ردی مڵه تی داماوی خه م ڵه کۆڵ
ئه و نیشتمانه بێ که سه، وه ک ماڵی ئازیه تی
ژور و ده ری هه رایه له هاواری ڕۆڵـــه ڕۆ
وه ک باخێ هه ر په ڵه یکی که وێته ده سی دزێ
مێراتیێ که به شبه ری، شه ڕیانه خۆ به خـــــۆ
ئه و خه لکه وا ڕه تاو و شه ل په ت بوه ئه ڵێێ
ڕانێکه تێ ڕژاوه له هه ر لاوه گور گـــــــــه لی
خۆی ژێرچه پۆکێ داێکه ده ردانێ به ر پــــه لێ
مالێ، له شێ له به ر په لی هه ر دڕنه یێ په لێ
کۆسارو ده شتی،گوڵگوڵی خوێنی جحێـــڵ و پــــــێر
دێهات و شاری، دڵ پڕه هاواری دایــــــــک و باب
ترســــاوه شێنی بێده نی منـــــداڵی باب کـــــــوژاو
وه خته بڵێم که جه رگی یه زێدیش ئـــه کا که باب
ئاخ خوێنه واره خواری زک و ده ستــــه ڵاته کان
هه ندێکی سه ر به گۆده له بڕێ سه ر به مێزه ره
ئه م گشته ده ردی خه ڵک و وڵاته له ئێـــــــوه یه
هه ربۆخوه تانه هه رچێ ته قالاو ســـــه رو ده ره
یه ک هه ڵ ئه ڵێ به مه رحه مه ت وعه دڵی زاڵما
یه ک هه ڵ ئه نێ به ره و هه ڵه تی مه رگێ لاوه کان
ئــــــه و به شکه خوان وکوانوی بگرێت وپــــڕکرێ
ئه م بۆ به شێ له ده ست و بڕۆی ئاوکو تاوه کــــــــان
ئــــه ی خوایه ئه و خه مانه هه مۆ لایێ، لایـــــێ تر
خۆم شه رمه زاری دێنی تۆ و به نــــــــده کانی تــــــۆ
ڕێ تــــۆم ئه گه ر به جوانێ بدایه نیشانی خه لـــــک
نه ڕاوی ڕێۆێ و نه له بۆ گورگ نه بــــــۆن گــرۆ
تــــــه نیا ئه گه ر له دۆ که لیمه ی دێنی تۆ،گه لــــم
کردایــــــه شاره زا نه ئه بۆن واێـــــــنه ده رده دار
خوا هه ر یه کێکه، ملکزی لای غه یری خوا مه بن
ڕێ کفره: چه ندێ سه ر مه س و ماقۆڵ گه لی هه ژار
خوایــــــــه خه جاڵــــــه تی دلێ قرچاوی مڵــــــه تم
هــێ خه ڵکی دێل و ملکزی به ر ده ستی زاڵـــــــمان
ئــــازانه نه مبری کــــه لی «أنــــذرعشیـــــرتک»
تا وا گه لم له په ل و ته له که و زۆر نــه بێ بــــه ران
ئه ی خوایه خۆت ئه زانی خه یالێ خــــه یانــــــه تم
هــــه رگیز نه بۆ نه بۆ گه لی خــــــوم نه دێنی تــــــــۆ
بم به خشه: خوم و هاوڕیـــــه کانم بـــــــته وکه،وا
ئه و خه لـــــکه موخلیسانه له ڕێ تۆ بخه ینه خـــــــۆ
چوار ڕۆژی عه یش و نۆشی هه وارگه ی نه فام به زێن
بـــــــۆ موڵکی بێ زه واڵی ڕه زای تۆ فدا بکـــــــه ین
هه م خۆ به به ختی به خته وه ران شوێنی وان که وێن
هه م خه ڵکی وێڵێ به خته وه ری هه ر دو لا بکه ێن
خیلی ممنون از اینکهباسایت جالبتون باعث شاذی ذل ما جوانان وهوشیاری غافلان میشوید امیدوارم که درسایه ی منان همیشه سربیلند وموفق وموید باشید (اجرکم عند الله)التماس دعا _یاسر بنده ی خدا:}