په‌ندی پێشینان -۲
په‌ندی پێشینان -۲
جه بار شیخانی
۳۱- برسێتی ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه
۳۲- دار هه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره
۳۳-دوو پشکه له‌خۆی به‌شکه
۳۴- بۆ ڕیش جوو سمێڵیشی دانا
۳۵- مریشک هێلکه‌ی قازی کرد قنگی دڕا
۳۶- به قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه
۳۷- هه‌ر که‌س به لێفه‌ی خۆی بنوێ
۳۸- کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و کێ ی گرتووه
۳۹- بانێکه‌و دوو هه‌وا
۴۰- به‌ڕه لای ته‌نکیه‌وه ئه‌دڕێ
۴۱- کونه مشکی لێ بووه به قه‌یسه‌ری
۴۲- گه‌وره ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
۴۳- کوێر تا ئه‌مرێ به‌تامای دوو چاوی ساغه
۴۴- کاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه
۴۵- ئه‌وه‌ی که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
۴۶- نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب
۴۷- له کاتی ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
۴۸- به‌ری ڕۆژ به بێژنگ ناگیرێت
۴۹- دوو گا له دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن خوی یه‌ک ئه‌گرن
۵۰- ندی و بدی کورێکیان بوو له جیاتی ناوک کێریان بڕی
۵۱- تف هه‌ڵده ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه
۵۲- کای کۆن به‌با مه‌که
۵۳- هه‌تا گوندۆر گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک زۆر بوو، گوندۆر هاته بڕانێ خزمی مه هاته قڕانێ
۵۴- گۆزه‌ی تازه ئاوی خۆشه
۵۵- ئه‌و ماسته بێ موو نی یه
۵۶- ئه‌و باوکه‌ی مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی ئاو بردی
۵۷- به‌رد تل بده، بێ کار مه‌به
۵۸- دۆم به دانیشتن ماڵی وێرانه
۵۹- کا هی خۆت نه‌بوو کایێنه‌که هی خۆت بوو
۶۰- سه‌ری بێ ده‌لاک مه‌تاشه
۶۱- مریشک هێلکه‌ش ئه‌کات و ڕیقنهش ئه‌کات
۶۲- گۆم تا قووڵ بێت مه‌له‌ی خۆشه
۶۳- له ئاوی خووڕ مه‌ترسه له ئاوی مه‌نگ بترسه
۶۴- له بخۆر مه‌ترسه له نه‌خۆر بترسه
۶۵- ده‌ریا به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
۶۶- باری که‌ر دایم قورسه
۶۷- بووکێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو تێبگه
۶۸- دیوار له‌گه‌ڵ تۆمه‌و پاسار گوێت لێ بێت
۶۹- هه‌موو که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی دا پیاوه
۷۰- که‌س به دۆی خۆی ناڵێت ترشه
۷۱- ئه‌یه‌وێت ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ نه‌بێت
۷۲- ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت به من مه‌سڕه
۷۳- مردوو له‌وه پاکتر ناشۆرێت
۷۴- له ئاش زۆری پێچووه، له ڕێگا په‌له په‌لیه‌تی
۷۵- دوای کڵاوی با بردوو مه‌که‌وه
۷۶- ئه‌و هه‌ویره ئاو زۆر ئه‌کێشێت
۷۷- ته‌شی ڕێس ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
۷۸- بیانووی تڕ نانی جۆیه
۷۹- به‌ختی له هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها له شووتی دا سپی یه
۸۰- سه‌ری له به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه
په‌ندی پێشینان -۱