معماری
خانه ---> به شی کوردی ---> بیروڕا ---> بیست بنەما بۆ تێگەیشتن لەئاینی خوا

بیست بنەما بۆ تێگەیشتن لەئاینی خوا

بنەماکانی تێگەیشتن لە ئیسلام

یان بیست بنەما بۆ تێگەیشتن لەئاینی خوا

نوسه ر: ڕزگار کریم رشید

بنەمای یەکەم// [ئیسلام سیستمێکی گشت گیرە ھەموو دیاردەکانی ژیان دەگرێتەوە پێکەاتوە لە دەڵەت داری و نیشتمان پەروەری و لە دامەراندنی حکومەت و بەڕێوە بردنی میللەت ھەوەھا بریتی یە لە رەوشتی بەرزو ەێز و بەزەی و دادپەروەری و رۆشنبیری و یاسا یان زانیاری و دادگاو ماڵ و سامان پەیدا کردن یا دەوڵەمەندی ، جیھادو بانگەواز یا دامەزراندنی سوپاو فیکر، ھەروەک چۆن ئیسلام عەقیدەیەکی راستە ئاواش بەندایەتیە کەی دروست و راستە]

ئەم بنەمایە چارە سەری ئەو ئافەو بەڵایە دەکات کە دابوی لە میللەتانی شوێن کەوتەی ئسلام کەوا ئیسلام تەنھانوێژ و رۆژو و زەکات و حەجە ئیتر ئەو خەڵکە بێ ئاگا بون لە گشت گیری ئیسلام و فراوانی فیکرەکەی لە م مەیدانەدا دوژمنانی دوژمنانی ئیسلام رۆڵێکی چەپەڵیان بینی بو بۆ  دانانی رێگری جۆراوجۆر بەمەبەستی وەدەرھێنانی موسڵمانان لە ئیسلام وەک سەرۆکی حەملەی تەبشیری نوێ زویمر دەڵێت: مەبەستمان لە تەبشیر ئەوەنی یە موسڵمانان داخڵ بە مەسیحیەت بکەین چونکە ئەم مەبەستە گرانە بەڵام مەبەستمان دەرھێنانیانە لە ئیسلام،لەوسەردەمەی ئیستاش فیکری خۆرئاوای رۆڵێکی تێکدەری بینیوە لە تێکدانی عەقڵی موسڵمانان و پەرتەوەازە کزردنی بۆ  چونیان و مەڵاس دانی دینداری لە کونجوڕێکی تەسک و تروسک دا،باگەوازەکەی بەننا ئیسلامی لەبەرچاوی خەڵکی زیندوو کردەوە و تەپ و تۆزی لەسەر لادا و گۆڕانکاریەکەی کەورەی دروست کرد لە فیکری ئیسلامی دا و بەرپەرچی ئەو بۆ چونەی دایەوە کە ئیسلام دائەماڵێت لە سیاسەت و کۆمەڵایەتی بەڵکو راستیەکانی خستە روو بەوەی ئیسلام پرۆگرامێکی تەواوە گشت لایەنەکانی گرتوە، پرۆگرامێکی عەقیدەیە بێ رۆچوون و کەمتەرخەمی و لە  کانیاوی پیاوانی پێشوودا ئەو فەھمەی وەرگتووە کە لە نەفسیدا سێ ھەستی جوانی دروست کردووە….

1.       ھەست کردنبە مەزنی ئەم پەیامە.

2.       شانازی کردن بە گەڕانەوەی بۆ  سەرکەوتنی خوا.

3.       بوونی متمانە لە ھاتنی سەرکەوتنی خوا.

پرۆگرامێکی تەواو یشە بۆ  بەندایەتی- عیبادة– دامەزراوە لەسەر بیروباوەڕێکی راست و جیا دەکرێتەوە بە گشت گیری و کەمال و بەردەوامی ، وە جیاوازی ناکات لە نێوان عەقیدە و شەریعەت یان نوێژ و جیھاد بەڵکو موسڵمانان دەڵێن :«قُلْ إِنَّ صَلاَتِي وَنُسُكِي وَمَحْيَايَ وَمَمَاتِي لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ*لاَ شَرِيكَ لَهُ وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ» [ انعام/162/163]

بەمەش گشت گیری دێتە ئاراوە ئینجا جیەنیەتی ئیسلام دێتەدی بەوەی پەیامێکی جیەنیە و خوای گەورە دەفەرموێت:«قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعاً»[اعراف/158]

ئینجا رێڵی کەماڵ و تەواوی پەیامەکە دێتە ئارابەوەی کە ھیچی بەجۆ نەھێشتووە(مَّا فَرَّطْنَا فِي الكِتَابِ مِن شَيْءٍ) [انعام/38]

دواتر بەردەوامیەت و دوای ھێنان بە ئاینەکانی تر:«وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِيناً فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ»[آل عمران/58]

پرۆگرامێکی زیندوو بەرجەستەکراوە بە گرنگی دانی بانگخواز بە سیفەتە رەوشتیەکان وەک ئەمانەت و راستگۆو ئیخلاس و بەرزی و بێداری و تێگەیشتن ..ھەروەھاگرنگی ئەدات بەورێگا و ھۆکارانەی دەیگرێتەبەر بۆ گەیشتن بەو قۆناغەی ھەیە. ئەم بنەمایانەش لە دەستکردی پێشەوا حەسەن نەبو بەڵکو زیندووکردنەوەی ئەسڵێکی جێگیر بو لە بیرو ھۆشی خھڵکی دا لە بیر کرابوو چونکە ئیسلام بە تەنھائاینێک نەبو کار لە سەر دامەزراندنی عیبادەت بکات یا خود یاسایەکی ئابوری و کۆمەڵایەتیو سیاسی روت بێت بەڵکو پرۆگرامێ ژیان خەڵکی بو بانگەواز دەکات بۆ  پێشەنگی میحراب و سوپا بێ جیاوازی کاتێکیش سەیری نایەتەکانی قورئان و فەرموودەکانی پیغەمبەری خودا دەکەین بە ئاشکرا ئەو گشت گیریە دەبینین بۆ : نمونە سەبارەت بە عەقیدە و عیبادەتی خوای گەورە دەفەرموێت:

«وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ»[بینە/5]

سەبارەت بە حوکم و دادگا سیاسەتیش دەفەرموێت:«فَلاَ وَرَبِّكَ لاَ يُؤْمِنُونَ حَتَّىَ يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لاَ يَجِدُواْ فِي أَنفُسِهِمْ حَرَجاً مِّمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُواْ تَسْلِيماً»[نساء/65]

 سەبارەت بە جیھاد و کوشتار و غەزاش دەفەرموێت:«وَإِذَا كُنتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ الصَّلاَةَ فَلْتَقُمْ طَآئِفَةٌ مِّنْهُم مَّعَكَ وَلْيَأْخُذُواْ أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُواْ فَلْيَكُونُواْ مِن وَرَآئِكُمْ وَلْتَأْتِ طَآئِفَةٌ أُخْرَى لَمْ يُصَلُّواْ فَلْيُصَلُّواْ مَعَكَ وَلْيَأْخُذُواْ حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ»[نساء/102]

کەواتە ئیسلام لەگەڵ سیاسەت دا جیانی یە و دووچمکی بەیەکەوە گرێ دراون ئەوا نەشی ئیسلام و سیاسەت جیا دەکەنەوە فەھمێکی کورت بینانەیان ھەیە یان خۆیان لەبەر پاراستنی بەرژەوندیەکی تایبەتی ئەو دەستەواژە و زاراوانە دەر دەبڕن و لاوانی خوێن گەرم و میللەتی داماو ستەم دیدە وێڵ و سەرگەردان دەکەن ئەگەنیا بەدرێژایەتی 14 سەدە ئیسلام حوکمڕانی کردووە و کەس نەھاتوە ئیسلام بخاتە قەفەزێکەوە و لە ھەموو سیفەت و تایبەت مەندیەکانی سەرەکی دابماڵێت بەڵام دەرکردنی زاراوەی ئیسلامی سیاسی یەکێکە لە پێلانەکانی دام و دەزگا سیخورمیە جیھانیەکان و ئەڵقەی لە گوێ کانیان لە ناو جیھانی ئیسلامی وەک توتی دەبارەی دەکەنەوە و ھیچ پێچ و پەنایە کیشیان نی یە خۆیان تیا حەشار بەن دوای دەرکەوتنی حەق و راستی.

لە لایەکی تریشەوە ئەم بنەمایە چەن ھۆکارێک دیاری دەکات بۆ گەیشتنمان بە مەبەستە زیندووە کانمان کە بریتی یە لە .

1.       چاکردنی نەفس.

2.       پێکەوە نانی خێزانێکی موسوڵمان.

3.       رێنومایی کۆمەڵ.

4.       بانگ کردنی میری بۆ جێبەجێ کردنی شەرعی خوا لە رێگەی ھۆکاری حەکیمانەوە و ئادا ئیسلامیەکانەوە.

5.       بانگ کردنی خەڵکی بۆ پاراستنی یەکڕیزی موسڵمانان، رێگای گەیشتن بەم مەبەستانەش.

·         بانگەوازێک کە حیکمەت و ئامۆژگاری و گفتوگۆیە بە باشە خستنەوەیە و توند و تیژی و زۆر لێکردنی تیانیە.

·     پەروەردەیەکی ئیسلامی رەسەن بناغەکەی قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەرە د.خ دروشمەکەشی بریتی یە لەوەی : خوا بناسە و نەفسی خۆت چاک بکەو غەیری خۆشت بانگ بکە بۆ ھەمان رۆ و دەوڵەتی ئیسلامیش جارێ لە ناو دڵی خۆتا دامەزرێنە.

·         لە ژێرئەم بناغانەوە خێزان پێک بھێنە و پاشان کۆمەڵ لە ژێر سایەی دا مەبەست و ئاواتەکان بێتەدی پشت بە خوا.

ئەمە یەکەم بنەمایە کە پێشەوا ی شەھید حەسەن بەننا دای نا بۆ راستکردنەوەی فەھم و دید و بۆ  چونی خەڵکی و شانازی کردن بە فیکرەی ئیسلامیەوە نەک خۆبەری کردن و روو وەرگێڕان لێ ی.

بنەمای دووەم// [قورئان و سوننەتی پاک و پوخت سەرچاوەی ھەموو موسڵمانێکن بۆ  شارەزا بون لە حوکمەکانی ئیسلام، وە تێگەیشتن لە قورئان بە پێ ی رێزمان عرەبی دەبێت بێ زۆر لە خۆکردن و گوشینی دەقەکان و ھەڵگرتنی مانای نەشیاو ، وە بۆ  شارەزابوون و تێگەیشت لە سوننەتیش دەبێت بگەڕێتەوە بۆ خزمەتی پیاوانی ئەو زانستە کە بە متمانە ئەمین ناسراون]

پێشەوا حەسەن بەننا لە م بنەمایەش دا چارەسەری گرفتێکی دی دەکات ئەویش ئەو خورافیات و ئفسانانەی تێکەڵ بە ئیسلام بوون بۆ دەرخستنی پاک و پوختی شەریعەت دوو سەرچاوەی بێ گومان و دوور لە دەستی چەپەڵی ناحەزان رادەگەنێت کە قورئانی پیرۆزسوننەتی پێغەمبەرخوایە د.خ، وەعلومی لای ھەموان قورئانیش وتەی خوایەو لە رێگای سرشەوە ھاتووە بۆ پێغەمبەر د.خ کە واتە قورئان لە لایخواووە ھاتووە و قورئان بەڵگەیەکە بەدەست ڤەموو موسڵمانێکەوە لە رووی خوانە ناسان دا، وە حوکمی قورئانیش چون یەکن و پارچە پارچە ناکرێت دەبێت باوەڕ بەھەموو ئەو حوکمانە بەێنرێت بێ جیاوازی بۆ تێگەیشتن لە قورئان دەبێت چەن زانیاریەکی تر بە دەست بھێنریت.

1.       نەحو سەرفو

2.       ئەدەبی زانیاری رەوانبێژی.

3.       زانیاری قورئان.

4.       زانیاری ئوسولی ناین و یەکتاپەرستی.

5.       ئوسولی فقھە.

6.       فەرمودەی پێغەمبەری خوا د.خو فقزە و ژیان نامەی پێغەمبەر د.خ.

7.       زانیاری یەکان وەک زانستی کۆمەڵایەتی و مێژوو جوگرافیا.

8.       زانیاری زمانەوانی .

ھەروەھا سوننەتیش بە پلەی دووەم دێت و روناکەر ەو ەیە بۆ قورئانی پیروز،وە  سوننەت بە .تەو کردار و ھەموو ھەڵس و کەوتەکانی پێغەمبەری خوا د.خ دەوترێت ئەمەیش زانستێکی بەرفراوانە و زانایانی خۆی ھەیە و ھەموو کەس ناتوانێت دەم بکوتێ لێ.

ئەم بنەمایەش وەڵامێکە بۆ ئەوانەی قامەی تاوانبار کردن کێش دەکەن بۆ ئیخوان موسلمین گوایە سەرچاوەی وتەو کرداریان تەنھا قورئانەبەڵکو ئیخوان موسلمین شۆرەسواری ھەردوو مەیدانەکەن و بەدرێژایی مێژووی پرشنگداریان ئەم راستیەیان سەلماندوە.

بنەمای سێ یەم//[باوەڕی راست و بەندایەتی دروست لە گەڵ تێکوشان و بەربەرەکانینەفس نوور تام و چێژێکی ھەیە خوای گەورە دەیخاتە دڵی ھەربەندەیەکی خۆی بیەوێت بەڵام ئیلەام و دەر خستنی غەیب یان خەوبینین ،ناکرێت بە بەڵگەو ناچێتە ژێر پێرستی حوکمە شەرعیە کانەوە،وە ھیچ ئیعتیبارێکی بۆ دانانرێت مەگەر پێچەوانەی ئاین و حوکمە شەرعیەکان نەبێت]

لە بنەمای سێ یەم دا لە باوەڕی راست دەکات ھاوکات لە گەڵیا بەدایەتی دروست و تێکوشان ئینجا چارەسەری ئەو کێشەیە دەکات بە ھۆی حەزو ئارزوەکانی ھەندێکەوە دروست بوە کە باس لە خەودەکات یا ئیلەام بە سەر چاوەی ئەحکامەکانی شەرعی دائەنێت نەک کەسانێک لە ناو ئادەمیزاد بن ، وە سنورێک بۆ ئەو سۆفیلەکانیش دائەنێن کە باس لە خەوو ئیلەام دەکەن و دەڵێن: دڵمان لە خوداوە پێ ی راگەیاندین یان دەڵێن گەرچی بەسەندە  راست نی یە بەڵام ئێمە بە حاڵ کەشفمان کردووە…!

بەروون بوونەوەی ئەم بنەمایەش پاکی بیرو بۆ چونی ئیخوان دەردەکەوێت کە ھەمیشە لە واقع  رادە ماڵی و خۆی ناەاوێتە بواری غەیب ،چونکە نێزیک ترین کەس لە خوداوە ئەباسانەی نەزانیوە چ جای مرۆڤی ئەم سەردەمە؟!

بنەمای چوارەم// [نوشتە و دوعای ناشەرعی و بانگە شەی زانینی غەیب و چاوبەست کردن ھەر شتێکی تریش لەو دەروازەیەوە سەردەربھێنێ خراپە و دەبێت دژایەتی بکرێت مەگەر ئەو دوعایە ئایەتێک لە قورئانیان دوعایەک  بێت لە پێغەمبەری خوا د.خ گێڕابێتەوە]

ئەم بنەمایە تەواو کاری بنەمای سێھەمە و نەفی ئەو سەرچاوانە دەکات کە دەشێ خەڵکی نەزانست یان مەبەستی دەسگیر بەرژەوەندی خۆیان دایان نابێت چونکە ھەندێک لە خەڵکی ،ھەتا ئەمڕۆش بانکەشەی زانینی غەیب دەکەن و ھەندێک لە دروست کراوو جێگاکان بە شوم دادەنێن ئەم جۆرە فەھمەش ئیسلام لەسەرەتاوە لە گەڵیدا جەنگاوە و بەبەرەکانی کردوو ەو بە ھۆکاری جیاواز ریشە کێشی کردوە.

بنەمای پێنجەم// [بۆ چونی ئیمامی موسڵمان و جێگرەکەی لەوشتانەدا کە دەقێکی راستەو خۆ نی یە چەن روویەک ھەڵدەگرێت و لە بابی بەرژەوەندی خەڵکی دا کاری پێ دەکرێت بەمەرجێک پێچەوانەی بنەمایەکەی شەرعی بێت، وە دەشگۆڕێتبەپێ ی بارودۆخ و عورفو عادەت بەڵام ئەسڵ لە عیبادەت بەندایەتی و گوێ رایەڵیە بێ واوڕدان بەلای ماناوە ئەسلیش لەوشتانەی عاداتن تێڕوانین و رامانە لە سەر نەھێنی و حیکمەت و مەقسەددا.]

لە بنەمایژێنجەمدا ئیجتھاد و مافی ھەستان پێ ی دیاری دەکات ئایا کێ بۆ ی ھەیە ئیجتھاد بکات راو بۆ چونی خۆی بڵێت بێگومان ئیمام کە دەبێت چەن مەرجێکی تیا جێ بێتەوە، ھەروەھا پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی ،چونکە ئەم شەرعی خوای گەورە بۆ یەنێراوە تا بەرژوەندی بەندەکانی بپلرێزێت و داکۆکی لەسەربکات، وەنابێت لەم بوارەدا زیاد ەدەوی برێت و بەبوونی دەقێکی شەرعی ھەموو ئەو بۆ چونانە بەتاڵ دەبنەوە.

بنەمای شەشەم// [ ھەموو یەکێک قسەی لێ وەردەگیرێت و قسەشی بەرپەرچ دەدرێتەوە جگە لە پێغەمبەری خوا د.خھەرشتێکیڵ لە پێشینانەوە ھاتبێت لە گەڵ شەرعی خودادا گونجاو بێت وەری دەگرین و شوێنی دەکەوین خۆ ئەگەر ڵێچەوانەبو ئەوا شوێن کەوتنی قورئانو سوننەت لە  پێشترە بەڵام ئێمە قسە بە ھیچ کسایەتیەک ناڵێن لە ھاوەڵان کاتێ مێژوویان دەخوێنینەوە بەبریندار کردن بەڵکو ھەرکەس رەوانەی نیەت و مەبەستی خۆی دەکەین ئەوانە رۆیشتون بەرەو ئەوکردارانەی پێشکەشیان کردوە]

لەم بنەمایەش دا عیسمەت – پاکی – دەگێڕێتەوە بۆ  قورئان و سوننەت وە ڕێزی تایبەتیش دادەنێت بۆ زانایان و تەعەسوب و توندورەویش ناکات بۆ  کەس وە دەبێت شوێنی راو بۆ چونی پێشینان بکەوین و رێزو بۆ  ھاوەڵان دابنێن و نەکەوینە بریندار کردنیان بە ئترەزووی خۆمان چونکە ئێمە بۆمان نیە رەخنە لە ھاوڵان بگرین و بدەینە پاڵ گرۆیەکانیان، لێرەوەدا گرنگی دانی ئیخوان موسلمین دەر دەخات بۆ  جیاوازی نێوان ھاوەڵان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و کوژانەوەی ئەو جەبە کاریە تا ئیستاش ھەر لە گۆرەپانی ژیانی ئیسلامی دا ھەستی پێ دەکرێت وە پاراستنی مەکانەتی ھاوەڵان دەردەخات وەڵامێکیشە بۆ ئەوانەی قامەی تاوان کێش دەکن بۆ عومەر و عایشە وئەبوبەکر و موعاویە و رەزای خوایان لێ بێت.

بنەمای نۆیەم // [ ھەرمەسەلەیەک کارێکی لەسەر رانەو ەستابێت قسەکردن تیایدا زۆر لە خۆ کردنە و شەرع رێگەی لێ گرتووین لەو شێوانەش ئەو مەسەلانەی نەھاتونەتە پێش و خۆدان لە قرەغەی تەفسیری ئایعتەکان بە جورێک زانیاری نایگرێتە خۆ ھەروەھا قسەکردن لە سەر ئەو روداوە دڵ تەزێنانەی رووی دا لە نێوان ھاوەڵان دا – خوا لێیان رازی بێت – چونکە ئەوانە پاداشتی ھاوەڵایەتی یان ھەیەو ھەریەکەیان خاوەنی نیەتی خۆیەتی تیڕوانینمان بۆ  ئەم بنەمایەش فراوانی فیکری پێشەوا بەننامان بۆ  دەردەخات چەن گرنگی داوە بە مەسەلە گەوھەری و سەرەکیەکان و کاتێ موسڵمانانی پاراستوە لەوەی بە شتێکەوە خەریک بن سودی نەبێت ئینجا ئافە و بەڵای زمانو خۆدان لە قەرەی ئەومەسەلانەش خاڵێکی ترن لە و خاڵانەی فراوانی ئەو فیکرە دەردەخەن، وە ھۆیەک لە ھۆیەکانی داوکەوتنی موسڵمانان دەخەنە بەردەم کاتێ خۆیان بەومەسەلانەوە خەریک کرد و ھیچ سودێکی لێ نەکەوتەوە لە عیلمی مەنتق و خۆدان لەو باسانەی دەستکەوتێکی قیامەتی و دونیای لە دواوە نی یە جگە لە خۆ خەریک کردن ئەبێت.

بنەمای دەیەم// [ ناسینی خوای گەورە و یەکتاپەرەستی بەرزترین بەشی عەقیدەی ئیسلامیە، وە ئایەت و فەرموودە راستەکانی باس لە سیفەتەکانی خوا دەکەن بڕوامان پێ یە تی بێ لێکدانەوە، حۆشمان نادەین لە دەوری ئەو جیاوازی خیلافانەی پەیدا بوە لە  نێوانی زانایان دا، ئەمەیش ئەوەی لای پێغەمبەری خوا د.ھاوەڵانی ئاسایی بوە لامان ئاسایی دەبێت و دان بە ھەمووی دا دەنێن (وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا)[آل عمران/7] کەواتە لەم بنەمایەش دا باس لە ناوو سیفەتەکانی خوای گەورە ئەکات لە گەڵ بۆ چونی تاقمە ئیسلامیەکان لە ساری و لە بۆ چونی پێشینان دەکات کە ئێمەش ھەمان بۆ چون مان ھەیە لە باوەڕ ھێنان بەو ناو یسفەتانە وەک خۆی بێ لێکدانەوە یا بەر پەرچ دانەوە یان شوبەاندن و ھەڵواسینی (انعدامە).

بنەمای یانزە // [ھەر بیدعیەک لە ئایینی خوادا ئەسڵێکی نەبێت و خەڵکی خۆیان بە ئارەزوو دایان ھێنا بێت بە زیاد کردن  یا ھەڵ گرتن رێ ون کردنەوە دەبێت بە باشترین رێگا لە ناو ببرێت بێ ئەوەی بێتە ھوێ پەیدا بونی بیدعەیەکی خراپتر لە خۆی].

مەسەلەی بیدعەکە قاڵەیەکی گەورەی لەسەر بەرپاکراوە لە ژێر سایەی ئەم بنەمایەداچارەسەر دەکرێت بەناسینی بیدعەیراستەقینە و چۆنیەتی دەرھێنان و ریشەکێش کردنی،وە ھەموو ھەڵس و کەوتی بەندەکانیش دەکرێت بە دووبەشەوە یەکێکیان عیباداتەکە ئاینەکەی پێ جوان دەبێت ئەوەی تریش عاداتە خەڵکی پێویستیان پێ یەتی لە دونیایاندا وەبەچاو خشان بەدەقە شەرعیەکاندا بۆ مان دەردەکەوێت عیبادەتەکان چەسپاون و کەس ناتوانێت کەلێنیان تیا دروست بکات بەلام ئەوشتانەی لە سنووری عاداتان ئەسڵ وایە قەدەغە نەکرێت مادام پێچەوانەی دەقێکی شەرعی نەبێت – ئیبداع – داھێنانی شتی نابەجێ لە ئاین دا کاتێک خراپە ئەم مەرجانەی تیابێت:

1.       باوەڕدار لە سنوری ئاینی خوا تیابێت.

2.       مرۆڤی بیدعەکار مافی خوا ەوت بکات لە تەشریع دا.

3.    مرۆڤی بیدعەکار تانەو تەشەل بگڕیت لەو عیبادەت و عاداتانە و وا دەربخات کەم کوڕیان تیایە و بەوبیدعانەی دەیکات چاک و رێکیان دەکات.

4.       یان پیغەمبەری خوا د.خ کەمتەرخەمی کردوە لە راگەیاندنی پەیامەکەدا –پەنا بە خوا.

بە بوونی ئەم جۆرە فەھمە چارە سەری ئەو کێشەیە دەکرێت و بۆ ھەموان روون دەبێت کاتێ برایەک بۆ چونیەکی جیاوازی دەبێت لە گەڵ براکە تری دا ھیچ کامیان لە ئاینی خوا دەرنەچون و ھەردوکیان ئیجتھادیان کردووە.

بنەمای دوانزەیەم// [ بیدعەی – ئیزافی و تەرکی – لە گەڵپابەندبون بە بنەماکانی بندایەتی یە رەھاکان جیاوازیەکی فقەی تێدایەو ھەریەک لە زانایان بۆ  چونی خۆیان ھەیە لە سەری ، گونجاوە گەران بە دوای راستیدا و سەلماندنی بە ھێنانەوەی بەڵگەو دەقێک راستی وتەی بسەلمێنێت.]

پاش ئەوەی لە بنەمای یانزەیەم دا پێشەوا حەسەن باسی بیدعەی خراپ و نەگونجاوی کرد لەم بنەمایەش دا باس لەو جۆرە بیدعانە دەکات کە اناکان تیایدا ئەگەشتونەتە یەک بۆ  چون، وە بۆ  زیاتر تێگەیشتن لەو ببدعەیە بیدعەی – ئیزافی- بەو بیدعەیە دەڵێن ئەسڵێکی ھەیە لە شەرع دا بەڵام چۆنیەتیەکەی دیاری نەکراوە، وەک سەڵاوات دان پێغەمبەر د.خ دوای نوێژ بەدەنگەوە خۆ سەڵاوات دان جائیزە بەڵام چۆنیەتی کەی خیلاف ھەیە لە بارەیەوە یا خود خوێندنی – مأثورات –  بەوتەرتیبە یەکێکە لە بیدعە ئیزافیەکان،ھەروەھابیدعەی تەرکیش بریتی یە لە بیدعەیەی واز لە یەکێک لە کردارەکان بھێنیینکە لە ژێر ئیختیاری خۆتدایە جا گوێ رایەڵی بێت یا تاوان و بێ گوێ مادام لە ژێر ئیختیاردایە بۆ نمونە وازھێنان لە شتە – مباحە – کان بە مەبەستی نێزیک کەوتنەوە لە خوا و بەدەست ھێنانی پلەیەکی بەرز لە بەندایەتی دا ھەر بە ھۆی بیدعەیەشەوە کردار و ھەڵوێستی خراپ ھاتوتەدی بۆ نمونە دەڵێت: جاێکیان سێوێکیان دا بە کابرایەک بیخوات بەڵام خستیە دواوە وەری نەگرت ، لێ یان پرسی بۆچی نایخۆیت؟

لەوەڵامدا دەڵێت: ناتوانم شوکری ئەو نیعمەتە بکەم! حەسەنی بەسریش سەیارەت بەو پیاوە دەڵێت : ئایا ئەوبێ عەقڵە دەتوانێت سوپاسی خوا بکات لە سەر ئاوی سارد!

 کورتەی قسەشمان لەسەر ئەم بنەمایە ئەوەیە زاناکان جیاوازی ھەیە لە نێوانیان وکۆ بو نەتەوە لە سەر یەک پێناسە بۆ بیدعە و ئەم دابەش کردنەی بە نناش تا رادەیەک چارەسەری ئەو جیاوازیەی کردوە.

 بنەمای سیانزە //[خۆش ویستنی پیاوچاکان و رێز لێ نانیان و بەباش باس کردنیان مرۆڤ نێزیک دەکەنەوە لە خوا، پیاو چاکانیش ئەوانەن کە لە قورئاندا باسیان کراوە (الَّذِينَ آمَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ)[یونس/63]

واتە باوەڕیان ھێناوە وتەقوای خوایان کردووە، کەرامەش جێگرە لە حەقیاندا].

بە پێ ی ئەومەرجە شەرعیانەی ھەیە لە گەڵ ئەوەدا دەبێت بزانین و باوەڕمان ھەبێت ئەو پیاو چاکانە ناتوانن سود و زیان لە حاێی ژیانیان یا مردنیان بگەیەنن ئەمەش بۆ  خۆیان . جا چ جای بۆ  خەڵکی تر؟

مەسەلەی خۆش ویستنی پیاوچاکان و سەلماندنی کەرامەو و دیاری کردنی ئەوانەی دەچنە ریزی پیاوچاکان مەسەلەیەکی تێکەڵ و ئاڵۆز بو سەردەمەکانی پێشوو تا دەرکەوتنی بانگەوازی ئیخوان موسلمین چونکە خەڵکێک ھەبوو پیاوچاکانیان لە سنوری ئاسای  دەردەکرد و کۆمەڵێ خەوارق و کەراماتیان دەخستە پاڵیان زۆر دوور بو لە واقیعی ئەم دینەوە، کۆمەڵێکی تریش لە بارامبەری ئەمان دا ھەبوون پیاوچاکیان وەلا دەنا بگرە پەرێزی ئەدەبیان دەشکاند و بەھایان بۆ دانەئەنان بەڵام پێشەوا بە ننا میانەڕەوی ئیسلام سەر لە نوێ دەخاتەوە روو ھەردوو کۆمەڵەکەش لە حەدی خۆیاندا دەوەستێنی  و چەن راستیەک دەخاتە بەر چاو کە ەیچ کەس نکوڵی لێ ناکات.

§         خوشەویستس نێوان موسڵمانان بۆ  یەکتر لە حاڵی ژیان دا یا خود دوای ژیان.

§     دیاری کردنی ئەوانەی پیاوچاکن بە پێ ی دەقەکانی قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەر د.خ ئەمەش بە چەن مەرجێک بە پابەند بونی بە قورئان و سوننەت، پابەندبوون بە وتەو کردارە کانی پێغەمبەر د.خکێشان و پێوانەکردنی کردارە کان بەو دوو پێوانەیە.

§     کەرامە جێگرەبۆ  ھاوەڵان و شوێن کەوتوانیان ئەو کەسەشی جێ پێ یئەوان ھەڵ دەگرێت، بەمەش لە و خیلافە موسڵمانان قوتار دەبن و سنووری ئەدەب و رێز دەپارێزن .

بنەمای چواردە //[ سەردانی گۆڕستان ھەرچۆنێک بێت سوننەت و گونجاوە بەو شێوازەی دیاری کراوە، بەڵام پەناگرتن بە مردوو ھەکەسێک بێت و بانگ کردنیان  و داوای جێ بەجێ کردنی پێداویستەکان لە دوورەوە یان نێزیک ، وە نەزر کردن بۆیان و رازاندەوەی گۆڕەکان و دەست پیاەێنانیان و سوێند خواردن بە قەبری ھەرکەسێکی تر لەو جۆرە بێت بیدعەیەکی گەورەیە و دەبێت لەناو ببرێت و بەربەرەکانی بکرێت، وە بە ەیچ کلۆجێک نابێت ئەو کردارانە ژینەبکەین بەوەی بڵێن دەرگای فتنە دەکرێتەوە و باوالای نەکەین].

 دوای ئەوەی پێشەوا لە بنەمای پانزدەدا باسی خوشەویستی پیاو چاکانی کرد لەم بنەمایەدا سنوور بۆ  خۆشەویستیەکە دا دەنێت و ئەو بیدعە گەورانەی نوساون بەو مەسەلەیەوە روون دەکاتەوانێ و بە ئاشکرا پەردە لا دەبات لە سەریان و بانگەشەی لا بردنیان دەکات چونکە دەمێکە نەتەوەی ئیسلام رۆچووە لەو بیدعانەادو دەتڵێتەوە بۆ  باوەڕداران چونکە بیرکردنەوەی تێدایە لە مردن و قۆناغەکانی و مرۆڤ بێدار دەکاتەوە لە خەوی غەفڵەت و بێ ئاگای.

بنەمای پانزەھەم // [دوعاکردن ئەگەر بەسترایەوە بە یەکێک لە دروست کراوەکانی خواوە خیلافێکی سەرەکی نی یە لە چۆنیەتیەکەی دا و ناچێتە ریزی مەسەلەکانی عەقیدەوە ].

پەنا گرتن و ھانا بردن بۆ  خواش ھەڵوێستێکی فیتری یە و ھەمیشە مرۆڤ پێویستی بە پەروەردگارە کەیەتی لەم بنەمایە ش دا گرنگی دوعا و تەوەسول مان بۆ  دەردەکەوێ وسیلەش بریتی یە لە بەدەست ھێنانی پلەیەک لای خواوە، الواسل بەوکەسە دەوترێت ئارەزوومەندی گەڕانەوەیە بۆ لای خوا، رێگاکانی گەیشتن بە نێزیک کەوتنەوە لە خواش زۆرن و لە ژماردن نایەن، لەم بنەمایە دا ئەوە دەردەکەوێت مرۆڤ نابێت پەنا بگرێت بەکەسێکی تر بەڵکو خۆی داوا بکات راستەوخۆ لە خواو بێ ئەوەی کەس بکات بە یاوەر، زاناکانیش لەسەر تەوسول ووتویانە گونجاوە بەچەند مەرجێک.

1.       بەناوەکانی خوا بێت یان سیفەتەکانی.

2.       بەو کردەوە چاکانەی ھەیەتی و ھاوشانی قورئان و سوننەتە.

ئەوەشیجیاوازی خیلافیان ھەیە لە سەری ئەو تەوەسولەیە بەیەکێک لە ئادەمیزاد بکرێت ، وە لە و روانگەیەوە دەگەینە چەن راستیەک کە لە فیکری ئیخوان موسلمین دا جێگیرە.

1.       تەوەسول کردن بە پێغەمبەران و پیاوچاکان خیلافی تیایە لە نێوان زانایان دا.

2.       ھەستان بە توەسول دەچێتە ژێر ئەوەوە پێکاویەتی یان نە.

3.       ھیچ یەڵگەیەکی قەتعی نی یە رێگە بدات یان قەدەغەی کردبێت.

4.       موسڵمانان کۆکن لە سەر ئەوەی ھەستان بەو کارە سزای لە سەر نیە.

بنەمای شانزەیەم  // عورفی ھەڵە رۆشنی و راستی زاراوە شەرعیەکان ناگۆڕێت بەڵکو دەبێت دڵنیا بین لە مانان و مەبەستەکانی و وەستان لە سەری ھەروەەا خۆ پاراستن لە واتای زاراوەیی و ھەڵ خەڵەتێنەر لە گشت بوارەکانی ئاین و دونیا چونکە مەبەست ناوەڕۆکە نەوەک ناونیشان و ناوەکەی].

بنەمای شانزە باس لە عورفی ھەڵە دەکات چۆن زۆر جار ئەو عورفە خەڵکی لەسەری کۆک نین، بۆ  ئەوەی مرۆڤ سەرگەردان ئەبێت ئەوا چەن مەرجێک بۆ  عورف دانراوە..

1.       دەبێت ناسراوە بێت لای خەڵکی

2.    نابێت عورف پێچەوانەی شتێکی شەرعی بێت، عورفیش دەکرێت بە دو بەشەوە لە لەفزی و عەمکەلی و ھەریەکەشیان حوکمی تایبەتیان ھەیە.

بنەمای حەڤدەیەم //[ عەقیدە خاڵێکی سەرەکیە بۆ  کردار، کرداری دڵیش گرنگترین کردارە بەڵام بۆ بەدەست ەێنانی کەمال و تەواوی ھەردووکیان داواکراون لەشەرع گەرچی جیاوای ھەیە لەو دووپلەیەدا.]

 لەم بنەمایەش دا رۆڵی عەقیدە دەردەخات لە گەڵ پەیوەندی عەقیدە بە کردارەکانی ناو ناخی مرۆڤەوە و گەیشتن بە پلەی کەماڵ و تەواوی تایبەتمەندیەکانی بانگەوازی ئیخوان موسلمین دەردەخات کەوا بانگەوازێکی عەقیدەی و پەروەردەییە و عەقیدە بەبنەاغە دا دەنێت بۆ  ھەستان بە گۆڕان لە کۆمەڵ داو بەدەست ھێنانی نمونەیەکی بەرز لە بەندایەتیدا ، وە ھەر عەقیدەش بو کەڵە پیاوانی دروست کردوە و رەوتی ژیان نەتەوەی گۆڕیوە و بە بارێکی تردا خستوویەتی لەبەر ئەوە ئەم بنەمایە جێگیرە و ئیخوان لە ناخەوە باوەڕیان پێیەتی.

بنەمای ھەژدەیەم // [  ئسیلام عەقڵی مرۆڤ ئازاد دەکات و ھانی دەدات بۆ  وردبونەوە لە گەردوون و قەدرو رێزی زانیاری و زانایان بەرز دەکاتەو و خۆش حاڵە بە پیاوچاکان و زانیاری بەسوود، حیکمەتیش بزریوی باوەڕ دارە ھەرکاتێ دۆزیەوە لە پێشترین کەسە بۆی].

 لەم بنەمایەدا رۆڵ و گرنگی عەقڵ دەردەخات و وەڵامی ئەوانەش دەداتەوە کە ئیسلام بە ئایینێکی وەستاو وشک ناودەبەن زیاد لەوەش ھانی خەڵکی دەدات بۆ  وردبونەوە لە گەردوون رێزی تایبەتیش بۆ  زانیاری و زانایانی دادەنێ و ھەموو پێشکەوتنێکت لە خزمەتی خەڵکی دا بێت پێشوازی لێ دەکات و بەرپەرچی ناداتەوە.

بنەمای نۆزدەیەم // [ دەشێ ھەریەک لە تێڕوانینی شەرعی و عەقڵی لە بوارێک دا بدوێت بەڵام قەت جیاواز نین و راستیە زانستیەکان پێچەوانەی بنەما شەرعیە جێگیرەکان نین، دەقانەشی زنین لێک دەدرێتەوە تا لە گەڵ ئەوانەی گومانی تیانی یە – قەتعی – بە بگونجێت، خۆ ئەگەر ھەردووکیان – زەنی – بوون ئەوا تێڕوانینی شەرعی لە پێشترە و دەبێت شوێنی ئەو بکەوین تا عەقڵیەکە کە جێگیر دەبێت یان ھەرەس دێنیت].

لە بنەمای نۆزدەیا باس لە تێڕوانینی عەقڵی و شەرعی دەکات و ئاوێتە بونی ھەردووکیان لە گەڵ یەک دا دەردەخات چونکە شەرعی خوا پێچەوانەی عەقڵ نی یە، وە یەکۆک لەو پێنج ھۆکارەی ھاتنی شەریعەت پاراستنی عەقڵە ئەوانەش ئەو دەمامکە دەبەستن دەبێت باش بزانن ئیسلام ھەمیشە لە گەڵ عەقڵ و ژیری دایەو عەقڵی بەند نەکردوە، لەو چوار چێوەیەکەی تەسک دا بەڵکو بواری پێ داو.ە بجوڵێت و چ داھێنان و ھەوڵێک سوودی مرۆڤی تێدا یە لێ ی پاشگەز نەبێت و ئەو          ەڕی توانای تیا بەگەر بخات قورئانی پیرۆز لەو ئایەتانەی ئاماژە بە راستیە زانستیەکان دەکات.

 بنەمای بیستەم // [ئێمە ھیچ موسڵمانێک بە کافر دانانێن دانی نابێت بە شەھادەت دا و پەپێ ی ئەو داننانە ھەڵس و کەوتی کردبێت و فەرزەکانیشی بەجێ گەیاند بێت وە ھەستابێت بەسەرپێچی و بە بۆچونی خۆی کاری کردبێت مەگەر وشەی کوفری بە ئاتشکرا لێ ی بیسترابێت و بەر پەرچی راستیە رۆشنەکانی ئاین بداتەوە یان ھەر بە دەستی ئەنقەست قورئان بەدرۆ بخاتەوە و بە جورێک تەفسیری بکات لە زمانی عەرەبی دا جێگەی نەبێتەوە، یا خود کردارەکانی لە کوفر زیاتر روویەکی تر ھەڵ نەگرێت].

 کەواتە ئیخوان موسلمین موسڵمانان کافر ناکەن و بەرفراوانن لە تێڕوانینیان بۆ  ئەو ھەڵس و کەوتانەی خەڵکی و کوفری ئاشکرا – رەھا – لە گەڵ باەڕێکی کرچ و کاڵ لە یەکجیا دەکەنەوە و پۆڵێنی کوفر و تاوان و ھەموو باسەکانی پەیوەست بەو مەسەلەیەوە دەکاەن بۆ  خەڵکی دەھێننەوە لە سەر گوێ نەگرتن یان بەرپەرچ دانەوەی بانگەوازی ئیسلامی و نایەن خەڵکی دابەش کەن بەسەر دۆزەخ و بەھەشت دا.

 بەڵام شوێن کەتوانی تەییارە فیکریە خورئاواییەکان لە وڵاتانی جیھانی ئیسلامی دا ھەردەم ئەو تاوانیان خستۆتە پاڵ ئیخان و لەونوسراوەکانیاندا کەوتونە ھەڵ بەستنی درۆ بۆ  ئیخوان تا لە بەر چاوی خەڵکی ئیخوان موسلمین بشکێنن گەرچی بانگەوازی ئیخوان وەک خۆروایە لە ناوەڕاستی ئاسماندا و گومان نی یە لە سەر ئەوەی ھەموو سەردەم و قۆناغەکاندا ھەر بۆ میان رەوی و مومارەسەی ئاشتی خوازانە بانگی کردوە و ئاگاداری گشت بزاڤە ئیسلامیەکانیشی کردە لە مەترسی دەکردنی ئەو جۆرە حوکمانە.

چەن تێبینیەک لە سەر بنەماکان

پاش ئەوەی بنەماکانی بانگەوازی ئیخوان موسلمین مان خستەروو وە بە پێ ی پێویست تیشکمان خستە سەر ھەیەکەیان بە پێویستس دەزانین چەن تێبینیەک لە سەریان بنوسین تا خوێنەری بەڕێز لەسەر بەسیرەت بێ و نەکەوێتە بۆچون و لۆکدانەوەی ھەڵبەستراوی مەبەست دارە ۆ وە راستی بانگەوازی ئیخوانی بۆ  دەربکەوێت ئەو تێبینیانەش بریتین لەم خاڵانەی لای خوارەوە:

1.    لەو  رۆژ ەوە بانگەوازی ئیخوان موسلمین ھاتۆتە مەیدان نەیاران و بەکرێ گیراوان تانەو تەشەلیان تێ گرتووە و ھەرجارە بە شێوەیەک ویستویانە لە بەر چاوی جەماوەر ناشیرینی بکاەن بەڵام فراوانی فیکر و پەروەردەی ئیخوان و بەھێزی پێشەواکەی ئەو ھەولانەیان پۆچەڵ کردۆتەوە.

2.    عەلمانیە کان و لایەنگری حیزبە چەپ و ناسیونالیزمەکان ھاتون کۆمەڵەی ئیخوان یا بەوە تاوانبار کردوە بیدعەی سیاسەتیان لە ئاین دا ھێناوەتە دی بە ڵام ئەو نەزان و خۆ ھەڵ خەڵەتێنەرانە نازانن ھەر لە یەکەم رۆژگاری بانگەوازەوە چمکەکانی دینداری گرێ دراون لە گەڵ سیاسەت و گشت چمکەکانی ترلە  لە بنەمای یەکەم دا دیسان ئەو راستیە دێتەوە ئاراو ناحەزان ئەوەیان لە دڵدا یە کە ئیخوان سەر لە  نوێ ئەوبوارەی زیندوو کردۆتەوە کە ئەوان پێ ی قارس و نیگەرانن، وە دەستەڵاتیان دەخاتە مەتەرسیەوە.

3.    جارێکی تر تانەو تەشەل ئاراستەی ئیخواندەکرێتەوە گوایە گرنگی نادات بە سوننەت بەڵام بنەمای دووەم ئەو راستیە دەخاتەوە روو ئیخوان ھەر لە یەکەم رۆژی بانگەوازەکەیەوە ئەو دروشمەی ھەڵگرتووە ( القران دستورنا والرسول قدوتنا > الموت فی سبیل الله  أسمی أمانیا) وه  بە فیعلی سوننەتەکانیان زیندوو کردۆتەوە و پێڕستی دروست و گونجاویان بۆ  سوننەت دارشتووە.

4.    بۆ  دەرخستنی پاکی و پوختی بانگەوازی ئیخوان و بنیات نانی کۆمەڵێک کە ه‌چونێکی پاکی ھەبێت پێشەوا بەننا ئەو خورافیات و پروپاگەندانەی دەستەیەک لە  خەڵکی دروستیان کردووە سەبارەت بە خەوو ئیلەام و و پێشبینی و … ەتد بنەمای سێ ھەم دەخاتە روو تا موسڵمان نەبێتە داواکاری ئەو شتانەو بەو مەبدەئو سەرچاوە دایان نەنێت لەلایەکی تریشەوە بەرپەرچی خەڵکانێک دەداتەوە خەریکی نوشتەو چاوبەستن لە خەڵکی و ئیدەژعای زانینی رووداوەکانی بەڵکو پێ دادەگرێ دەکات لەسەر و ئیدعای زانینی رووداوەکانی پاشە رۆژ دەکەن بەڵکو پێ دادەگرێ و جەخت دەکات لەسەر بەگژ چون و جەنگاندن لە گخڵ ئەو جۆرە تاقم و کۆمەڵانەی خاوەنی بۆ جونی وان.

5.    کێشەی نێوان نوێ خوازان و تەقلید چی یەکانیش مەسەلەیەکی گرنگ بوەلە دوای ھەرەس ھێنانی دەوڵەتی عوسمانی بۆیە پێشەوا حەسەن چارەسەرێکی بۆ  داناوە خەڵکی دابەش کردوەوە بە دوو تاقمەوە خوێندەوارونەخوێندەوار کە بە جیا ھەڵوێستی ھەردوو تاقمەکە دیاری دەکات لە مەسەلەی شوۆن کەوتن و ئیجتھاد ئبنجا ئاواژە بەو خیلافاتە دەکات بە ئاسایی دادەنێت لە ئاینی خوا بە مەرجێک نەبێتە ھۆی ئاژاوەو دووبەرەکی و بەرپەرچ دانەوەی یەکتر یان خوێندن لە یەک.

بەھەر حاڵ ئەم بنەمایانە بۆ  ئەوەدەبێت ھەموو تاقم و کۆمەڵە ئیسلامیەکان لە دەوری کۆببنەوە خیلافاتەکانیان وەلاخەن و بە جدی تێ بکۆشن بۆ ئیسلام و موسڵمانان، وە زیندوو کردنەوەیەکیشەبۆ  چمکە شاراوەکانی ئیستعمار و جولەکەی جیەانی ھەوڵی بۆ  دەدەن بە خەفە کردنی سیاسەت و جیاکردنەوەی لە ئایینی خوا بە ھێنانەوەی بەڵگەی نا دروس و بە تاڵ.

———————————————-

سەرچاوە: ناوی کتێب:ئیخوان موسلمین، مێژوویەکەی پرشنگدارو خەباتێکی بێ وچان /چاپی :یەکەم/سڵی 2000ز/1421ک / چاپەمەنی: چاپەمەنی و ئۆفێستی گۆڤار

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

تلگرام نوگرا »»» مطالب سایت + عکس + کلیپ + نوشته های کوتاه متنوع + با ما همراه باشید . eslahe@

قالب وردپرس