ئیعتیكاف سوننه‌ت مزگه‌وت رۆژوو موعته‌كیف ڕه‌مه‌زان
ئیعتیكاف سونه‌تێكى ئاسانهبا زیندووى بكه‌ینه‌وه …
د.ئاراس محمد صالح
ئیعتیكاف واتهپهپوهست بوون و خۆیهكلاییكرنهوهبۆ خواپهرستیهكى تایبه‌ت، ئیعتیكاف یهكێكهلهو خواپهرستیانهى تایبهتهبهمانگى رِهمهزانى پیرۆزه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و مانگهناكرێت، وه‌به‌تایبه‌ت لهدهرِۆژى كۆتایى رِهمهزاندا ده‌كرێت، عائیشهخوالێى رِازى بێت ده‌فه‌رموێ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) لهدهرِۆژى كۆتایى رِهمهزاندا خۆى ده‌پێچایه‌وه‌و دهچووهمزگهوت و خۆى یه‌كلایى دهكردهوهبۆ خواپه‌رستى، وههاوهلاَنیش شوێن پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌كه‌وتن و ئه‌و سونهتهپیرۆزهیان به‌جێده‌هێنا، بهلاَم مه‌خابن خه‌ڵكى ئێمه‌زۆر بێئاگایهلهو سونهتهپیرۆزهو باس و خواسى نییهلهناو موسڵمانانا هۆیه‌كه‌شى رِهنگهئهوهبێت خه‌ڵكى بڵێن ئێستا خه‌ڵكى ئیش وكارى هه‌یه‌و مزگه‌وته‌كان داده‌خرێن و زهحمهتهكهس بتوانێت دهرِۆژ واز له‌هه‌موو ئیش وكارێك بهێنێت و له‌مزگه‌وتدا بمێنێته‌وه، بهلاَم به‌جێهێنانى ئه‌و سونهتهزۆر له‌وه ئاسانترهئێمهبیرى لێده‌كه‌ینه‌وه‌و بیستومانه، مه‌خابن زۆرجار به‌جێهێنانى سونه‌تێك وا قورس ده‌كه‌ین له‌برى ئه‌وه‌ى به‌زیندووى گه‌وره‌یى بمێتهوهلهبیر ده‌چێته‌وه‌و خه‌ڵكى وازى لێده‌هێنن.
قورئانى پیرۆز له‌یه‌ك جێگادا ئاماژه‌به‌و سونهتهپیرۆزهدهكات و ده‌فه‌رموێت: [ لاَ تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَاكِفُونَ فِي الْمَسَاجِدِ تِلْكَ حُدُودُ اللّهِ فَلاَ تَقْرَبُوهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ آيَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ] البقرة : 187 باس لهحوكمهكانى ئیعتیكاف ده‌كات و ده‌فه‌رموێت ئێوهلهگهڵ هاوسهرهكانتانا كۆمهبنهوهلهكاتێكدا لهئیعتیكافدا له‌ناو مزگه‌وتدا، واتهئیعتیكاف ته‌نها له‌ناو مزگه‌وتدا ده‌كرێت و له‌ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت ناكرێت، هه‌ر چهندهجیاوازى هه‌یه‌له‌ناو زانایادا كهلهچ مزگه‌وتێكدا ده‌كرێت، بهلاَم رِاى زۆرینه‌ى زایان ئهوهیهكهلهههموو مزگه‌وتێكدا ده‌كرێت به‌بێ جیاوازى، له‌مانگى رِهمهزاندا هه‌ر موسڵمانێك نیه‌تى هه‌بێت و بچێتهمزگهوتێك و خه‌ریكى خواپه‌رستى بێت ئهوهسونهتى ئیعتیكافى به‌جێهێناوه.
كاتى ئیعتیكاف چه‌ند رِۆژه؟: خه‌ڵكى ئێمهكهوازى له‌و سونهتهپیرۆزههێناوهزیاتر له‌به‌ر ئهوهیهكهدهڵێن كاته‌كه‌ى زۆره، بهلاَم با بزانین زانایانى ده‌رباره‌ى كاتى ئێعتیكاف چى ده‌فه‌رمون: ئیمامى مالیك و ئه‌بو حهنیفهدهفهرمون: ئیعتیكاف كه‌مترین كاتى شه‌و رِۆژێكهو نابێت له‌وه‌كه‌متر بێت،(سه‌حنون) كهیهكێكهلهزانا گه‌وره‌كان ده‌فه‌رموێت: ئیعتیكاف به‌پێى نیه‌تى كهسهكهیهئهگهر نیه‌تى یه‌ك شه‌وى هێنابوو ده‌توانێت شه‌وێك له‌مزگه‌وت بمێنێته‌وه‌و هیچى تر‌ى له‌سه‌ر نییه، ئیمامى شافیعى ده‌فه‌رموێت: كه‌مترین كاتى ئیعتیكاف ته‌نها ساتێكهو لایه‌نى زۆرى دیارى نهكراوهكهچهندهبهپێى بۆچوونى ئیمامى شافیعى به‌جێهێنانى ئه‌و سونهتهگهورهیهزۆر ئاسانهههر موسڵمانێك ده‌توانێت چه‌ند ساتێكى كه‌م بچێتهمزگهوت به‌نیه‌تى ئیعتیكاف و خه‌ریكى یادى خوا بێت و خواى گهورهپاداشتى سونه‌تى ئیعتیكافى به‌نسیب ده‌كات و ئه‌و سونهتهگهورهزیندوودهكاتهوه، مادام كاتى ئیعتیكاف دیارى نهكراوهنهلهقورئان و نهلهسونهتى پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم)، ئیتر ناتوانرێت بهرِاشكاوى بوترێت كاته‌كه‌ى نابێت لهوهزیاترو له‌وه‌كه‌متر بێت و بۆچوونه‌كه‌ى ئیمامى شافیعى رِایهكى به‌هێزو رِاجحهو بۆ رِۆژگارى ئهمرِۆ زۆر گونجاوه‌و هه‌م موسڵمانان توشى ئه‌و خێرهگهورهیهدهبن و هه‌م سونهتهكهش به‌زیندووى ده‌مێنێته‌وه، وه‌ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش بۆى بكرێت و چه‌ند شه‌و و رِۆژێك له‌مزگه‌وتدا بمێنێتهوههیچ رِێگریهك نییه‌و خێرێكى گه‌وره‌ی کردوه .
به خته وه ری
