جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح؛ هه&zwn
جه‌ماعه‌تی
ده‌عوه‌ت و ئیسلاح؛ هه‌نگاوێک به‌ره‌وه پێشه‌وه
نووسینی:
م. ئارام
خوێنه‌رانی هێژا هه‌ر وه‌ک زۆربه‌مان ده‌زانین
له کوردستان کۆمه‌ڵێکی ئیسلامی له زانایانی دڵسۆزی ئایینی و توێژی زانکۆ و سه‌رجه‌م
چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به ناوی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران
که پێکهاته‌یه‌کی ئایینیه و بۆ داکۆکی کردن له مافه‌کانی کورده سوننیه‌کان به‌تایبه‌تی
و هه‌موو ئه‌و که‌مه‌نه‌ته‌وه سوننیه‌کانی ئێران به گشتی هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی
شۆرشی1979/ 1357ی گه‌لانی ئێرانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و ساڵانێکی زۆره له پێناوی به‌رگری
له مان و مهجوودیهت و مافه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران به هه‌موو پێکهاته‌کانی
خه‌بات ده‌کا، دیاره قۆناغێکی ده ساڵه له چالاکی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه نهێنی
بوو، به‌ڵام به ده‌سگیرکردنی رابه‌ری ڕووحی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته واته مامۆستای
خوالێخۆشبوو کاک ناسری سوبحانی له ساڵی
1368و شه‌هیدبوونی له هه‌مان ساڵدا کۆتایی به‌م قۆناغه هات و جه‌ماعه‌ت پێی نایه
چالاکی ئاشکرا و نیمچه ئاشکرا و چالاکی خۆی له دۆخێکی ناهه‌مواری ئه‌منی دا
درێژه پێدا.
له دوای هاتنه سه‌ر کاری ئیسلاحته‌ڵه‌به‌کانی
ناو حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی یه‌که‌می خاته‌می‌و کرانه‌وه‌ی رێژه‌یی پانتایی سیاسی
وڵات، ئه‌ساسنامه و به‌رنامه‌ی حیزبی جه‌ماعه‌ت پێشکه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵات
کرا، به‌ڵام ئه‌وه ده ساڵ زیاتره ئه‌م داوایه هه‌ر بێ‌وڵام ماوه‌ته‌وه. له
هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا ئه‌م جه‌ماعه‌ته تا ئێستا دوو کۆنگره‌ی ره‌سمیی گرتووه؛
یه‌که‌میان له ساڵی1381ی هه‌تاوی و دوههمیشیان له 8و9ی سێپتامبری 2006ی زایینی
به‌رانبه‌ر به 19 و 20ی خه‌رمانانی 1385. جێگای ئاماژه‌یه باره‌گای مهزکهزی جه‌ماعه‌ت
له تارانه.
ئه‌م
جه‌ماعه‌ته دیدێکیی میانه‌ڕه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به دینی ئیسلام هه‌یه و فیکرێکی
کراوه به‌سه‌ر سه‌رده‌م بۆ ئیسلام و ده‌قه پیرۆزه‌کانی په‌یره‌و ده‌کا، هه‌روه‌ک
له ناوه‌که‌یانه‌وه دیاره، ئیسلاح و چاکسازی تاک، خێزان و کۆمه‌ڵ به گرینگ‌ترین
ئامانجی خۆیان ده‌زانن به دروشمه سه‌ره‌تایه‌کانی خۆیان واته، دادپه‌روه‌ری،
ئازادی و برایه‌تی پابهندنو له پێناو گه‌یشتن به به ئامانجه‌کانیان
پلۆرالیزمی سیاسی و مه‌عریفی به لایانه‌وه گرنگه‌و بۆ وه‌دیهاتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئازاد و دێمۆکڕات پێداگری له سه‌ر ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادیه‌کانی تاکه‌که‌سی و
گشتی ده‌که‌ن و ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه پێیوایه خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه و ئه‌سیل
له ئیسلام ده‌توانێ ئه‌م مافانه ده‌سته‌به‌ر کاو ته‌نانه‌ت بشییان پارێزێ.
بڕوایان
به مافی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه و خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی
وه‌کوو پریسیپێکی ئیسلامی چاو لێده‌که‌ن و پێیان وایه که هه‌ر که‌س له هه‌ر ره‌چه‌ڵه‌ک
و نیژادێک بێ ده‌بێ مافی چاره‌ی خۆنووسینی مسۆگه‌ر بێ و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی
خۆێ بدا.
ئه‌خلاق،
په‌ره‌ورده و خزمه‌تگوزاری بۆ وان بایه‌خداره و به‌ڕێزه سه‌یری هه‌موو ئه‌م
لایه‌نانه ده‌که‌ن که له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل تێکۆشان ده‌که‌ن.
زمان
به نیشانه‌یه‌کی هه‌ره گه‌وره‌ی یه‌زدان ده‌زانن و پێیان وایه که هیچ که‌س
ناتوانێ ئه‌م ئایه‌ته به وه‌پشت گوێدان بسڕێته‌وه و خاپووری بکا.
تا ئێستا له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه ئه‌م جه‌ماعه‌ته
ئیزنی تێکۆشانی تابلۆدارو فه‌رمیان پێنه‌دراوه؛ به‌ڵام زۆر بوێرانه له کوردستان
به تایبه‌تی و له ناوچه‌کانی تر به گشتی خه‌ریکی کاروباری ، په‌روه‌رده‌یی، فه‌رهه‌نگیی،
کۆمه‌ڵایه‌تی و جار جاریش سیاسی خۆیانن.
له
چه‌ند رۆژی رابردوو دا به خۆشیه‌وه
“ئه‌ساسنامه و مه‌رامنامه” واته ” په‌یڕه‌و پڕۆگڕامی” په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی ساڵیی پاری ئه‌م جه‌ماعه‌ته
له سه‌ر ماڵپه‌ڕه فهرمێیهکهیان بڵاو کرایه‌وه؛ ره‌نگه به لای خوێنه‌ری به‌ڕێزیش
شتێکی ئه‌وه‌نده سه‌یر بێ که چۆنه زیاتر له ساڵێک به سه‌ر گیرانی کۆنگره‌دا
تێپه‌ڕیوه و ئێستا ئه‌ساسنامه ده‌درێته ده‌رێ، له وڵامدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین
که باشتر وایه هه‌ر شتێک له به‌ستێن و کانتێکستی خۆیدا چاو لێبکرێ و هه‌لومه‌رجی
زه‌مه‌نی و شوێنی دیارده‌کان به جووانی لێک بدرێته‌وه. له کۆتاییدا سه‌رنجتان
بۆ خوێندنه‌وه‌ی راده‌کێشین و هیواداریشین به دید و تێڕوانیێکی وردبینانه به ره‌خنه
بڕوواننه ئه‌م مه‌سه له یه .
فه‌رموون
ده‌قی ئهساسنامهکه لێره دا بخوی ننه وه .
سه رچاوه : نیشتمان
