مرۆڤ و رێبازی ژیان
بسم الله الرحمن الرحیم
مرۆڤ و رێبازی ژیان
مامۆستا ناصر سبحانی
مرۆڤ یه‌کێکه له دروستکراوه جۆرائجۆره کانی ئه‌م زه‌وی یه و تاقه دروستکراو نیه ، بهپکو گه‌لێ نهژادو و جۆری تر له گهپیا به‌شداری ژیان ئه‌که‌ن . به‌پام دیاره که مرۆڤ باپاترینی ههمۆێانه و دروستکراوه‌کانی تر خزمه‌ت گۆزاری مرۆڤن . هه‌رچه‌نده مرۆڤ له چینی گیانه‌وه‌رانه به‌پام زۆر له گیانه وهران باپاتره ، چونکه گیانی مرۆڤ زۆر به هێزتر و تێر‌و وتهواوتره ، مرۆڤ دوو خاسیه‌تی زۆر گرنگی هه‌یه :
۱ – زانست « علم » 2 – ویست « اراده » هه‌ر له به‌ر ئه‌م دوو خاسیهتهشه که به گیانی مرۆڤ ئه‌وترێ « روح » . ب|هۆی ئه‌م دوو سیفه‌ته‌وه ، مرۆڤ له گیانداران جیا کراوه‌ته‌وه و ل| گه‌ردوندا رێزێکی تایبه‌تی پێ دراوه و رۆپی کاریگه‌ری هه‌یه .
***********************************************************************
ده‌زگاکانی وه‌رگرتنی زانست له مرۆڤدا : ا – بینین « البصر » :
ئڤو دهزگاێه که له مرۆڤداێه و به کاری ئه‌هێنێ بۆ سه‌ره‌نج دان و تاقیکردنه‌وه‌و ئه‌نجام لێ ده‌رهێنان ، قورئان به‌وشه‌ی « البچر » ناوی ئه‌بات . دیاره که « البچر » جیاوازه له « العین » که چاوه ، چونکه گیاندارانی تریش « عین » واته چاویان هه‌یه . به‌پام قرئان ته‌نها بۆ مرۆڤ « البچر » به کار ئه‌هێنێ له‌مه‌وه ده‌ر ئه‌که‌وێ که « البچر » هێزێکی تایبه‌تیه‌و خوا به مرۆڤی به‌خشیوه‌و ته‌نها چاو نیه . به کورتی « البچر » بریتیه له توانای سه‌ره‌نجدان و تاقیکردنه‌وه‌و ئه‌نجام لێ ده‌رهێنان . بێ گومان ئه‌م توانایه له گیانداران و دروستکراوه‌کانی تری ئه‌م گه‌ردونه‌دا نی یه . به‌پام ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین که جگه له‌وه‌ی باسمان کرد ، ئه‌م ده‌زگایه ناتوانێ هیچی تر بکات . واته ناتوانێ له سنوری جیهانی ماددی ده بچێت و له‌ودیو جیهانی مادده تێ بگات .
**********************************************************************
۲ – ژیری و تێگه‌یشتن « القلب » یان « الفواد »:
دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤ به یارمه‌تی « البچر » واته هێزی سه‌رنجدان هه‌ندێ له یاساکانی گه‌ردوونه دۆزی یه‌وه ، ئینجا هێزێکی تر له مرۆڤدا هه‌ێه که ئه‌که‌وێته ئیش و به کهَشفی هه‌ر یاساێک ، تێ ئه‌گات که یاسا دانه‌رێک هه‌ێه . لێردا مرۆڤ هه‌ست به بوون « وجود »ێک ئه‌کات که له‌و دیو مادده‌وه‌یه . که واته ئه‌م جیهانی ماددی یه ئه‌کات به بهپگه بۆ بوونێک که له‌و دیو جیهانی ماددی یه‌وه‌یه . هێزی ژیری و تێگه‌یشتن « القلب » یان « الفواد » که دوای هێزی « البچر » ئه‌که‌وێته کار ، ئه‌توانێ زاتی خوا‌و سیفه‌ته‌کانی ده‌رک بکات . وه تا مرۆڤ زانستی زیاتر ده‌رباره‌ی جیهانی ماددی په‌یدا بکات ، چاکتر سیفه‌ته‌کانی خوای بۆ روون ئه‌بێته‌وه . قرئانی پیرۆز به ووشه‌ی « القلب » یان « الفواد » ناوی ئه‌م هێزه ئه‌بات واته ژیری و تێگه‌یشتن . به‌پام فه‌یلسوفه‌کان ووشه‌ی « ژه‌ن » یان « عقل »ی بۆ به‌کار ئه‌هێنن . تا ئێره بۆ مان روون بوویه‌وه که مرۆڤ به هێزی سه‌ره‌نجدان و هێزی تێگه‌یشتن « البچر و القلب » ئه‌توانێ له سنورێکدا جێهانی مادده و ئه‌ودیو مادده ( یانێ خاوه‌نی مادده ) بناسێت . بێ گومان ناسینی جیهانی ئهدیو مادده به‌نده به ناسینی ئه‌م جیهانه‌وه . واته تا چه ڕاده‌یه‌ک مرۆڤ راست و دروست ئه‌م جیهانی مادده‌یه بینش بکات و لێی تێ بگات ، ئه‌وا چاکتر ئه‌توانێ جیهانی ئه‌ودیو مادده‌ش و خاوه‌نه‌که‌شی بناسێ و ده‌رکی بکات . مرۆڤ به هۆی دوو ده‌زگاکه‌ی سه‌ره‌وه ( بچر و قلب ) ، ته‌نیا ئه‌توانێ حهقایقهکان « هه‌یه و نیه » ( بود و نبودها یا هستها و نیستها ) بزانێ ، واته ئه‌و شتانه‌ی که هه‌ن یا نین و زانین و نه‌زانینی مرۆڤ هیچ کارێک ناکاته سه‌ر بوون و نه‌بوونیان و مرۆڤ ته‌نیا که‌شفیان ئه‌کات و ئه‌یانناسێ . به‌پام به هۆی ئه‌م دوو هێزه‌وه ناتوانێ اعتباریات ده‌رک بکات ، واته ئه‌و مه‌فهومانه‌ی که به‌ستراون به بڕیار‌و دانانی مرۆڤه‌وه « ئه‌بێ و نابێ » ( بایدها و نبایدها ) . چونکه البچر سه‌رنجی شتێک یان ڕووداوێک ئه‌دات و چند جارێک دوباره ئیبێتهوه یان تاقیکردنه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌کات تا ئه‌گاته ئه‌نجامێک یان یاسایه‌ک واته حه‌قیقه‌تێک وه که‌شفی ئه‌و شتانه که هه‌ن . به‌پام اعتباریات جگه له‌وه‌ی که بڕیار‌و دانانی مرۆڤه ، شتێک نیه که سه‌رنجی لٌێ بدرێ وه دوباره ببێته‌وه یان تاقیکردنه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێ و ئه‌نجامێکی لێ ده‌ربهێنرێ . دپ ( القلب )یش ده‌سکه‌وتی بچر ئه‌کات به پێشه‌کیه‌ک بۆ ناسینی وجودێک که له‌و دیوو مادده‌وه‌یه . واته ؛ ده‌زگای یه‌که‌م به‌بێ ده‌زگای دووه‌م ناتوانێ ئیش بکات ، ئاشکرایشه که یه‌که‌م کاری به اعتباریاتهوه نیه که‌واته دووه‌میش کاری پێ یانه‌وه نیه . به‌م جشێوهیه بۆمان ڕوون بوویه‌وه ، هه‌موو ئه‌و زانیاری یانه که مرۆڤ هه‌ێه‌تی ده‌رباره‌ی جیهانی ماددی ئ ئه‌ودیوی مادده‌ش ، هه‌مووی له‌به‌شی حهقایقه و ناتوانن یه‌ک دانه له اعتباریاتی لێ ده‌ر بهێنن . ئه‌حکامی ژیان له به‌شی اعتباریاته : ژیانی مرۆف بریتی یه له ئه‌بێ و نابێ ( باید و نباید ) ، واته بریتی یه له ئه‌حکام . ئهحکامیش هه‌مووی له اعتباریاته . هیچ جۆره په‌یوه‌ندی یه‌کی عیلیهتیش له نێوان حه‌قایق و اعتباریاتدا نیه ، مرۆف به یارمه‌تی هێزی سه رنجدان و تێگه‌یشتن ( البچر و القلب ) ئه‌توانێ ته‌نیا حه‌قایق بزانێت . که‌واته ناتوانێ ئه‌بێ و نابێ ( باید و نباید ) کان دیاری بکات ، چونکه ئه‌حکام له به‌شی اعتباریاته . ئه‌ی چاره‌ی چی یه‌و ڕوو بکاته کوێ ؟! ئاخۆ مرۆف هێزێکی تری نه‌بێ که له‌م بواره‌دا سود به‌خش بێت ؟ بێ گومان هێزێکی تری هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی زانست که بریتی یه له هێزی بیستن ( السمع ) .
**********************************************************************
هێزی بیستن ( السمع ):
دوای ئه‌وه‌ی دپنیا بووین که به‌هۆی دوو هێزه‌که‌ی پێشه‌وه ( البچر و القلب ) ، ناتوانین ئه‌حکام ( واته شه‌ریعه‌ت ) بۆ ژیانی مرۆف دابنین ، ئیستا بزانین مرۆڤ چۆن له هێزی بیستن سود وه‌ر ده‌گرێ ؟! مرۆڤ بیستن به کار ئه‌بات بۆ وه‌رگرتنی قسه‌ی که‌سێکی تر ده‌رباره‌ی شتێک که خۆی لێی شاره‌زا نیه ، به‌پام دپنیایه که ئه‌و کهُسه لێی شاره‌زایه . وه‌کو نه‌خۆشێ که به دپنیایهوه دوا له پزیشک وه‌ر ئه‌گرێ و متمانه‌ی به ئه‌و هه‌یه . که وابو هێزی بیستن له ژیانی مرۆڤدا ده‌ورێکی زۆر گرنگی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌م هێزه نه‌بوایه ، مرۆڤه‌کان نه‌یان ئه‌توانی پێکه‌وه بژین . چونکه ژیان ئه‌وه‌نده فراوان و ئاپۆزه ، هیچ که‌سێک نیه که بتوانێ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که پێویستی پێ یان هه‌یه بیان زانێ . بۆیه ئه‌بێ بۆ زانینی زۆر شت ، گوێ بۆ که‌سانی تر بگرێ ، هه‌روه‌ها ئه‌میش هه‌ندێ شت ئه‌زانێ و که‌سانی تر گوێ ی بۆ ئه‌گرن . ئستا بزانین ئایا مرۆڤ ئه‌توانێ سود له ده‌زگای بیستن وه‌رگرێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌حکامی ژیان ؟ ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان گوێ بۆ یه‌کتری بگرن ، بێ گومان جگه له حه‌قایق ناتوانن شتی تر به یه‌کتری بپێن ، چونکه ئه‌حکام له به‌شی اعتباریاته و هیچ که‌سێک ناتوانێ له حه‌قایق ده‌ریان بهێنێ ، تا بتوانێ به که‌سێکی تری بپێت . که‌واته گوێ گرتنی مرۆڤه‌کان بۆ یه‌کتری ، هیچ سودێکی نیه له‌م بواره‌دا . بۆیه ئه‌بێ هه‌مو به گشتی ده‌زگای بیستنهکهیان به کار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر چاوه‌یه‌کی تره‌وه که‌له ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه‌وه بێت ، ئه‌حکامی ژیان وه‌ر بگرن . ئایا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه کامه‌یه که‌مرۆڤه‌کان ئه‌بێ گوێی بۆ بگرن و ئه‌حکامی لێ وه‌ربگرن ؟ تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی مرۆڤ شاره‌زایه و هه‌ستی پێ ئه‌کا ، جگه له خوای په‌روه‌ردگار که دروستکه‌ری مرۆڤ و هه‌موو جههانیشه ، سه‌رچاوه‌یه‌کی تر نیه که شایانی ئه‌وه بێت مرۆڤ گوێی بۆ بگرێ و ئه‌حکامی ژیانی لێ وه‌ربگرێ . چونکه مرۆڤ خۆی له هه‌موو دروستکراوه‌کانی تری ئه‌م جیهانه به تواناتر و لێزان تره ، که خۆی نه‌توانێ شه‌ریعه‌ت بۆ ژیان دابنێ ، بێ گومان دروستکراوه‌کانی تر له‌وه که‌مترن که بتوانن به‌رنامه‌ی ژیان فێری مرۆڤ بکه‌ن . که‌واته خوای په‌روه‌ردگاری زانا و ئاگا ته‌نیا سه‌رچاوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ گوێی بۆ شل بکات و ئه‌حکامی شه‌ریعه‌تی لێ وه‌ربگرێ .
مرۆڤ و رێبازی ژیان :
ئێستاش زبانین له کێ وهو له کوێ وه ئه‌حکام بۆ ژیان وه‌ر بگرین ؟ ئه‌گه‌ر که‌سێک باوه‌ڕی بی خوا نه‌بێ و نه‌یه‌وێ له خواوه ئه‌حکام وه‌ربگرێ ، بێ گومان به پێی ئاره‌زووی خۆی یان که‌سێکی تر ئه‌ژی : خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌پێ به هێزی بینین « البچر » واته : به‌رێگای سهرتج دان و تاقیکردنه‌وه و ئه‌نجام لێ وه‌رگرتن . رونمان کرده‌وه که یاساکانی ژیان له به‌شی اعتباریاتن به‌م رێگایه نازانرێن . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌پێ به هێزی ژیری و تێگه‌یشتن « القلب » . ئه‌م هێزه‌ش زانراوه‌کانی البچر ئه‌کات به پێشه‌کی بۆ گه‌یشتن به جیهانی ئه‌ودیو مادده . که‌واته ئه‌م دوو هێزه ته‌نها توانای زانینی حه‌قایق یان هه‌یه . به‌پام یاساکانی ژیان له به‌شی اعتباریاته و مرۆڤ ناتوانێ له رێگای ئه‌م دوو هێزه‌وه بیزانێ . ئه‌گه‌ر ئه‌پێ به هۆی هێزی بیستنه‌وه وه‌ری گرتووه . گوێ گرتن بۆ یه‌کتری بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سودی نیه . چونکه هیچ که‌سێک ئه‌حکامی ژیانی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه ، تا به که‌سێکی تری بپێ . که‌واته تنها ئه‌وه ماوه بپێت ئاره‌زومه ژان ئاره‌زوم نیه . شتێکم پێ خۆشه‌و مه‌یلم بۆی هه‌یه ، شتێکی ترم پێ ناخۆشه‌و مه‌یلم بۆی نیه . جا ئه‌گه‌ر مرۆڤ شوێنی ئاره‌زوی خۆی که‌وێ تووشی چه‌نده‌ها گیروگرفت و کوێره‌وه‌ری ئه‌بێت . خۆ ئه‌گه‌ر لافی زانست لێ بده‌ن و بپێن له سه‌ر بنچینه‌ی زانست ئه‌م ڕێبازه‌مان داناوه ، ڕاست نیه چونکه جگه له ئاره‌زوو هه‌چ بنچینهیکی تری نیه . که‌واته ته‌نیا ده‌روازیه‌ک که مابێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ یاسای ژیانی لێ وه‌ر بگرێ ئه‌وه‌یه که گوێ بگرێ بۆ خوای په‌روه‌ردگارو هێزی بیُتن بکات به‌ده‌زگای وه‌رگرتن له خواوه ، بێ گومان له رێگای پێغه‌مبه‌رانه‌وه . بۆیه زۆر جار له قورئاندا ووشه‌ی « الشریعه » به‌رامبه‌ر وشه‌ی « الهوی » یان ئاره‌زوو هاتووه . مانای ئه‌وه‌یه که رێابزی ژیان تنها دوو شێوه‌ی هه‌یه ؛ یان شه‌ریعه‌ته‌که له خواوه وه‌ر ئه‌گیرێ ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌بوو بێ گومان ئاره‌زووه … « پُمَ جَعَلْنَاکَ عَڵى شَڕیعَهٍ مِنَ الْڕَمْڕ فَاتَبِعْهَا ۆڵا تَتَبِعْ ڕَهْۆاء اڵژِینَ ڵا ێعْڵمُونَ » الجاپیه ۱۸ بۆ نموونه ، مارکسیزم یه‌کێکه له رێبازه فه‌لسه‌فی یانه‌ی که له‌م چه‌رخه‌دا جیهانی پڕ کردبوو له گاپهو خۆی وا پیشان ئه‌دا که خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌یه‌کی زانستی یانه‌یه . واته ؛ یاساکانی جووپهی مادده‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و کردویانه به بنچینه بۆ فه‌لسه‌فه‌که‌یان و رێبازی ژیانی مرۆڤایه‌تی یان له‌سه‌ر داڕێژاوه . به‌پێی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌وه مێژوی مرۆڤایه‌تی له کۆن و نوێ دا به‌پێی فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیزم دروست بووه . له لاپه‌ره‌کانی پێشودا به جوانی ڕوونمان کرده‌وه که یاساکانی جیهانی ماددی له‌به‌شی حهقایقن . به‌پام یاساکانی ژیان له به‌شی اعتباریاته ، وه سه‌لماندمان که هه‌رگیز ناتوانرێ که اعتباریات له حه‌قایق ده‌ر بهێنێ . چونکه هیچ په‌یوندی یه‌کی هۆ دارێتی « علیتی » له نێوانیاندا نیه ، که واته یاساکانی جیهانی مادده که مارکسیزم ئه‌یان کات به بنچینه بۆ فه‌لسه‌فه‌که‌ی ، ئه‌گه‌ر له فهرزێکیشا له ڕووی زانسته‌وه راست بن و حه‌قایق بن ، هه‌گیز مافی ئه‌وه‌یان نیه که یاساکانی ژیانی کۆمهپیان لێ ده‌ر بهێنن . ئهپێین : گریمان ڕاست ئه‌که‌ن و له‌م ڕووه‌وه هه‌رچی ئهپێن با ڕاست بێت . به‌پام کاتێ ئه‌لێن ؛ به پێی ئه‌م یاسانه‌ی جیهانی مادده ئه‌توانین یاساکانی ژیانی مرۆڤ دابنین ، ئهپێین : ناتوانن ، چونکه وه‌ک له پێشه‌وه ڕوونمان کرده‌وه : کردن به بهپگهو ئه‌نجام لێ ده‌ر هێنانی مه‌نتیقی ، چه‌ند مه‌رجێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه . به‌پام ئه‌م کردن به بهپگهو ئه‌نجام لێ ده‌رهێنانی مارکسیه‌کان هیچ کام له‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نیه . که‌واته مارکسیزم و سه‌رمایه‌داری یش هه‌ردوولا به ههپهدا چوون ، ئه‌گه‌ر ئیددیعا بکه‌ن که یاساکانیان له سه‌ر بنچینه‌ی زانست داناوه . چونکه له ڕاستی دا جگه له ئاره‌زوو هیچ بنچینه‌یه‌کی تریان نیه . که‌واته ته‌نیا رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی رێبازی ژیان بۆ مرۆڤ ، هێزی بیستن و گۆیرایهپیه له خوای په‌روه‌ردگار و به دیهێنهره ، جگه له‌مه‌ش سه‌رلێ شێوان و کوپۆپیه .
***********************************************************************
سه‌رچاوه : مرۆڤ و رێبازی ژیان ئوستاد ناصر سبحانی ئاماده‌کردنی : عبدالله علی
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله وصلاه وسلام على محمد.وبعد:
به‌ریزانی سایتی نوگرا من زور له ده‌ستتان رازیم خودای که‌وره لیتان رازی بیت . وه داواکام له به‌ریزتان که ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کانی م: ناصر سوبحانى ههشید دابه‌زینن بو ئه‌وه‌ی ته‌واوی موسولمانان سودی لیوهربکرن . له‌که‌ل ئه‌و به‌ری ریزو خوشهویستیم بو هه‌موو لایه‌کتان
وسلام علیک